فبِـھـُداھُـم اقـتـدە
❞الله پاداشتی خێری ئەو ڪەسە بداتەوە ڪە یارمەتیدەرە بۆ بڵاو بونەوەی ئیسلام ئەگەر بە نیو دێڕیـش بێـت.❝ ◆حماد بن أسامة القرشي'رحمه الله' ◆الإبانة الڪبری | مـ"1صـ"64 رقمـ الأثر | 59
Mostrar más959
Suscriptores
+524 horas
+727 días
+7530 días
- Suscriptores
- Cobertura postal
- ER - ratio de compromiso
Carga de datos en curso...
Tasa de crecimiento de suscriptores
Carga de datos en curso...
Photo unavailableShow in Telegram
عمل اليوم والليلة
تصنيف أبي بكر أحمد بن إسحاق ابن السني
دراسة وتحقيق / عبدالله بن اسماعيل الهلاوي
دار اللؤلؤة
( نشرة محققة علي اربع نسخ خطية نفيسة فيها زيادات تنشر لاول مرة )
ينشر لأول مرة على النت
بابی یەکەم :
(پاراستنی زمان و سەرقاڵ ڪردنی بە یادی ️اللّٰه تعالی ـەوە)
١ - أبو سعیدی خدری رضي️ اللّٰه عنە بەرزی دەکاتەوە بۆ -️️ رسول اللّٰه ﷺ- کە فەرموویەتی : (ئەگەر نەوەی ئادەم بەیانی کردەوە، ئەندامەکانی گلەیی و نا سوپاسگوزاری زمان دەکەن و دەڵێن : پارێزکاری️ اللّٰه بکە لە ئێمەدا، ئەگەر تۆ دامەزراو بیت ئەوا دامەزراو دەبین، وە ئەگەر تۆ لاڕێ بیت ئێمەش لاڕێ دەبین).
__
واتا : ئەندامەکانی جەستەی دەڵێن تۆ زۆر سپڵەی ئێمە چاکە دەکەین و تۆ ناسوپاسگوزار دەبیت و بەهۆی لادانت لە شەرع توشی هەڵەمان دەکەی و چاکەکانمان دەسڕیتەوە .
٢ -️ معاذـی کوڕی جبل رضي اللە عنە دەفەرموێ : کۆتا وشە کە لەسەری لە رسول اللّٰه ﷺ دابڕام ئەوەبوو، گوتم : ئەی️ رسول اللّٰه، هەواڵم پێبدە بە خۆشەویستترینی کردارەکان لە لای️️ اللّٰه عَّزَ وَ جَّلَ،
فەرمووی : (بمریت و زمانت تەڕ بێت لە یادی️ اللّٰه عَّزَ وَ جَّلَ).
٣ -️ رسول اللّٰه ﷺ دەفەرمووێ : (ئەهلی بەهەشت داخ هەڵناکێشن لەسەر هیچ شتێك کاتێك جگە لە کاتێك کە بە سەریاندا تێپەڕیوە و تێیدا یادی اللّٰه عَّزَ وَ جَّلَ ـیان نەکردووە).
٤ -️ رسول اللّٰه ﷺ دەفەرمووێ : (زۆر یادی️ اللّٰه تعالی بکە هەتاکو دەڵێن ئەوە شێتە).
٥ - محمدـی کوڕی یزید کوڕی خنیس المکی دەفەرمووێ : چوینە لای سوفیانی ثەوری سەردانمان کرد لەبەر ئەو نەخۆشیەی توشی بوبو، سعیدی کوڕی حسان المخزومی ـش هات بۆ لامان،
سوفیانی ثەوری پێی فەرموو : ئەو فەرموودەیەی کە دەتگێڕایەوە لە أم صالح ـەوە بۆم بگێڕەوە،
سعید فەرمووی : بەڵێ، أم صالح بۆی باس کردم، لە صفيةـی کچی شیبة ـەوە لە أم حبیبة ـەوە خێزانی رسول اللّٰه ﷺ فەرمووی :
️رسول اللّٰه ﷺ فەرموویەتی : (قسەکانی نەوەی ئادەم هەمووی لەسەریەتی، جگە لە فەرمان بە چاڪە، یان قەدەغە ڪردن لە خراپە، یان یادی️ اللّٰه عَّزَ وَ جَّلَ).
٦ - رسول اللّٰه ﷺ دەفەرمووێ : (هەر ڪەسێڪ قسەڪانی بەراورد بکات بە کردارەکانی، قسەی کەم دەبێت ئیلا لە شتێکدا کە پەیوەندی بەوەوە هەیە).
٧ - زیدـی کوڕی أسلم دەیگێڕێتەوە لە باوڪیەوە کە فەرموویەتی : عمر چوو بۆ لای أبوبكر رضي اللە عنهما، وە زمانی خۆی گرتبوو -ئیمامی أبوبکر-، پێی فەرموو : ئەوە چی دەڪەی ئەی خەلیفەی️ رسول اللّٰه ﷺ،
ئەویش فەرمووی : ئەوە دەمگەیەنێت بە هیلاکی -قوڵایی-
بەڕاستی️ رسول اللّٰه ﷺ فەرموویەتی : (هیچ شتێك نیە لە لاشەدا ئیلا گلەیی لە خزانی زمان دەکەن)،
إبن شکاب فەرموویەتی : (ئیلا سکاڵا دەکات بۆ لای️ اللّٰه عَّزَ وَ جَّلَ لەبەر تاوان و ستەمەکەی -ستەمی زمان-).
وانەی دووەم :
[ڪتێبی : عَمَل الیَومِ واللَّيلَةِ]
#شەرحی_ڪتێبی_عمل_اليوم_واللیلة
بیر لەم قسەیەم بکەنەوە و کاری لەسەر بکەن :
ئەم کتێبەی ئێمە شەرحی دەکەین (عمل الیوم و اللیلة ـی إبن السني)
لەوانەیە لە ناوەڕۆکی بابەتەکاندا زۆر کەس بە شتێکی ئاسان و کەم بیبینێت،
بەڵام پێنج خولەك بیر بکەوە بۆچی لەم هەموو کتێبە ئەوەمان هەڵبژاردووە؟
ئەمڕۆ لەم سەردەمەدا زۆربەی زۆری خەڵڪی بەو کەسانەی دینداریشن و بەوانەیشی ئاگایان لە دین نیە زۆربەیان دەناڵێنن بە دەست سحر و چاو پیسی و نەخۆشی و دەرد و شێت بوون و ناڕەحەتی لە ژیانیان لە نوستنیان لە هەڵسانیان لە دانیشتنیان،
ئەمەش وای لە زۆربەی کردووە وا گومان ببات سحری لێکراوە کەچی زۆربەی وانیە .
وای لە خەڵڪی کردووە سارد ببن و بێ تاقەت بن و هێز و حەزی ژیانیان نەبێت و هەر بڕۆن لەگەڵ وەزعەکە .
بگرە زۆربەی زۆرررری خەڵک توشی بەشێک لە نەخۆشی دەرونی بووە، هەست بە نا تەندروستی دەکات و لە دکتۆریشدا هیچ کێشەیەک نیە لە جەستە و لە خوێنیدا
بەڵکو کێشەکە ڕۆحیە .
بەڵام ئەم کتێبە فێری هەموو زیکرێكت دەکا کە تۆ بیانکەی لە هەر بوارێکی ژیاندا
بۆ ئەوەی هەم پارێزراوبی لە تەواوی سحر و جادوو و باقی تر...
وە بۆ ئەوەی نیعمەتەکانی️ اللّٰه هەست پێبکەی و بە کەم سەیریان نەکەی ..
وە بۆ ئەوەی کە گەر توشی کێشەیەك لەو کێشانە بووی ئەوا لەسەرت ئاسان بێت و لاچێت .
لە لایەکی تری ئامانجەکەش ئەوەیە کە فێر دەبی لەوەی چۆن هەڵسوکەت بکەی لە تەواوی جوڵە و قسەکانت و گفتوگۆکانت چۆن ڕێك بخەی .
بۆیە تکا دەکەم لێی ورد ببنەوە و گرنگی پێ بدەن
واللەهی ئەگەر تا سەعاتێکی تر یەک کەس نەمێنێ لە کەناڵ من لام گرنگ نیە چونکە گەر خودی نیەتەکەمان بۆ️ اللّٰه تعالی نەبێت بێ سودە .
#شەرحی_ڪتێبی_عمل_اليوم_واللیلة
چونکە زۆربەی دەروازەکان ئەثەری کەمترە ئێمەش لە وانەیەکدا چەند دەروازەیەك دادەنێین کە پەیوەندی دارن بە یەکترەوە،
بۆ نموونە دەست نوێژ هەڵگرتن و بسم اللە کردن وئەو نێوەندە و دوای دەست نوێژ، ئێمە بە یەك ڕۆژ هەموویان دادەنێین .
کورت و پوختن بابەتەکان الحمدللە ..
قال بكر بن خُنيس: مررتُ بمجذومٍ وهو يقول: «وعزَّتك وجلالك لو قطعتني بالبلاء قِطَعًا ما ازددتُ لك إلا حُبَّا»...
– الصبر لابن أبي الدنيا (١٩٣)
يا_لكرامة_العبد_المطيع_عند_ربه!.m4a6.49 KB
بسم اللّٰه الرحمن الرحیم
رب زدنی علما
وەك پێشتر باسمان کرد بەر لە هاتنی رسول اللّٰه ﷺ کۆمەڵگەی جیهانی دەستی دابوە ڕەوشتی ناشرین و ئاکاری خراپ،
اللّٰه عَّزَ و جَّلَ رسول ـێکی بۆ ناردن لە نەفسی خۆیاندا و لە سەرەتادا خەریکی لادانی ڕەوشتە ناشرینەکان بوو لە ناویاندا، دواتر لە جێگەی هەر یەكێك لەم ڕەوشتە ناشرینانە بە دەیان ڕەوشت و ئاکاری جوان و سود بەخشی دانا و لە ڕێگەی رسول اللّٰه ﷺ پێی گەیاندین تا بەهۆیەوە ڕێگەی بەهەشتمان بۆ ئاسان بێت،
بە فەزڵی️ اللّٰه ڕەوشتە ناشرینەکانمان باس کردن و هاتینە سەر ئەوەی کە ڕەوشتە جوانەکان باس بکەین و لە ئێستادا خەریکی شەرحی کتێبی مکارم الأخلاق ـین،
دوای ئەوە پێویستە ئێمەی موسڵمان سەیرێکی کارو کردەوەی ئەو رسول ـە بکەین و بە پوختی لە شەو و ڕۆژێکدا کۆی بکەینەوە کە لەشەودا چی کردوە و و لە ڕۆژدا چی کردووە،
سەیر بکەین و فێربین لە چۆنیەتی دانیشتنی، هەڵسانی، قسە کردنی، بێدەنگ بوونی، کارو کردەوەی، ڕۆیشتنی، وەستانی، پێکەنین و گریانی، هەموو شتێک بە ورد و درشتی .
بۆ ئەو مەبەستەش ئەم کتێبەی بەر دەستمان هەڵبژارد کە پێک هاتووە لە کۆمەڵێک لە ڕەوشت و ئاکار و هەڵسوکەتی بەرامبەر اللّٰه عَّزَ و جَّلَ و تاک و کۆمەڵگەش بە گشتی .
کە ڕەوشتە خراپەکانمان لە خۆمان دەرکرد و ڕەوشتی جوانمان زانی پێویست دەکات شارەزا ببین لە کاروباری رسول اللّٰه ﷺ بە شێوەیەکی پوخت .
اللە عَّزَ و جَّلَ تەوفیقمان بدات و لێمان قەبوڵ بکات، داواکارین لە اللّٰه لێمان خۆش بێت و یارمەتیمان بدات بۆ جێ بەجێ ڪردنی ڕەوشت و ئاکارەکانی رسول اللّٰه علیە أفضل الصلاة والسلام .
Elige un Plan Diferente
Tu plan actual sólo permite el análisis de 5 canales. Para obtener más, elige otro plan.