Tech Plus - تێک پڵەس
Ir al canal en Telegram
ئێمە لە یوتوب: https://www.youtube.com/c/TechPlus21 ئێمە لە ئینستاگرام: https://www.instagram.com/tech_plus ئێمە لە فەیسبووک: https://www.facebook.com/TechPlus21 ئێمە لە تیک تۆک: https://www.tiktok.com/@tech_plus
Mostrar más410
Suscriptores
Sin datos24 horas
-17 días
Sin datos30 días
Archivo de publicaciones
📣 بەفەرمی زنجیرەی ئۆنەر 100 پڕۆ بە دیزاینی نوێو ڕوونمای پێشکەوتوو و سناپدراگۆن 8 نەوەی دووەم
نرخی 479$ نمایشکرا 🔥
🏮 Honor 100 Pro🏮
📱 6.78 inch OLED 1.5K-120Hz, 2600nits, 3840Hz PWM. Gorilla Victus.
🧠 Snapdragon 8 Gen 2.
🚄 LPDDR5X | 12/16GB RAM.
💾 UFS 4.0 | 256/512GB1TB.
📸 50MP (IMX 906) + 12MP UW + 32MP Telephoto 2.5X.
🤳 50MP + 2MP Selfie.
🔋 5000mAH Battery
⚡️ 100W Wired - 66W Wireless.
☑️ Android 13 » Magic OS 7.2.
12/256GB 479$
16/512GB 564$
#Tech_Plus #Honor100Pro
دیزاینەکەی چۆن هەڵدەسەنگێنی ؟
شایەنی کڕینە؟
داشکاندن و ئۆفەرەکانی Black Friday تەنها لە دەرەوەی وڵات نییە ‼️
کۆمپانیای IT Lobby کە بریکاری فەرمی بەرهەمەکانی شاومییە لە عێراق و کوردستان، داشکاندی %20 کردووە لەسەر بەشێکی بەرهەمەکانیان و مۆبایل و بە تایبەت ، داشکاندەکە لەمرۆوە دەست پێ دەکات تاوەکوو 30ـی ئەم مانگە
#Tech_Plus #Xiaomi_Kurdish #ITLOBBY
مۆساد دیسان شکستی هێنا ‼️
بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل لەچەند رۆژی ڕابردودا ئۆپراسۆنێکی شکستخواردوی لە کوالالامپوری پایتەخی مالیزیا ئەنجامداوە بۆ رفاندنی ئەندازیاری تەکنەلۆجی فەڵەستینی (عمر بلبیسی) کە یەکەم کەسە سەرکەوتوەبوە لە شکاندنی سیستەمی گومەزی ئاسنینی ئیسرائیل (قبة الحديدي) لەساڵی ٢٠١٦
بەپێی زانیاریەکان دوای ٢٤ کاتژمێر لە رفاندنی هەوڵدان بۆ گواستنەوەی بۆ تەلئەبیب توانراوە ئازاد بکرێ وە ٦ کەس کە لەبەرژەوەندی مۆساد کاریان کردوە دەستگیربکرێن .
باس لەوەدەکرێ کە دەزگای هەواڵگری تورکی ڕۆڵی سەرەکی هەبوە لە شکستپێهینانی ئۆپڕاسیۆنەکەی مۆساد لە کوالا لامپور
وێنەکە ئەندازیاری فەڵەستینی عمر بلبیسیە
ژێدەر : زانستی سەربازی
#Tech_Plus #Mosad #زانستی_سەربازی
کۆمپانیای Omate ئەلقەیەکی زیرەکی نمایش کردووە بە نرخی $220 کە تێیدا کۆمەڵێک تایبەتمەندی لەخۆی دەگرێت کە ئەمانەن:
ئەلقەکە لە رووی چاڵاکی تەندروستیەوە رێژەی ئۆکسجین لە خوێن و لێدانی دڵت پێ دەڵێت ، وە هەروەها رێژەی خەویشت پێ دەڵێت و لەناو بەرنامەی تایبەت بەخۆی زانیاری زیاتری پزیشکیشت پێ دەدات لەسەر ئامارەکانت و شێوە تەندروستیەکەی ، هاوکات کۆمەڵێک دۆخی وەرزشیش لەخۆی دەگرێت و بۆت تۆمار دەکات
ئەلقەکە بڕوانەمەی IP68 ی دژە ئاوی هەیە ، پاتریەکەی 20mAh و بە ماوەی 30 خولەک %100 بارگاوی دەبێتەوە ، خاوەنی ڕایەڵی پەیوەستکردنی Bluetooth 5.1 ـە
جۆرێکی تریشی هەیە لە کانزایەکی تایبەت دروست کراوە نرخەکەی $350ـە وە رەنگی تریشی بەردەستە وەک ڕەش
#Tech_Plus #Omate #SmartRing
تا ئێستا زانیبووت کۆمپانیای ئەپڵ 5Gخۆی نییە !؟؟
کۆمپانیای ئەپڵ لە بەرهەمە 5Gیەکانی پشتی بە ڕایەڵێکی 5G بەستووە کە لایەن کۆمپانیای Qualcomm دابین کراوە بۆی ، بە پێی سەرچاوەکان بێت ئەپڵ لە هەوڵ دایە ڕایەڵی تایبەت بەخۆی دروست بکات ، بەڵام جارێ ناتوانێت و دوورە لەم کارە ، بۆیە پێشبینی دەکرێت کۆتای ساڵی 2025 یاخوود ساڵی 2026 ڕایەڵی 5G تایبەت بەخۆی بەرهەمبهێنێت
#Tech_Plus #Apple #Qualcomm #5G
ئەپڵ هەمیشە بە داخراوی دەمێنێتەوە !
دوای ئەوەی لە ڕابردوو داوا لە ئەپڵ کرا خزمەتگوزاری دابەزاندنی بەرنامەکان لە دەرەوەی کۆگای app store بەردەست بکات ، بەڵام کۆمپانیای ئەپڵ وەک هەمیشە ڕەتی دەکاتەوە و بە بیانووی پارێزراوی ، ڕەتی دەکاتەوە ئەم تایبەتمەندییە زیاد بکات ، هاوکات خۆیشی ئامادە دەکات بۆ ئەم کارە و تانە لە داواکاریەکەی یەکێتی ئەوروپا دەدات
#Apple #Appstore #apps
کۆمپانیای کوالکۆم نەوەیەکی نوێی چارەسەرکەرە ئاست مامناوەندەکانی نمایش کرد کە ئەویش چارەسەرکەری Snapdragon 7Gen3یە
چارەسەرکەرە لەچاو نەوەی پێش خۆی زۆر باشتر کراوە ، گۆڕانکاریەکان بریتین لە :
-توانستی زیرەکی دەستکرد بۆ هەموو بوارەکان بە رێژەی %60 زیاتر کراوە
-پشتگیری لە کامێرای بەهێزتر دەکات و پشتگیری لە کامێرایەک دەکات ڤیدیۆ بە 4K HDR تۆمار بکات و بەهێزکردنی ئاستی زیرەکی دەستکرد لە وێنەگرتن
-پشتگیری لە روونمایەکی 144hz دەکات
-لە ڕووی CPU بە ڕێژەی %15 خێراتر کراوە ، بەڵام لە ڕووی GPU بە رێژەی %50 بەهێزتر کراوە 👌😱 ئەمەش زۆر زۆر بەهێزتری دەکات لە کاتی یاریەکاندا
-وە لەم نەوەیەدا رێژەی سەرف کردنی وزە %20 کەمتر کراوەتەوە
-جۆرێکی نوێی مۆدیۆم و وایفایش لەخۆی دەگرێت ئاستێکی باشتر دەبەخشێت
#Tech_Plus #Qualcomm #Snapdragon #7Gen3
با ئەمجارە تێک پڵەس بە پرسیار ڕاو بۆچوونی ئێوەی ئازیز وەرگرێت 🥰
بۆ کۆتای ئەمساڵ و تەواوی ساڵی ٢٠٢٤ پێت وایە مۆبایلە ئاست بەرزەکان چ گۆڕانکاریی گەورەی و ڕیشەیی لە مۆبایلەکانیان بکەن؟
ئێمەش بۆچوونی خۆمان بڵێین پێمان وایە زۆرترین تیشک بخرێتە سەر ڕۆشنایی ڕوونما و لاشەی مۆبایل لە تیتانیۆم و پاریسکۆپی 5X بە دیتەیلێکی زۆر باش وە نرخی چینیەکان لە نزیکی ٧٠٠$ بێت
#Tech_Plus #S24Ultra #Xiaomi14Ultra #X100Proplus #P70Pro #FindX7Pro
ئێوەش بفەرموون 👇🏻
کۆمپانیای هواوەی دوای بڵاوکردنەوەی نەوەی چوارەمی سیستەمەکەی کە Harmony OS 4.0 بوو ، لە ئێستادا ئەم ڤێرژنە بۆ مۆبایلەکانی زنیجرەی Honor 30 و وە honor play 3x pro بەردەست بووە
هەڵبەت ئەم سیستەمە چەند مانگێکە بە Beta بەردەستە
#Tech_Plus #Honor # Huawei #harmonyOS
وێنەیەکی چرکێنراوی نوێترین مۆبایلی ڤیڤۆ X100 Pro بە ڕەهەندی 20X زووم و کردیویەتی بە سوپڕایز بۆ سامسۆنگ 😁
بەڕای ئێوە وەڵامی سامسۆنگ چی دەبێت لە S24 Ultra ـدا ؟
#Tech_Plus #X100Pro #20X
ڕای خۆت جێ بهێڵە 👇🏻
کۆمپانیای ئۆنەر وا بەنیازە لەم مانگەدا زنجیرەی ئۆنەر 100 بە دیزاینی نوێو ڕەنگی ڕۆکۆکۆ کە پێشتر لە P60 بەکارهاتبوو وە باشترین ڕوونمای لەناوبەری تیشکە زیانبەخشەکان و کامێرای 50MP تەکنەلۆژیای دژە لەرزینی ڕەقەواڵەیی و دووانە سێڵفی نمایش بکات 😲🤩
#Tech_Plus #Honor100Pro #PWM
بەکارهێنەری ئەم زنجیرەیەمان لەگەڵە؟
📣 بەفەرمی سێیەمین مۆبایلی باشترین ڕوونمای جیهان لە زنجیرەی ڤیڤۆ X100 بە زوومی کامێرای 100X و نرخی 685$ نمایشکرا 🔥
ئەم هەموو تایبەتمەندیە زۆرەوە ئەم نرخە 🧐
🏮 Vivo X100 Pro🏮
📱 6.78 inch 8T AMOLED 1.5K-120Hz, 3000nits, 2160Hz PWM. Gorilla Victus+.
🧠 Dimensity 9300 4nm.
🚄 LPDDR5T | 12/16GB RAM.
💾 UFS 4.0 | 256/512GB1TB.
📸 50MP (IMX 989) + 50MP UW + 64MP Telephoto 4.3X. All Len's ZEISS.
🤳 32MP Selfie.
🔋 5400mAH Battery
⚡️ 100W Wired & 50W wireless.
☑️ Android 14 » Origin OS 4.
☔IP68
🛡️3D Ultrasonic Fingerprint
WiFi 7 - Bluetooth 5.4.
12/256GB 685$
16/512GB 755$
بڕوانە کۆمێنت 👇
#Tech_Plus #Vivo #X100Pro
دیزاینەکەی چۆن هەڵدەسەنگێنی ؟
شایەنی کڕینە؟
تیکتۆک تا ئێستا گوێی بەداوای جوولەکان نەداوە 👌‼️
🛑 لە نامەیەکی کراوەدا کە لە ڕێگەی دۆمەینی (deartiktok . com) ئاراستەی تیک تۆک کراوە، هەندێک جوولەکەکان نیگەرانی قووڵی خۆیان دەربڕیوە سەبارەت بە سەلامەتی خۆیان لەسەر پلاتفۆرمەکە،
لە نامەکەدا تیشکیان خستۆتە سەر نەبوونی تایبەتمەندی پارێزراوی لەسەر پلاتفۆرمی تیک تۆک، کە پێیان وایە سیاسەتی کارکردنی ئەم بەرنامەیە ناوەڕۆکی جوولەکەکان دەخاتە مەترسییەوە، لە ناوەڕۆکی نامەکەدا، کۆمپانیای و دەستەی بەڕێوبەرانی تیک تۆکیان تۆمەتبار کردووە بەوەی کە ڕێوشوێنی پێویستیان نەگرتووەتە بەر بۆ بابەتی چارەسەرکردنی کێشەی ڕەگەزپەرستی کە ئاراستەی جولەکەکان کراوە بە تایبەت لەم دوایانە، پێیان وایە ئەمەش کۆمەڵگەی جولەکەکان دەخاتە مەترسییەوە، زانیاری زیاتری پەیامەکە ئاماژە بە هەندێ وردەکاریی تر دەکات کە جوولەکەکان کەیسەکانی هەراسانکردنی زارەکی و هەڕەشەی کوشتن و باسکردنی واقیعی جوولەکە لەسەر تۆرەکە بووەتە هۆی نیگەرانی ئەوان
بەپێی قسەی شارەزایە موسڵمانەکانی تەکنەلۆژیا پێیان وایە داواکارییە پەیامێکی لەگەڵ خۆیدا هەڵگرتووە بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوکردنەوەی هاوسۆزی بۆ بەرخۆدانی گەلی فەلەستین،
جوولەکەکان دەیانەوێت دەستەواژەی “لە ڕووبارەوە بۆ دەریا، ” قەدەغە بکرێت کە پێیان وایە ئەم دەستەواژەیە هێمایە بۆ "قڕکردنی دژە جوولەکەکان"
هەڵبەت تیکتۆکیش تا ئێستا وڵامی ئەم پەیامەی نەداوەتەوە‼️‼️👌
#Tech_Plus #Jews #TikTok #war
دواجار ئەپڵیش واز لە نۆچ ی گەورە دەهێنێت وەک کۆمپانیایەکانی تر دیزاینی کامێرای سێلفی دەگات بە شێوەیەکی سادە کە چاڵی دڵۆپەی بێت لە ناوەراستی بەشی سەرەوەی ڕوونما
هەڵبەت ئەم دیزاینە مێژوویەکی زۆر کۆنی هەیە 😁😁
#Tech_Plus #Apple #Iphone16 #Selfei
دوای نمایشکردنی هواوەی Mate 60 ، مۆبایلەکە چارەسەرکەری تایبەتی هواوەی لەسەر بوو کە kirin9000sی 5G بوو ، ئەوەی جێگای تێرامان بوو چارەسەرکەرەکە قەبارەی 14nm بوو کە زۆرێک پێیان وابوو بەهێز نییە یاخوود لاوازە، بەڵام لە ئێستادا دەرکەوتووە ئەم چارەسەرکەرە هێزی بەقەد چارەسەرکەرێکی 7nmی ئاست بەرزە
ئەمەش واتایی ئەوەیە هواوەی چارەسەرکەری بەهێزی هەیە و دەتوانێت چارەسەرکەری بەهێز دروست بکات ، مەرج نییە قەبارە گەورەکەی پێوەر بێت بۆ کەمی هێزی
#Tech_Plus #Huaweimate60 #Kirin9000s
سامسۆنگ بیرۆکەیەکی نوێ تاقیدەکاتەوە !
کۆمپانیای سامسۆنگ وا بەنیازە لە ساڵی 2024 یەکەمین مۆبایلی فۆڵد یا فلیپی خۆی لە ئاست ناوەندەکاندا بخاتەڕوو لە زنجیرەی Z Flip 6 ـدا بەناوی Z Flip 6 FE بەشێوەیەک نرخی لە نێوان 400 بۆ 500 دۆلارەوەبێت 😃👌🏻
بە جۆرێک خواست و بەبازارکردنی ئەم جۆرە مۆبایلانە بەڕێژەی %43 زیادی کردوە.
#Tech_Plus #Galaxy #ZFlip6 #ZflipFE
ئایە تۆ مۆبایلی فۆڵد یا فلیپ بەکاردەهێنیت ؟
بەفەرمی شاومی Redmi 13C بە تایبەتمەندی باش و نوێگەری نمایشکرا 👋🏻
ڕوونمای 6.74 ئینجی LCD خێرای 90Hz
چیپسێتی هێلیۆ G85
کامێرای 50MP + 2MP
پاتری 5000mAh و بارگاوی 18W
بیرگەی 128 - 256 گێگابایت
نرخ نزیکەی 120$
#Tech_Plus #Redmi13C
پێت وایە بەم نرخە هەرزانە سەرکەوتوو بێ لە فرۆشتن ؟
کۆمپانیای کۆڕەک بەکارهێنەرانی لە دوودڵی ناهێلێتەوە
دوای ئەنجامدانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم ، کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم بە ئێمەی راگەیاند کەوا ئەم هەواڵانەی باس لە پچڕان و نەمانی پەیوەندی لەگەڵ دەرەوە و نەهاتنەوەی نامەی بەرنامەکان بۆ ژمارەکانتان سەرجەمی درۆیە و تەنها جەواشەکاریە
وە راشیان گەیاند کۆمپانیاکە لە هەوڵدان بۆ چارەسەرکەردنی کێشەکانیان لەگەڵ دەستەی پەیوەندییەکان گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی عێراق تاوەکوو دووبارە بەکارهێنەرانی کۆرەک بتوانن پەیوەندی بە تۆڕەکانی ترەوە بکەن
#Tech_Plus #News #Korek
هات هات ، هەواڵە خۆشەکە هات ‼️🔥
رۆژنامەی Bloomberg بڵاوی کردۆتەوە بەم زووانە یاری GTA 6 لەلایەن کۆمپانیای Rockstar بڵاو دەکرێتەوە ئەمەش لە کاتێکدایە هەواڵی ئەم رۆژنامەیە بە رێژەی 99% دروستن و پێ دەچێت بەم زووانە لەم هەفتەیەدا یاریەکە رابگەیێنێت ترایلەر و کاتی بەردەستبوونی ئاشکرا بکرێت
#Tech_Plus #GTAVI #rockstar #Bloomberg
