cookie

Utilizamos cookies para mejorar tu experiencia de navegación. Al hacer clic en "Aceptar todo", aceptas el uso de cookies.

avatar

إِنَّ‌‌ ‌رَبِّى‌‌ لَسَمِيعُ‌ ‌‌ٱلدُّعَآءِ‌

❀مـانـەوە تـەنـهـا بـۆ پـەروەردگــارە .

Mostrar más
Irán165 778El idioma no está especificadoReligión y espiritualidad98 592
Publicaciones publicitarias
481
Suscriptores
+124 horas
-17 días
-2730 días

Carga de datos en curso...

Tasa de crecimiento de suscriptores

Carga de datos en curso...

▫️ئیمان چییە؟ یەکەم شت کە سەلەف دەستیان بە باسکردنی کردووە لە زۆربەی نووسراوەکانیاندا بریتیە لە ئیمان، ئێمە پێشتر باسی پایەکانی ئیمانمان کرد، بەڵام ئیمان خۆی چییە؟ - جەریری کوڕی عبدالحمید (١٨٨ ھـ) دەڵێ : ئیمان وتە و کردەوەیە، زیاد و کەم دەکات . - الفضیلی کوڕی عیاض (١٨٧ ھـ) دەڵێ : ئیمان لای ئێمە ناوەوە و دەرەوەی بریتیە لە : دانپێدانان بە زمان، وە قبوڵ کردن بە دڵ، وە کارکردن پێی - واتە کار کردن بە لاشە -  . 📚 السنة لعبدالله : ٦١٣ - حەربی کوڕی إسماعیل (٢٨٠ ھـ) دەڵێ : ئیمان وتە و کردەوە و نیەت و دەست گرتنە بە سوننەتەوە . ھەروەھا دەڵێ : ئیمان زیاد و کەم دەکات . 📚 السنة لحرب الکرماني: ٢ و ٣ وتەی زۆر زانای دیکەی سەلەف هەیە دەربارەی ئەم بابەتە بەڵام لەبەر درێژنەبوونەوە نەمانهێنا، زۆربەی زانایان ئەوەیان وتووەتەوە سەبارەت بە ئیمان، هەندێک زانای سەلەف وتەکانیان بە شێوازێکی تر دەربڕیوە بەڵام ئەگەر لە وتەکە بکۆڵیتەوە هەمان مەبەستیان هەیە . کاتێك کە زانایان دەڵێن وتە و کردەوەیە، واتە وتەی دڵ و وتەی زمان، لەگەڵ کردەوەی دڵ و کردەوەی زمان، کە ھەمان شت دەکاتەوە لەگەڵ ئەوانەی کە دەڵێن ئیمان وتە و کردەوە و نیەتە، وە کردەوەش دەبێت لەگەڵ سوننەتدا ڕێك بکەوێت و سوننەت بپێکێت نەك بیدعەی تێدا بێت . - ھەروەھا کەم و زیاد دەکات ھەروەکو إبن بطة (٣٨٧ ھـ) دەڵێ : زۆری کردەوە و وتەی چاك زیادی دەکات، وە سەرپێچی کردن کەمی دەکاتەوە . وە ئیمان سەرەتایەكی ھەیە، پاشان بەرزبوونەوە و زیاد بوونێك بە بێ کۆتایی . ھەروەکو الله فەرموویەتی : | وَيَزْدَادَ الَّذِينَ آمَنُوا إِيمَانًا | (المدثر : ٣١) واتە : وە ئەوانەی ئیمانیان ھێناوە ئیمانیان زیاد بکات . - وە موعاذی کوڕی جەبەل رضي الله عنە بە پیاوێكی وت : دامان نیشێنە با سەعاتێك ئیمان بھێنین . إبن بطة وتی : مەبەستی ئەوەیە یادی الله دەکەین، بەوەش ئیمانمان زیاد دەکات، وە ھەر شتێك زیاد بکات کەمیش دەکات . 📚 الإبانة الصغری : ٢٤٢ و ٢٤٣ جا بزانە ھەموو زانایانی سەلەف لە ئەھلی سوننە کردەوەیان لە ئیمان حساب کردووە، واتە بە بێ کردەوە ئیمان دانامەزرێت، ھەروەھا ئیمان کەم دەکات تا ئەو ئاستەی کە ھیچی نەمێنێتەوە وە زیادیش دەکات و زیاد بوونەکەشی بە وتە و کردەوەی چاکەیە . وە ھەر کەس شتێکی جیاواز لەمە بڵێ ئەوا بە کۆدەنگی ھەموو زانایان لە سوننەت لایداوە و گومڕابووە . مورجیئەکان ئەڵێن ئیمان تەنها وتەیە، بەم قسەیە لە ئیسلام دەرناچن بەڵام لەلایەن سەلەفەوە بە بیدعەچی دانراون، وە جەهمیەکان (غولاتی مورجیئەکان) ئەڵێن ئیمام تەنها باوەڕی دڵە، بەم قسەیەیان لە ئیسلام دەرچوون و سەلەف تەکفیریان کردوون . #پۆستی : (٦٤) @FergaySU10
Mostrar todo...
▫️سوننەت چییە؟ سوننەت وشەیەکی عەرەبی ـیە (السُّنّة) لە ڕووی زمانەوانییەوە بە واتای ڕێباز یان مەنھەج دێت، جا لە شەرعدا سوننەت لە چەند حاڵەتێك یان چەند ڕوویەك خۆی دەبینێتەوە . - محمد ـی کوڕی نەصڕ ـی المروزي (٢٩٤ ھـ) لە [کتاب السنة : لاپەڕە ١١٥] دەڵێت : (سوننەت لەسەر چەند ڕوویەك خۆی دەنوێنێت : سوننەتێك زانایان کۆدەنگن لەسەر ئەوەی کە واجبە، وە سوننەتێكیش کۆدەنگن لەسەر ئەوەی نافیلەیە، وە سوننەتێك جیاوازیان تێیدا ھەیە ئاخۆ واجبە یان نافیلە؟) . ــــــــــــــ واتە سوننەت تەنھا ئەوە نیە کە خەڵکی لێی تێگەشتووە، بەڵکو ھەندێکی واجبە و ھەندێکی نافیلەیە، سوننەتە نافیلەکانیش ئەوانەن کە بە کردنیان خێرت بۆ دەنوسرێت و بە نەکردنیشیان ھیچت لەسەر نییە، بۆ نمونە سیواك کردن یان شەونوێژ، ئێمە لێرەدا زیاتر ئەو بەشەی سوننەتمان مەبەستە کە واجبە . - محمدی کوڕی نەصڕ المروزي دەڵێت : (ئەو سوننەتەی کە کۆدەنگن لەسەر واجب بوونی ئەوا بە دوو شێواز خۆی دەنوێنێت : یەکەمیان کردەوەیە، ئەوەی تریشیان ئیمانە . ئەوەی کە کردەوەیە بە چەند شێوازێك خۆی دەنوێنێت : سوننەتێكیان زانایان کۆدەنگن لەسەر ئەوەی تەفسیری ئەو شتانەیە کە الله لە قورئاندا بە گشتی فەرزی کردووە، وە تەفسیرەکەی بۆ پێغەمبەر ﷺ داناوە، ھەروەکو فەرموویەتی : | وَأَنزَلْنَآ إِلَيْكَ ٱلذِّكْرَ لِتُبَيِّنَ لِلنَّاسِ مَا نُزِّلَ إِلَيْهِمْ | (النحل : ٤٤) واتە : ئەم قورئانەمان بۆ تۆ دابەزاندووە ئەی پێغەمبەر تاکو ئەوە ڕوون بکەیتەوە بۆ خەڵکی کە بۆیان دابەزیوە . ـــــــــــــــــــــــــ : واتە الله تعالی چەند حوکمێکی داوە لە کتێبەکەی خۆیدا، بۆ نمونە نوێژی فەرز کردووە بەڵام نەیفەرمووە نوێژەکان چەند ڕکعەتن، چی بخوێنن تێیدا، یاخود نوێژ بە چی بەتاڵ دەبێتەوە؛ بەڵکو ڕوون کردنەوەی ئەم شتانەی داناوە بۆ پێغەمبەر ﷺ، جا سوننەت لەسەر ئەم ڕووە واجبە . جا ھەروەکو محمدی کوڕی نەصڕ المروزي وتویەتی، ئەو سوننەتەی کە باس لە ئیمان و بیروباوەڕ دەکات واجبە لەسەر موسڵمان، چونکە موسڵمان دەبێت ھەمان ئەو بیروباوەڕەی ھەبێت کە پێغەمبەر ﷺ و ھاوەڵەکانی ھەیان بووە . وە زۆربەی زانایانی سەلەف کتێبەکانیان ناو ناوە سوننەت (السنة) و لە کتێبەکانیشیاندا تەنھا باسی بیروباوەڕ کراوە و باسی ھیچ کام لەو شتانە نەکراوە کە بە کردنیان خێرت بۆ دەنوسرێت و نەکردنیشیان ھیچ گوناھت بۆ نانوسرێت . بۆیە ئەو سوننەتەی باس لە بیروباوەڕ دەکا مەنھەجێکە نابێت موسڵمان دەستی لێ بەربدات، ئەگەر لەسەر ئەو مەنھەجە لاچوو ئەوا بە کەسی سوننی حساب ناکرێت، وە شەرت نییە ھەر کەس شیعە نەبوو سوننی بێت، بەڵکو سوننی ئەو کەسەیە کە لەسەر ئەو بنچینانە دەڕوا کە زانایانی سەلەف لە ھاوەڵان و تابعین کۆدەنگیان لەسەری ھەبووە، ھەروەھا خۆشی لە ئەنجامدانی بیدعە پاراستووە . إن شاء الله تعالی لە پۆستەکانی داھاتوودا زیاتر دەچینە ناو بابەتەکانەوە . #پۆستی : (٦٣) @FergaySU10
Mostrar todo...
ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌كێ بوو كه‌به‌دوعای پێغه‌مبه‌رێك كرا به‌پێغه‌مبه‌ر؟Anonymous voting
  • یه‌حیا
  • هارون
  • ئه‌یوب
  • دانیاڵ
0 votes
▫️بۆچی پێویستە شوێنی سەلەف بکەوین لە تێگەیشتنمان بۆ دین؟ : (٣) لەو دوو پۆستەی پێشوو هێندەی پێویست بێت بەڵگەمان ھێنایەوە لەسەر پێویست بوونی شوێنکەوتنی سەلەف، بەڵام بۆ ئەوانەی کە ھێشتا قەناعەت ناکەن و دان بە مەنھەجی سەلەفدا نانێن و شوێنی ناکەون . دەپرسم ئایا لە دوای پێغەمبەر ﷺ الله عز وجل بە ھۆی کێوە دینەکەی پاراست؟ چۆن دینەکە گەیشتە کەسانی دوای پێغەمبەر ﷺ؟ چۆن گەیشتە ئێمە؟ بێگومان بە ھۆی ھاوەڵانەوە بوو، ھاوەڵان لەو کاتەدا کە ئایەتێك دادەبەزی لەوێ ئامادە بوون وە کە پێغەمبەر ﷺ شتێکی دەفەرموو ئەوان ڕاستەوخۆ لەویان دەبیست، لەو مەوقیفەی کە ئایەت و فەرموودەکەی لێ دەھات لەوێ بوون، واتە دەیانزانی بۆچی الله تعالی و پێغەمبەرەکەی وا دەفەرموون . دەی کەواتە کە ئەوان ئایەتێك یان فەرموودەیەك تەفسیر بکەن یان کەسێك تەفسیری بکا کە دوای چەندەھا سەدە لە وەفاتی پێغەمبەر ﷺ لە دایك بووە، ئایا تەفسیری کامیان ڕاستترە، کەسێك كە ڕاستەوخۆ لەگەڵ فەرموودەکە بووە یان کەسێك کە لەوێ نەبووە؟ بێگومان ئەوەی عاقڵ بێ لە وەڵامدا دەڵێ ئەوەی لەوێ بووە باشتر تێگەیشتووە . خۆ ئەگەر کەسێك لە ھاوەڵان نەیپێکابێت لە مەسەلەیەکدا ئەوا کەسانێكی تر لە ھاوەڵان بە تەئکید بۆیان ڕاست کردووەتەوە و نەیانھێشتووە شتێکی ھەڵە بەوانەی دوای خۆیان بگات، لەم بارەشەوە چەند نموونەیەک هاتووە کاتێک هاوەڵێک لە فتوایەکدا نەیپێکابێت ئەوە هاوەڵانی تر رضي الله عنهم جمیعا بۆیان ڕاستکردووەتەوە . جا تابعینیش لای ھاوەڵان فێری دین بوونە و لەوانیان وەرگرتووە، وە ئەتباعی تابعینیش لە تابعین دینیان وەرگرتووە. ھەروەکو وتیشمان ھەر کەسێك بیدعەی ئەنجامدابێت و لە سوننەت لایدابێت بە توندترین شێوە ڕووبەڕووی بوونەتەوە، سەرەڕای ئەوەی کە ھیچکام لە ھاوەڵان بیدعەیان نەکردووە، بەڵام مەبەستم کەسانی دوای خۆیانە . جا بۆیە ڕەحمەتتان لێبێت دینتان بە تێگەیشتنی کەسانێكی شارەزا وەرگرن کە ئەو کەسانە سەلەفن، لەم قسانە مەبەستم ئەوە نیە بۆ قورئان و فەرموودە بەدیل بدۆزنەوە بەڵکو دەڵێین قورئان و فەرموودە بە تێگەیشتنی کەسانێکی باشتر وەربگرن . لە وتەی ئەم تابیعیە بەڕێزە ڕابمێنە . ● أیوب - السختیاني رحمە الله - وتی : پیاوێک بە مطرف ـی وت : ئێوە شتێکی باشترتان ئەوێت لە قورئان؟ وتی : نەخێر، بەڵکو کەسێکمان ئەوێت شارەزاتر بێت لە ئێمە بە قورئان . 📚 کتاب العلم لـ أبي خیثمة : ٩٧ : مەنهەجی ئەهلی سوننە و جەماعە بریتیە لە گەڕانەوە بۆ تێگەیشتنی هاوەڵان و تابیعین و ئەوانەی کە شوێنیان کەوتوون هەتا بە شێوەیەکی ڕاست لە قورئان و فەرموودە تێبگەن. چونکە باشترین تێگەیشتن بۆ ئیسلام بریتیە لە تێگەیشتنی سەلەف رحمهم الله تعالی . جا إن شاء الله تعالی ھەوڵ ئەدەین وردە وردە بچینە ناو باسکردنی عەقیدەی سەلەفەوە، وبالله التوفیق . #پۆستی : (٦٢) @FergaySU10
Mostrar todo...
« سَيَسْتَجِيبْ ،هـٰذَا وَعْدُ الله » وەڵامت دەداتەوه ، ئەمە بەڵێنی خودایە
Mostrar todo...
▫️بۆچی پێویستە شوێنی سەلەف بکەوین لە تێگەیشتنمان بۆ دین؟ : (٢) پێشتر باسمان کرد کە پێغەمبەر ﷺ سەلەفی بە باشترین جیل داناوە، ئێستەش چەند فەرموودەیەکی تر دەھێنین : - پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی : (دەست بگرن بە سوننەتی من و سوننەتی جێنشینە ڕاشدینە ڕێنمونیکارەکانی دوای منەوە، وە قەپی پیا بکەن بە شەویلگەکانتان، وە ئاگاداری داھێنراوەکان بن، چونکە ھەموو بیدعەیەك گومڕاییە) . 📚 بڕوانە سنن الترمذي : فەرموودەی ژمارە ٢٦٦ : الترمذي فەرموویەتی ئەمە فەرموودەیەکی حسن و صحیحە . بڕوانن کە پێغەمبەر ﷺ فەرمان بە چی دەکات؟ فەرمانی کردووە دەست بگرین بە سوننەتی خۆی و جێنشینەکانی دوای خۆی کە مەبەست پێی ابو بکر و عمر و عثمان و علي ـە، الله عز وجل لە ھەموویان ڕازی بێت، وە مەبەست لەوەی کە دەفەرمووێت قەپی پێدا بکەن واتە تووند دەستی پێوە بگرن و بەری مەدەن، ھەڵبەتە وشەی سوننەت تەنھا ئەو کردارانە ناگرێتەوە کە کردنیان خێرە و نەکردنیان ھیچ تاوانت لەسەر نیە، بۆ نمونە شەونوێژ و سیواك کردن و کارەکانی تر، بەڵکو سوننەت بە واتای ڕێباز و ڕێچکە و ڕێگا دێت، واتە لە پاڵ ڕێبازی خۆیدا باسی ڕێبازی ھاوەڵانیشی کردووە . - ھەروەھا پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی : (ئەستێرەکان پارێزراوی و ئاسایشن بۆ ئاسمان، هەر کات ئەستێرەکان نەمان ئاسمان ئەو بەڵێنەی پێی دراوە دێتە جێ، وە من پارێزراوی و ئاسایشم بۆ هاوەڵەکانم، هەر کات من ڕۆشتم ئەو هەڕەشەیەی لێیان کراوە دێتە جێ وە هاوەڵانم پارێزراوی و ئاسایشن بۆ ئوممەتەکەم هەر کات هاوەڵانم ڕۆشتن ئەو بەڵێنەی لەسەر ئوممەتەکەمە دێتە جێ) . 📚 بڕوانە صحیح مسلم : فەرموودەی ژمارە : ٢٥٣١ والله اعلم، ئەو بەڵێنەش مەبەست پێی تەفرەقە و جیا جیا بوونی ئەم ئوممەتەیە ھەروەکو پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی : (جولەکەکان دابەش بوون بۆ حەفتا و یەك یان حەفتا و دوو تاقم، گاورەکانیش بە ھەمان شێوەی ئەوان، وە ئەم ئوممەتەی منیش دابەش دەبێت بۆ حەفتا و سێ تاقم) . 📚 بڕوانە سنن الترمذي : فەرموودەی ژمارە ٢٦٤٠ : الترمذي فەرموویەتی ئەمە فەرموودەیەکی حسن و صحیحە . #پۆستی : (٦١) @FergaySU10
Mostrar todo...
1
️ السَّلَاْمُ‌ ‌عَلَیْکُم‌ هاۆریان سەباب چیێە وا دەڕچن لام چاناڵەم 🥺😒 واللە نازانم بڕێم چ پیتان بس دڵم لیتان حەدز بووە بەو هیلاک و ماندەی بوونە لەگالتانێن دەستمان گڕتون بۆ چاکە ئیوەش پشتمان تی بڪن 💔😔 بەداخەوم
Mostrar todo...
❤‍🔥 1
(( اللهم افتح لي أبوابَ رَحمَتِكَ )) خوایه دەرگاکانی رەحمەتى خۆتم لى بكەرەوه
Mostrar todo...
❤‍🔥 1
▫️بۆچی پێویستە شوێنی سەلەف بکەوین لە تێگەیشتنمان بۆ دین؟ : (١) زۆرێك لە ئایەت و فەرموودەکان بە ڕاشکاوی جەخت لەسەر شوێنکەوتنی سەلەف دەکەنەوە، جا ئێمە لێرە چەند ئایەت و فەرموودەیەك دەھێنین . الله تعالی دەفەرمووێت : | وَٱلسَّٰبِقُونَ ٱلْأَوَّلُونَ مِنَ ٱلْمُهَٰجِرِينَ وَٱلْأَنصَارِ وَٱلَّذِينَ ٱتَّبَعُوهُم بِإِحْسَٰنٍ رَّضِىَ ٱللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُواْ عَنْهُ وَأَعَدَّ لَهُمْ جَنَّٰتٍ تَجْرِى تَحْتَهَا ٱلْأَنْهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَآ أَبَدًا ذَٰلِكَ ٱلْفَوْزُ ٱلْعَظِيمُ | (التوبة : ١٠٠) واتە : وه‌ پێشکه‌وتووه‌ یه‌که‌مه‌کان له‌ کۆچه‌ران و پشتیوانان، وە ئه‌وانه‌ش زۆر به‌ چاکی په‌یڕه‌وی ئه‌وانیان کردووه‌ و شوێنیان که‌وتوون الله لێیان ڕازییه‌، ئه‌وانیش له‌ الله ڕازین، وه‌ به‌هه‌شتانێکی بۆ ئاماده‌ کردوون ڕووباره‌کان دێن و ده‌چن به‌ژێریاندا تێیدا ده‌مێننه‌وه‌ بێ بڕانه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ گه‌یشتن به‌ ئامانجی گه‌وره‌ . بڕوانن الله عز وجل لە کێ ڕازییە؟ یەکەمجار ناوی ھاوەڵانی بە پێشەنگ ھێنا کە کۆچەران و پشتیوانان دەگرێتەوە، ھەڵبەتە کۆچەران ئەو ھاوەڵانەن کە کۆچیان کرد بۆ مەدینە و پشتیوانانیش ئەوانەن کە لە مەدینە بوون و جێیان بۆ کۆچەران کردەوە و پێشوازیان لێ کردن بە چاکترین پێشوازی، جا ئەمان باشترینی ئوممەتن، دواتر الله عز وخل لەوانە ڕازیە کە بە چاکی شوێنی ھاوەڵان دەکەون ھەروەکو لە ئایەتەکە دیارە، بێگومان ئەم شوێنکەوتنەش لە ھەموو شتێکدایە نەك ئەوەی کە شتێکت بە دڵ نەبوو بڵێی ڕای خۆی بووە و ھەڵەیە، ئەگەر ھەڵە بووبێ الله عز وجل بۆی ڕاست کردووەتەوە و ھاوەڵانی تر جیاواز بوونە لەو . یان الله تعالی دەفەرمووێت : | فَإِنْ آَمَنُوا بِمِثْلِ مَا آَمَنْتُمْ بِهِ فَقَدِ اهْتَدَوْا وَإِنْ تَوَلَّوْا فَإِنَّمَا هُمْ فِي شِقَاقٍ فَسَيَكْفِيكَهُمُ اللَّهُ وَهُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيم | (البقرة : ١٣٧) واتە : ئەگەر ئیمانیان ھێنا بەو شێوەیەی کە ئێوە ئیمانتان ھێنا ئەوا ھیدایەت دراو دەبن، خۆ ئەگەر پشتیان هەڵکرد ئەوانە تەنها لە جیاوازی و ناکۆکین لەگەڵت الله بەسیانە کە بیسەر و زانایە .  ئەم ئایەتە بە ئاشکرا پێمان دەڵێت کە دەبێ بیروباوەڕمان وەکو ھاوەڵان بێ ئەو کات ئێمە ھیدایەت دراو دەبین، نەوەکو بەم کەمە عەرەبیەی خۆمانەوە بە ناو قورئان و فەرموودە بکەوین بە تێگەیشتنێکی نادروست لێی بڕوانین و بیروباوەڕێك دابمەزرێنین بە پێی تێگەشتنی خۆمان . ھەروەھا الله جل جلاله دەفەرمووێت : | وَمَن يُشَاقِقِ ٱلرَّسُولَ مِنۢ بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُ ٱلْهُدَىٰ وَيَتَّبِعْ غَيْرَ سَبِيلِ ٱلْمُؤْمِنِينَ نُوَلِّهِۦ مَا تَوَلَّىٰ وَنُصْلِهِۦ جَهَنَّمَ وَسَآءَتْ مَصِيرًا | (النساء : ١١٥) وه‌ هه‌ر که‌سێك دژایه‌تی پێغه‌مبه‌ر ﷺ بکات پاش ئه‌وه‌ی که‌ ڕێبازی ڕاستی بۆ ڕوون بوویه‌وه ‌و شوێنی ڕێگایه‌کی تر بکه‌وێت بێجگه‌ له‌ ڕێگه‌ی بڕواداران ڕووی وه‌رده‌گێڕین بۆ ئه‌و ڕێبازه‌ی که‌ هه‌ڵی بژاردووه‌ و ده‌یخه‌ینه‌ دۆزه‌خ ئای چ پاشه‌ ڕۆژێکی خراپه‌ . لە پۆستی داھاتوو ان شاء الله تعالی فەرموودەکان دائەنێین . #پۆستی : (٦٠) @FergaySU10
Mostrar todo...
2
Photo unavailableShow in Telegram
جوانترین وێنەی تۆ لە قیامەتدا وێنەی ڕکوع و سوجدەکانتە کە پیشانت ئەدەن🤍
Mostrar todo...
❤‍🔥 2
Elige un Plan Diferente

Tu plan actual sólo permite el análisis de 5 canales. Para obtener más, elige otro plan.