Dengê Çîrokê
Ir al canal en Telegram
شەقامێک بۆ بینینەوەی چیرۆکەکانی بەفرین مەحموودزادە و نووسەرانی تر، فیلم🎬 موسیقا🎧🎶 جوانی, ڕەنگ و دەنگ🎨🎙🪐 Hemû şitêk diwacar çîrokêkî heye🌱
Mostrar más1 355
Suscriptores
Sin datos24 horas
+17 días
-1230 días
Archivo de publicaciones
1 355
تەنها شتێکی باشی پاییز ئەوەیە کە باران دەبارێ و ئیتر ئەتوانی یەخەئیسکی لەبەر بکەیت و بەس ئیتر پێویست بەم هەموو شاخ و باڵە ناکات بۆ وەرزێک😏
1 355
بۆخۆیان کەم نەبوون وێنەی سەدەی هەشتایشیان زیاد کرد. بەڕای من بەسە وڵاتان کەڕ کرد بەم قژه هاڵۆزاوانەتان👩🦯👩🦯
1 355
من کە دووبارە سەیرم کردوەوە تێگەیشتم لەم دیمەنەیە چەند خولەک بەر لەم ویدیۆیە گۆرانییەک پێکەوە دەڵێن (ئەم دیمەنه لە سەرەتای فیلمەکەوە و یەکتر ناسینی ئەم دوو کەسەیە) کە چیرۆکی هەموو فیلمەکە لەو گۆرانییەدا چڕبووەتەوە
1 355
فیلمی La la land بەرهەمی وڵاتی ئەمریکا, لە مژاری مۆزیکاڵ و ڕۆمانتیک خۆیی ئەبینێتەوە و دیمیەن شێزڵ کاری دەرهێنانی بۆ کردووە.
چیرۆک: ئەم فیلمە لە چیرۆکی کچێکەوە دەست پێدەکات بەناوی میا, میا لە قاوەخانەیەک کار دەکات هەروەها هەندێک کات تێستی ئەکتەری دەدات و هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت بەڵام هەموو کات بە شێوەیەک ڕەد دەکرێتەوە هاوکات کوڕێک بەناوی سباستیەن کە مۆسیقارە و ئامێری جاز ئەژەنێت. میا کاتێک بە بەردەم باڕێکدا تێپەدەپڕێ گوێی لە مۆسیقای جاز ئەبێت کە سباستیەن دەژەنێت لێرەوە ئەوان یەکتر دەناسن و یەکتریان خۆش دەوێت و لە درێژەی فیلمەکە ئەو کێشانەی کە دێنە سەر ڕێگەیان دەتوانین بیبینین.
خاڵە بەرچاوەکان: لەم فیلمەدا تەنها چیرۆکی خۆشەویستی نێوان دوو کەس نابینین بەڵکوو جیابوونەوە وەک بەشێک لە پرۆسەی خۆشویستن بەدیار دەکەوێت. دوو کەسی باش بەڵام لە کاتێکی هەڵه. چۆن بارودۆخی ژیان دەبێتە هۆی جیابوونەوەی دوو کەس, چۆن دەتوانیت دەست هەڵبگری لە خۆشەویستی کەسێک و تەنانەت ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ کەسێکی تر پێکبهێنی لەبەر ویستەکانی خۆت. لەم فیلمەدا خۆشەویستی هێندە جوان و شیرین و شتێکی تاک نایەتە بەرچاو بەڵکوو خۆشەویستی وەک شتێکی ئاسایی کە دەتوانێت بێت و بڕوات. لێرەدا تێکەڵەیەک لە ڕاستییە تاڵەکانی ژیان و ویستە خۆشەکانی مرۆڤی سەردەم نیشان ئەدات. کێشێک کە لەناو فیلمەکە دەیبینین ئەو ڕەنگە جۆراوجۆر و سەرنجڕاکێشانەی کە تێیدایە هەموویی پێکەوە جیا لە چیرۆک و گێڕانەوەکە چاوی بینەر داگیرئەکا و بۆ ماوەیەکی زۆر لە سەیرکردنی ماندوو نابیت. کۆتایی ئەم فیلمە ئەوە نەبوو کە چاوەڕوان دەکرا, فیلمێک کە بە چیرۆکێکی ئاشقانەی شیرین و بەردەوام دەست پێ دەکات و هاوکات کەڵک لە گۆرانی و مۆسیقای ئەویندارانە وەردەگرێ مێشک و بیری بینەر بەرو لای کۆتاییەکی جوانتر و ئەویندارانە تر ڕادەکێشێ بەڵام بەپێچەوانەوە چاوەڕوانی بینەر دەشکێنێ. بەڵام لە ڕوویەکەوە ئاساییە کۆتاییەکی وەهای هەبێ کاتێک لە شتانێکی دژبەیەک کەڵک وەردەگری ئەو شتەیش ئاساییە.
ئەم فیلمەم بۆیه خۆشویست چوونکە تەنها باسی پێوەندیەکی سۆزداری نییە, باسی جیایی, بەیەک نەگەیشتن, ڕاستییەکانی ژیان و شتە دژبەیەکەکانە. ئەگە چاوەڕوانی زۆرتان لە ئەوین و ئەویندار هەیە و حەزتان بە فیلمێکی ڕۆمانتیکی مانادار هەیه پێشنیاری بینینتان بۆ دەکەم🌻☺️ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 🎥فیلم: La la land/لالا لەند 🎬دەرهێنەر: دیمیەن شێزڵ 📌مژار: ڕۆمانتیک و مۆزیکال #ناساندنی_فیلم_La_La_land @Denge_Chiroke
1 355
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🎥فیلم: La la land/لالا لەند
🎬دەرهێنەر: دیمیەن شێزڵ
📌مژار: ڕۆمانتیک و مۆزیکال
#ناساندنی_فیلم_La_La_land
@Denge_Chiroke
1 355
بەڕاستی ئێستا سڵ دەکەمەوە لە نیشتمانی خۆم, لە ژنان و پیاوانی وڵاتی خۆم. خەڵکی خۆم ناناسمەوە, هەمووتان دووڕوو و دەمامکدارن.
1 355
Repost from N/a
بۆ نەجاتی ئەم گەلە کۆیلە و هەژار و بێ کەسە گیانی پاک و بیری تیژ و ڕێگە ناسینم دەوێ🌱✨ هێمن موکریانی☑️ ئاڵوگۆڕی لیستی کوردستان ☑️ 🔰 بۆ بەشداری لە لیست 🔰 @EXCHANGE_KURDISTAN @EXCHANGE_KURDISTAN
1 355
بەوجۆرەی کە تەرمی پیرۆزی نووسەرێک بەڕێکرا بۆمان دەرکەوت چی تر پێوستتان بە نووسەر و هونەرمەند و خزمەتی ڕاستەقینە نییە, بەڵکوو پێوستتان بە بلاگەر و ئێفلۆنسەره یاخوود واباشترە بڵێم ئێوە شایەنی بلاگەر و فەخرەکانیان و قسە قۆڕەکانیانن ئەی خێڵی دواکەوتوو.
