cookie

Utilizamos cookies para mejorar tu experiencia de navegación. Al hacer clic en "Aceptar todo", aceptas el uso de cookies.

avatar

کابان

🔻کابان کاناڵێکی خۆماڵیی فەرهەنگی ، ئەدەبی و کۆمەڵایەتییە کە زۆرتر دەپەرژێتە سەر چیرۆک و ڕۆمان و هەروەها بابەتگەلی دیکەی کۆمەڵایەتی و هونەری و ... بەڕێوبەر @MTMUKRYANMK

Mostrar más
El país no está especificadoEl idioma no está especificadoArte y diseño4 390
Publicaciones publicitarias
3 632
Suscriptores
+924 horas
+377 días
+7530 días

Carga de datos en curso...

Tasa de crecimiento de suscriptores

Carga de datos en curso...

ڕۆمانی تاقانەی خانمێ بەشی ٧ ناسکێ تەمەنی سی و پێنج شەش ساڵێک دەبوو ئەو گەشیەی کچێکی لاوی تازە خۆ داڕشتووی بە سەر و ڕوومەت و دەم و چاویەوە دیار نەمابوو بەڵام وەک دەڵێن مزگەوت ڕووخاوە و مێحڕابی ماوە ، بە ڕاستی کچێکی خوێن شیرین و ڕەزا سووک بوو . چاو کاڵ و سەر و پرچ خاو و سپیلکە بوو لە بەر تینی هەتاو و لە کاتی سەرما وسایقەی زستان دا و هەروەها کاتێک ئارەقەی شەرم بە نێۆچاوانی دا دەهاتە خوار سەر کوڵمەکانی سوور سوور هەڵدەگەڕان . بەڵام هیچکات و لە هیچ وەرزێک دا سەرکوڵمەی وەک ئێستا سوور هەڵنەگەڕابوون ، پێی سەیر بوو ئاخر قەت قسەی ئەو تۆی لە گەڵ وەکاز نەکردبوو و هەرگیزیش شتی وای لێ نەبیستبوو ! وەکاز سەری داخستبوو نەیدەوێست چاوە پاک و کاڵەکانی ناسکێ بەرگری لە قسە کردنی بکەن ، دەیزانی چاو لە چاوی بکات لە شەرم و هەیبەتی ئەو فریشتە پاکە لە ڕووی هەڵنایە قسەی دڵی بکات . ناسکێش لە شەرمان زمانی نەدەگەڕا ، پاش ماوەیەکی کورت لە مابەینی جەفەنگ و ڕاستی دا وەکاز گوتی دادە گیان نە مێرد کردن عەیبە و نە ژن هێنان ، هیچ جیاوازیەکیش لە نێوان ژن و پیاو دا نیە بۆ هەر دووک لا گەڵاڵەیەکی پێویست و شەرعی و یاساییە ، بە پێکەنینەوە گوتی ئەمجا ئەگەر من پێش بە مێرد دانی تۆ ژن بێنم کێ دەڵێ ژنەکەم لە گەڵ تۆ دەحاوێتەوە ؟ وام پێ باشە جارێ ئەتۆ لە کۆڵ خۆم بکەمەوە جا دوایە دە فکری خۆم دا بم ، بەو قسانە بزەی خستە سەر لێوە ئاڵەکانی ناسکێ و بۆ خۆشی ورەی وە دەست هێنا باسی کاک قادر بکات بە بێ پێچ و پەنا . گوتی کاک قادر پیاوێکی چاکە و ئەزموونی هەیە لە ژیان و دەزانێ چۆن ڕێزی ژن بگرێ ، پیاوێکی خوێن گەرم و پاک و بێ غەل و غەشە دەست پاک و کردەوە پیاوانەیە ، زۆری بە شان و باڵی کاک قادر دا هەڵگوت . دوایەش گوتی کاک قادر داوای تۆی لێکردووم من وەک برایەکی بچووکی هەر دووکتان پێم خراب نیە مێردی پێبکەی ، بەڵام ئەوە ژیانی خۆتە و بۆ خۆت خاوەن بڕیاری . پێویست ناکا ئێستاش وەڵامم بدەیەوە ئەگەر بۆت ئاساییە لە گەڵ کاک قادر قسان بکەن و بۆ خۆتان ساغ ببنەوە بە بوون و بە نەبوون ، ئەوەندەی بزانە جامینی تۆم ئەوەندە دەوێ دڵ و ویستی تۆ بۆ من لە هەموو شتێک لە ژیان دا گرینگترە و هەر بڕیارێکی تۆ بیدەی من لە سەر دڵی تۆم . ناسکێ بە ئا و بە نا فزەی لێوە نەهات وەکازیش زیادتر لە سەری نەڕۆیی ، ئەوەی پێویست بوو پێی گوتبوو جا ماوەتەوە وەڵامی ناسکێ . هەتا گەیشتنەوە ماڵێ ناسکێ بە یەک وشەش ئەو بێدەنگیەی نێوانی خۆی و وەکازی نەشکاند ، شەوێش زۆر زووتر لە شەوانی پێشوو شەو خۆشی لە وەکاز کرد و چووە ژوورەکەی خۆی . دوای ڕۆیشتنی ناسکێ وەکاز چوو بۆ لای کاک قادر و باس و خواسی تازەی بۆ گێڕایەوە و گوتی ئەوەی لە سەر من بوو کردم ، ئێستاش نۆرەی تۆیە دڵی دادە ناسکێ وە چەنگ بێنی من ئەوەندە بە ئەزموون نیم نازانم چی دیکەی پێ بڵێم و چۆنی پێ بڵێم دڵی لێم نەهێشێت . خودا عالمە و سوێندم بە خۆڵی سەر سینگی دایکم مەبەستی من تەنیا بەختەوەری دادە ناسکێیە و دەزانم تۆ بەختەوەری دەکەی ، دەترسێم وا بزانی لێی بێزار بووم و دەمهەوێ لە کۆڵ خۆمی بکەمەوە . بەڵێن بێ ئەگەر مێرد نەکا هەتا ماوم وەک خوشکی گەورەی خۆم ئاگام لێی بێت و نەهێڵم هەست بە هیچ کەم و کوڕیەک لە ژیان دا بکات ، ئەوەی لە دەستم بێت قسوری ناکەم بۆ دڵخۆشی دادە ناسکێ ئەو تاقە پشتیوانی من بووە لە دوای دایکم . نازانم ئەگەر گەورەیی و دڵسۆزی و ئەمەکی دادە ناسکێ نەبا من چیم لێدەهات لە دوای کۆچی دایکم ، قەڵا و پشتیوانێکی قایم بوو بۆ من و هەر چی هەمە و وەبگرە تاک بە تاکی هەناسەکانیشم قەرزداری گەورەیی و خاکەڕایی و ئەمەکی ئەو زاتە پاکەم . کاک قادر گوتی ئاغا گیان سپاسی گەورەیی و دڵسۆزی تۆ دەکەم خەمت نەبێ لە وەی بەولاوەی بە من بسپێرە ، دڵنیام شەرمت لێدەکا و لە ڕووی هەڵنایە وەڵامەکەی بداتەوە بە تۆ ، پەلەشی لێناکەین لە ساڵان ڕاوەستاوین لە مانگێشی لە سەر ڕادەوەستین . ئەو جا سمێڵی خۆم لە لای تۆ لە گرێۆ دەنێم ئەگەر ناسکێ بە من قایل نەبێ منیش وەک خوشکێکی بڕوانمێ و هیچ لە گەورەیی وی لە لای من کەم نابێتەوە و زیادتر لە پێشووی ڕێز لێدەگرم ، خودا ئەگەر قەڵەمی لێدابێ بە کەس ڕەت نابێتەوە ئەمن زۆرم بڕوا بە چارەنووس و قەڵەمی خودای هەیە چی لە ناوچاوانمان نووسیبێ هەر ئەوە دەبێ . وەکاز بە قسەکانی کاک قادر ئۆخژنی هاتێ و شەو شادی لێکرد و چۆوە ژوورەکەی خۆی ، بەڵام ئەو شەوە خەو بە چاوی هیچیان دانەهات هەر یەکە و بە خەیاڵێک و ترس و هیوایەکەوە شەویان ڕۆژ کردەوە . ناسکێ بیری لە وە دەکردەوە ئەگەر مێرد بە قادر بکات لە وەیە ئەو گەرمێی نێوانی خۆی و وەکاز وەک جاران نەمێنێ ، کێ ئاگای لە وەکاز دەبێ داهاتووی وەکاز چۆن دەبێ بە تەنیا و بە بێ کەسی . ✍ ماری موکریانی
Mostrar todo...
👍 15
👍 4
#تفکر مرداد پارسال بود که گوشیم توسط یک راس سارق توی بی آر تی از جیبم زده شد. سریعا فهمیدم و بعد از کلی بحث و دعوا ازش گوشی رو گرفتم، ملت همیشه در صحنه مارو جدا کردن و گفتن اقا ول کن تو که گوشی رو گرفتی برو دیگه😏 سارق محترم خیلی ریلکس از اتوبوس پیاده شد و دوباره منتظر موند تا اتوبوس بعدی بیاد. (قشنگ فهمید بود این ملت عین خیالشون نیست و وایساد تا اتوبوس بعدی بیادو جیب بقیه رو بزنه ) طاقت نیاوردم دزد ول باشه و ایستگاه مطهری منتظرش موندم و از بی ارتی با بدبختی و تنهایی کشیدمش بیرون اونم یه مشت به من زدو دِ فرار حالامن بدو اون بدو نزدیک فاطمی دوتا از دستفروشا گرفتنش و د بزن منم با اونا زدمش والبته نوش جونش خلاصه تحویل پلیس دادیم و همون لحظه شش عدد گوشی از جیب و کیف مبارک سارق در آوردن و بردنش کلانتری. و اما قسمت جالب و البته حال به هم زن ماجرا از اینجا شروع میشه. توی کلانتری ۱۰۵ سنایی دو تا از مالک های گوشی های سرقتی اومدن و موبایلشون رو گرفتنو یه تشکر کردن و رفتن، یادمه یه دختره ایفون ۱۲ داشت با گریه اومد و وقتی گوشی رو گرفت انگار ریست فکتوری شد و کلا یادش رفت که یه دزدی وجود داره! از گریه های دختر هم مشخص بود کلا دار و ندارش همون گوشی آیفونه و بس. خلاصه به هردو مالک گوشی گفتم بمونید شکایت کنیم الان میریم دادسرا گفتن باشه ولی رفتن پی کار خودشون. دو روز بعدش از اگاهی وحدت اسلامی (شاهپور) با من تماس گرفتن و گفتن آقای عبدی سارق به ۱۵ تا سرقت اعتراف کرده و فردا دادسرای هفت تیر باش، مامور آگاهی گفت فقط ازت خواهش میکنیم حضور داشته باش چون تو سارق رو گرفتی شاکی اصلی تویی گفتم بقیه چی؟ گفت بقیه هم قراره بیان به همه زنگ زدیم. حتی اسم و سن شاکی هام به من گفت روز دادگاه رسید: سارق رو از اگاهی اوردن من بودم و من بودم و من هیچ یک از شاکی ها نیومده بودن. (اونجا بود که واقعیت تالاپی خورد تو سرم که چقدر ما دوستداریم بدبخت باشیم ) قاضی بهم گفت جوون تو که تا اینجا کار اومدی، شش ماه دیگه هم وقت بعدی دادگاهه بیا واگرنه شاکی نداشته باشه ازاد میشه ها شش ماه بعد هم رفتم باز هم تنها بودم😕 اون روز به قاضی گفتم من دلیل اومدنام فقط اینه که بتونم واسه مدتی یک انگل از جامعه کم کنم همین! یادمه اسم سارق پرویز بود یه حرفی زد که تا عمر دارم یادم نمیره " گفت ببین تو تنت میخاره واگرنه هیشکی نمیاد پی مال کسی که خودش دنبالش نیست " پرویز خان بی راهم نمی گفت، من تنم میخارید که افتادم دنبال زنده کردن گوشی ملت خواب زده، ملتی که فقط یادگرفتن تو اینستاگرام داف و جنتلمن و لاکچری باشن و تولینکدین سنیور و متخصص و همه چی بلد اما در زندگی اجتماعی به شدت hashtag#بی_عار و ناتوان در hashtag#مطالبه_گری! ملتی شدیم که رفتیم دنبال hashtag#محتوا لوده و جفنگ بازی یک عده hashtag#بلاگر و#اینفلوئنسر که فقط بخندیم. او او او کنیم و واگعی رو از کیک تشخیص بدیم و چای دبش رو به مسخره بگیریم چرا؟ چون این راحت ترین راه برای فرار از واقعیته کارلو کلودی توی کتاب پینوکیو میگه: پینوکیو میره به یک شهر بازیی که میتونه صبح تا شب بازی کنه و لذت ببره، اولش همه چیز خوبه تا زمانی که می فهمه داره کم کم تبدیل به یک خر میشه، وقتی پینوکیو تبدیل به خرکامل شد صاحب شهربازی پینوکیو و دوستانش رو به یک زمین دار فروخت تا از اونا کار بکشن و پول دربیارن. چشمامون رو بیشتربازکنیم و کلاهمون رو بدیم بالاتر که همه چیز از خودمان شروع میشه✌️ 👤احمدعبدی
Mostrar todo...
👏 20👍 5
ڕۆمانی تاقانەی خانمێ بەشی ٦ کاک قادر لە گەڵ خۆی گەرم و گوڕێکی تایبەتی خستبووە ناو ژیانی وەکاز و ناسکێ وێڕای کاری باغەوانی لە کڕینی پێداویستی ڕۆژانە یارمەتی ناسکێی دەدا ، وای لێهات لای ئێواران لە دوای کار و بارەکانی کە ماڵئاوایی دەکرد بێدەنگی و ساردێکی چاوەڕوان نەکراو دەبوو بە میوانی ماڵیان و ناسکێ زۆر مات دەبوو . وەکاز هەستی بە مات و بێ تاقەتی ناسکێ دەکرد ، شەوێک گوتی وام پێ باشە کاک قادر بێت لەو ژوورەی ئەو سەری حەوشەکەمان دا بژێت بۆ ئێمەش دەبێتە ئاودەنگی و بۆ خۆشی لە کرێ خانوو ڕزگاری دەبێت . ناسک بە بیستنی ئەو قسەیە وەک گوڵ گەشایەوە و سەر کوڵمەکانی وەک سێوە لا سوورە سوور هەڵگەڕان و گوتی زۆر باشە پێی دەڵێین ئەگەر پێی باش بێت با ماڵی بگوازێتەوە ئێرە . حەوتوویەک دوایە کاک قادر ماڵی گوازتەوە و ئەرکی خۆی بە پاکی و پاک داوێنی زیادتر لە جاران لەو ماڵە دا بە جێ دەهێنا ، زۆر جار هەتا وەکاز لە خەو هەڵدەستا تڕومبێلەکەی جوان بۆ دەشووشت و بەر و بووی حەوش و ناوماڵی گۆڕیبوو هەر گوڵێکی لە گوڵخانە دەیدیت دەیهێناوە و لە ناو باغ و باخچەکەی دەیچاند بۆنی گوڵی یاس و گوڵە باغی ماڵی وەکاز  تەواوی ئەو کۆڵانەی داگرتبوو ، دراوسیەکان بۆ چۆنیەتی چاندن و ئاودان و پێڕاگەیشتنی باخچە و دار و گوڵەکانی حەوشەی خۆیان دەچوون داوای ڕێنوێنیان لە کاک قادر دەکرد . ناسکێ ئەو کچە مات و بێ دەنگەی جاران نەمابوو و بە دڵێکی خۆش بە ماڵەکە ڕادەگەیشت ، ڕاست بوو کۆچی خانمێ کاریگەرێکی زۆری لە سەر  وەکاز دانابوو بەڵام بوونی کاک قادر و ناسکێ لە ژیانی دا هەڵگرتنی ئەو بارە قورسەی تا ڕادەیەک بۆ ئاسانتر کردبوو . ماوەی چوار ساڵ بە سەر کۆچی خانم دا تێپەڕیبوو وەکاز هەستی پێکردبوو کاک قادر و ناسکێ دڵیان بۆ یەکتر لێدەدا بەڵام هەر دووکیان ئەوەندە بە حەیا بوون تەنانەت بۆ جارێکیش باسی ئەو شتەیان لە لای یەکتریش نەدرکاندبوو ، ڕۆژێک بە بیانووی هاتنی کەل و پەل لە کوردستانەوە وەکاز داوای یارمەتی لە کاک قادر کرد و لە گەڵ خۆی بردی بۆ دوکانەکەی . دوای داگرتنی کەل و پەلەکان وەکاز سەری قسانی لە گەڵ کاک قادر کردەوە و گوتی تۆ پیاوێکی باشی و جێی متمانەی منی و پێم باشە ئەگەر هەر دووکتان ڕازی بن لە گەڵ دادە ناسکێ بە یەکەوە زەماوەند بکەن ، ئەگەرچی کاک قادر بە باوکی وەکاز دەشیا بەڵام لە شەرمان سەری هەڵنەدەهات بە شەرمەوە گوتی گەورەم وا تێنەگەی من ئینسانێکی داوێن پیسم نان و نمەکی ماڵی ئێوەم کردووە بە درێژایی تەمەنم قەت بە چاوی پیس چاوم لە نامووسی کەس نەکردووە . وەکاز گوتی کاک قادر منیش پێم پیاوێکی پاک داوێن و باشی بۆیە ئەو داوایەم لێکردی دادە ناسکێش خوشکی گەورەی منە بەختەوەری وی بۆ من زۆر گرینگە ، دڵنیام بە یەکەوە بەختەوەر دەبن . کاک قادر گوتی ئاغا خودا سێبەرت لە سەرم کەم نەکا بەڵام تۆ بڵێی ناسکێ بە من ڕازی بێت ؟ وەکاز گوتی پێم باش بوو بەر لە وەی قسە لە گەڵ دادە ناسکێ بکەم لە گەڵ تۆ بدوێم بزانم تۆ قایلی ئەو داوایە بە گوێی وی بگەیەنم ؟ کاک قادر گوتی تۆ وەکیلی منی بەڵام با لە ئێستاوە پێت بڵێم ئەگەر ناسکێ ڕازی نەبوو مێردم پێبکات من چاو و ڕووی مانەوەم لە لاتان نامێنێ ناچارم بە جێتان بهێڵم ، وەکاز  بە پێکەنینەوە گوتی با بزانین چۆن دەبێت لە ئێستاوە بۆ بارگەت تێک نا جارێ سەرەتای کارە . پیاو دەبێ خۆڕاگر بێ و هەتا بە ماف و ویستی خۆی نەگات واز نەهێنێ نە تۆ لە دادە ناسکێت چاکتر وە گیر دەکەوێ و نە دادە ناسکێش پیاوی وەک تۆی دێتە سەر ڕێگای خودا بۆ یەکی داناون . ماوەیەک بە سەر ئەو قسەیە دا تێپەڕ ببوو بەڵام وەکاز نەیدەزانی چۆن باسی ئەو شتە لە گەڵ ناسکێ بکات چونکە ناسکێ کچێکی زۆر سەنگین و بە حەیا و لە سەرەخۆ و هێدی بوو ، جێی هەموو کەس و کاری بۆ وەکاز پڕ کردبۆوە وەکازیش ڕێزێکی تایبەتی بۆی هەبوو و نەیدویست بە هیچ شێوەیەک قسە یان هەڵوێستێکی وا بکات دڵی ناسکێی لێ زوێر ببێت . لە لایەکی دیکەش ترسی وەی هەبوو ئەگەر کاک قادر و ناسکێ بۆ یەک بن دوایە بە جێی بهێڵن ، لەو بابەتەوە دوودڵی و دڵەڕاوکێیەکی زۆری هەبوو بەڵام تازە قسەکەی کردبوو و دەیزانی کاک قادر بێ سەبرانە چاوەڕێێ وەڵامە . ڕۆژێک وەکاز ناسکێی بردبوو بۆ بازاڕ بە بەر دەرگای دووکانێک دا تێپەڕین جلکی بووکانی دەفرۆشت ، ناسکێ گوتی هەتا ڕادەیەک خەون و ئاوات و وەسیەتی دایکت بە جێ گەیاندووە بەڵام شتێک ماوە ئەویش بکەی منیش دەحەسێمەوە دەزانم ئەرکی خۆم بە جێ هێناوە و ڕوحی خانمێش شاد دەبێ بەو کارەت . وەکاز بە سەرسوڕمانەوە پرسی چی دیکە ماوە وەسیەتی دایکم چی بووە ؟  هەر چی بێت ئەگەر بە نرخی گیانیشم تەواو بێ بەڵێنی پیاوانە دەدەم بیکەم . ناسکێ گوتی دەبێ کچێکی چاک ببینیەوە و هاوسەرگیری بکەی وەکاز بزەیەکی هاتە سەر لێوان و پێی باشترین هەل بوو باسی خوازبێنی کاک قادر بکات . گوتی لە دایکمم بیستبوو دەیگوت ئاشیش بە نۆرەیە بە نۆرە بێ جارێ نۆرەی تۆیە دادە گیان ، ئەتۆ لە من گەورەتری ✍  ماری موکریانی
Mostrar todo...
😍 8👍 7
کۆپیکردنی بابەتەکانی ئەم کاناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی کابان وەک سەرچاوە ڕێگەپێدراوە❗️❕🙏
Mostrar todo...
«هەی زەمانە چەرخت بە چەمبەر بێ چۆن گۆڕاوی» دوێنێ دەمەو ئێوارێ، لە پاش کورتە پیاسەیەک لە گەڕەکی خۆمان بە کۆڵاندا لێهاڵامەوە، تەپاوتل بەرەوماڵ گلۆر بوومەوە. تووشی سێ کێژی لاوی لووتبەرز بووم کە بە فیزەوە خۆیان ڕادەنا. دوانیان باریکەڵە و ڕەشتاڵە بوون، ئەویتریان سەرنجی ڕاکێشام. خڕووخۆڵ و سپی و سۆڵ، پاوپووزی هەڵدابوو، دەگەڵ هەنگاوەکانی دامێنەکەی  یاری بە بەلەکی پتەو و ئەستووری ئیمان ئاسای من دەکرد. خڕخاڵ و سەعاتی دەستی تەنگیان بە مەچەکی هەڵچنیبوو، بابۆڵەی باسکی قۆڵی لە ڕاویی ڕێڕەوان هەڵماڵیبوو، دڵی دەبووراندنەوە. قژی لوول و درێژی دابوو دەست شنەبا و تاڵ تاڵ چاوی حەزی دەشاردەوە. بەروسینگی ئاواڵا، جووتەهەناری لە ژێر تاپە ناسکەکەی شەقیان بردبوو، قەڵشتیان دەرکەوتبوو. بەدەم سەرەنگرێ و ڕوانینەوە ملی ڕێگام گرتبوو؛ لەنەکاو ترۆمبیلێکی ئاماڵ بۆر بە لایاندا هات، شلی کردەوە، شووشەکەی هێنا خوار، پێ بە پێی ئەوان دەڕۆیشت، بە دەنگێکی نێر و گڕ پلارێکی تێگرتن. جووتەی ڕەشتاڵە بە بزە و لاقرتێ لێی نۆڕین. بەڵام کابرای لۆزەنگەر چ بایخی پێنەدان، کەوتبوو داوی ئەویتر. ڕاستەوخۆ دەستی بۆ ئەو ڕاداشت و ئاماژەیەکی پێکرد. دەنگی دەبیستراو نەدەبیسترا، نەمزانی چ گوڵێکی پێدادا؟! دڵم ختوورەی کرد. هەر ئەوەندەم گوێ لێبوو کچە بەو تڕوپۆزەوە بە دەم بنێشت جووتنەوە ڕووی تێکرد و نەیهێناونەیبرد بە دەنگی بەرز کوتی: دەدمی بات ڕیم!! کابرای لاپرەسەن بەرچاوی تاریک بوو، وەک بڵێ چۆن دێڵم بەسەرتەوە پچێ، کوتومت پاشەوپاش گەڕاوە. بە بیستنی ئەو جنێوە نوستالژیایە وەها بە توونیلی زەماندا ڕۆچووم تا چەند چرکە هیچم نەبینی؛ ئەو سەردەمە کە کوڕان دەکەوتنە شوێن کچان، جاروبار کچەکان ئەو جنێوەیان تێدەگرتن و ئەوان بە سێوی سووریان دەقەبڵاند. لەگەڵ فڕکەی ترۆمبیلەکە وەک لە خەو ڕابم، بەخۆ هاتمەوە. لەسەر خوێنی ئاڵی ڕەشتاڵە، کە وەک تەرمی کارمامزێکی ناسکۆڵە لەگەڵ ئیسفاڵتەکە جووت ببوو چۆکم دادا! ✍️ پەروین دانیش پەژووهـ تەپاوتل-بەملا و بەولادا کەوتن گلۆر-خلۆر سەرەنگرێ-ڕەت بردن ئاماڵ بۆر-مەیلەو بۆر پلار-توانج، تەوس لۆزەنگەر-زەبەڵاح ختوورە-بە دڵدا هاتنن لاپرەسەن-ناشناس-فزوول چەمبەر-شین و شەپۆڕ کابان | KABAN
Mostrar todo...
کابان

🔻کابان کاناڵێکی خۆماڵیی فەرهەنگی ، ئەدەبی و کۆمەڵایەتییە کە زۆرتر دەپەرژێتە سەر چیرۆک و ڕۆمان و هەروەها بابەتگەلی دیکەی کۆمەڵایەتی و هونەری و ... بەڕێوبەر @MTMUKRYANMK

👍 8
گوڵان و گوڵان
Mostrar todo...
👍 4 2🥰 1
3👍 2
ڕۆمانی تاقانەی خانمێ بەشی ‌‌‌‌‌٥ تاقانە بە نەمانی شت و مەکەکانی دایکی لە بەر چاوان وەک شێتانی ڵێهات خوێن بەری چاوی گرتبوو هەر چی لە بەر دەستی دا بوو بە زەوی و دار و دیواری دادا و شکاندی دوایە دانیشت و ئەژنووەکانی لە باوەش گرت و بە دەنگێکی بەرز بۆ دایکی گریا . وەکاز بە ڕەنگ و قەڵافەت پیاوێکی کامڵ بوو بەڵام لەو کاتە دا دەتگوت منداڵیکی دوو سێ ساڵانەیە و گڕووی بۆ باوەشی دایکی گرتووە . گریان و هەنیسکەکانی بە ڕادەیەک ناخهەژێن بوون ناسکێش بە دڵی خۆی نەوەستا و بە گریانەوە بە دەنگە بە سۆزەکەی بە خانم و تاقانەکەی هەڵدەگوت . دیار بوو خانم تەنیا پشت و پەنای تاقانە نەبوو ناسکێش بە کۆچی دوایی خانمێ تەمی خەمی لە سەر دەم و چاوی نیشتبوو و بە شێوەی تایبەت بە خۆی خەمبار بوو بەڵام لە بەر تاقانە وە سەر خۆی نەدەهێنا . دوای شین و گریانێکی زۆر ناسکێ گوتی وەکاز گیان تۆ بۆ خۆت جوانترین و پیرۆزترین بیرەوەری لە خانم بەجێ ماوی ،  یاد و ناوی خانم لە ناو دڵمان دا هێللانەی کردووە و هیچ هێز و دەسەڵاتێک توانای وەی نییە ئەو هێللانەیە بشێوێنێ . وەکاز هیچی نەدەگوت وێدەچوو ئەویش دانی بەو ڕاستیە داهێنابوو کە بیرەوەری و یاد و ناوی خۆشەویستانی کۆچکردوو هەتاهەتایە لە ناو دڵی مرۆڤ دا دەمێنیەتەوە ، ڕاستە ڕۆشتنیان زامێکی بە ژانە بەڵام ئینسان دەسەڵاتی نیە و ناچارە لێڕا بێ و لە گەڵ زام و ئێشی دووریان بژێت . ئیتر بۆ بەیانی شتەکانیان کۆ کردەوە و بە ناو هێندێک ماڵی هەژار و کەم داهات دا دابەشیان کرد ، دوایی بە یەکەوە چوونە سەرتاشخانە و بە پێشنیاری ناسکێ وەکاز سەر و ڕدێنی تاشی پاشان چوونە سەر قەبری خانمێ و فاتیحایان بۆ ڕەوانی نارد و هێندێک ڕاز و نیازیان لە گەڵ کرد دوایەش چوونە ناو بازاڕ و لە خواردنگەیەک دیزیان خوارد و هاتنەوە ماڵ . وەکاز ئەو ڕۆژە باری ڕووحی باشتر بوو هەستی بە بەرپرسیایەتی دەکرد قەت لە گەڵ خانم بەو شێوەیە نەچووبوونە ناو شار و بازاڕ ، خانم ئەرکی هەموو کارێکی وە ئەستۆی خۆی گرتبوو وەکاز تاقانەکەی خانمێ هەمیشە حازرخۆر بوو . لای ئێوارێ گەیشتنەوە لە پێش هەیوان دانیشتن ناسکێ گوتی هەتا من چایەک لێدەنێم تۆ قەڵەم و کاغەزێک بێنە دەبێ بەرنامە بۆ بەیانی داڕێژین ، وەکاز بێ هیچ پرسیار و پێداگری و ڕەخنەیەک هەر چی ناسک بیگوتبا جێ بە جێی دەکرد و هەستێکی خۆشی هەبوو کە دەیدیت ئەویش بەشێکی گرینگە بۆ دابین کردنی ژیانی داهاتوویان . ناسک لێی پرسی دەزانی چیتان هەیە و چیتان نیە وەکاز گوتی ئەوەندە دەزانم ئەو خانووە و ناوماڵە و ئەو تڕۆمیلەمان هەیە لە گەڵ هێندێک پارە لە ناو بانک و ئاڵتونەکانی دایکم ، حیسابیان کرد پارەکەی ناو بانک لە گەڵ ئاڵتونەکان بەشی کڕینی دوکانێک دەکا دەی دوکانی بەتاڵ خۆ هیچ داهاتێکی نابێ مووچەی دایکیشی کە خانەنشین بووە نادەن بە وەکاز چونکە گەیشتووەتە تەمەنی یاسایی . ناسکێش هێندێک پارەی پاشەکەوت کردبوو بەڵام شتێکی وا زۆر نەبوو کەل و پەلی ناو دوکانێکی پێبکڕدرێت ، وەکاز گوتی دەڵێی چی خانووەکە بفرۆشین ناسکێ گوتی نانا خانووەکە لە نانی شەویش پێویستترە ترومبێلەکەت بفرۆشە هەر کات پارەت هەبوو ترومبێل بکڕەوە . وەکاز هەرگیز بە پاس و شەمەنەفەر هاتوچۆی نەکردبوو لە دڵەوە پێی خۆش نەبوو ترومبێڵەکەی بفرۆشێت بەڵام بە تەواوی بڕوای بە بەرنامە و پلانەکانی ناسکێ بوو و دڵنیا بوو لە دوای دایکی دادە ناسکێ دڵسۆزترین و بەوەفاترین کەسی ژیانیەتی . هەنگاو بە هەنگاو ناسکێ لە گەڵ وەکاز بوو دەترسا چونکە گەنج و بێ ئەزموونە فێڵی لێ بکرێت ، بە پارەی وەکاز و پشتیوانی ناسکێ دوکانێکیان کڕی و لە کوردستان ڕا کەل و پەلی دەهێنا بۆ دوکانەکەی و دەیفرۆشت . وردە وردە وەکاز لە گەڵ خەمی بێ دایکی لێڕاهاتبوو و تەواو بڕوای بە خۆی و داهاتوویەکی گەش بوو ، شەوانە قازانجی لە دەسمایە جیا دەکردەوە و ناسکێ لە سندووقێکی بچووکی دەنا . وای لێهات بە قازانجەکە توانی ترومبیلێکی باش بکڕێ ، دوای دوو سێ ساڵ خانووەکەیان گۆڕی و خانوویەکی باشتریان کڕی کە حەوشەکەی پڕ بوو لە دار و گوڵ خزمەتی ئەو حەوشە گەورە بە ناسکێ نەدەکرا وەکاز باغەوانێکی بۆ گرت ئەویش کورد بوو . کاک قادری باغەوان ژنەکەی پەڵپی پێگرتبوو و گوتبووی خەتای قادرە مناڵمان نابێ بەڵام ئاشکرا ببوو حەزی لە کابرایەکی فارس کردبوو و هەر دووک پێی دە کەوشی نابوو و لە کاک قادر جیا ببۆوە ، کاک قادر پیاوێکی خڕیلەی لە سەرەخۆ و قسەخۆش بوو ناسکێ بە هاتنی باغەوانی تازە گەشابۆوە . وەکاز هیچ کارێکی بە بێ پرس و ڕای ناسکێ نەدەکرد ڕۆژانی هەینیش لە پێشی ماشێنی دا دەنا سەرێک دەچوون بۆ سەر قەبری خانمێ بۆ ڕاز و نیاز لە گەڵی پاشان دەچوونە پارک یان چێشتخانە دەنا دەچوونە ناو بازاڕ و پێداویستیەکانی خۆیان و ناو ماڵیان دەکڕی . جووتە خوشک و برای بە خوێن بێگانە و بە دڵ پشت و پەنای یەکتر بە جەستە ماندوو بوون بەڵام بە دڵ شاد و ژیانێکی خۆشی پڕ لە بەرپرسایەتی و بێ تەنگ و چەڵەمەیان دەبردە سەر ✍ ماری موکریانی
Mostrar todo...
👍 16🥰 1
👍 2 2👏 1