سەدای مینبەر 🕌
Ir al canal en Telegram
۞ سەدایەک بۆ گەیاندنی دەنگی مامۆستایانی حەقبێژ☝🏼 پێغەمبەر ﷺدەفەرمووێت: لەمنەوە بیگەیەنن ئەگەر ئایەتێکیش بێت 🅹🅾︎🅸🅽 ▽ ⇒ @payame_raste ⇒ @rwnaky_quran ⇒ @farmuda_wtta ⇒ @nza_channel ▫️𝐈𝐧𝐬𝐭𝐚𝐠𝐫𝐚𝐦 | 𝘀𝗮𝗱𝗮𝘆_𝗺𝗶𝗻𝗯𝗮𝗿 ¹⁶ 𝒜𝒰𝒢 ²⁰²² ✍︎
Mostrar más1 891
Suscriptores
Sin datos24 horas
-77 días
-1130 días
Archivo de publicaciones
1 891
بە زۆر سەڵاواتدان لەسەر پێغەمبەری خودا ﷺ
- پێویستیەکانت جێـبەجێ دەبـێت.
- خەمەکانت نامێنێت.
- خودا لەتاوانەکانت خۆشـدەبـێـت.
- دەرگا داخراوەکان بەڕووتدا دەکرێتەوە.
- سەختیەکان ئاسان دەبن و دەگەیت بە ئاواتەکانت...
زۆر سەڵاواتی لەسەر بدەن 🖤 اَللّهُمَ صَلِّ عَلی مُحَمَّدٍ وَ عَلی آلِ مُحَمَّدٍ ، کَما صَلَّیْتَ عَلی اِبراهیمَ وَ عَلی آلِ اِبراهیمَ اِنَّكَ حَمیدٌ مَّجیدٌ اَللّهُمَ بارِكْ عَلی مُحَمَّدٍ وَ عَلی آلِ مُحَمَّدٍ ، کَما بارَکْتَ عَلی اِبراهیمَ وَ عَلی آلِ اِبراهیمَ اِنَّكَ حَمیدٌ مَّجیدٌ.
1 891
کە دوعاکردن هێنده پڕ سەکینەت و ئارامییە،
دەبـێت وەڵامدانەوەی دوعاکان چۆن بێت!
خودایـە ئەو شتانەی دوعای بۆ دەکەین..
1 891
قَالَ رَسُوْلُ اللّٰهِ ﷺ :
«مَنْ نَسِيَ الصَّلاةَ عَلَيَّ خَطِئَ طَرِيقَ الْجَنَّةِ»
واتە: پێغەمبەری خوا(ﷺ) فەرموویەتی:
ئەوەی صەلاواتدان لەسەر من لەبیر بکات
ئەوا لە ڕێگای بەهەشت هەڵە ئەکات.
📚صَحِيح الجامع
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعلی آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إبراهیم وعلی آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وعلی آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إبراهیم وعلی آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ
1 891
”هیچ موسوڵمانێك نییە بمرێت لە ڕۆژ یان شەوی هەینیدا ئیللا خوا ڕزگاری دەکات لە فیتنەی ناو گۆڕ“
“خۆشەویستمان ﷺ“
هەینیتان پیرۆز و موبارەک بێت، خودای گەورە عیبادەتی گشت لایەک قبـوڵ بفەرمووێت.
1 891
Repost from فەرموودە و ووتە
بسم الله الرحمن الرحيم
﴿ذَٰلِكَ وَمَن يُعَظِّمْ شَعَائِرَ اللَّهِ فَإِنَّهَا مِن تَقْوَى الْقُلُوبِ﴾
مسولمانانی بەڕێز و دڵسۆز، خوشک و برایانی ئازیز..
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی یەکە بەیەکەتان و خانەوادە بەڕێزەکانتان دەکەین.
جەژن یەکێکە لە دروشمە گەورەکانی ئیسلام کە تێیدا دڵەکان لە یەک نزیک دەبنەوە و گیانی تەبایی و لێبوردەیی تێدا نوێ دەبێتەوە.
وەک پێغەمبەری خودا (ﷺ) دەفەرمووێت: ((لِكُلِّ قَوْمٍ عِيدًا وَهَذَا عِيدُنَا)) یعنی: "بۆ هەر گەلێک جەژنێک هەیە و ئەمەش جەژنی ئێمەیە". لە خودای گەورە داواکارین پەرستش و قوربانی و کارە چاکەکانتان لێ وەربگرێت و ئەم جەژنە بکاتە مایەی خێر، بەرەکەت، و سەرکەوتن بۆ هەموان لە ژیانی پیشەیی و تایبەتیتاندا.
1 891
السلام و علیکم ورحمة وبرکاتة
تقبل الله منا ومنکم صالح الأعمال
جەژنتان پیرۆز و پڕ خۆشی بێت هەمیشە🌷.
ان شاءالله خۆشی خۆتان دەرببڕن لەم ڕۆژانەدا چونکە ئەم ڕۆژانە ڕۆژانی تکبیر کردن خۆشی دەربڕین و خواردن و خواردنەوەن.
داواکارم لە الله دوعا و عیبادەتی هەموو مسوڵمانێکی قبوڵ کردبێت و ئەم جەژنە بکاتە مایەی زیادبوونی ئیمان و عیزەت بۆ ئەهلی سوننە و زەلیلی و بچوك بوونەوە بۆ ئەهلی بیدەع.
1 891
Repost from ۞ ڕوونـاکی قـورئان | نـور القـرآن ۞
(١٧) خاڵی گرنگ سەبارەت بە چۆنێتی نوێژى جەژن هەندێ لە سوننەت و حوکم و ئادابەکانى
١. نوێژی جەژن دوو ڕکاتە و بەم شێوەیە ئەنجام دەدرێت :
دواى (الله أكبر)ە نوێژ دابەستن و پێش خوێندنى سورەتى فاتحیە حەوت (الله أكبر) دەکرێت پاشان سورەتی فاتیحە دەخوێنرێت پاشان سورەتێکی تر دەخوێنرێت.
لە ڕکاتی دووەم لە پاش (الله أكبر)ی هەستانەوە و پێش خوێندنى سورەتى فاتحیە پێنج (الله أكبر) دەکرێت پاشان سورەتی فاتیحە دەخوێنرێت پاشان سورەتێکی تر دەخوێنرێت.
٢. لە پێغەمبەری خواوە ﷺ هیچ نەهاتووە کە لەنێوان (الله أكبر)ەکان هیچ زیکرێکی کردبێ ، بەڵام لە ئیبنو مەسعودەوە هاتووە (ڕەزای خوای لێبێت) لە بەینی هەموو (الله أكبر)ەکان (سبحان الله) و (الحمد لله) و تەسبیحاتى کردوە.
٣. پێغەمبەری خوا ﷺ لە ڕکاتی یەکەم لە دواى سورەتى فاتیحە سورەتى "سبح اسم ربك الأعلى"ى دەخوێند، وە ڕکاتی دووەم لە دوای سورەتی فاتیحە "هل أتاك حديث الغاشية"ی دەخوێند.
٤. ئەگەر نوێژخوێن چەند تەکبیرەیەك فريای نەکەوت، ئەوا پێویست بە قەزا کردنەوەی ناکات و وەکو ئیمام دەکات ئەوەنەی فریاکەوت ئەوەندە دەخوێنێت، ئەگەر ڕکاتێکی لە دەست چوو ئەو ڕکاتە قەزا دەکاتەوە بەشێوەی نوێژی جەژن.
٥. نوێژی جەژن بانگ و قامەتی نیە ، و نوێژی سوننەتیش نییە لە پێش و پاشی .
٦. ئیمام سەرەتا دەست دەکات بە نوێژ پاشان وتار دەخوێنێت.
٧. سوننەتە دانیشت بۆ وتار و گوێگرتن وه بێدەنگ بوون.
٨. ئەوەی نوێژی جەژنی لە دەست بچێت دروستە قەزای بکاتەوە، بەشێوەی نوێژی جەژن.
٩. هەرکەسێك هات و فریای نوێژەکە نەکەوت وە ئیمام وتاری دەخوێند با دابنیشێت گوێ لە وتارەکە بگرێت پاشان نوێژی جەژن قەزا بکاتەوە، تاوەکو هەردوو خێرەکەی لە دەست نەچێت.
١٠. ئەگەر ڕۆژی جەژن کەوتە ڕۆژی جومعەوە ئەو کەسەى کە ئامادەى نوێژى جەژن دەبێ با ئامادەى نوێژى جومعەش ببێت ، ئەمە باشتر و چاکترە بۆ دەرچوون لە خیلاف .
-----------------------
سوننەت و ئادابەكانی جەژن
١ ـ خۆ شۆردن بۆ جەژن .
٢ ـ خواردنی چەند دەنكە خورمایەك بەر لە دەرچوون لەماڵ بۆ نوێژی جەژنى ڕەمەزان ، وە سوننەتە بە تاک بیخۆی سێ یان پێنج یان حەوت ، وە بۆ دەرچوون بۆ نوێژی جەژنی قوربان سوننەتە هیچ نەخۆی .
٣ ـ خۆ جوان كردن و خۆ ڕازاندنەوە لە جەژندا .
٤ ـ دەرچوون بۆ نوێژگە (المصلی) .
٥ ـ ڕۆیشتن وگەڕانەوە لە نوێژگە (المصلی) سوننەتە بە پێ بچیت بۆ نوێژی جەژن .
٦ ـ ڕێگا گۆڕین : پێغەمبەر ﷺ ئەگەر ڕۆژی جەژن بوایە ڕێگاكەی دەگۆڕی، واتە: لە ڕێگایەكەوە بڕۆیشتایە بۆ مزگەوت لە ڕێگایەكی ترەوە دەهاتەوە.
٧ ـ جەژنە پیرۆزە كردن لە یەكتر:
كە بەیەك گەیشتین سوننەتە بەم شێوەیە پیرۆز بایی لەیەكتر بكەین: تقبل الله منا و منكم.
1 891
Repost from نـــزا | دعـاء 🤲🏻💙
دوعای ڕۆژوو شکاندن
پێغەمبەر️(ﷺ)کاتێك ڕۆژووی بشکاندبا ڕاستەوخۆ دەیفەرموو
ذَهَبَ الظَّمَأُ، وَابْتَلَّتِ الْعُرُوقُ، وَثَبَتَ الْأَجْرُ إِنْ شَاءَ اللَّهُ
واتە: تونیەتی ڕۆیشت و دەمارەکان تێر ئاو بوون و پاداشتیش بەدەست ھێندرا، ئەگەر خودا ویستی لەسەر بێت.
1 891
خوشک وبرا دڵسۆزەکانم . 🌸 لەم کاتە پیرۆزەی پێش جەژندا، با پێکەوە ببینە هۆکاری گەیاندنی زەردەخەنە بۆ سەر لێوی منداڵێکی بێناز و خێزانێکی کەم دەرامەت! 🕋✨
بڕیارم داوە بە فەرمی بۆ جەژنی ئەمساڵ قوربانی لەئەستۆ بگرم 🐑❤️. زۆر لە ئێمە لەوانەیە کاتی کڕین، سەر بڕین، یان ناسینی خێزانی هەژاری ڕاستەقینەیان نەبێت؛ من لێرەم بۆ ئەوەی ئەم ئەمانەتە مەزنە وەک خوشکێکی دڵسۆز لە ئەستۆ بگرم.
تۆ تەنها بڕی پارەی قوربانییەکەت یان بەشەکەت دەنێریت، ئێمەش بە دەستی پاکی خۆمان کڕین، سەر بڕینی شەرعی، و دابەشکردنی دەقاو دەق بەسەر خێزانە یەکجار کەم دەرامەت و هەژارەکاندا جێبەجێ دەکەین
💎 متمانە و ئەمانەت لای من لە سەروو هەموو شتێکەوەیە! تەواوی قۆناغەکانی کڕین، قوربانیکردنەکە، و گەیاندنی گۆشتەکە بۆ دەرگای ماڵی هەژارەکان، بە ڤیدیۆ و سکرینشۆت لە ستۆریدا بە ڕوونی بڵاو دەکەمەوە تا دڵتان سەد لە سەد ئاو بخواتەوە 📸🔐.
با لەم جەژنەدا، قوربانییەکەت ببێتە گەورەترین شیفا بۆ جەستەت و بەرەکەت بۆ ماڵەکەت.. 🤲🤍
⚠️ تکایە بەهۆی کەمیی کات و بۆ ڕێکخستنی ناوەکان پێش ڕۆژی جەژن، هەر ئێستا بۆ ناردنی بڕی پارەکە و وەرگرتنی
ژمارەی حەواڵە (Fastpay / Fib/ )،
چات بنێرن @sozagull
1 891
لە ڕۆژی عەرەفەدا بڵێ
خوایە لێم خۆشبە
خوایە ڕەحمم پێبکە
خوایە هیدایەتم بە
خوایە سەرفرازم بکە
خوایە پارێزراوم بکە
لەگەڵ چاکەکاراندا حەشرم بکە
خوا یە زانستی بەسودم زیاد بکە
خوایە بمکە کەسێکی بەسود بۆ خۆم و موسڵمانان
خوایە سەترم بکە
خوا یە پلەم بەرز بکەرەوە
خوایە عاقیبەت بەخێرم بکەیت
خوایە لە سزای خۆت بم پارێزیت لە دونیاو دواڕۆژ
خوایە لە ئاگری جەهەنەم بەدورم بکەیت
خوایە باشترینە کانی دونیام پێببەخشە
خوایە باشترینەکانی دواڕۆژم پێببەخشە
خوایە بەهەشتەکەتم پێببەخشە
خوایە گۆڕەکەم بکە بەباخێک لە باخەکانی بەهەشت
خوایە گۆڕەکەم بۆ فراوان بکە
خوایە لە ژێر سێبەری عەڕشی خۆت حەشرم بکە
خوایە لەو کەسانەمان بگێڕیت موی ڕەشمان لە پێناو تۆ سپی کردبێت
خوایە دورمان بکەیت لەڕیا
خودایە زمانمان پاک کەیتەوە لەدرۆ
خودایە دڵەکانمان پاک کەیتەوە لە ڕیا
خودایە چاوەکانمان پاک بکەیتەوە لە خیانەت
خوایە دڵەکانمان سابت بکە
خوایە دڵەکانمان بەس پەرستنی تۆی تێدابێت
خوایە تۆ لێبوردەیت لێم ببورە
خوایە تۆ سەترکەریت سەترم بکە
خوایە تۆ پارێزەریت بمپارێزە
خودایە من زوڵمم لەنەفسی خۆم کردوە تۆ لێم خۆشبە
خودایە تۆ پاکەکانت خۆش ئەوێت تۆش پاکم بکەرەوە
خوایە تۆ تەو بەکارانت خۆش ئەوێت تەوبەکانم لێوەر بگرە
خوایە پەنات پێ ئەگرم لە زانستێک کەسودینەبێت
خوایە زانستی بەسودم پێ ببەخشە
خوایە کارێک نەخەیتە سەرشانم کەلە توانای مندا نەبێت
خوایە پەنات پێ ئەگرم لە تەمەڵی
خوایە پەنات پێ ئەگرم لە بێ توانایی
خوایە پەنات پێ ئەگرم بە بەخیلی
خوایە پەنات پێ ئەگرم لەترسنۆکی
خوایە پەنات پێ ئەگرم لەسزای گۆڕ
خوایە پەنات پێ ئەگرم لە فیتنەی دەجال
خوایە پەنات پێ ئەگرم لە قەرزاری
خوایە پەنات پێ ئەگرم لەفیتنەی ژیان و مردن
خوایە پەنات پێ ئەگرم لەدووژمن
خوایە پەنات پێ ئەگرم لە سزای جەهەنەم
خوایە پەنات پێ ئەگرم لە سزای قەبر
خوایە پەنات پێ ئەگرم لە زانستێک کەسودی نەبێت
خوایە پەنات پێ ئەگرم لەدڵێک ترسی تۆی تێدانەبێت
خوایە پەنات پێ ئەگرم لە نزا و دوعای بێ وەڵام
خوایە پەنات پێ ئەگرم لە شەڕی دەوڵەمەندی
خوایە پەنات پێ ئەگرم لەشەڕی فەقیری
خوایە پەنات پێ ئەگرم لە پیری
خوایە پەنات پێ ئەگرم لەفیتنەی دونیا
خوایە پەنات پێ ئەگرم لەشەڕی ئەوەی ئەیزانم و ئەوەی نایزانم
خوایە پەنات پێ ئەگرم لەنەمانی نیعمەتەکانت
خوایە پەنات پێ ئەگرم لەهەمو توڕەییەکت
خوایە پەنات پێ ئەگرم لەخراپ بونی ڕەوشتم
خوایە پەنات پێ ئەگرم لە خراپ بونی کردارەکانم
خوایە پەنات پێ ئەگرم لەشەڕی گوێیەکانم
خوایە پەنات پێ ئەگرم لەشەڕی چاوەکانم
خوایە پەنات پێ ئەگرم لەشەڕی دڵم
خوایە پەنات پێ ئەگرم لەشەڕی زوبانم
خوایە پەنات پێ ئەگرم لەشەڕی داوێنم
خوایە تاوانەکانم بشۆرەوە دڵم پاک کەرەوە
خوایە خۆشەویستی خۆت بخەرە دڵمەوە زیاتر
خودایە دوری بخەیتە نێوان من و هەڵەکانم بە پانتایی نێوان ڕۆژ هەڵات و ڕۆژ ئاوا
خوایە کردارەکانم پڕ خێر بکەیت
خوایە تەوفیقم بدەیت بۆ وازهێنان لەخراپە کاری
خوایە وام لێبکە هەژارەکانم خۆش بوێت
خوایە لە پارەزەرانم بگێڕە
خوایە لە پاکەکانم بگێرە
خوایە لەدەوڵەمەندەکانم بگێرە کە بۆ خۆت سوڵحاون
خوایە نور بخەرە دڵمەوە
خوایە نور بخەرە بیناییمەوە
خوایە نور بخەرە گوێ یەکانمەوە
خوایە نور بخەرە لای ڕاستم
خوایە نور بخەرە لای چەپم
خوایە نور بخەرە سەرم
خوایە نور بخەرە پشتم
خوایە نور بخەرە پێشم
خوایە دونیام بۆ چاک بکە کەکردوتە جێگای ژیانم
خوایە دینم پارێزراو بکە
خوایە ئاخیرەتم چاک بکە کە جێگای ئەبەدیمە
خوایە ڕزقم زیاد بکە
خوایە ڕزقی پاکم پێ ببەخشە
خوایە کرداری قەبوڵکراوم پێببەخشە
خوایە چۆن ڕوخسارت جوانکردوم ئاواش کردارەکانم جوان بکە
خوایە بەرەکەت بخەرە ئەوەی پێت بەخشیوم
👇👇👇
تۆش لەدوعاخێرەکانتان بێ بەشمان مەکەن
1 891
پێغەمبەری خودا ﷺ دەفەرموێت:
هیچ ڕۆژێک بە ئەندازەی ڕۆژی عەڕەفە، خودا بەندەکانی لە ئاگری دۆزەخ ڕزگار ناکات.
لەلای فریشتەکان شانازیان پێوە دەکات و دەفەرموێت:
ئەمانە چیان دەوێت؟!
ئێوە شایەد بن ئەوا لێیان خۆشبووم
1 891
Repost from نـــزا | دعـاء 🤲🏻💙
باشترین و چاکترین نزاکان بۆ ڕۆژی عەرەفە
ڕەحمەتتان لێبێ بڵاوی بکەنەوە…
1 891
ڕۆژی عەرەفە، گرنگترین ڕۆژی ژیانت...
١- بەڕۆژبوون لەو ڕۆژەدا، دەبێتە هۆی
سڕینەوەی تاوانی دوو ساڵ، ساڵی پێشتر و ساڵی داهاتوو...
٢- دوعاکردن تێیدا وەرگیراوە و وەڵام دەدرێیتەوە،
لەو کەسانە بپرسن کە دوعاکانی ڕۆژی عەرەفەیان قبوڵبووە،
چەند کاتژمێرێکی ئاڵتونیت لەپێشە، زۆر دوعابکە تێیدا...
ئیمامی ئەوزاعی دەفەرموێت:
گەیشتم بە کەسانێک،
پێویستییەکانیان هەڵدەگرت بۆ ڕۆژی عەرەفە،
بـۆ ئەوەی لەو ڕۆژەدا لە خودای داوا بـکەن.
٣. لەم ڕۆژەدا زۆرترین کەس لە ئاگری دۆزەخ ڕزگار دەکرێت،
هەوڵدە یەکێک بیت لەو کەسانە...
٤. ئەو ڕۆژە بە تەواوی داببڕێ بۆ عیبادەتکردن و خۆت سەرقاڵ مەکە بەهیچ شتێکی ترەوە، دوای نوێژی عەسر هەتا بانگی مەغریب لەشوێنێکدا بمێنەوە و سەرقاڵی پەرستش و دوعاکردن ببە...
٥. باشترین دوعای ڕۆژی عەرەفە ئەم دوعایەیە:
﴿لا إلهَ إلَّا اللهُ وحدَه لا شريكَ له له المُلكُ وله الحمدُ
وهو على كُلِّ شيءٍ قديرٌ﴾
٦. بە بڕێکی کەمیش بێت ببەخشە و دڵی هەژارێک خۆشبکە
٧. خوشکانی بەڕێز،
گەر دەتوانن ڕۆژی عەرەفە تایبەت بکەن بە پەرستش و دوعاوە و ڕۆژی پێشتر ناوماڵ کۆبکەنەوە و پاکی بکەنەوە...
٨. گەر دەتوانیت ئەو ڕۆژە زۆر بەکەمی موبایل بەکاربهێنە...
وەرگێڕانی: ئەیاد فەهمی
1 891
لە بەرەکـەتەکانی نزیکبـوون لە خودا ئەوەیە:
بەرپرسیارییەکانت گەرچی زۆر بێت، خودا یارمەتیت دەدات.
کەسانی چواردەورت دوودڵن و خەمبارن، بەڵام تۆ ئارامیت.
سەرقاڵیەکانت زۆرن بەڵام هەموویان بەجوانی دەکەیـت...
کاتت کەمـە بەڵام پڕ بەرەکــەتــە.
هەوڵ بۆ حەڵاڵ دەدەیت،
بۆت ئاسان دەبێت و ڕازی دەبیت پێی و
بە ئاسانیش واز لە حەرام دەهێنیت...
چواردەورت پڕە لە دووڕوو،
بەڵام بەشی تۆ کەسێکی حەقیقی و ڕاستگۆیە...
ئەوان خۆیان قاڵ کردووە بە خەڵکییەوە،
تۆش سەرقاڵی چاککردنی نەفسی خۆتیت...
ئەوان خۆیان سەرقاڵ کردووە بە شتە پووچەکـانەوە،
تۆش سەرقاڵی کاری مەردانە و جوانیت...
هەموو شتێکی تۆ جوانـە،
چونکە لە خوداوە نزیـکیت... ❤️
1 891
🔴 بەمشێوەیە نۆمینەی حاجیان زیندوو بکەرەوە:
١- زۆر دوعابکە، کاتێکی تایبەت دابنێ بۆ دوعاکردن.
٢- نوێژە فەرزەکان لەکاتی خۆیدا بکە.
٣- بە دوو ڕکاتیش بێت شەونوێژ بکە.
٤- زیکری بەیانیان و ئێواران بخوێنه.
٥- گەر توانیت بەڕۆژووبـە، بەتایبەت ڕۆژی عەرەفە.
٦. کردەوەی چاکە زۆربکە، وەک: سەردانی نەخۆش، چاکبوون لەگەڵ دایک و باوک، بڵاوکردنەوەی شتی باش.
٧. ڕۆژانە چەند ئایەتێک قورئانی پیرۆز لەبەر بکە.
1 891
نوێژی چێشتەنگاو..
بەرەکەتە بۆ ڕۆژەکەت، تەرازووی چاکەکانت قورس دەکات، سەدەقەیە بۆ ئێسکەکانت، پێیەکانت ل،ەڕۆژی قیامەتتدا چەسپاو دەکات.
٭ئەو نوێژەی پێغەمبەری خودا ﷺ هەرگیز وازی لێ نەهێناوە. پاداشتێکی مەزن و بێوێنەی هەیە.
٭ کەمترینی دووڕکعاتە، زۆرترینی هەشت ڕکات.
٭ کاتەکەی٢٠ خولەک دوای خۆرهەڵاتن دەست پێ دەکات، ١٥ بۆ ٢٠ خولەک پێش نوێژی نێوەڕۆ تەواو دەبێت. صەدەقەیە بۆ ٣٦٠ جومگەی جـەستەت. با لەوکارانەت بێت کەلەسەرەتای ڕۆژ ئەنجامی ئەدەیت.
٭ سووننەتەکان فەرامۆش مەکەن
لەوەیە زیندووکردنەوەی سوننەتێک،
چەندین نیعمەتی مەزنت پێ ببەخشێت.
#چێشتەنگاو
1 891
Repost from پەيامى ڕاستی 🕌
🔴 گەورەیی نۆمینەی حاجیان و کردەوەی چاک لەو ڕۆژانەدا
1️⃣ پەروردگار سوێندی بەو ڕۆژانە دەخوات
لەبەر فەزڵ و گەورەیی ئەم دە ڕۆژە پەروەردگار سوێندی پێ دەخوات ، دەفەرموێ: ⦅ وَلَیَالٍ عَشۡرࣲ ⦆ سورەتی الفجر : 2
هەندێک لە موفەسیرینی قورئان دەفەرموون : مەبەست لە دە ڕۆژەی سەرەتای مانگی ذي الحجةیە.
2️⃣ ڕۆژانێکی دیاریکراون بۆ زیکر و یادی خودا
پەروەردگار داوای لێ کردووین لەو ڕۆژانەدا یادی خودای تێدا بکەین ، فەرموویەتی: ⦅ وَیَذۡكُرُوا۟ ٱسۡمَ ٱللَّهِ فِیۤ أَیَّامࣲ مَّعۡلُومَـٰتٍ ⦆ سورەتی الحج: ٢٨
واتە: یادی خوای گەورە بڪەن لە ڕۆژانی دیاریکراودا کە ( مەبەست لە ڕۆژانی نۆمینەی حاجیانە)
3️⃣ خۆشەویسترین ڕۆژانە بەلای پەروەردگارەوە
پێغەمبەری خۆشەویست⦅ ﷺ ⦆ دەفەرموێت: (ما مِنْ أيامٍ العمل الصالح فيهنَّ أحبُّ إلى الله من هذه العشر، قالوا: ولا الجهاد في سبيل الله؟ قال: ولا الجهادُ في سبيل الله؛ إلا رجلٌ خرج بماله ونفسه فلم يرجع من ذلك بشيء) رواە البخاري
واتە:( هیچ ڕۆژانێک نییە ڪردەوەی چاڪە تیایدا خۆشەویستتر بێت لای خودا، وەڪ ئەم دە ڕۆژەی مانگی حاجیان، وتیان: تەنانەت جیهادیش لە پێناوی خودا ؟ فەرمووی: تەنانەت جیهادیش لە پێناوی خودا، مەگەر پیاوێك بە خۆی و ماڵ و سامانییەوە دەربچێت بۆ جیهادو هیچیش لەوانە نەگەڕێتەوە )
4️⃣ مەزنترین ڕۆژەکانی دونیایە
پێغەمبەری خۆشەویت ⦅ ﷺ ⦆ دەفەرموێت : (ما من أيام أعظم عند الله ولا أحب إليه العمل فيهن من هذه الأيام العشر فأكثروا فيهن من التهليل والتكبير والتحميد)
واتە: هیچ ڕۆژێک نیە مەزنتر بێت لە لای خودا، وە ڪردەوەی چاڪە تیایدا خۆشەویستتر بێت وەڪ ئەم دە ڕۆژەی مانگی حاجیان، بۆیە زۆر زیکری لا الە الا اللە بکەن ، اللە اکبر بکەن ، الحمد للە بکەن . ( رواە أحمد )
5️⃣ کۆبوونەوەی گەورەترین عیبادەتەکان تێیدا
پێشەوا ئیبن حەجەری عەسقەلانی ( رحمه الله) دەفەرموێت: ئەوەی بەڕوونی دەردەکەوێت هۆکاری تایبەتمەندی دە ڕۆژی یەکەمی مانگی ذی الحجة ئەوەیە، کە گەورەترین و بنەڕەتیترین پەرستشەکان تێیدا کۆبوونەتەوە؛ وەک: نوێژ، ڕۆژوو، خێر و سەدەقە، و حەج، ئەمەش لە هیچ کاتێکی دیکەدا بەو شێوەیە کۆ نابێتەوە.
6️⃣ ڕۆژی عەرەفەی تێدایە ڕۆژی ئازادبوون لە دۆزەخ
پێغەمبەری خۆشەویست ⦅ ﷺ ⦆ دەفەرموێت : ما مِن يَومٍ أكثَرَ مِن أن يُعتِقَ اللهُ فيه عَبدًا مِنَ النَّارِ مِن يَومِ عَرَفةَ، وإنَّه لَيَدنو ثُمَّ يُباهي بهِمُ المَلائِكةَ) رواه مسلم
واته: هیچ ڕۆژێـک نیە خودا بەئەندازەی ڕۆژی عەرەفە بەندی لە ئاگر تێدا ئازاد بکات، وە پەروەردگار لێیان نزیک دەبێتەوە و لە نێو فریشتەکان شانازییان پێوە دەکات.
7️⃣ نزای ڕۆژی عەرەفە باشتریـنە
پێغەمبەری خۆشەویست ⦅ ﷺ ⦆ دەفەرموێت : ( خير الدعاء، دعاء يوم عرفة) رواە الترمذي
واتە: چاکترین دوعا ، دوعای ڕۆژی عەرەفەیە .
8️⃣ ڕۆژی جەژنی تێدایە لە مەنتریـن ڕۆژەکانە
پێغەمبەری خۆشەویست ⦅ ﷺ ⦆ دەفەرموێت: إنَّ (أفضلَ الأيَّامِ عندَ اللَّهِ يومُ النَّحرِ) رواه الترمذي
واته: بەڕاستی مەزنترین ڕۆژەکان لای خودای بەرز و پیرۆز ڕۆژی جەژنی قوربانە.
9️⃣ بەڕۆژو بوونی عەرەفە پاداشتێکی مەزنی هەیە
پێغەمبەری خۆشەویست⦅ ﷺ ⦆ دەفەرموێت: (صِيَامُ يَوْمِ عَرَفَةَ أَحْتَسِبُ عَلَى اللهِ أَنْ يُكَفِّرَ السَّنَةَ الَّتِي قَبْلَهُ وَالسَّنَةَ الَّتِي بَعْدَهُ) مسلم
واته: ڕۆژووی عەرەفە بەئومێدم پەروەردگار بیڪاتە مایەی سڕینەوەی تاوانی ساڵێك لە پێشیەوە و ساڵێڪیش لە پاشى.
🔴 چ کردەویەک لەم ڕۆژانەدا بکەین؟؟
🔹کردەوەی چاک بە شێوەیەکی گشتی ، جیاواز لە ڕۆژانی ئاسایی .
🔹 بەڕۆژووبوون لەو ڕۆژانە چەند ڕۆژ لە توانادا هەبێت ، بەتایبەت ڕۆژی (نۆیەم )کە عەرەفە دەکات.
🔹 تەکبیرات و زیکر و یادی خودا ، بەتایبەت وتنی :
((اللَّه أَکْبَرُ، لا الَه إلا اللَّهُ، وَللَّه الحَمْدُ))
🔹نەکردنی نینۆک و تووک لەخۆ نەکردنەوە لەو دەڕۆژەدا ( بۆ ئەوانەی قوربانی دەکەن )
🔹 خۆ ئامادە کردن بۆ ئەنجامدانی قوربانی و بەرزڕاگرتنی دروشمی جەژن.
ئا: م محمد چیمەنی
¡Ya disponible! Investigación de Telegram 2025 — los principales insights del año 
