ریـــسالـــە 🖤
Ir al canal en Telegram
816
Suscriptores
Sin datos24 horas
Sin datos7 días
-830 días
Archivo de publicaciones
وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِي عَنِّي فَإِنِّي قَرِيبٌ
لەم ئایەتە بڕوانن خودا نزیکە لێمان خەمی چیتانە ئیتر ...
خودایەک بەو گەورەییەی خۆیەوە خاوەنی گەردوون خاوەنی هەموو کەس و شتێ دەڵێ من نزیکم لەوە زیاتر چیتەوێ ؟!!!🤍
چیتان هەیە لەوی داوابکەن
خاوەنی ڕەحم و بەزەیی
خاوەنی ڕزق و ڕۆزی
خاوەنی ئەرز و ئاسمان
هێندە ڕێزی لەمرۆڤ گرتوە فریشتە سوجدەی بۆ بردوە
چیتر دڵتەنگ نەبن باشە🖤
ئیلاهیـــم ، ماندووم و سـەرلێ شێواوم
وا هەســـت دەکەم پــارچە پارچە بووم
و ناتـوانم پارچەکانم لەیـــەک بدەمەوە
دەزانم ئێـرە دنیــــایە و بەهەشـت نییه
دەزانم لە دنیا حەســـانەوە نییه ، دەسـا
پەروەرێنم خۆت ئارامی بەم دڵە ببەخشە
ڕازی بـــکە بە قەدەرەکانـت و وای لێبکە
جگە لە ڕەزامەندی تــــۆ هیچی تـــری
نەوێت 🖤
بەو کەسە بڵێن کە لەخەم و پەژارەی خۆیدا نقوم بووە
بەئاسانی وەریبگرە و دڵت ئارام بکەوە،،
چونکە پەروەردگارەکەت دەزانێت و ئاگادارە🖤
بە ئارامی بخەوە،
تۆ هیچت نییە جگە لە هەوڵدانەکەت نەبێت
وە بێ گومان هەوڵەکەشت ون نابێت و دەبینرێت ،
وە ئەوەی بۆ تۆیە هەر وەریدەگریت
تەنانەت ئەگەر مرۆڤەکانیش دژایەتیت بکەن و
کۆسپ و ناڕەحەتیش بێتە ڕێگات بەشەکەی خۆتت پێ دەگات،
تەنگانەش هەرچەند توند بێتەوە ئاسانی بەدوا دێت و دەکرێتەوە،
ئەو شەوانەی بڕستیان لێ بڕیویت و ئەو چاوانەی دەگرین،
وە ئەو گەردوونە فراوانەی کاتێ لە سینەتدا تەسک دەبێتەوە،
خودا هیچ کامیانت بۆ لەبیر ناکات، ئارام بگرە و بێ ئومێد مەبە،
قەرەبووکردنەوەکەشت لەسەر خودایە🖤
خوای گەورە ئەوكەسانەی زۆر
خۆشەوێ كە دوعایان بە ئاسانی گیرا نابێ
چونكە ئەیەوێ خێریان زۆر دەست كەوێ
زۆر لە خۆی نزیك ببنەوە
ئەمە هەر بۆخۆی موعجیزەیە ئێوە زۆر بە بەختن 🖤
رائِحـة مطَر ،
سَماء مُمتلئه بالغُيوم
ودعَوات من القلبْ “
بۆنی باران، ئاسمانێکی پڕ لە هەور و دوعا لە دڵەوە 🤲🏻
یەكەم بارانی ئەمساڵ الحمدلله 🥺🌧️
𝟑𝟎𝐀𝐮𝐠𝟐𝟎𝟐𝟔 🖤
لە دواییـــن هەینی مانگی هەشـــت ….
یارەبی بە ئارامی و ئاسوودەی وخۆشی وئیمان دڵمان ئاوەدان بکەیت وجێگای ڕەزامەندی تۆ بین و به هەموو ئاواتەکانمان بگەین
🖤🤲🏻
لە ڪۆتا پەڕەی سوڕەتی الڪهف"دا
ڪاتێڪ چاوم دەڪەوێتە سەر ئایەتی «وَكَانَ وَعْدُ رَبِّي حَقًّا».وەڪ ئەوە وایە بارانێڪ بێت و تۆزی تەواوی هەفتەڪە لەسەر دڵم بشواتەوە؍ سادەیە بەڵام هەموو ئەو ئارامیەی تێدایە ڪە مرۆڤ پێویستیەتی 🖤
“ڕۆژێــڪ
بە جۆرێڪ هەست بە باشی دەڪەیت ڪە هیچ شتێڪ و ڪەسێڪ
هێزی ئەوەی نەبێت بیگۆڕێت”
«فَاصْبِرْ إِنَّ وَعْدَ اللهِ حَقٌّ»
ئارام بگرە بەڵێنی خــودا ڕاستە 🖤
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَآلِ مُحَمَّدٍ،
كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ 🖤
نوێژی بەیانی،
قوڕئانی بەیانی،
هەوای بەیانی،
دوعای بەیانی،
خۆشییەکە، تەنها دڵێک کە خودا خۆشی دەوێت دەتوانێت لێی تێبگات.
الحمدلله بۆ دەرفەتێكی تری نوێژی بەیانی 🤲🏻🖤
پێویست ناکات دەنگی داواکارییەکانت
بەرز بێتەوە خودا لە شەپۆلی لێدانی
دڵت و قووڵترین بیرکردنەوەکانت تێدەگات 🖤😌
ھەر چەند زياتر پشت بە خودا ببەستین
زياتر تێدەگەین خودا تەنھا زاتێکە كە شايەنى پشت بەستنە 🖤
ڕزق هەمیشە پارە نیە
ئەڪرێ پێڪەنینی دایڪت بێ
ئەو ماڵە بێ خەمە بێت كە تیایە ئەخەویت
ئەو لەشساغیە بێت ڪە خاوەنیت
ئەو هاوڕێییەتە ڪە لەگەڵتە لە هەموو ڪاتێڪ
باوڪێڪ بێت ڪە هەرگیز پێت ناڵێت خۆشمدەوێت بەڵڪو بۆت ئەسەلمێنێت
دەنگێڪی مناڵ بێت ڪە بانگت ئەڪات
دڵێڪ بەڕاست و بێ مەرج تۆی بووێت 🖤
بڕوابکە
ئەو جەبر و قەرەبووەی لەلایەن
خوداوە دێت تەواوی ئازاری چاوەڕوانییەکەت لەبیر دەباتەوە 🖤
سوپاس بۆ تۆ خوایە فەزڵی تۆیە
هیدایەتت داوین بۆنوێژەکان بەتایبەت
نوێژی بەیانی الحمدلله…
اَلصَّلَاةُ خَيْرٌ مِنَ النَّوْمِ 🖤
کە کاتی هات پەروەردگارت لە سەروو حەوت ئاسمانەوە
بڕیاری کۆتایی هێنان بە ماندووبوونەکەت ئەهێنێت 🖤
