Tech Plus - تێک پڵەس
Ir al canal en Telegram
ئێمە لە یوتوب: https://www.youtube.com/c/TechPlus21 ئێمە لە ئینستاگرام: https://www.instagram.com/tech_plus ئێمە لە فەیسبووک: https://www.facebook.com/TechPlus21 ئێمە لە تیک تۆک: https://www.tiktok.com/@tech_plus
Mostrar más410
Suscriptores
Sin datos24 horas
-17 días
Sin datos30 días
Archivo de publicaciones
بەفەرمی سامسۆنگ نوێترین و بەهێزترین چیپسێتی خۆی بۆ ئەمساڵ ڕاگەیاند 💥🔥
زنجیرەی گالاکسی S24 بەم چیپسێتەوە دەبێت.
خاوەنی 10 کۆڕی داڕێژەری پڕۆسیسەرە بەم شێوازە 👈1+2+3+4 کۆڕی سەرەکی Cortex-X4. وە گرافیکی Xclipse 940 GPU کە هاو ئاستە لەگەڵ AMD RDNA 2.
تایبەتمەندیەکانی:
LPDDR5X RAM
UFS 4.0 storage
ISP 320MP
8K 60FPS
Exynos 5300 modem 5G
#Tech_Plus #Exynos2400 #S24Ultra
ئایە باشتر و خێراترە لە سناپدراگۆن 8 نەوەی سێیەم ؟
چاوەرێی باشترینی ساڵ دەکەن🔥🤩!؟
چاوەروانی جیاوازترین ڤیدیۆ بن لەسەر پێداچوونەوە و باسکردنی (ئایفۆن 15 پرۆ ماکس) ، ڤیدۆیەک بە زمانی کوردی بەڵام بە کوالێتی و ئاستێکی جیهانی🔥🤯 ئەمانە تەنها لە #تێک_پڵەس دەبینیت
#Tech_Plus #iphone15promax
ئەپڵ لە وەشانە نوێیەکە iOS 17.0.3 ـدا چارەسەری کێشەی گەرمبوونی لە ڕادە بەدەری ئایفۆن 15 پڕۆی کرد 🤝
#Tech_Plus #15Pro
پێت وایە ئەپڵ لەم هەنگاوەدا چارەسەری کردبێت ؟
بەرهەمەکانی ئەپڵ و ئایفۆن بە نرخی ڕاستقینە و گرێنتی راستەقینە ببینن🔥
ئێوارەی ئەمرۆ وەک ستافی تێک پڵەس لە فرۆشگای فەرمی بەرهەمەکانی ئەپڵ لە کوردستان و عێراق ئامادە دەبین کە ئەلیکترۆمۆڵە، لەوێ زنجیرەی ئایفۆن 15 و بەرهەمەکانی ئەپڵ بە گرێنتی راستەقینە و نرخی کۆمپانیا دەخەینە روو
#Tech_Plus #appleproducts #electromall
ئەپڵ دەتوانێت ئەم کارە بکات !؟
وەک دەزانین حکومەتی چین چەندین رێکاری گرتووەتە بەر بەرامبەر بە کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکی و بەرهەمی ئەمریکی ، وادیارە بەهۆی ئەم بریارە تازانەی حکومەتی چیینەوە ، کۆمپانیای ئەپڵ دەیەوێت هەریەکە لە پلاتفۆرمەکانی فەیسبووک و واتسئاپ و X (تویتەری کۆن) لەناو کۆگای داگرتنی بەرنامەکان (ئەپستۆر) بسڕێتەوە
#Tech_Plus #Apple #China #ChinaRules
هەموو شت خێرایی و بەهێزی نییە گەرمیش گرنگە😏
بەبەکارهێنانی سۆشیال میدیاش ئەم مۆبایلە دەبێتە ئاگر 🥵
بەپێی هەواڵەکان بێت هەر یەکە لە ئایفۆن 15 پرۆ - پرۆ ماکس کێشەی گەرمبوونی زیاد لە پێویستیان هەیە ، گەرمبوونەکەش تەنها لە کاتی ئەنجامدانی کاری قورس نییە بە مۆبایلەکە بەڵکو لە بەکارهێنانی ئاسایی سۆشیاڵ میدیایەکی وەک Instagramیش گەرم دەبێت ، لە یاری Asphalt 9 زۆر گەرم دەبێت
کۆمپانیای ئەپڵ بەڵێنی داوە لە نوێکاری داهاتووی IOS کێشەی گەرم بوون چارەسەر بکات
#Tech_Plus #Iphone15pro #Iphone15promax
ڕاتان چییە لەسەر جۆری FE سامسۆنگ؟؟😍 لە ڕابردوودا خەڵکێکی زۆر رایی لێ بوو🤩
#Tech_Plus #Samsung #GalaxyS23FE
شاومیش ئەمجارە تیتانیۆم بەکار دەهێنێت ‼️
تایبەتمەندیەکانی شاومی 14 پرۆ دزەی پێ کرا و ئەوەی پێشبینی دەکرێت بەم جۆرەیە :
چارەسەرکەر : سناپدراگۆنی 8Gen3
پاتری : 5000mAh
بارگاویکەرەوە : 120watt
لایەکانی : ماددەی تیتانیۆم
#Tech_Plus #Xiaomi14pro
ئایفۆن بۆ ئەمجارە قەبارەشی زیاد دەکات 😂👀
گەنجێک ساتێکی ناخۆشی خۆی دەگێڕێتەوە" دەڵێت ڕۆژی دووشەممە مۆبایلەکەم کە (ئایفۆنی 15Pro)یە هەڵگرت و چوم بۆ کڕینی پارێزەری دواوە (کەڤەر) دەبینم بەباشی ناگونجێت سەرەتا وامزانی کێشە لە کەڤەرەکەیە بەڵام بۆم دەرکەوت لە ڕاستیدا مۆبایلەکەم ئاوساوە 🧐🙀
بەڵام تاوەکوو ئێستا بە باشی کاردەکات.
#Tech_Plus #15Pro
کام لە ئێوە ئەم مۆدێلەی پێیە ؟ ئاوای لێهاتوە ؟
هواوەی بە گەڕانەوەی چیپی کیرین لە ناوخۆی خۆیدا دەبێتە مانشێتی ڕۆژنامەکان !🙀
سامسۆنگ بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: هێشتا یاساکانی ئەمریکا جێبەجێ دەکات و بازرگانی لەگەڵ هواوەی ناکات، دوای گێژاوەکەی کۆمپانیای SK Hynix کە وا گوتراوە ئەم ناوبراوە دەستی هەبوو لە دروستکردنی چیپسێتی کیرین بۆ هواوەی بەڵام ئەویشان بەیاننامەی دەرکرد و باسی لەوە کرد کە ئەوان لەوای ساڵی ٢٠٢٠ـوە بازرگانیان لەگەڵ هواوەی ڕاگرتووە.
شرۆڤەکاری پیشەسازی پێی وایە هواوەی پێش سزاکانی ئەمریکا ژمارەیەکی زۆر لە چیپ و پێداویستییەکانی لە کۆگادا کۆکردۆتەوە.
بە جۆرێک کۆمپانیاکە بۆ ماوەیەکی زۆر هێشتیانەوە بۆ ئەوەی لە ئامێرە پلان بۆ داڕێژراوەکانی دواتردا بەکاریان بهێنێت.
بەڵام هیچ کام لەمانە دۆخی ئێستای کۆمپانیای تەکنەلۆژیا پشتڕاست ناکەنەوە.
#Tech_Plus #Huawei #kirin9000s
سەرنج و لێدوانی ئێوە چۆنە بۆ بابەتەکە ؟
بەفەرمی شاومی باشترین و هەرزان ترین مۆبایلی بۆ وەشانی جیهانی ڕاگەیاند
بە لەخۆگری تایبەتمەندی نوێو باش:
بەکاربەری دایمێنستی +9200
ڕوونمای AMOLED 6.67 ڕوونی و خێرایی 1.5K - 144Hz. ڕۆشنایی 2600nits.
کامێرای سەرەکی 50MP هەستەوەری سۆنی IMX707 بە هاوبەشی کۆمپانیای لایکا.
کامێرای پۆرتڕەیت تێلەفۆتۆ 50MP ڕەهەندی 2X Optical.
گۆشەفراوان 12MP.
سێڵفی 20MP
باتری 5000mAh و بارگاوی 120W
ڕووکاری MIUI 14 لەسەر Android 13
بڕوانامەی IP68
نرخی دەستپێک لە ئەورووپادا 799$
12/256GB
16/512GB
16GB/1TB
*بەڕێزان ٢٨ی ئەم مانگە لە کوردستان و عێراق نمایش دەکرێ نرخەکانیش بۆ کوردستان حادەتەن بەرچاو کەمترن
#Tech_Plus #Xiaomi13TPro
بەڕاستی ناوازەیە ئەی بە بڕوای ئێوە ؟
ئایفۆن نەیتوانی ڕکابەری هواوەیەکی 6 مانگ پێش ئێستا بکات، ئایفۆن 15 پرۆ ماکس باشترین کامێرا نەبووی 🤯
پێگەی DXOmark ئەنجامی تاقیکردنەوەی کامێرای ئایفۆن 15Pro max راگەیاند و مۆبایلەکە 154 خاڵی بەدەست هێناوە ، بەمەش مۆبایلەکە لە پلەی دووەم دەبینرێت و لە دوای هواوەی P60 pro دێت ، ئەمەش لە کاتێک دایە کە ئەم هواوەیە زیاتر لە 6 مانگە دەرچووە
ئەنجامی تاقیکردنەوەی کامێرای ئایفۆنەکە بەم جۆرە بووە
بۆ وێنە : 153 خاڵ
بۆ ڤیدیۆ : 158 خاڵ - باشترین⭐
بۆ هێنانە پێش (زووم ) : 142 خاڵ
#Tech_Plua #Iphone15promax #DXOmark
وا دیارە تیتانیۆمیش چاری گەرمیەگەی نەکردووە 💔😔
وەک دەزانین چارەسەرەکە تازەکەی ئەپڵ کە A17 proیە و قەبارەی 3nm ـە لەلایەن کۆمپانیای TSMC تایوانیەوە بەرهەم هێنراوە ، لە ئێستادا بەهێزترین چارەسەرە و توانای کار پێکردنی یاریەکانی کونسوڵی هەیە
کە لەسەر مۆبایلەکانی iPhone 15 pro - 15 pro max جێگیر کراوە ، بەپێی راپۆرتەکان بێت ئەو ئاستە بەرزەی ئەم چارەسەرکەرە بێ کێشە نییە و مۆبایلەکە ڕووبەڕووی گرفتی گەرمبوونی زیاد لە پێویست دەبێتەوە
#Tech_Plus #A17pro #Apple
کۆمپانیای شاومی دووبارە زنجیرە ناوازەکەی خۆی کە زنجیرەی (T)یە، کۆمپانیای شاومی وا بڕیارە شاومی 13T نمایش بکات لە ڕێکەوتی 26ـی مانگی 9 دواتر بەرهەمەکەش لە هەرێمی کوردستان لە ڕێکەوتی 28ـی مانگی 9 نمایش بکەن ، لە کاتی نمایشکردنی لە هەرێمی کوردستان ئێمە وەک ستافی #تێک_پڵەس لە لایەن کۆمپانیای شاومیەوە بە فەرمی بانگهێشت کراوین لەو رۆژەدا سەرجەم تایبەتمەندیەکانی بەرهەمەکە و زانیاری زیاترتان بۆ دەخەینە روو
#Tech_Plus #XiaomiEvent #Xiaomi13Tseries
دوو وێنەی چرکێنراو بە باشترینەکانی ساڵ لە دۆخی ڕەهەندی 5X زوومدا
ئاستی کامیان جێگیر و باشترە ؟
#Tech_Plus #S23Ultra #15Promax #5Xzoom
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئۆنەر، ژاو مینگ ڕایگەیاند، مەحاڵە بگەڕێتەوە بۆ هواوەی چونکە دەیەوێت شتێکی جیاواز بکات و پیشەسازی مۆبایلە زیرەکەکان بەهێز بکات بە ڕکابەرییەکی تەندروست هەم لەگەڵ هواوەی هەمیش لەگەڵ بڕاندەکانی تر. 💥
#Tech_Plus #Honor #Huawei
پێت وایە ئۆنەر لە هواوەی بباتەوەو باشتر بێت لێیەوە ؟
تاقیکردنەوەکان دەریانخستووە کە #iPhone15ProMax
پشتگیری لە زۆرترین خێرایی بارگاوی بوونەوە تاوەکوو 27W دەکات 🫡
21% لە ماوەی 10 خولەکدا
54% لە ماوەی 30 خولەکدا
84% لە ماوەی 60 خولەکدا
لە ماوەی 96 خولەکدا %100 بارگاوی دەبێتەوە.
#Tech_Plus #27W
ڕات چییە لەسەر خێرایی ئایفۆنی ئەمساڵ؟!
هواوەی دەڵێت ئێمە لە ئەپڵەوە فێر دەبین 🤔😱
سەرۆکی کۆمپانیای هواوەی لە لێدوانێکی چاوەڕواننەکراو دا دەڵێت: ئێمە لە ئەپڵەوە فێر دەبین
هاوکات دەڵێت ئێمە کێشەمان نییە ڕقبەستوو (حەسوودی) بە هیچ براندێکی تر نابەین.
باس لەوەش دەکات لەوکاتەی کە کچەکەی خوێندکار لە زانکۆی هارڤارد و بەکارهێنەری بەرهەمەکانی ئەپڵ بووە.
ئەم لێدوانانە لەکاتێکدا هات کە کێبڕکێی نێوان هواوەی و ئەپڵ لە بازاڕی مۆبایلە زیرەکەکاندا هەبووە، بەتایبەتی دوای ئەوەی هەردوو کۆمپانیا مۆبایلەکانیان خستە بازاڕەوە کە پاڵپشتی نەوەی پێنجەم.
#Tech_Plus #Apple #Huawei
تۆ تا چەند ئەم سەرنجە بە ڕاست دەزانی ؟
تا چەند رات لە دیزاینە تازەکەی XBOX هەیە !؟ 😅
کۆمپانیای Microsoft جۆڕێکی نوێی XBOX series X راگەیاند بە دیزاینێکی نوێ و زیادکردنی تایبەتمەندی Bluetooth 5.2 بۆ باشتر پەیوەست کردنی بڵندگۆ بێ تەلەکان و وەهەروەها زیادکردنی بیرگە بۆ 2TB کە ئەمەش شتێکی زۆر باشە و یاریکەر دەتوانێت چەندین یاری هەبێت لە هەمانکات ، وەهەروەها زیادکردنی دەرچەی Type-C، جگە لەمانەش لەهەمووی گرنگر نرخی بە هەمان نرخی پێشوو دەبێت کە Series X هەیبووە ، وە وا پێشبینی دەکرێت نرخی ئەم جۆرەی ئێستا هەیە دابەزێت کاتێک ئەم جۆرە تازە دەخرێتەوە بازارەوە ، ئەم جۆرە تازەیە بۆ ساڵی 2024 بەردەست دەبێت.
#Tech_Plus #xboxseriesx
بە نیازی بیکریت ؟
