cookie

Utilizamos cookies para mejorar tu experiencia de navegación. Al hacer clic en "Aceptar todo", aceptas el uso de cookies.

avatar

🌺🌼🍀 چرۆی ئەڤین 🌺🌼🍀

هەموو شتێک بە کوردی خۆشە هەڤاڵم...!🌿 کاناڵی چرۆی ئەڤین 😍 #شێعر #دەق #وتەی_ناوداران #خۆشەویستی #گۆرانی #دیکلەمە #ڤیدیۆ #کورد #کوردستان 💚💛❤️ https://t.me/hasty_hafrat https://t.me/hasty_hafrat

Mostrar más
Irán35 235El idioma no está especificadoMúsica9 521
Publicaciones publicitarias
7 072
Suscriptores
-424 horas
-1297 días
+930 días

Carga de datos en curso...

Tasa de crecimiento de suscriptores

Carga de datos en curso...

هەرچیم هەیه، لێم بسێنن بەڵام تۆ خوا بەر لەوەی كه بممرێنن، چنگێ خۆڵی وڵاتەكەم له دڵەكەم بپرژێنن هه رچیم هەیه لێم بسێنن هەرچی ئێسقان له لەشمایه یەكه یەكه هەمووی به گاز دەربهێنن بەڵام تۆ خوا نەكەن هەرگیز چڵێ داری ئەم نیشتمانه بشكێنن. هەرچیم هەیه لێم بسێنن مووی لەشی خۆم تەڵه تەڵه دەربهێنن، وەك گوریسێك بیچنن و بمخنكێنن بەڵام نەكەن یەك بەردێكی ئەم وڵاته بسووتێنن. بەڵام نەكەن تو خوا نەكەن! مامۆستا؛ #لەتیف_هەڵمەت ‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ ‌‌‎‌‌‌‎‌‌‎‌|° @hasty_hafrat °|
Mostrar todo...
👍 5👏 1
🌹 جوانترین وتووێژ 🌹 🍃مەڵێ ببورە کاتم گرتی٭بڵێ سوپاس کە کاتی خـۆتـت پێـدام.. 🍃مەڵێ کاتم نیە مەژغوڵم٭بڵێ لە کاتی گونجاودا قسەدەکەین.. 🍃مەڵی خودا خراپتری نەکات٭ بڵێ خودا سەلامەتی بکات.. 🍃مەڵێ شایەنی نیە٭ بڵێ ئەمە تایبەتە بە تۆ.. 🍃مەڵێ شکستم خوارد٭ بڵێ بوو بە تەجروبە بۆم.. 🍃مەڵی عەیبە٭بڵێ جوان نیە 🍃مەڵێ بۆ ئازارم دەدەیت٭ بڵێ چ خۆشیەکی تێدایە؟! 🍃مەڵێ ماندو نەبی٭ بڵێ شادو گەش بیت.. 🍃مەڵێ پەیوەندی بە تۆوە نیە٭ بڵێ بۆخۆم چارەسەری دەکەم.. 🍃مەڵێ خراپ نیم٭ بلێ باشم.. 🍃مەڵێ ڕقم لێیە٭ بڵێ حەزم لێ نیە.. |° @hasty_hafrat °|
Mostrar todo...
2👍 1👏 1
گەلۆ گەلینە پیرۆز بێ جێژن ئەی ئەوانەی وا تاڵی ئەچێژن هەیشە لەسزنە لەسەر باوەڕی هەیشە لە ئەنقەست، خۆیەدا لەکەڕی زۆر هەن هەڵوەدان بۆ کاسەی جەژن زۆریش لە شاخ و بن بەردوو کەژن هەیه بێ ماڵ و پەسیوو و شوێنە جێی فەزیحەت و بێ ڕێزی و جوێنە هەیه ڕجاڵە بۆپارە و نانێ ڕەوایە گیانی لە پێ ناو دانێ دنیای خەرابات کەلاوە ڕووخاو ئەم جۆرە جێژنە ئەکەم بە زووخاو #هۆگر ئەبیتە جێی تانەو تەشەر بە سەدەت ماوە، ببیت بە بەشەر |° @hasty_hafrat °|
Mostrar todo...
7
Mostrar todo...
🥀کانالی غمگین🥀 @dnialghaam

بخیر هاتن بو کانال غمگین💘💘 🔹 پەندی‌پێشینیان 🔹وتەی‌ناوداران 🔹شێعر و هەڵبەست 🔹وێنەی‌مێژوویی 🔹 کتێب 🔹 گۆرانی و .... ــــــــــــــــــــــــــــ هەموومان پێکەوە جوانین |••نەفرەت‌ لە دڵ بیری کەسێک بکات کە شایەنـٔی بیـرکردن نیە...!➰🖤🖖🏻••|💫 ‌‌‌‌‌‌

1
Mostrar todo...
✌️✌️کانال کوردستـــان ✌️✌️ @baranmmmmm

بخیر هاتن بو کانال کوردستان من ✌✌ 🔹 پەندی‌پێشینیان 🔹وتەی‌ناوداران 🔹شێعر و هەڵبەست 🔹وێنەی‌مێژوویی 🔹 کتێب 🔹 گۆرانی و .... ــــــــــــــــــــــــــــ هەموومان پێکەوە جوانین

1
Mostrar todo...
❤️مهاباد موزیک❤️

کانال موزیک مهاباد خوش‌ترین که‌نالی موسیقی کوردی

1
" مەهابادەکەم " کوردوک و کورد و مەڵبەندی سابڵا‌غ مێژووی گەلێکن قۆناغ بە قۆناغ وشەی فەقرەقا و شاری دارایاس شارە وێرانی خەزنەی کەس نە ناس چیرۆکی کەونن پڕ لە قسەو باس گڵکۆی بزر بووی ناودارانی خاس لەسەر وێرانەی مێژووی کۆنە ساڵ بناغەی دانا کوردی خاوەن ماڵ ناوێک لە هەرد و ناوێک لە ئاسمان بنکەی پیرۆز بوو بۆ مەبەستی ژیان یەکەم سابڵاغ و پاشان مەهاباد بوونە یادگار بۆ نەتەوەی ماد پیاوێکی ژیری وەک بوداق سوڵتان کردی بە قیبلە بۆ هەموو کوردان بوو بە ناوەندی بیرۆکەی گۆڕان مەکۆی ئازادی بیری و‌‌ەرچەرخان لە مێژووی گەلدا بوو بە بناغە دژ بە ڕەقیبان بەرزە دەماغە وەرن ڕەفیقان وەک جاری جاران سووڕێک لێبدەین لە شاری یاران چوارچرا ڕەمزە لە مێژووی گەلدا چوونە سەرداریش واتای ژیانیدا یادی یارانە چوار ڕای ئازادی دڵ دەپشکوێنی مەیدانی ئاردی گەڕەکی خڕێ بۆ لای وەفایی ژوانگەی لاوانە پڕ لە خۆبایی دڵ دەکرێتەوە لە مەلاجامی بە ناوی گەورەی گەلێک بەسامی تەختەو دوومینەو دامەو سێ چوکڵە بۆ پیرە پیاوان ئارامگەی دڵە مەیدانی حەیوان ، چوارڕای مەولەوی وێنەی بەهەشتە لە سەر ڕووی زەوی ئاشی مامەحمەد بۆ لای سێ ئاشی هەڵڵاو هەنگەمەی سەری بەرداشی گەڕەکی سیسە و پردەکەی یەرغوو ژوانگەی دڵداری هەرزەکاران بوو مزگەوتی سووری شوێنەواری کۆن نیشانەی بەرزی شاری من و تۆن هەرمەنیان هەر وا ئاوەدان ماوە ئەو نێوە ڕەمزەی وەلا نەناوە مەیدانی مەنگوڕ لە ناوەندی شار بازاڕی گەرمە مەکۆی کەسپوکار گەڕەکی ڕەزگە و چاکە چکۆڵە ئێستاش وەک جاران پڕ جم و جۆڵە زوو لە خەو هەستە کاتی بەیانان تاوێک بڕوانە بۆ لای مەحموودکان بووکی ڕزاوەی باغی میکاییل هەزاران لاوی بۆ خۆی کردە دیل ئێواران پڕە لە بووک و زاوا وێنەکێشانە کاتی ڕۆژ ئاوا بۆ یادگاری لە ناو شار و دێ لەو باغە جوانە وێنە بەرهەمدێ بە پارکی میللەت نێوی گۆڕاوە یادی جارانی هەر پێوە ماوە دۆڵی کەروێشکەو گردەکەی قازی دەرمانی دەردن کاتی بێ وازی گومرگ و پشتەپ باغی شایەگان گەڕەکی تازەی ناو ئازادەگان شوێنێکی خۆشە ئەوڕۆ فەرهەنگیان مەڵبەندی ژیانە بۆ لای موکریان لە دڵ دەرناچێ پیاسەی ئێواران لە ناو پارکی شار، گۆشەو کەناران ژن و پیاو مەستی جوانی ڕووبارن بە هەوای تازە گەشە دەمارن بازاڕە کۆنێک وەک حەمە خرچە پەرەی ساندووە بۆتە بازاڕچە ڕۆژانی پشوو لە گشتی ئێران دێنە مەهاباد بۆ گەشت و سەیران تاناش بازاڕی کۆنە فرۆشان بە بوونی گەشتیار دەبێ خرۆشان کونەکۆترەکەی ئەشکەوتی ئاوی لە گشتی دونیا ناسراوە ناوی شوێنی مێژوویی وەکو فەقرەقا جێی شانازییە کە بۆتە ئاڵقا شوێنەواری کۆن وەک بەردە کونتێ حەمامی لەج و قەڵای سارمێ سەیرانگای خۆشی سەدد و جەزیرە لە دڵ دەرناچێ داییم لە بیرە ئێوارەی هەینی ئەوبەراو بەری بە چاو نەڕوانی لە ژین بێ بەری بۆیە پێیدەڵێن پاریسی بچووک کوڕی خوێندەوار،کیژی ڕەزا سووک نۆک و کولیچەی بە ناو شۆرمەزە کە جارێ خواردت بە داییم حەزە قاپە دۆکوڵیوی گیا و گژی تازە بۆ پیاوی برسی هەمیشە سازە ناوەڕاستی شار باغچە و ڕووبارە پڕ لە سەوزایی , شکۆفە و دارە وێنەی تابڵۆیە بە دەست پیکاسۆ کاتی ئێواران بڕوانە ئاسۆ ڕۆژ ئاوابوونی , شاخانی بەرزی جوانی بێ وێنەن چوارینە وەرزی داشامەجید و چاکی خەزایی قوڵقوڵاغەکەی لوتکەی بەرزایی کێوێکی دیکەش بە ناو زاوابووک تاریفی جوانی هەڵدەگرێ پەڕتووک گەلێک وتراوە چیرۆک لە بارەی هەڵکەوتە بوونی ، شکڵ و قەوارەی کانی شێخان و کێوی سێ کانی جێی پشوودانە بۆ شاخەوانی ڕێوڕەسمی ساڵی کۆی شاخەوانان ڕێچکە بەستنی ژنان و پیاوان شادی و هەڵپەڕکێ،شێعر و گۆرانی ڕێبواری ژینن ژن و مێرانی تەنیا لەو شوێنە شەوێک بمێنە لە تەنیاییدا دڵت بدوێنە جار جارە خۆشە ژینی تەنیایی هێزت پێدەدا لوتکە و بەرزایی لە کێو بێینە خوار پچینە شاری وێنە پکێشین بۆ یادگاریی حەمامی میرزا باشترین شوێنە ئەنتیکەخانەی کۆنە بۆ وێنە فەرامۆش نەکەین ناوی پردی سوور لە ناو پەڕتووکی کۆنی کەلەپوور داخی بە جەرگم بۆ تاقەداری بۆ ئاسەواری دەروازەی شاری کەڵکی بەگزادە و ڕێگای هەمزاوا بۆ لای خانەگێ و ڕێگای قازیاوا لێیان سەرکەوتی دڵ دەبێ ئاوا وێنەی نابینی بەهەشتێکی وا دۆڵی لاچین و ڕێی وزندەرێ ڕێگای کەرێزەی لای باییندەرێ گەلێک دڵگیرە سەددی وسووکەند پڕ لە باڵندە لە ناو ئاوی مەند ئێستاش هەر ماوە باغەکەی خانی با دەیشەکێنێ شۆڕەبی جوانی گەورە پیاوانی هەژار و هێمن حەیفە ئەوڕۆکە بە ناو بزر بن وەرگێڕی گەورەی وەک کاکە قازی بەڵگەی سەلمانە بۆ سەر ئەفرازی مەلا غەفوور و "جوان و ناحەزی" لە ئاستی هونەر ئەوپەڕی بەرزی ئەو شارە خۆشە کوێستانی دڵە بەهاری ژینە ، پڕ سەوزەو گوڵە دەنگی بە سۆزی مەلا و ماملێ فینکایی دڵە گۆرانی بڵێ چریکەی بەرزی شاڕووخی نەمر پیرە هەڵۆیە بۆ هەستی گوێگر ئاستی هونەر و کۆی هونەرمەندان سەختە بۆ منی خاوی هیچ نەزان بەڵام دیاری شوان هەر ئاڵەکۆکە دیاری بچووکیش پڕناوەڕۆکە یا خوا هەر بژی شاری شیرینم هەروا بە بەرزی ناوت ببینم
Mostrar todo...
3👏 2👍 1