cookie

Utilizamos cookies para mejorar tu experiencia de navegación. Al hacer clic en "Aceptar todo", aceptas el uso de cookies.

avatar

فێربونی تەوحید

:❛🪔 "وينبت الله لك من شقوق الضيق فرجاً، فاطمئن) خوای گەورە لەناو درزی ناڕەحەتیەکانەوە و گەڵا و گوڵی فەڕەح و دڵخۆشیت بۆ دەهێنێت، دڵ ئارام وگەشبین بە...

Mostrar más
El país no está especificadoEl idioma no está especificadoReligión y espiritualidad97 201
Publicaciones publicitarias
240
Suscriptores
Sin datos24 horas
Sin datos7 días
Sin datos30 días

Carga de datos en curso...

Tasa de crecimiento de suscriptores

Carga de datos en curso...

Photo unavailableShow in Telegram
مرۆڤی بڕوادار بەردەوام کردەوەکانی خۆی بە کەم دەزانێت ، وە سەرسام نابێت بەو کردەوانەی کە پێشووتر کردوویەتی ، بەڵکو بەبیر خۆی دەهێنێتەوە کەوا چەندە کەمتەرخەم و هەڵەکارە ، وە ئا ئەو بیرکردنەوەش هەستی مرۆڤ دائەگیرسێنێت بۆ تەوبە کردن و پەشیمان بوونەوە و ئیستغفار کردن . ئیمامی إبن القیم ـی الجوزي ( رەحمەتی الله لێی بێت ) دەفەرموێت : ڕق بوونەوە لە نەفس لەپێناوی الله تعالی ـدا ئەوا لە صیفاتی ڕاستگۆکانە ، وە بەندەش بەهۆی ئەمەوە لە الله تعالی نزیک دەبێتەوە لە یەک لەحزەدا چەندجاری ئەوەی کە بەهۆی ئەنجامدانی کردەوەکانەوە نزیک دەبێتەوە . [ إغاثة اللهفان ( ١/٧٨٧) ]
Mostrar todo...
00:30
Video unavailableShow in Telegram
"تەوحید" بنچینەی ئیمانە وشەی جیاکەرەوەی نێوان  خەڵکی بەهەشت و دۆزەخە نرخی بەهەشتە ئیسلامی کەس ڕاست و دروست نییە بێ تەوحید "شێخی ئیسلام ابن تیمیە"
Mostrar todo...
3.94 MB
كتاب الزهد والرقائق تألیف عبدالله‌ بن مبارك باب ( ٣٣ ) تاریكای قه‌بر و قیامه‌ت ٢٤٧- ابو درداء ( رَضِيَ اللّٰهُ عَنْەُ ) ده‌فه‌رمووێ : سێ شت خستمیە پێكەنین ، وە سێ شتیش خستمیە گریان : خستمیە پێكەنین ئەو كەسەی دڵی بە دنیا خۆشە لە كاتێكدا مردن بە دوایدا ئەگەڕێ ، وە غافڵێك لە كاتێكدا الله‌ ﷻ لێی غافڵ نییە چاودێری ئەكات ، وە ئەو كەسەی پڕ بە دەمی پێده‌كەنێ لە كاتێكدا نازانێ الله‌ ﷻ لێی ڕازییە یاخود تووڕە ، وە گریاندمی لە دەستدانی هاوەڵانی محمدو ( ﷺ ) كۆمەڵەكەی ، وە قورسی و ناڕەحەتی مردن ، وە ئەو ڕۆژەی لە بەردەم الله‌ ﷻ دەوەستێنرێین نھێنی و ئاشكرامان دەرئەكەوێ دواتر نازانین بۆ بەهەشت دەچین یاخود جھنم .
Mostrar todo...
c567576496ad2e2166e1b00e7b0fd6f5.jpg0.65 KB
▫️پایەکانی ئیمان : (٣) باوەڕھێنان بە قەزا و قەدەر بە خێر و شەڕییەوە : بریتییە لەوەی بڕوات وابێت ھەر شتێک ڕوو دەدات خێر بێ یان شەڕ، تاوان بێ یان چاکە، بچووکترین شت تا گەورەترینیان، ھەموو ئەمانە الله پێش دروستکردنی ئاسمانەکان و زەوی نوسیوونی لە لوح المحفوظ ـدا، وە علمی ھەبووە کە ڕوو دەدا، ویستی لێبووە ڕوو بدا، وە الله ھەر کەسێکی بووێت ھیدایەتی دەدات و ھەر کەسێکیشی بووێت گومڕای دەکات. جا زۆر کەس وا لە قەدەر تێگەیشتوون کە ئێمە الله ھیدایەتمان دەدا بەڵام ئێمە خۆمان گومڕا دەبین!!! ئەمە کارەساتە تۆ وا تێگەیشتبێتی چونکە تۆ بەم قسەیەت بێ ئەوەی ھەست بە خۆشت بکەی دەڵێیت الله ویستی چاکی بۆم ھەیە بەڵام من خراپە دەکەم!!! واتە ویستی خۆت بە زاڵتر دەزانی، تەبعەن لەوانەیە بڵێی مەبەستم ئەوە نەبووە بەڵام ئەوە واتاکەیەتی. الله تعالی دەفەرمووێت : | إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرٌ لِّلْعَٰلَمِينَ (٢٧) لِمَن شَآءَ مِنكُمْ أَن يَسْتَقِيمَ (٢٨) وَمَا تَشَآءُونَ إِلَّآ أَن يَشَآءَ ٱللَّهُ رَبُّ ٱلْعَٰلَمِينَ (٢٩) | التکویر واتە : ئەمە تەنھا یادخستنەوەیەکە بۆ جیھانیان، بۆ ھەر کەسێك لە ئێوە کە بیەوێت ڕێگەی ڕاست بگرێتەبەر، وە ناشتوانن ھیچ ویستێکتان ھەبێ مەگەر پێش ئەوە الله ویستی لێی ھەبێت. جا دیقەتی ئایەتەکە بدەن لە کۆتاییدا دەڵێ ئێوە ناتوانن ویستتان لێی ھەبێ ئیللا ویستی الله لە پێش ھی ئێوەوەیە، ئەسڵەن سەبەبی دابەزاندنی ئایەتی کۆتایی ئەوەبوو کە ئەبو جەھل وتی شتەکە بەدەست خۆمان ھەر کات ویستمان لێبێ ھیدایەت وەردەگرین وە ھەر کاتیش ویستمان لێنەبوو وەری ناگرین، جا الله ئایەتی کۆتایی دابەزاند کە شتەکە لەدەستی خەڵکی نییە. وە ئەمە بە واتای ئەوەش نایەت کە الله ڕازییە و پێی خۆشە ھەندێ کەس گومڕا بن، بەڵکو بە واتای ئەوە دێت کە ئیرادەیەکی کەونی لەسەر ئەوە بووە کە فڵانە کەس فڵانە تاوان ئەنجام بدا یان فڵانە گومڕایی بکات. #پۆستی : (١٢) فەقیری لێبووردەی الله براتان خاكى #خوێنەربن #بڵاویبڪەنەوە #گرنگە
Mostrar todo...
Photo unavailableShow in Telegram
🔶بسم الله الرحمن الرحيم 🔶
Mostrar todo...
📚❜ " لَا يُــسْـتَـطَـاعُ الْـعِـلْـمُـ بِــرَاحَـةِ الْـجِــسْـمِــ " عیـلـمـ بـەدەسـت نـایـا بـەئیسـراحەتــۍ لاشــە . 💬' يحـيۍٰ بـن أبـي ڪثـير 🔎' صحيح مسلم , أوقات الصلاة | ٦١٢ ..
Mostrar todo...
IMG_20221014_075325_572.jpg1.53 KB
▫️پایەکانی ئیمان : ٢ باوەڕھێنان بە پێغەمبەران علیهم السلام : بە ھەمان شێوە نابێت ھیچ پێغەمبەرێك بە درۆ بخەیتەوە، وەك گاور و جولەکە کە پێغەمبەر محمد ﷺ بە پێغەمبەر نازانن، یاخود بە پێغەمبەری ئەزانن بەڵام باوەڕی پێناکەن و شوێنی ناکەون. ئەگەر تەنها یەک پێغەمبەر بەدرۆ بخەیتەوە ئەوە هەموو پێغەمبەرانت علیهم السلام بەدرۆ خستووەتەوە، چونکە دەعوەی هەموویان یەکێک بووە و جیاواز نەبووە، دەعوەیان بۆ بەتەنهاپەرستنی الله و شوێنکەوتنیان بووە. ھەروەھا دەبێ باوەڕت بە ھەموو فەرموودە صحیحەکان ھەبێ چونکە ئەو فەرموودانە لە پێغەمبەرەوە ﷺ گێڕدراونەتەوە. وە لە قوڕئانیشدا الله تعالی لە چەندین ئایەتدا فەرمانی کردووە بە گوێڕایەڵی کردنی خۆی و پێغەمبەر ﷺ بۆ نموونە : | مَّن يُطِعِ الرَّسُولَ فَقَدْ أَطَاعَ اللَّهَ ۖ وَمَن تَوَلَّىٰ فَمَا أَرْسَلْنَاكَ عَلَيْهِمْ حَفِيظًا | (النساء : ٨٠) واتە : ھەر کەس گوێڕایەڵی پێغەمبەر ﷺ بکا ئەوا گوێڕایەڵی الله ـی ڪردووە، ئەوەشی پشتی تێبڪا خۆ ئێمە تۆمان نەناردووە تا ببیتە پارێزەر بەسەر ئەوانەوە. چەندەھا ئایەتی دیکەش جەخت لەسەر شوێنکەوتنی پێغەمبەر ﷺ دەکەنەوە دەی ئەگەر شوێنکەوتنی ئەو بە فەرموودە نەبێت چۆنە؟ تۆش ھاتووی دەڵێی فەرموودە ھەمووی ھەڵبەستراوە باشە جا ئەگەر ھەمووی ھەڵبەسترابێ فەرموو چۆن ئەو ئایەتانە جێبەجێ بکەین؟ خۆ نە ئایەتێکە و نە دوانە و نە سییانە ھەمووی جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە بە گوێی فەرمانی پێغەمبەر ﷺ بکەین. إن شاء الله لە داھاتوودا زیاتر باسی فەرموودە دەڪەین. باوەڕھێنان بە ڕۆژی دوایی ئەوەیە ڪە بڕوات ھەبێ بە زیندووبوونەوە لە دوای مردن، وە بڕواشت ھەبێت بە حەشر و حساب و بەھەشت و جەھەننەم، وە ھەر شتێکیش کە پەیوەندی بە قیامەتەوە ھەیە وەکو محمد ـی مھدی و ھاتنی دەججال و گەڕانەوەی عیسا علیە السلام و . . ھتد، ئەگەر ئەمانە ڕەد بکەیتەوە و بڵێی خورافیاتە یان ھەر چی تر بڵێی مەبەستت بە درۆ خستنەوەی بێت ئەوا ئیمانت ھەڵدەوەشێتەوە. #پۆستی : (١١) فەقیری لێبووردەی الله براتان خاكى #خوێنەربن #بڵاویبڪەنەوە #گرنگە
Mostrar todo...
Photo unavailableShow in Telegram
🔶بسم الله الرحمن الرحيم 🔶
Mostrar todo...
▫️پایەکانی ئیمان فەرموودەیەڪی صحیح ھەیە ڪە پیاوێك دێتە لای پێغەمبەر ﷺ ڪە جلەڪانی زۆر سپی بووە و ڕیشی زۆر ڕەش بووە ھیچ شوێنەواری گەشتیاری پێوە دیار نەبووە جا ئەو پیاوە جبریلە دێت چەند پرسیارێ لە پێغەمبەر ﷺ دەڪات، یەڪەم پرسیاریشی لە بارەی ئیسلامەوەیە، دوای ئەوەی جبریل پرسیار دەربارەی ئیسلام لە پێغەمبەر ﷺ دەڪات، ئەوجا لێی دەپرسێت ئیمان چییە؟ پێغەمبەر ﷺ وەڵامی دەداتەوە : "أَنْ تُؤّمِنَ بالله، وَ مَلائِڪَتَهِ، وَ ڪُتُبِهِ، وَ رُسُلِهِ، وَ اليَومِ الآخِر، وَ تُؤّمِنَ بالقَدَرِ خَيرِهِ وَ شَرِهِ" واتە : ئەوەیە باوەڕ بھێنیت بە الله، وە فریشتەڪانی، وە ڪتێبەکانی، وە پێغەمبەرانی، وە ڕۆژی دوایی، وە بە قەزا و قەدەر بە خێر و شەڕییەوە. 📚صحیح مسلم : ٨ ئێستا دێین ھەر شەش پایەڪەی ئیمان ڕوون دەکەینەوە إن شاء الله : ◈ باوەڕھێنان بە الله بریتییە لەوەی باوەڕت بەوە بێت تەنیا الله پەرستراوی تاک و تەنھای حەقە و پەروەردگارتە، ھەر ئەو مرێنەر و ژیێنەر و ڕۆزیدەر و بەڕێوەبەری کار و باری ئاسمانەکان و زەوییە، وە باوەڕیشت بە ھەموو ناو و سیفاتەڪانی ھەبێت وەک چۆن لە قورئان و فەرموودەدا هاتووە بە تێگەیشتنی سەلەف، وە نابێت لەگەڵ الله ـدا کەسێکی تر بە پەروەردگار و پەرستراو بزانی یاخود بەندایەتیت بۆ کەسێکی تر پێ دروست بێت، وە بەندایەتی بکەیت بۆ کەسێکی کە لە غەیری الله، ھەروەھا دەبێت ناو و سیفاتەکانی وەکو خۆی جێگیر بکەی، چۆن ھاتووە ئاوا بە ڕێی بکەی نەك بچی پەکی بخەیت یان بیچوێنی بە دروست کراوەکانی یاخود لە خۆتەوە لێکی بدەیتەوە، ئەگەر ئەم کارانە بکەیت ئەوا ئیمانت بە الله ھەڵدەوەشێتەوە. ◈ باوەڕھێنان بە فریشتەڪان ئەوەیە تۆ گومانت نەبێ ڪە ئەوان دروستڪراوانێڪی الله ـن و ھیچ گوناھـ و تاوانێك ناڪەن، نابێ بڵێی خوارفیاتە و فریشتەی چی و شتی چی، ئەگەر وات وت ئیمانت ھەڵدەوەشێتەوە. ◈ باوەڕھێنان بە ڪتێبەڪانی بریتییە لەوەی بڕوات وابێ ڪە ئەوانە لە لایەن الله ـوە نێردراون و کەلامی الله ـن، وە باوەڕیشت ھەبێ بەوەی ڪە لە قوڕئاندا ھەیە و ھەمووی بە ڕاست بزانی، ئەگەر گومانت لە ڕاستی و دروستی قورئان ھەبێ ئیمانت ھەڵدەوەشێتەوە. إن شاء الله لە پۆستێکی دیکەدا سێ پایەکەی دیکەی ئیمان ڕوون دەکەینەوە. #پۆستی : (١٠) فەقیری لێبووردەی الله براتان خاكى #خوێنەربن #بڵاویبڪەنەوە #گرنگە
Mostrar todo...
Photo unavailableShow in Telegram
🔶بسم الله الرحمن الرحيم 🔶
Mostrar todo...
Elige un Plan Diferente

Tu plan actual sólo permite el análisis de 5 canales. Para obtener más, elige otro plan.