بەکورتى
بۆ بڵاوکردنەوەى حوکمە شەرعییەکان بە کورتى و پوختى
Mostrar más11 523
Suscriptores
-1024 horas
-797 días
-26130 días
- Suscriptores
- Cobertura postal
- ER - ratio de compromiso
Carga de datos en curso...
Tasa de crecimiento de suscriptores
Carga de datos en curso...
ئاگاداری...
بۆ ئەو خوشک و برایانەی بەشداری تاقیکردنەوەی نۆیەمی کەناڵی بەکورتیان کردبوو، دەتوانن لەڕێگەی ئەم لینکانەوە بڕوانامەکانتان وەربگرنەوە
1. ئەو بەڕێزانەی نمرەی 100 هێناوە دەتوانن لەم لینکەوە بڕوانامەکانیان وەربگرنەوە
https://t.me/xuli10100
2. ئەو بەڕێزانەی نمرەی کەمتر لە 100 هێناوە لەڕێگەی ئەم لینکەوە بڕوانامەکانیان وەربگرنەوە
https://t.me/Xuli1099
3. بۆ ئاسانکاری بەشێوەی أبجدی بڕوانامەکان ڕیز کراون، بەوردی بگەڕێن لە بڕوانامەکان دڵنیا بن بڕوانامەی هەمووی دانراوە.
بڕوانامە خولی دەیەم نمرەی 100
تايبەت بە بڕوانامەی خولی دەیەم
❤ 27👍 7
کەسێک هات بۆ نوێژى جمعە بەڵام ئیمام لە تەحییاتدا بوو ئایا ئەم کەسە چی بکات؟
بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
ئەگەر كەسێك لە ڕۆژى هەینى دا هاتە ژورەوە و ئیمام لە تەحیاتدا بوو ئەوا نوێژی هەینی لەدەست چووە و دەچێتە ناو نوێژەوە و نوێژی نیوەڕۆ دەكات.
الشيخ محمد بن صالح العثيمين رحمه الله (فتاوى مختصرة)
(واتە بە نیەتى 4 ڕکات نوێژى نیوەڕۆ داخلى نوێژەکە دەبێت و کە ئیمام سەلامى دایەوە ئەم هەڵدەسێتەوە 4 ڕکات نوێژى نیوەڕۆ دەکات ، بەڵام ئەگەر گەشت بە ڕکوعى ڕکاتى دووەم ئەوا نوێژى جومعەى لەسەر کەوتوە و هەر بە نیەتى جومعە داخڵى نوێژەکە دەبێت)
------------------------
#بەکورتى (٤٠٤)
بۆ زانیاری زیاتر سەبارەت بە ئەحکامەکانى جومعە ئەم لینکە بکەرەوە
https://walamakan.com/Besh-59
❤ 52👍 19🏆 1
سوننەتە لە دوو ڕکاتە سوننەتەکەى پێش نوێژى بەیانی چ سورەتێ بخوێنی؟Anonymous voting
- لەڕکاتى یەکەم سورەتى (الفلق) لەڕکاتى دووەم سورەتى (الناس)
- لەڕکاتى یەکەم سورەتى (القدر) لەڕکاتى دووەم سورەتى (الکوثر)
- لەڕکاتى یەکەم سورەتى (الکافرون) لەڕکاتى دووەم سورەتى (الإخلاص - قل هو الله أحد-)
❤ 71👍 29🥰 3
ئەگەر پیاوێک خێزانی تەڵاق دابێت چۆن بیگێڕێتەوە ؟
بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
گەر پیاو خێزانی تەڵاق دا ، و ئەو تەڵاقە تەڵاقی یەکەم یاخود دووەم بوو وعیدەی تەواو نەبوو بوو (بەوەی سکەکەی دانێت گەر حەملی هەبێت ، ویاخود سێ جار سوڕی مانگانەی بەسەردا تێپەڕ بووبێت) ئەوا دەتوانێت خێزانەکەی بگێڕێتەوە بەوەی بڵێت : گەڕاندتمەوە یاخود دەستم پێوە گرتی ، لەم حاڵەتەدا گەڕاندنەوەکەی دروستە ، یاخود کارێک بکات مەبەستی گێڕانەوەی بێت وەک ئەوەی جیماعی لەگەڵ بکات بەنیەتی گەڕاندنەوە لەم حاڵەتەشدا گەڕاندنەوەکەی دروستە وجێ بەجێ دەبێت .
سوننەت وایە شایەت بگرێت بۆ گەڕاندنەوەکە ، بەشێوەیەک دوو شایەت بگرێت لەسەر گەڕاندنەوەکەی لەبەر ئەم ئایەتە پیرۆزە : ( فَإِذَا بَلَغْنَ أَجَلَهُنَّ فَأَمْسِكُوهُنَّ بِمَعْرُوفٍ أَوْ فَارِقُوهُنَّ بِمَعْرُوفٍ وَأَشْهِدُوا ذَوَيْ عَدْلٍ مِنْكُمْ )
واته : وه كاتێك كه ئافرهتان نزیك بوو عیددهكهیان تهواو بێت و سێ جار كهوتنه سووڕی مانگانهوه یان ئهوهتا بیانگهڕێننهوه بهڵام به چاكه بهبێ ئهوهی كه زیانی پێ بگهیهنی، یان ئهگهر ویستت ههر بهیهكجاری لێى جیابیتهوه ئهوه به چاكه لێی جیابهرهوه ، وه كاتێك كه خێزانتان تهڵاقدا با دوو كهسی دادپهروهر شایهت بن، وه كه هێناشتانهوهو موراجهعهشتان كردن با دوو كهسى دادپهروهر شایهت بن .
بەم شێوەیە گەڕاندنەوەکە دروست دەبێت .
بەڵام گەر ئافرەتەکە دوای تەڵاقی یەکەم یاخود دووەم عیدەی تەواو بوو بوو ، ئەوا پێویسته بەعەقێدێکی تازە بێگێڕدرێتەوە ، لەم حاڵەتەدا وەک هەر پیاوێکی ترە کەبیەوێ ژنێکی تازە بێنێت داوا لەئافرەتەکە وکەس وکار و وەلی ئافرەتەکە دەکات ، جا هەر کات ئافرەتەکە ڕازی بوو وەهەروەها وەلی ئافرەتەکەش ڕازی بوون ئەوا مارەییەکی نوێی بۆ دادەنرێت وعەقدێکی تازە دەبەسترێت بەئامادە بوونی دوو شایەتی دادپەروەر وڕاستگۆ .
بەڵام گەر تەڵاقی سێیەم بوو ئەوا ئەو ئافرەتەی لێ حەڕام دەبێت مەگەر لەحاڵەتێکدا نەبێت ئەویش ئەوەیە ئەو ئافرەتە شوو بەپیاوێکی تر بکات وپاشان ئەو پیاوە بمرێت یاخود تەڵاقی بدات وعیدەی تەواو بێت ئەوکات دروستە بۆ پیاوی یەکەم مارەی بکاتەوە ، بەبەڵگەی ئەم ئایەتە پیرۆزە { فَإِنْ طَلَّقَهَا فَلَا تَحِلُّ لَهُ مِنْ بَعْدُ حَتَّى تَنْكِحَ زَوْجًا غَيْرَهُ فَإِنْ طَلَّقَهَا فَلَا جُنَاحَ عَلَيْهِمَا أَنْ يَتَرَاجَعَا }
واتە : ئهگهر هاتوو پیاو خێزانی خۆی تهڵاق دا تهڵاقی سێیهم ، ئهوه ئهوكاته ئهو ئافرهته بۆی حهڵاڵ نیه لهدوای ئهو تهڵاقه تا ئهو ئافرهته شوو نهكات به پیاوێكی تر وه نهیشی گوازێتهوهو جیماع و سهرجێیی لهگهڵ نهكات لهدوای ئهوه ئهگهر ئهو پیاوه مرد یان خۆی به ویست و ڕهزامهندی خۆی تهڵاقی دا ، ئهوكاته ئاساییه ئهگهر ئهو ژن و پیاوه بگهڕێنهوه بۆ لای یهكتری .
وەبەهیچ شێوەیەک دروست نی یە لەگەڵ کەسێکدا ڕێک بکەوێت بەوەی ئەو خێزانەی کەتەڵاقی سێیەمی داوە مارە بکات وپاشان تەڵاقی بدات (مارە بەجاش) بێگومان ئەمە تاوانێکی گەورەیە ، وەئەو شوو کردنەی ئەو ئافرەتە حەڵاڵ ناکات بۆ مێردی یەکەمی بەڵکو پێغەمبەر ﷺ لەعنەتی کردووە لە (المحلل والمحل لە) واتە : ئەو پیاوەی کە ئافرەتەکە مارە دەکات بەنیەتی ئەوەی دواتر تەڵاقی بدات و بۆ پیاوی یەکەمی حەڵاڵ بکات وەهەروەها لەعنەتی کردووە لەوەش کەبۆی حەڵاڵ دەکرێت .
وەڵامى زانای پایەبەرز : عبدالعزیز بن عبدالله بن باز - رحمه الله -
--------------------------
#بەکورتى (٤٠٣)
👍 35❤ 9👏 8
پۆستى کاتى
سبەینێ دووشەممەیە و لەمانگی موحەڕەمداین ، پێغەمبەرى خوا (ﷺ) فەرموویەتى: باشترینى ڕۆژووەكان دواى ڕۆژووى ڕەمەزان ڕۆژووى مانگى موحەڕەمە .
❤ 91👍 15👏 6🏆 6🥰 4
سبەینێ سەری ساڵی کۆچی یە و دەکاتە (١) ى موحەڕەم
گرنگە تۆی موسڵمان لە ئێستاوە ئەم (١٠) خاڵە گرنگە بزانی سەبارەت بە مانگى موحەڕەم
١- گرتنى ڕۆژوو لە مانگى موحەڕەم بە گشتى سوننەتە .
٢- بە باشترین ڕۆژوو دادەنرێت ، هەروەک پێغەمبەرى خوا (ﷺ) فەرموویەتى: باشترینى ڕۆژووەكان دواى ڕۆژووى ڕەمەزان ڕۆژووى مانگى موحەڕەمە.
٣- بە تایبەت ڕۆژى دەى موحەڕەم كە پێی دەووترێت عاشورا .
٤- پێغەمبەرى خوا (ﷺ) لە ڕۆژانى تر زیاتر بەدوایدا گەڕاوەو گرنگی پێ داوە.
٥- خێرەكەشى سڕینەوەى تاوانى ساڵێكى پێش خۆیەتى .
٦- نۆیەمیشى لە گەڵدا دەگیرێت بۆ پێچەوانە بوونەوەى گاور و خاچ پەرستان .
٧- دروستیشە بەتەنها ڕۆژی عاشوڕا بەڕۆژوو بیت ، بەڵام باشتر وایە ڕۆژێک پێشی یاخود دوای بگیردرێت .
٨- هەر كەسێك ڕۆژوی (عاشورای) لەدەس چوو ، قەزای ناكاتەوە ؛ لەبەر نەبوونی بەڵگە لەو بارەیەوە.
٩- گەر ئافرەتێک لەسوڕی مانگانەدا بوو یاخود تازە منداڵی بووە ، یاخود كەسێك نەخۆش بێت و عادەتی وابووە كە ساڵانە عاشورا بەڕۆژوو دەبوو بەڵام ئێستا لەبەر عوزرەکەى ناتوانێ ، ئەوا پاداشت دەدرێتەوە لەبەر نیەتەكەی .
١٠- حیكمەتی بە ڕۆژوو بوون تێیدا ئەوەیە کە خوای گەورە موسى و بەنى ئیسرائیلی ڕزگار کرد لە دەستى فیرعەونى و دارو دەستەكەی .
---------------------------
بۆ زانیارى زیاتر سەبارەت بە مانگی موحەڕەم ئەم لینکە بکەرەوە
https://walamakan.com/Polen-1
❤ 81👍 27💯 11
Photo unavailableShow in Telegram
داشکاندنێکی تایبەت بۆ سەرجەم مامۆستایانی مزگەوت و ڕێکخراو و ناوەندە ئیسلامییەکان
بە بۆنەى هاتنی پشووی هاوینەوە
پاکێچی پەروەردەى منداڵی موسڵمان کە پێک هاتووە لە کۆمەڵە کتێبێکی پەروەردەیی بۆ خولی هاوینەى منداڵان بە زمانى شرینی کوردی و بە دیزاینێکی ناوازە و جوان ئامادە کراوە بۆ سێ ئاستى جیاواز لە تەمەنى شەش ساڵی تاوەکو پانزە ساڵی
گەیاندن بۆ سەرجەم شارەکان هەیە بە داشکاندنێکی تایبەتەوە
بۆ داواکردن پەیوەندی بکەن
٠٧٧٠١٥١٧٣٧٨
https://t.me/malpariba8
❤ 27👍 10
ڕێگای بەهەشت سەخت و ناڕەحەتە
لە ئەبو هورەیرەوە ڕەزاى خواى لێ بێ دەڵێت: پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم فەرموویەتی: ((حُجِبَتِ النَّارُ بالشَّهَواتِ، وحُجِبَتِ الجَنَّةُ بالمَكارِه))أخرجه البخاري (٦٤٨٧) واللَّفظُ له، ومسلم (٢٨٢٣).
واتە: دۆزەخ بە شوێنكەوتنی ئارەزووەكان تەنراوە و داپۆشراوە و بەهەشتیش بە ناڕەحەتی وقورسی تەنراوە.
بەهەمان مانا لە فەرموودەیەكی تردا لە ئەنەسەوە ڕەزاى خواى لێ بێ كە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم فەرموویەتی: ((حُفَّتِ الجَنَّةُ بالمَكارِه، وحُفَّتِ النَّارُ بالشَّهَواتِ)) أخرجه مسلم (٢٨٢٢).
ئیمامی النَّوويّ دەڵێت: زانایان دەڵێن: ئەم فەرموودەیە یەكێكە لە نیشانەكانی ڕەوانبێژی و فرەمانایی لە وتاردا كە بە پێغەمبەری خوا بەخشراوە صلى الله علیه وسلم ، واتە كەس ناگاتە بەهەشت مەگەر بە هەڵگرتن و تەحەمول كردنی ناڕەحەتیەكان نەبێت و كەسیش ناچێتە ئاگرەوە هەتا شوێنكەوتەی حەز و ئارەزووەكانی نەبێت، بۆیە هەردووكیان بەو شتانە داپۆشراون وەكو پەردەیەك بەسەریاندا، جا هەركەس ئەو پەردەیە هەڵبداتەوە ئەوا دەڕواتە ناو ئەوەوە كە هەڵی داوەتەوە، بۆیە هەڵدانەوەی پەردەی بەهەشت بە ناڕەحەتیەكانە و هی ئاگریش بە حەز و ئارەزووەكانە، ناڕەحەتیەكاتیش وەكو هەوڵدان لە خواپەرستیدا و بەردەوام بوون لەسەری و ئارامگری و خۆگرتنەوە لە توڕەیی و چاوپۆشی ولێبوردەیی ولەسەرخۆیی و صەدەقە و چاكەكردن بەبەرانبەر خراپە و خۆڕاگری بەرانبەر ئارەزووەكان و هاوشێوەی ئەم كارانە .
------------------------
#بەکورتى (٤٠٢)
https://t.me/ba_kurty
بەکورتى
بۆ بڵاوکردنەوەى حوکمە شەرعییەکان بە کورتى و پوختى
❤ 50👍 21💯 5
له كاتی بومەلەرزە چی بکەین؟
زانای پایەبەرز عبدالعزیز بن عبدالله بن باز بەڕەحمەت بێ دەڵێ : پێویستە لەسەر موسڵمان لە كاتی ڕودانی بومەلەرزە و مانگگیران و خۆرگیران و لافاو و باوبارانی توند و سەختدا دەستپێشخەری بكات لە تۆبە و پەشیمانی و داوای سەلامەتی و زۆرزیكر و ئیستغفار كردن وەكو چۆن پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم سەبارەت بۆ خۆگیران و مانگ گیران دەفەرموێ : ( ... فَإذَا رَأيتُم ذَلِكَ فَاذكُرُوا اللهَ) واتە: جا كاتێ بینیتان ئەو دووانە گیراوون یادی خوا بكەن.
هەروەها باش وایە لەم كاتانەدا ڕەحم بەزەیی بەكاربهێنرێ بەرامبەر بە هەژار و نەداران بە سەدەقە كردن و خێركردن پێیان لەبەر ئەم فەرمودانەی خوارەوە :
یەكەم : (ارْحَمُوا تُرْحَمُوا) رواه أحمد
واتە : ڕەحم بكەن ڕەحمتان پێ دەكرێ .
دووەم : ( الرَّاحِمُونَ يَرْحَمُهُمْ الرَّحْمَنُ ، ارْحَمُوا مَنْ فِي الأَرْضِ يَرْحَمْكُمْ مَنْ فِي السَّمَاءِ) رواه الترمذي
واتە : ئەوانەی كە ڕەحم و بەزەییان هەیە خوای بەڕەحم ڕەحمیان پێ دەكات ، بەزەییتان هەبێ بەوەی كە لەسەر زەوی دایە ئەوا ئەو خوایەی كە لە ئاسماندایە بەزەیی پێتاندا دێتەوە .
سێ یەم : (مَن لا يَرْحمْ لاَ يُرْحَمْ) رواه البخاري
هەروەها عومەری كوڕی عبدالعزیز ڕەحمەتی خوای لێ بێ نوسراوی ناردووە بۆ میرەكانی بەوەی كە لە كاتی ڕودانی بومەلەرزەدا خێر و سەدەقە بكەن .
وە یەكێك لە هۆكارەكانی پارێزراوی و سەلامەت بوون لە هەموو خراپەیەك بریتیە لە دەستپێشخەری كاربەدەستان لە ڕێگری كردن لە خراپەكاران و بە جێگەیاندنی شەرعی خوا لە ناو خەڵكدا و فەرمان کردن بە چاكە و ڕێگری کردن لە خراپە .
.....................
بۆ زانیاری زیاتر
https://walamakan.com/437
❤ 56👍 19👌 4🥰 2
Photo unavailableShow in Telegram
ناوى براوەکانی پێشبڕکێی خولی دەیەمی کەناڵى بەکورتى
❤ 60👍 24👏 1
Elige un Plan Diferente
Tu plan actual sólo permite el análisis de 5 canales. Para obtener más, elige otro plan.