ساتێک لەگەڵ قورئان
(دوای دوور کهوتنهوهی ئوممهت له قورئان) پیغهمبهر ﷺ سکاڵا دهکات و دهفهرموێت: پهروهردگارا بهڕاستی قهومهکهم وازیان لهم قورئانه هێناوه و پشت گوێیان خستووه و گرنگی پێ نادهن.
Mostrar más1 183
Suscriptores
-224 horas
-107 días
-3630 días
- Suscriptores
- Cobertura postal
- ER - ratio de compromiso
Carga de datos en curso...
Tasa de crecimiento de suscriptores
Carga de datos en curso...
مژدە بۆ ئەویندارانی قورئان بۆ ئەوکەسانەی سەردەمێکە تامەزرۆی فێربونی قورئانی پیرۆزن و ئەوانەی تا ئیستا نەیان توانیوە بچنە خزمەت مامۆستایەکی لێهاتوو
#_ناوەندی_ئەویندارانی_قورئان
لەهەرشوێنێکبن بەئاسانترین ڕێگا و باشترین مامۆستای بەئەزموون و خاوەن بڕوانامە لە ڕێگەی ئۆنلاین دێتە خزمەتتان.
#ناوەندەکەمان هەڵدەستێت بە #وەرگرتن و #ناونوسکردنی ژمارەیەک لە فێرخوازانی نوێ #لە_بەشی : التجويد
ئەگەر تامەزرۆ و ئەوینداری فێربوونی قورئانی ئەوا پەلە بکە و ئەم هەلە لەدەست خۆت مەدە و ناوی خۆت تۆماربکە چونکە ناونوسین سنوردارە .
#تێبینی /
١- لەم خولەدا کتێبی التجوید المصوری دکتۆر ئەیمەن دەخوێنرێت .
٢- لەگەڵ خوێندنی تجوید جوزئی عمە کامل دەخوێنرێت .
٣ - خولەکە ماوەی ساڵێک دەخایەنێت .
٤- لە کۆتایی خولەکەدا بڕوانامەی تایبەت دەبەخشرێت بە دەرچوان.
٥- بەژداری کردن بۆ هەردوو ڕەگەزە و هەردوو ڕەگەز مامۆستای تایبەت بەخۆیان دەبێت.
◾#مەرجەکانی_وەرگرتنی_فێرخواز :⬇
❶. تەمەنی لە ١٦ ساڵ کەمتر نەبێت
❷. فێرخواز #بەڵێنبدات کە بەردەوامبێت تا کۆتایی هاتنی خولەکە .
❸. فێرخواز #نابێت_لە_ناوەندی_تر_سەرقاڵی خوێندنی التجوید بێت لەبەرئەوە تکایە ئەگەر ئێستا لەناوەندی تر و شوێنێکی تر سەقاڵی خوێندنی التجوید #لێرە_بەشدار_مەبە و ڕێگە بەکاسانێک بدە کە لەهیچ شوێنێک دەرفەتیان بۆ نەڕەخساوە .
#بۆ_ناو_تۆمارکردن و بەژداری کردن ئەم زانیاریانە بنێرن خوشکان بۆ بەشی خوشکان برایان بۆ بەشی برایان .
١- ناوی سیانی
٢- ژمارەی پەیوەندی
٣- تەمەن
#بەشی_برایان
https://t.me/awindaran_brayan
#بەشی_خوشکان
https://t.me/Awindarany_Quran_bot
#ناوهندى_ئەوینــدارانـی_قــورئــان
بۆ فێرکردن و لەبەرکردن و سەندی قیرائات بە ئۆنلاین
ئەوینداران قورئان برایان
ناوەندی ئەویندارانی قورئان ⁄ بەشی برایان
🥰 2👍 1❤ 1😍 1
Photo unavailableShow in Telegram
“
پیاوێک لە سەعیدی کوڕی موسەییەبی پرسی: لە هەموو ئایەتی چاکەکردن لەگەڵ دایک و باوک تێگەیشتووم تەنها ئەوە نەبێ:( وقل لهما قولا کریما) جا ئایا قەولی کەریم چۆن دەبێ؟
سعید وتی: مەبەستی ئەوەیە چۆن کۆیلە لەگەڵ گەورەکەی قسە دەکات ئاوەها قسەیان لەگەڵ بکەی.
❤ 2😍 2
کەسێـک شەونوێژ دەکات، خودا لە هاوڕێکەی خۆشدەبێت...
دوو کەس لەپێناوی خودا یەکتریان خۆشدەوێت،
یەکێکیان هەڵدەسێت شەونوێژ دەکات،
خودا شەونوێژ و هەموو دوعاکانی قبوڵ دەبـێت...
لە دوعاکەیدا هاوڕێکەی بیر دەکەوێتەوە و دەڵێت:
خودایە، لە فڵانەکەسی هاوڕێم خۆشبـە.
خودا لەو کەسە خۆشدەبـێت لەدەمێکدا کەسەکە خەوتوە...
٭ بە خەفەت و بێتاقەتیەوە خەوتوە،
کە هەڵدەسێـت دڵی خۆشە و سینەی فراوانـبووە،
ناشزانێت هۆکارەکەی چییـە..!
🥰 7❤ 4😍 1
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی:
باشترین نوێژ لە دوای نوێژە فەرزەکان شەو نوێژە.
#سورەتی_الملك
#شەونوێژ
#سوننەتی_ویتر
❤ 4🥰 1😍 1
◈وامەزانە کۆچکردن کۆتایی پێ هاتووە...
ئهعڕابییهك دهربارهی كۆچ كردن له پێغهمبهری پرسی ﷺ ئهی نێرراوی خوا ، باسی كۆچمان بۆ بكه با بزانین ئایا بۆ لای جهنابته لهههر كوێیهك بیت یان بۆ لای خهڵكێكی تره؟
یان بۆ جێیهكی دیاری كراوه؟
وه ئایا ئهگهر جهنابت مردیت ، ئیتر كۆچ كردنیش كۆتاییی پێ دێت؟
پێغهمبهر ﷺ ماوهیهك بێ دهنگ بوو...
پاشان پرسی : أین السَّائِلُ؟
كوا كابرای پرسیارکەر؟
ووتیان: ئا ئهمهتا ئهی پێغهمبهری خوا
ئینجا پێغهمبهر ﷺ فهرمووی: كۆچ كردن ئهوهیه كه واز له گوناح و خراپهكاری بهێنیت چ ئهوانهی ئاشكران چ ئهوانهی پهنهانن، ههروهها نوێژ بكهیت و زهكات بدهیت ئاوا ئهگهر له شاریشدا نیشتهجێ بیت ههر به كۆچهر (موهاجیر) حیسابیت.
#سەری_ساڵی_كۆچی_پیرۆز_١٤٤٦
🥰 5❤ 2😍 1
◈پاداشتی نوێژی وویتر
ئەو دەمەی دوای دابڕانـێکی زۆر،
نوێژی ویتر ئەنجام دەدەیـت،
دوو پاداشتت بۆ هەیە،
یەکەمیان ئەنجامدانی سوننەت،
دووەمیش زیندوکردنەوەی ئەو سوننەتە.
با كۆتا نوێژەكانی شەوتان تاك بێت.
❤ 12🥰 1😍 1
01:04
Video unavailableShow in Telegram
#سەری_ساڵی_كۆچی_پیرۆز_١٤٤٦
IMG_4303.MP422.49 MB
❤ 7😍 1
چەند_پەند_و_وانەیەك_لە_هیجرەتی_پێغەمبەردا_ﷺ
ئەو پەند و وانانەی کە لە هیجرەتی پێغەمبەرەوە ﷺ فێریاندەبین بێگومان بە دە و سەد خاڵان کۆتاییان پێ نایێ، بەڵام ئێمە لێرە ئاماژە بە چەند دانەیەکی گوڵبژێر دەکەین
١- هیجرەت فێرماندەکات کە ئامانجی گەورە قوربانی گەورەی دەوێت.
٢- هیجرەت فێرماندەکات کە هەرگیز لە بەرانبەر ناڕەحەتییە مەزنەکاندا نائومێد نەبین، چونکە بێگومان لەگەڵ هەموو ناڕەحەتییەک دەرگای خۆشبەختی هەیە.
٣- هیجرەت فێرماندەکات ململانێی حەق و باطل مێژوویەکی کۆنی هەیە و تا قیامەتیش بەردەوام دەبێت، بەڵام سەرەنجام هەر حەق براوەیە.
٤- هیجرەت فێرماندەکات هەمیشە هەڵگرانی حەق لەلایەن هەڵگرانی ناحەقەوە دژایەتی دەکرێن و پلانیان لەدژ دادەڕێژرێ.
٥- هیجرەت فێرماندەکات هەرچەندە ئەهڵی باطل هەوڵی لەناوبردنی حەق بدەن، بەڵام هەوڵەکەیان فووکردنە بە ڕووی خۆردا و سەرەنجامی هەر شکستە.
٦- هیجرەت فێرماندەکات کە بۆ هەموو کارێک پلانی وردمان هەبێت و هەموو ئیشێک بە کەسی شایستەی خۆی بسپێرین.
٧- هیجرەت فێرماندەکات کە دەستگرتن بە هۆکارەکانەوە پێویستە.
٨- هیجرەت فێرماندەکات یەکخواپەرستی و تەوحید دەبێ گەورەترین ئامانجی مرۆڤ بن.
٩- هیجرەت فێرماندەکات پێشەوای سەرکردە خەمی گەورەی دەبێ گەلەکەی بێت و لە خۆشی و ناخۆشیاندا پێشیانکەوێت.
١٠- هیجرەت فێرماندەکات هەڵبژاردنی هاوڕێی دڵسۆز و ڕاستگۆ زۆر گرنگە بۆ ژیانمان.
١١- هیجرەت فێرماندەکات کە هەرگیز لەسەر ڕێی حەق و ڕاستی دڵتەنگ و غەمبار نەبین.
١٢- هیجرەت فێرماندەکات لەدوای دەستگرتن بە هۆکارەکان ئینجا دەبێ تەوەککولێکی تەواومان بە خوای پەروەردگار هەبێت.
١٣- هیجرەت فێرماندەکات یەکڕیزی و تەبایی لەپێش بەجێگەیاندنی هەموو کارێکی خێرەوەیە.
🥰 6😍 2
الصلاة خير من النوم ...
قوله تعالی : ( وَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ )
کاتی نوێژی بەیانیە تەنها جەنگاوەران ئەتوانن ئەو نوێژە بکەن زۆیە تۆش یەکێک بە لەو جەنگاوەرانە .
❤ 12🥰 5❤🔥 1
Elige un Plan Diferente
Tu plan actual sólo permite el análisis de 5 canales. Para obtener más, elige otro plan.