قوڕئان بەهاری دڵان
لێرەوە هەموو شتێک بزانە دەربارەی ئەم پڕۆژەیە
Mostrar más1 336
Suscriptores
Sin datos24 horas
-87 días
-3330 días
- Suscriptores
- Cobertura postal
- ER - ratio de compromiso
Carga de datos en curso...
Tasa de crecimiento de suscriptores
Carga de datos en curso...
بیربکەرەوە، لە کاتی بەربانگدا، بەپەلە ڕادەکەی بۆ خورماکە و پەرداخە ئاوەکەت، بەبێ ئەوەی دووعایەک بکەیت.
دوای نانخواردن، بە لەشێکی قورسەوە تەراویحەکەت دەکەیت و پەلەتە زوو تەواو ببێت.
تۆ پەلەتە زوو تەواو ببیت، بەڵام ئەوانەی دەوروبەرت بە چاوێکی پڕفرمێسکەوە دەستیان بەرزکردۆتەوە بۆ لێخۆشبوون و چاوەکانی تۆش فرمێسکێک لێیان نایەتە خوار.
بیر بکەرەوە، هەموو دەوروبەرت بەر لێخۆشبوونی پەروەرێن کەوتوون، تۆش تا ئێستا کە نیوەی ڕەمەزانیشمان تەواوکردووە، کارێکی وەهات نەکردووە بەر لێخۆشبوونی ئەو زاتە میهرەبانە بکەویت، چونکە هەر داوات لێی نەکردووە.
بیربکەرەوە، تۆ لە جەژندا قاقا لێدەدەیت، بەڵام لەلای پەروەرێنی میهرەبان لە گرۆی خەسارۆمەنداندایت، چونکە ڕەمەزان خۆت بەپێی پێویست هیلاک نەکرد.
بیربکەرەوە، ئەوا 20 بۆ 30 ڕەمەزانت تێپەڕاندووە و هێشتا لە ڕیزی سەرفرازاندا نیت، چونکە تەنها تینووێتی و برسێتیت بۆ ماوەتەوە بە هۆی قسەی پڕوپووچ و حسابنەکردن بۆ گەورەیی ڕۆژوو.
ئای لەدەستدان و بێبەریبوون لە بەهەشتێک پانتاییەکەی بەقەد ئەرز و ئاسمانە، چ ماڵۆێرانییەکە؟
هەر بەڕاست،
دڵت بەرگەی ئەو بێبەشبوونە دەگرێت؟
پەروەرێنی بیسەر و بینەر.....
بێبەش نەبین لەو پاداشتانەی کە لای تۆن، بە هۆی ئەو خراپییانەی کە لای ئێمەن.
پەروەرێن، هاوکاریمان بکە لەسەر تاعەتی خۆت بەردەوام بین.
وەرگێڕانی: #خالید_قوبادی
❤ 10👍 3
ئاگادارییەک پێش ڕەمەزان ⛔⛔
گەمژە کێیە..؟؟
لە شارێک دا بانقێکی لێیە،
لەو بانقەدا بۆ ماوەی مانگێک بانگ دەکرێت کە هەر کەسێک چەنێک پارەی پێویستە و دەیەوێت
دەتوانێت بیبات و نە قەرزیشە و نە لە داهاتووشدا لێی وەردەگیرێتەوە..
هەموو خەڵکی شار گوێبیستی ئەو هەواڵەن و چەنێک پارەیان پێویستە وەری دەگرن و دەیبەن..
کابرایەکیش کە ماڵی بەرامبەر بانقەکەیە و هەم کرێچی یە و هەم نەخۆش و هەم قەرزدار..
لەماوەی ئەو مانگەدا تەواوی خەڵکی بەبەر چاوی ئەوەوە دەچن پارەی پێویست وەردەگرن بەشی خۆیان..
ئەو مانگە تەواو دەبێت بەڵام ئەو کابرایە بەهۆی تەمبەڵییەوە ناچێت ئەو بڕە پارەیەی پێویستیەتی بۆ ڕزگاربوون لە کرێچیەتی و نەخۆشی و قەرزداری وەرناگرێت...
گەر سەیرێکی حاڵی ئەو کابرایە بکەین بێگومان بە کەسێکی گەمژە و گەلحۆ ناوی دەبەین..
دەی با سەیرێکی حاڵی خۆشمان بکەین
لە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانەوە دەرگاکانی بەهەشت کراوەن و دەرگاکانی دۆزەخ داخراو...!
هەرکەسێک تەواوی ڕۆژووەکان بگرێت و چاوەڕێی پاداشت بکات لە خودا، خودا لە تەواوی تاوانەکانی پێشووی خۆشدەبێت..!
هەرکەسێک تەواوی تەراویحەکان بکات و چاوەڕێی پاداشت بکات لە خودا، خودا لە تەواوی تاوانەکانی پێشووی خۆشدەبێت..!
دوعای ڕۆژووەوان ڕەتناکرێتەوە..
خوداش هەموو شەوێک لە سێیەکی کۆتایی شەودا کە کاتی پارشێوە دێتە ئاسمانی زەوی و دەفەرموێت..
ئەی بەندەکانم کێ پێداویستیەکی هەیە تا بۆی جێبەجێ بکەم ..؟
کێ داوای شتێک دەکات تا پێی ببەخشم..؟
کێ داوای لێخۆشبوون دەکات تا لێی خۆشبم ..؟
لەولاشەوە ئەو دە شەوەی کۆتایی ڕەمەزان و شەوی قەدر کە تیایاندا پاداشتی هەر چاکەیەک بۆ هەزاران بەرزدەبێتەوە...
با سەیرێکی حاڵی خۆشمان بکەین..
چەنێک گوناهبار ...!!
چەنێک موحتاج..!
چەنێک بێدەسەڵات..!
گەر ئەو مانگە بەو هەموو ڕەحمەت و بەرەکەت و ئۆفەرەوە بەسەرماندا تێپەڕ ببێت .. و نەتوانین واز لە خۆشیە کاتییەکانی دونیا بهێنین و ڕەزامەندی و لێخۆشبوونی خودا بەدەست بهێنین ..
بێگومان ئەوکات زۆر لەو کابرایە گەمژەترین...!!
خودایە ڕەمەزان بەسەرماندا تێپەڕ نەبێت ئیللا تۆلێمان خۆشبیت و لێمان ڕازی بیت..
ئەی ئەو زاتەی لەسەر نەفسی خۆت نووسیەوە کە بەخشندەو میهرەبان بیت..
یا ارحم الراحمین..
اللهم امین..❤🌸🤍
ئەمشەویش سوننەتی تەڕاویح ئەنجم ئەدرێن بۆ ئاگاداریتان ئەگەر ان شاء الله سبەی ڕەمەزان بێت❤
❤ 14👍 3
هەموومان گەڕانەوەیەک بۆ لای خودا قەرزداریـــن..
خۆشبەختــی بۆ ئەوەی پێش ئەوەی بگەڕێتەوە، دەگەڕێـتــــەوە....😔🤍
❤ 16🥰 4👍 3
لەکاتی ناخۆشی و دڵتەنگیدا دوعاکانی ناو قوڕئان لەبیر مەکە..
ئەوانە چەکی ڕاستەقینەی دەستی ئیماندارن..😌
خودا هەیە و خەم نییە..🙂🤍
❤ 24👍 7🥰 7
📿 پێشبڕكێی زیكر و سوننەتەكانی ڕۆژانە 📿
دەستپێکی ساڵی تازە بە پڕۆژەیەکی جیاواز لەگەڵ ئێمە بەسەر ببە☺️
لە ژێر ناونیشانی:-
📿ژیان لەگەڵ خوا📿
پڕۆژەی توێشووی قیامەت پێشبڕکێی خوێندنی زیکرەکانی ڕۆژانە بۆ قۆناغی سێزدەیەم ڕادەگەیەنێتەوە.
✔️ پێشبڕكێیەكەمان بە شێوەی ئۆنڵاین دەبێت بە جۆرێك ڕۆژانە لەگەڵ ئێمە (١٠) زيكر دەخوێنیت، لەوانە: زیکری بەیانیان و ئێواران، سوننەتی چێشتەنگاو، قورئان خوێندن، زیکری جۆراوجۆر، هتد…
پاشان بە سیستەمێکی داخراو ڕێژەی پابەند بوون بە خوێندنی زیکرەکان بۆ هەر كەسێك بە جیا هەژمار دەکرێت.
📝بۆ ئەم قۆناغە (35) خەڵات بۆ یەكەمەكان ئامادەکراوە کە پێکدێن لە:-
🕋 دوو خەڵاتی گەشتی عومڕە (ئاسمانی و وشکانی).
🎁 سی و سێ خەڵاتی دیكەی شایستە.
😊لە بیرتان نەچێت ئامانجی سەرەکی ئەم پڕۆژەیە ڕاهێنانی تاکی مسوڵمانە لەسەر خوێندنی بەردەوامی زیکرەكانی ڕۆژانە و ئەنجامدانی سوننەتەكانی سەروەرمان ﷺ.
🛑تێبینی:-
1- ناونووسین سنوردارە، لە بەرواری (2024/1/1) دووشەممە لەگەڵ بانگی نوێژی بەیانی پڕۆژەکە دەست پێ دەکات.
2- بۆ ناوتۆمارکردن لە مێسێنجەر نامه بۆ ئەم لینکەی خوارەوە بنێرە و تەنها ئەم دوو زانیارییە بنێرە: (ناوی سیانی و شوێنی نیشتەجێبوونت)، دواتر چاوەڕێ بكە وەڵام دەدرێیتەوە و كۆدی تایبەتی بەشداریكردنت پێ دەدرێ، لەوانەیە ٢ بۆ ٣ ڕۆژ کاتی بوێ تا وەڵام دەدرێیتەوە، بەڵام بێخەمبە کە وەڵام دەدرێیتەوە.
لینکی مێسێنجەر👇
m.me/110149982022477
#پێشبڕکێی_زیکرەکان
#توێشووی_قیامەت
👍 11❤ 4
الله اکبر 😍الله اکبر😍 الله اکبر😍
ئایا ئەمە سەرکەوتن نییە !!!
لە لایەک کوژراوەکانت شەهید بن و ئاخیرەتیان بەدەست هێنابێت ، لە لایەکی تر ، فەهم و تێگەشتنی ڕۆژئاوا و جیهانی مادیگەرا سەد و هەشتا پلە گۆڕاوە بەرامبەر ئیسلام و موسڵمانان و ڕووی درۆ و ماسکی بۆگەنی جو.لە.کە و ئەمریکا و ئەوروپا یان بۆ دەرکەوت .
ئەگەر ئەمە سەرکەوتن ، نەبێت ئەی چی شتێک سەرکەوتنە ؟!!!
الحمدلله ڕۆژانە هەزاران کەس موسوڵمان دەبن بەتایبەت لە وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئەوروپا..
بەقوربانی ئەو خودایە بم کە دەفەرمووێت:
(إِنَّهُمْ یکیدُونَ کیداً * وَأَکیدُ کیداً )
54.62 MB
4.30 MB
❤ 1
01:38
Video unavailableShow in Telegram
شێوازی پرسیارەکانی پڕۆژەی میهادی ئەقسا😌
10.12 MB
❤ 7🥰 1
Elige un Plan Diferente
Tu plan actual sólo permite el análisis de 5 canales. Para obtener más, elige otro plan.