ریـــسالـــە 🖤
Ir al canal en Telegram
813
Suscriptores
Sin datos24 horas
-17 días
-430 días
Archivo de publicaciones
ئەگەر ئەتزانی خودا چۆن بیسەری دوعاکانتە، شەرم داتی ئەگرت لەوەی کە گومات بردووە گیرا نابێت..
کاتی گیرابوونی دوعایە دەسەکاتان بەرزکەنەوە بۆ خودای بیسەری دوعای بەندەکانی 🖤🤲🏻
#شەونوێـــژ🖤
أَسْتَغْفِرُ ٱللَّهَ
سُبْحَانَ اللَّهِ
الْحَمْدُ لِلَّهِ
اللَّهُ أَكْبَر
لاَ إِلهَ إلاَّ ألله
حَسْبِيَ الله وَنِعْم اَلوَكيْل
لا حَوْلَ وَلا قُوَّةَ إِلا بِاللَّه
الْحَمْدُ للهِ عَلَى كُلِّ حَالِ
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ ﷺ"🖤
دوعا بکە، هیچ دوعایێک نییە بلێین قبول نەبوە، بەڵام خودایی گەورە بەو شێوەیە بۆت دەکات کەخێری تیایە، بۆیە دوعابکە بلێ خودایە بەوشێوەی حەزی پێدەکەم بەخێرەووە پێم ببەخشی ،واتە ئەوەی دەتەوێ خودا خێریت بۆ تێدەخات و پێت دەبەخشێ.🖤
ئیبن قەیم دەفەرمووێت:-
مرۆڤ دووجار لە بەردەم خوای گەورە دەوەستێت..
جاری یەکەم لە نوێژدا
جاری دووەم لە ڕۆژی قیامەت
چەند لە وەستانی یەکەم سەرکەوتوو بوو
هێندە لە وەستانی دووەم سەرفراز دەبێت....
🖤
ئیلاهی لە بەرامبەر میهرەبانیت تاوانی خۆمان لا بچووکە لە بەرامبەر چاکەی تۆدا خراپەی خۆمان لا چرووکە…
🖤
لەوەیـە بەدرێژایی ساڵێک نەتوانیت ١٠٠جار صەدەقە بکەیت،
بەڵام دەتوانی بە ئەنجامدانی نوێژی چێشتەنگاو،
ڕۆژانە پاداشتی ٣٦٠ صەدەقە بەدەست بهێنیت...🖤
ئەگەر ڕۆژێک بویتە هۆی ڕژانی فرمێسکی کەسێک
ئەگەر ڕۆژێک بویتە هۆی دڵتەنگی کەسێک
ئەگەر رۆژێک بۆیتە هۆی ئەوەی پێکەنین لە دڵی کەسێک دا بمرێنی
ئیتر رووبەروی ئەو کەسە نابیتەوە
رووبەرووی الله ئەو کەسە دەبیتەوە
الله لێپرسینەوەت لەگەڵ دەکات
لەسەر هەر دڵێک کە شکاندبێتت.
جار جارە سەرێک لە ویژدانت بدە بزان ئاسودەیە..!
🖤
کاتێک لێت تێناگەن دوعا ...
تاقیبکەرەوە قسەی دڵت بۆ خودا بکە..
ئەوکات دەزانیت کە هەر خودایە
بە بێ دەنگیش لە حاڵی دڵت بە ئاگایە.
🖤
هەر کەسێک
خودا نیعمەتی شەونوێژ و نوێژی بەیانی پێ ببەخشێت،
ئەوا خودا خێری دونیا و قیامەتی پێ بەخشیووە،
وەڵڵاهی پڕیەتی لە ئارامی و ئاسوودەیی،
دوعا تێیدا وەرگیراوە و موعجیزە دەخــوڵقێنێت...
🩶
#شەونوێژلەیادمەكەن
لەخۆم ڕازیم....
-ئەو کاتەی دڵی کەس ناشکێنم
-ئەو کاتەی ناحەقیم بەرامبەر ئەکرێ و تۆڵە ئەسپێرم بە خودا
-ئەوکاتەی ئەتوانم زوڵم بکەم و نایکەم
-ئەوکاتەی نیگا و خەندە بۆ منداڵێکی بچوک ئەکەم
-ئەوکاتەی دەستی بەتەمەنێک ماچ ئەکەم
-ئەوکاتەی توڕەیم ئەخۆمەوە
-ئەوکاتەی لەپێناو خودا هەموو کەسم خۆش ئەوێت
بەڵێ من لەخۆم ڕازیم
خودایە تۆش لێمـان ڕازی بــە....🩶
فَاللَّهُ خَيْرٌ حَافِظًا و هُوَ أَرْحَمُ الرَّاحِمِينَ..
+خودا باشترین پارێزەرو
میهرەبانترینی میهرەبانانە..🩶
واز لە لەبەرکردنی قورئان دەهێنیت،
واز لە خوێندنەوەی دەهێنیت،
واز لە گوێگرتنی دەهێنیت،
هەتا ئەوەی لەبەریشتبوو لەیادت دەچێت،
مۆر لە دڵت دەدرێـت و نابیتەوە هاوڕێی قورئان...
ئاممان ئاگات لەخۆت بێت، چەند هەنگاوێکـە...
🩶
