cookie

Utilizamos cookies para mejorar tu experiencia de navegación. Al hacer clic en "Aceptar todo", aceptas el uso de cookies.

avatar

زانست و کارپێکردن و بانگەواز

Mostrar más
El país no está especificadoEl idioma no está especificadoReligión y espiritualidad
5 520
Suscriptores
Sin datos24 horas
Sin datos7 días
Sin datos30 días

Carga de datos en curso...

Tasa de crecimiento de suscriptores

Carga de datos en curso...

👆👆👆 ڕوونکردنەوەیەکی گرینگ لەسەر پرۆژەی (زانست و کارپێکردن و بانگەواز) تکایە بەجوانی تاکۆتایی گوێبیستی بن. وبارک الله فیکم.
Mostrar todo...
15👍 2🏆 1
12.42 MB
16👍 4🏆 1
پرۆژەی (زانست و کارپێکردن و بانگەواز) موسڵمانانی بەڕێز ئیدارەی فێرگەی زانست پرۆژەیەکی نوێ بەناوی (زانست و کارپێکردن و بانگەواز) ڕادەگەیەنێت. * مەبەست لەم پرۆژە: مەبەست لەم پرۆژە شارەزابوونە لە ئیسلام وەکو خۆی بەئاسانترین شێوە لەگەڵ کارپێکردن و بانگەوازکردن بۆی. *چۆنێتی پرۆژەکە: پرۆژەکە هەفتانەیەو هەر هەفتەیەک بابەتێک دەخرێتە ڕوو، بەکورتی لەژێر ڕۆشنایی سەرچاوە شەرعیەکان بابەتەکان ڕووندەکرێتەوە، پاشان چەندین ڕێگە دەخرێتە ڕوو بۆ چۆنێتی جێبەجێکردن و کارکردن بەو بابەتە، لەگەڵ پێشنیارکردنی چەندین ڕێگە بۆ بانگەوازکردنی کەسانی تر بۆ کارکردن بەو بەشەی شەریعەت. * بابەتەکانی پرۆژەکە چین؟ بابەتەکانی پرۆژەکە بابەتی خواپەرستی و پەروەردەیی و تەزکیەی نەفس و پەیوەندیە کۆمەڵایەتی و مامەڵە داراییەکان لە خۆ دەگرێت. *بەچی شێوازێک بابەتەکان بڵاودەکرێتەوە؟ بابەتەکان بە ڤیدیۆی کورت و نوسین دەخرێتە ڕوو، وە لەڕێگەی بەرنامەی تیلیگرامەوە بڵاودەکرێتەوەو دواتر دەتوانرێت لەهەموو پلاتفۆرمەکان پەخش وبڵاوبکرێتەوە. پرۆژەکە بەجۆرێک داڕێژراوە کە موسڵمانان ڕابهێنێت لەسەر جێبەجێکردنی شەریعەت وەکو خۆی، تاوەکو بابەتەکان لە خانەی زانیاریەوە بگوازرێنەوە بۆ خانەی کارپێکردن و بەرجەستەکردن لە واقیعدا. *ماوەی پرۆژەکە: پرۆژەکە هەفتانەیە و لە هەفتەیەکدا یەک بابەت بەشێوەی ڤیدیۆ و نوسین بڵاودەکرێتەوە. بابەتەکان کورتن و لە ١٠ خولەک تێپەڕ ناکات. * بابەتەکان لەلایەن: مامۆستا سەردار جبار محی الدین ەوە پێشکەش دەکرێت. * مەرجی بەشداری کردن: هیچ مەرجێک نیە بۆ بەشداری کردن، بە داخل بوونت بۆ نێو گروپی تایبەت بەخولەکە ئەوە بەبەشداربوو دەژمێردرێیت. بەشداریکردن لە پرۆژەکە بۆ هەردوو ڕەگەزی نێر و مێیە. تەمەن مەرج نیە بۆ بەشداری کردن. بەشداری کردن لە پرۆژەکە بێبەرامبەرە و هیچ بڕە پارەیەک وەرناگیرێت لە بەشداربوان. (ئەم پرۆژەیە لە هەفتەیەکدا تەنها دە خولەکی پێویستە بۆیە دوو دڵ مەبە لە بەشداریکردن تێیدا). کاتی دەستپێکردنی پرۆژەکە: پرۆژەکە بەم زوانە دەستپێدەکات پشتیوان بەخوای گەورە. لینکی تایبەت بە پرۆژەکە لە تیلیگرام: https://t.me/Fergay_Zanst2023 بەڕێزان ئەم گروپە بە جۆرێک دانراوە کە سەرجەم بەشداربووان دەتوانن کەسانی تر زیاد بکەن بو نێو گروپەکە، بۆیە دوودڵ مەبن لە ئیزافەکردن و بانگەشە کردنی دۆستان و خۆشەویستانتان بۆ ئەم پرۆژەیە) خوای گەورە هەموو لایەکتان مۆفەق و سەرکەوتوو کات.
Mostrar todo...
1
ئاگادارکردنەوە: موسڵمانانی بەڕێز فێرگەی زانست پرۆژەی (زانست و کارپێکردن و بانگەواز) ڕادەگەیەنێت، وە پرۆژەکە لەم گروپە بەڕێوە دەچێت بۆیە ناوی گروپەکە لە (گروپی فێرگەی زانست)ەوە دەگۆڕین بۆ (زانست و کارپێکردن و بانگەواز) خوای گەورە هەموو لایەکتان موەفەق و سەرکەوتوو کات.
Mostrar todo...
1
بسم الله الرحمن الرحيم (سندوقی هاوکاری مانگانە بۆ فێرگەی زانست). بەڕێزان وەکو ئاشکرایە لای ئێوەی بەڕێز کە فێرگەی زانست بەبێ جیاوازی خزمەتی ژمارەیەکی زۆر لە فێرخوازان دەکات لە سەرجەم ناوچە جیاوازەکانی کوردستان و دەرەوەی کوردستانیش لە ڕێگەی کردنەوەی خولی دووساڵەی زانستە شەرعییەکان. دیارە بەشداری کردن لە خولەکەدا بێبەرامبەرە، وەفێرگەش لەهیچ لایەنێکی دیاری کراوەوە هاوکاری مادی ناکرێت. بۆیە فێرگەی زانست ئەرکێکی دارایی زۆر دەکەوێتە سەری بۆ تۆمارکردن و مۆنتاژکردن و بڵاوکردنەوە و هەڵگردنی سەرجەم وانەکان و ڕێکخستنی لیستی گوێگردن لە وانەکان و پڕۆگرامی تاقیکردنەوەکان و پێدانەوەی بڕوانامە بە بەشداربووان لە کۆتایی هەر خولێک (هەموو ئەمانەش ستافێکی تۆکمە و کارای دەوێت) بەتایبەت لە ئێستادا پێویستە سەرجەم وانەکانی قۆناغی سێیەم و چوارەمیش تۆماربکەین لە گەڵ کردنەوەی سایتێکی پێشکەوتوو بۆ فێرگە، لەگەڵ کۆمەڵە پێداویستیەکی تری زۆر زەروور بۆ فێرگە. بۆیە داوا لە ئێوەی بەڕێز دەکەین بۆ ئەوەی بتوانین بەردەوام بین و خزمەتێکی باشتری سەرجەم موسڵمانان بکەین هاوکارمان بن بە بەشداری کردنتان لە سندوقی مانگانەی هاوکاری بۆ فێرگەی زانست. گرینگ بەشداری کردنتان و بەردەوام بوونتانە مانگانە بە بڕە پارەیەک کە خۆتان دیاری دەکەن بەپێی توانای خۆتان، بۆنمونە مانگی (٥) هەزار دینار . یاخود فێرخواز دەتوانێت (ئەگەر خۆشی لە توانای نەبێت) مانگانە بڕێک پارە لە ناسراوەکانی کۆبکاتەوە و بینێرێت بو فێرگە. بەمە ئێوەی بەڕێز بەشداردەبن لە ئەم  بانگەوازە و پشتیوان بەخوای گەورە دەبێتە خێرێکی نەبڕواوە بۆتان. موسڵمانان لە ناوەوە و دەروەی کوردستان دەتوانن بەشداربن. خوای گەورە لە هەمووتان ڕازی بێت و پاداشتان بە بەهەشت بداتەوە. بۆ ناوتۆمارکردن و بەشداری کردن ئەم لینکە پڕبکەنەوە: https://forms.gle/UgNdU9Me8oN4jWTZ7 لەکاتی هەبوونی هەر پرسیارێک دەتوانن پەیوەندی بکەن بەم ژمارە تەلەفونەوە: 07714343408 يان لە تیلیگرام نامە بنێرن بۆ تیلیگرامی هەمان ڕەقەم. فێرگەی زانست: https://t.me/Fergay_Zanst
Mostrar todo...
بەشداربە لە خێرێکی نەبڕاوە و بڵاوکردنەوەی زانستی شەرعی

بەناوی خودای گەورەی میهرەبان ئەگەر ئەتەوێت بەشداربیت لە خێرێکی نەبڕاوە و بڵاوکردنەوەی زانستی شەرعی ئەوا هەر ئێستا ئەتوانیت بەشداربیت لەگەڵ فێرگەی زانست، کە ان شاء الله ئەبێتە خێرێکی نەبڕاوە تاوەکو ڕۆژی دوای. ئەوەش لەڕێگەی پێدانی بڕە پارەیەک ( کە خۆتان ئەتوانن دیاریبکەن و بەشێوەی اختیاری ) ئەگەر بە پێنج هەزاریش بێت لای خوای گەورە کەم نیە و ون نابێت و مانگانە بیدەن بە ستافی فێرگەی زانست ئەمەش لەبەر ئەو ئەرکە داراییەیی کە لەسەر فێرگەی زانستە و بۆ باشتر بەڕێوەبردنی کارەکانی فێرگەکە و زیاتر خزمەتکردنی براو خوشکانی موسڵمانی کورد زمان. ئەتوانن خۆتان بەشدار ببن (مانگانە بیگەیەنن بە ستافی فێرگەی زانست) یان هەرکەسێک کە بەشایستەی بزانن و بیەوێت خێرێک بۆ دواڕۆژی خۆی بکات و بیکات بە نور و ڕۆشنایی بۆ خۆی، لێیان وەربگرن بیدەن بە ستافی فێرگە.

بچنە نێو کەناڵی بەڕێز مامۆستا خلیل أحمد لە تیلیگرام: سەرجەم وانە و شیکردنەوەکانی مامۆستا لە سەرجەم زانستە شەرعییەکان لەو کەناڵەدا دادەنرێت: https://t.me/MKHALILAHMAD
Mostrar todo...
مامۆستا خليل أحمد

بينه‌ر و بيسه‌ری وانه‌كانبن له‌يوتيوب:

https://youtube.com/channel/UCGo0NIfPq67LxQqDlRFJAJQ

سه‌بسكرایبی كه‌ناڵه‌كه‌ بكه‌ و زه‌نگۆڵه‌كه‌ چالاك بكه‌

خوشک و برای بەڕێز : گەر دەتەوێ لە دینەکەت شارەزا بیت بەکورتى و پوختى ئەوا کەناڵی (بەکورتى) لەتلیگرام لای خۆت زیاد بکە ، کە تایبەتە بە ڕونکردنەوەی بابەت و حوکمە شەرعییەکان بەکورتی و پوختی . لە ڕێگەى ئەم لینکەوە داخڵی کەناڵی بەکورتى ببە https://t.me/ba_kurty
Mostrar todo...
بەکورتى

بۆ بڵاوکردنەوەى حوکمە شەرعییەکان بە کورتى و پوختى

▪️بۆ شارەزابوونی ئافرەتان لە دینەڪەیان .. ئێوەش لای خۆتان کەناڵی فتوا و ئەحڪامەڪانی تایبەت بەئافرەتان بڵاو بڪەنەوە تاوەڪو پاداشتی بڵاو ڪردنەوەتان بۆ بێت . 🔰پەڕەی فەرمی فەتواو ئەحڪامەڪان تایبەت بەئافرەتان لە تلیگرام .. https://t.me/ahkamani_afratan
Mostrar todo...
فتوا و ئەحکامەکانی تایبەت بەئافرەتان

کەناڵێک تایبەت بەفتوا و ئەحکامەکانی ئافرەتان

بسم الله الرحمن الرحیم مژدەیەک لە فێرگەی زانستەوە بۆ فێرخوازانی زانستی شەرعی *فێرگەی زانست بۆ زانستە شەرعییەکان بۆ جاری دووەم هەڵدەستێت بە کردنەوەی خولی دوو ساڵەی زانستە شەرعییەکان بە شێوەی ئۆنلاین (لەڕێگەی بەرنامەی تێلیگرام)ـەوە ئەم خولە ماوەی دوو ساڵی خوێندن دەخایەنێت کە دابەشکراوە بەسەر چوار قۆناغدا، هەر قۆناغێک ماوەی 6 مانگ دەخایەنێت. * لەم خولەدا بەشداربووان هەشت زانستی شەرعی دەخوێنن کە ئەمانەن: ١- العقیدة (بیروباوەڕ) ٢-التفسیر (تەفسیری قورئانی پیرۆز) ٣- الحدیث (فەرموودە) ٤- السیرة النبویة (ژیاننامەی پێغەمبەری خودا -صلى الله علیە وسلم-) ٥- الفقه (زانستی فیقە) ٦- اللغة العربیة (زمانی عەرەبی) ٧- التجوید (جوان خوێندنەوەی قورئان) ٨- التربیة الإسلامیة (پەروەردەی ئیسلامی) هەموو ئەم زانستانە لەلایەن مامۆستا و شارەزا لە بواری زانستی شەرعی دەوترێنەوە. ١- مامۆستا خلیل أحمد کەلاری (لە قۆناغی دووەمدا وانە دەڵێتەوە) ٢- مامۆستا دارا جبار کەلاری ٣- مامۆستا سەردار جبار محي الدين ٤- مامۆستا إدریس محمود کەلاری ٥- مامۆستا سەروەت کامەران * کاتی خوێندن فێرخواز لە هەفتەیەکدا تەنها چوار ڕۆژ وانە دەخوێنێت لە هەر ڕۆژێکدا دوو وانە دەخوێنرێت (بە پێی خشتەیەک کە دیاری کراوە) * فێرخوازان لە هەر دوو ڕەگەزی نێر و مێ ئەتوانن بەشداری لەم خولەدا بکەن. ئەو پەرتوکانەی کە بڕیاردراوە لە ھەر چوار قۆناغدا بخوێندرێت بە شێوەی PDF: پەرتوکەکانی قۆناغی یەکەم: https://t.me/Fergay_Zanst/7 پەرتوکەکانی قۆناغی دووەم: https://t.me/Fergay_Zanst/15 پەرتوکەکانی قۆناغی سێیەم: https://t.me/Fergay_Zanst/23 پەرتوکەکانی قۆناغی چوارەم: https://t.me/Fergay_Zanst/31 ئەم پەرتوکانە بە شێوەیەکی زانستی ورد زانستە شەرعییەکانی خستوەتە ڕوو لە گەڵ باس کردنی بابەتە سەردەمیەکان بە شێوەیەکی ئاسان و ڕون کە بگونجێت لە گەڵ زۆرێک لە ئاستەکان. * مەرجەکانی وەرگرتنی فێرخواز: *تەمەنی فێرخواز لە (١٥) ساڵ کەمتر نەبێت و لە (٦٠) ساڵ زیاتر نەبێت. *خۆتەرخانکردن بۆ خوێندنی ئەم زانستانە لەگەڵ پابەندبوون بە ڕێنماییەکانەوە. تێبینی: لە کۆتایی ھەر قۆناغێکدا فێرخواز تاقیکردنەوە ئەنجام دەدات و بڕوانامە وەردەگرێت. * ئەم لینکەی خوارەوە بخوێنەوە کە بەشێک لە وتە و ئەزموونی بەشداربووانی خولی دوو ساڵەی زانستە شەرعییەکان سەبارەت بە خولەکە: https://t.me/Fergay_Zanst/194 * بۆ ناو تۆمارکردن تکایە ئەم فۆرمەی خوارەوە بە وردی پڕ بکەرەوە لەڕێگەی ئەم لینکەوە: https://forms.gle/nm8CwcVoWjN8JTKY8 * إن شاء الله لە 10/6/2023 خولەکە دەست پێ دەکات و تاوەکو ئەوکاتەش ناو تۆمارکردن بەردەوام دەبێت. * تکایە داخڵی کەناڵی تایبەت بە خولەکەوە ببە لەڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە: https://t.me/Fergay_zanst_2 * بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بەم ژمارانەوە: 07714343407 07714343408 یان لەڕێگەی ئەم بۆتەوە لە تەلەگرام ئەتوانن پرسیار بکەن سەبارەت بە چۆنیەتی خۆ تۆمارکاردن و بەشداری کردن لە خولی دوو ساڵەی زانستە شەرعیەکان: https://t.me/Fezanist_tomar_Bot بۆ زیاتر ئاگاداربوون لە کار و چالاکیەکانی فێرگەی زانست ئەتوانن سەردانمان بکە لە کەناڵی فەرمی لە تێلیگرام و پەڕەی فەرمی لە فەیس بووک. Telegram:  https://t.me/Fergay_Zanst Facebook: https://www.facebook.com/Fergay.Zanst/ فێرگەی زانست (موسڵمانی خۆشەویست ھەرکە ئەم بڵاوکراوەیەت پێگەیشت ڕاستەوخۆ بینێرە بۆ کەسانی تر، بالای تۆ ئەم خێرە ڕانەوەستێت).
Mostrar todo...
Elige un Plan Diferente

Tu plan actual sólo permite el análisis de 5 canales. Para obtener más, elige otro plan.