es
Feedback
شعری کوردی

شعری کوردی

Ir al canal en Telegram

ئێرە ماڵێکە بۆ شعرە هەستیاروو پڕ لە جوانیەکان بۆ خزمەتی ئەو دڵانەی هەوێنە بۆیان 😊 بۆ هەر تێبینیەک نامەیەک بنێرە @alimariwan_98

Mostrar más
2 352
Suscriptores
+1124 horas
+537 días
+16030 días
Archivo de publicaciones
ئێوارەیەو کزەی «با»دێ.. ھەور ئاسمانی گرتووە ئێوارەیە و داری پایز ئاھەنگی مردن ئەگێرێ گەڵا سەرچۆپی گرتووە ..! شعری یەکێک لە شاعیری خوا لێ خۆش بو ژەنەراڵی پایز 🥀💔 #ئاڤا

مـن ڪچێڪی پڕ لە نـەبوونم هـەر شتێڪم ویست بۆم نەبوو ویستم بەدڵی خۆم بژیم نەبوو ویستم کەسێک لێم تێم بگات نەبوو ویستم کەسێک خۆشی بووێم نەبوو لە ڪۆتاییدا هیچ ڕێگایەڪ بۆ دڵ خۆش بوونم نیـیـە🖤 #خانمم

کە تۆم خۆشویست دار فێر نەببو گوڵ بگرێ دەریاش ماسی لەخۆ بگرێ کەتۆم خۆشویست ھەور نەدەگریا و مرۆڤ خەندەی نەدەناسی دووری تۆ، شەوە درێژەکانی ژیانمە، بێ دەنگی تۆ، دڵم پڕ لە ئارەزووە. هەر باێک دەهات، ناوتی لەگەڵ خۆی دەهێنا، هەر بارانێک دەباری، چاوم پڕ لە فرمێسک دەبوو. دڵم هەر چاوەڕێی یەک ساتی دیدارە، ئەو ساتەی کە پێکەنینت دەگەڕێتەوە بۆ ژیانم. هیوام ئەوەیە ڕۆژێک دووری کۆتایی بێت، دەستت بگرم و بڵێم: «ئێستا هیچ شتێک ناتوانێت لێکت دابڕێت لە دڵم.» تۆ ،تۆ تۆ.... نەمتوانی ھیچ بڵێم بۆ تۆ ببمە باڵاگەردانی تۆ. دڵشاد مەریوانی #ئاڤا

وابەستەی باوشێکم کەدەی بینم دەی بیستم بۆنی دەکەم دەی دوێنم بەس عەجەب پێی ناگەم ... عەلی

جار جار کە خەمبارەبم هەر تۆم هەی کەتۆ ئیستا نیت بۆ کێ بکەم وەی بۆ دەردم هەمیشە مەرهەم بووی دەردم کەئیستا تۆی چ بکەم دەی تۆ کەحالی نابیت لە هاواری (حاء و لام میم )م بەچی بگەم بەخەونی شرینم (شیرن) م عەلی

بەخیالی چاوت بەنیگای روخسارت بەنەرمی لێوت بەقەژی خاوت بەیەک جار بینینی بالات بیرت نەچێت ... من کەوتمە داوت

دە رۆژێک بۆ حالی دڵی پەرێشانم وەرەوە ئەی خۆری درەخشان بەدڵم شاد بەوە ئەوەی تۆ ئەیکەی ناکرێ بڵێم راستە کچێ ویژدانت چەن موریحە عیشقێکت لەبیر چێ تەواوی تەمەنی بۆ تۆبێ حەیف بەقد تەمەنی پەپولەیەکی ئەبینی کە حەوت رۆژە و لەوە زیاتری تیا ناچێ عەلی

من ئەترسام لەوەی بەهەڵکشانی تەمەنم وردە وردە وەک گوڵێکی خونجە پێگەشتوو ... لەبیرم بچیتەوە و برزێت لەدڵما بەڵام وا ئیستا هەستەکەم تاڵ بەتالی قەدی ئەو گوڵە کە هەڵدەورێت خۆشەویستیت لەدڵما پێ زیادەکات ... عەلی

ئیستا وەک جاران تامەزرۆت نیم لە دەنگە دەنگ و ژاوەژاویش تۆم لەگەڵ نیت بەمەش وانەزانی لەبیرم کردوویت خەوم لەچاوم زراندوە تەنها بۆ ئەوەی شەوێک نەیەیتە خەونم و رۆژێک بەرێکەم ئازارم نەدەیت شەوەکانم هەمووی بونە بەتۆ هەر شەوەی بەجلێکی رازاوە دەست لەمڵ یار و چاو کراوە لەنجەو لارێک بۆ دڵدارت خەمێکی سەختیش بۆیاری لەبیرکراوت عەلی

ماندووم وەک ئەو دارەی کە هەموو پاییزێک گەڵاکانی دەوەرێن و هێشتا دەبێت چاوەڕێی بەهار بکاتەوە، بێ ئەوەی دڵنیابێت کە دێت یاخود ن
ماندووم وەک ئەو دارەی کە هەموو پاییزێک گەڵاکانی دەوەرێن و هێشتا دەبێت چاوەڕێی بەهار بکاتەوە، بێ ئەوەی دڵنیابێت کە دێت یاخود نا."

وانەزانی ئەوەی تۆ دەیکەی بۆ ئازاری کەسێک ئەوکەسەی خۆشی ئەوێیی ناتوانێ بیدا بە روحێک تۆیەک هێندە دڵخۆشی لای یاری نوێت بیت گەر منیش بام بۆ دڵخۆشیت هەر ئەوەنەم بۆ کردیت ئەما حەیفێک ئەکەم بۆ دۆستانم ئێوەش وەک من مەبن ئەزیزم پشتی شکانم

پرچی بەسەراوی کە بەرداوە بەدەم باوە یەک تاڵێ لە زوڵفی سەت موسیبەتی ناوە زوڵمەت بووە نوور عوجیبە شەو بووە سوبح دەم بیستم بە ئەدا یار زوڵفی سەر ڕووخی لاداوە لایێ فروغ و لایێ تار خاریقی عاداتە یارم کە بە زوڵف و ڕووخی ڕۆژ و شەوی ناوە

هەر کەسێ رووی تۆ دەبینێ ، خۆی بەقوربانت دەکا چونکە ئەبڕۆی تۆ هیلالی عیدە قوربانیی دەوێ جەژنی قوربانتان پیرۆز هەردەم لەجەژن و شادیدا بن 💜🩵

​«اللَّهُمَّ لاَ سَهْلَ إِلاَّ مَا جَعَلْتَهُ سَهْلاً، وَأَنْتَ تَجْعَلُ الْحَزْنَ إِذَا شِئْتَ سَهْلاً» خودایە هیچ شتێک ئاسان نیە مەگەر ئەوە نەبێت کەتۆ ئاسانی دەکەیت هەموو ئەو شتانەی تۆ ئاسانی دەکەیت دڵخۆشی بەختەوەری و سەرفرازی دێنێت🙏

’ سوپاس گوزاری خودا دەکەم کە تۆی بەمن بەخشی سوپاس گوزاری دایکت ئەکەم کەتۆی هێناوەتە دونیا من زۆر زۆر زۆرم خۆش دەوێی داواکارم لە خودای گەوەرە کە تۆم لێنەستێنی تەمەنی منیش باوێتە سەر تەمەنت تەمەنت پرپربکە لە خێروخۆشی دەمەوێ لە خۆشی و ناخۆشی لەگەلت بم دەمەوێ هەمووکات لە پشتت بم ئەزیزم ینشاءاللە پێکەوە ئەبین تا  مردن ئەمرۆ رۆژی 23/5/2026 کەبوو بەماوەی دوومانگیک لەخۆش ویستنت بو بە دوومانگیک کە کەس کەس ئەوەندە دڵخۆشی نەکردووم کەتۆ لەماوەی دوومانگ دا کردت کە تۆ لەو دوومانگە فێری عەشقت کردم فیری ژیانت کردم فیری دڵخۆشیت کردم فێری هەناسەدانت کردم فێری ئەوەت کردم کە گرینگی بوم کەتایبەتی بووم کەبویتە مایەی ژیانم هۆکاری ژیانم هۆکاری دڵخۆشیم ئەمەوێت پێت بلێم تۆ مایەی ژیانمیت باوەرکە عەشقمیی هەمیشەتۆ م ئەوێت ئازیز تر لەڕۆحم 23/3/2026   23/5/2026عاشقتم بووم هەمیشە لەبیرمەکە هەر چەندە لیت دوور بم بەڵام هەرعاشقتم B🥺❤️🫂💙💍😊 #خاتوون

ئەم دونیا بۆ وای لێھاتوە ھەر کەمێک وەسفیان بکەیت و بلێیت کەسێکی باشیت یەکسەر پێت دەڵێت سوپرایز من لە وانی کە خراپتـرم' متمانە کردن بە ئینسان چ فیلمێکی ترسانکە•!🖤 #خاتوون

یەکەم جار نیە چاوەکانم بەخور ئەگرین بۆت بەڵام کۆتا جارە ئەبینی ئەگریم بۆت چیتر بەلامەوە گرنگ نیە چۆن ئەژێیت من دەمێکە هیوای دڵخۆشیم خواستوە بۆت بیرمە کۆتا جار وتت تۆ یەکەم و کۆتایی منیت .. بەلام کام کۆتایی ؟ ئەو کۆتایەیی ئەبینیت چەن شکاوم ؟ یان ئەو کۆتایەیی کە ئەبینی وێرانم بۆت ؟ بینیت ڕۆژی لەدایک بونم بوو هیچت نەوت ...! بیرتە ئەو کەسە بوویت چەندین سەعات پێش ئەو ڕۆژە دانیشتیت تا نامەیەکم بۆ بنوسیت ؟ ئیتر دڵم شکا لێت 💔 چیتر نامەوێیت بپرسیتەوە هیچ هەواڵێک ... خۆشەویستی کۆن ئەبێت بەڵام هەرگیز عیشقەکەی ناروخێنێت ... ئااا بیرشم نەچێ بلێم وتت کچەکەت خۆشەویستی منت لا ئەسرێتەوە ببینە ئیستا من لەبەر خۆشەویستی تۆ چاویشم نامەکان ناخوێنیتەوە .. خۆشم لەژیان خەریکە ئەسرمەوە ... عەلی

هەرگیز کەسێکی تر نادۆزمەوە وەک و تۆ بەلام ڕەنگە کەسێکی تر بدۆزمەوە دوور لەتۆ هەرگیز خۆشەویستی تۆ ناگۆرمەوە بەکەس بەلام ڕەنگە هەزاران کەس بکەم بەکەس هەرگیز بەڵێنم نەدابوو دوور بم لێت بەڵام ئیتر ڕەنگە دووریت رەوتی تەواوی ژیانم بێت هەرگیز بیرم لەوە نەکردەوە کەسێکی ترت خۆش بوێت بەڵام ئەبینم تەواوی کاتەکانت لەگەل کەسێک بەرێ دەکەی کە خۆشت دەوێت ڕەنگە ئەمە کۆتا نامەی من بێت بۆت لەدووای ئەمە هیچی ترت لەسەر نەلێمەوە بەلام کۆتا جارە ئەلێم لەدوای تۆ کەسم وەک تۆ خۆش ناوێت کەسیش نادۆزمەوە لەتۆ بچێت ... عەلی

مەیلم بۆت وەک جاران نەماوە لەکوێی دنیا دا هاتوە دلێک وابەستەی گوڵێک بێت گولیش تەواوی دڵی ئیهماڵ کردبێت

سەیری روخسارم کە چۆن شێواوە لەدووری تۆ دەمێکە ئێسکیشم نەماوە 10:10