War News
Ir al canal en Telegram
2 358
Suscriptores
-324 horas
-47 días
-2930 días
Archivo de publicaciones
2 358
مارکۆ ڕوبیۆ دەڵێت:
ئێران هەموو یاسا ناسراوەکان پێشێل دەکات بە لێدانی کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی هورمز.
ئێران ڕژێمێکە بڕوای بە یاسا، ڕێسا، یان هیچ شتێکی لەو شێوەیە نییە.
2 358
⏺بەرپرسانی کۆشکی سپی:
دواین پێشنیار کە لەلایەن ئێران پێشکەش کراوە ئەوە نییە کە ئێمە دەمانەوێ، بەڵام زۆر باشترە لەوەی پێشبینیمان ئەکرد.
2 358
⏺کۆشکی سپی:
ڕژێمی ئێران تا کاتژمێر 8ی شەو بە کاتی واشنتۆن دەرفەتی لەبەردەمە بۆ قۆستنەوەی هەلەکان و گەیشتن بە ڕێککەوتن.
2 358
⏺چین و ڕوسیا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رێگەیان نەدا پرۆژە یاسای کردنەوەی گەرووی هورمز تێپەڕببێت کە لەلایەن بەحرەینەوە پێشکەش کرابوو.
2 358
⏺کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراق:
وەک رێزێک بۆ هەڵوێستی سەرۆکوەزیرانی عێراق کە ماوەکەی بەسەرچووە، بڕیارمان دا شێلی کیتلسن، رۆژنامەڤانە ئەمریکییەکە ئازاد بکەین، بەڵام دەبێ دەستبەجێ وڵات جێبهێڵێت.
2 358
زیانی زۆر گەورە لە ناوچەی پیشەسازی جوبەیل کەوتووەتەوە دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئێران هێرشی کردە سەری ، وەک دەردەکەوێت لە مانگی دەستکردی ناسا بەشێکی زۆری پاڵاوگەکە سووتاوە و وێرانکراوە ، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە ئێران هێزی وەڵامدانەوەی کاریگەری هەیە لە جەنگی وێرانکردنی ژێرخانەکان.
2 358
قاسم ئەعرەجی
ئەندامی ڕێکخراوی بەدر و ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، وەزیری پێشووی ناوخۆ، لە تۆمارێکی دزەپێکراوی هەژێنەردا:
▪️ ئێران دەبێت کۆتایی بێت، ئەمە بڕیارێکی ئەمریکی و جیهانییە، جەماعەتی ئێمە (مەبەستی لایەنە شیعەکان) لە هەر ساتێکدا بێت لە عێراق دەمان سڕنەوە.
▪️ قەیس خەزعەلی و ئەبو حەسەن (هادی عامری) و ئەوانی تر.. سوێند بە خودا ، لە هەر ساتێکدا بێت لە شەوێکی تاریكدا ڕادەکەن، گیان شیرینە.
▪️ تەنانەت مالیکیش ئێستا هەوڵ دەدات هێڵی پەیوەندی لەگەڵ ئەمریکییەکان بکاتەوە، لەگەڵ "زەڵمای خەلیلزاد و غەیری ئەویش، ملیۆنان دۆلاری پێداون. ئەوان هیچ بڕیارێکیان بەدەست نییە و گاڵتەی پێ دەکەن، بەڵام ئەو (مالیکی) و "سەخیل"ی زاوای، لە هەموان زیاتر تێوەگلاون لە ناو دەوڵەتدا.
▪️ ئەمریکا دەزانێت ئەوان وەک ئێمەن، و واتە سەر بە ئێرانن. تەنانەت "سودانی"یش ملیۆنەهای داوە بە "ساڤایا"، سافایا ناتوانێت هیچ بکات و هیچی بەدەست نییە.
▪️ تێوەگلاوترین کەسەکان لە عێراق مالیکی و فایەق زەیدانن. فەسیلەکان (گروپە چەکدارەکان) ئەوەندە نا، بەڵکو تەنها ئەمانە بە قوڵی لە کێشەکانی ئەمجارە تێوەگلاون.
من و حەمید (شەتری، سەرۆکی پێشووی دەزگای هەواڵگری) بەدوای هەر هێڵێکی ئەمریکیدا دەگەڕێین بۆ ئەوەی گەرەنتی ئەوەمان بدەنێ کە ناکرێینە ئامانج.
▪️ واتە زوو بێت یان درەنگ، دەبێت هەمومان دەست لەکار بکێشینەوە. ئەمریکا دەزانێت ئێمە لایەنگری ئێرانین، تەنانەت ئەگەر لایەنگرییەکەشمان بۆ ئەوان بگۆڕین، هەر قبووڵمان ناکەن.
2 358
بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق لە ٤.٣ ملیۆن بەرمیلەوە بۆ ١.٢ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا دابەزیوە. بەرهەمهێنانی غازی هاوپێچی نەوت لە ١٧٠٠ بۆ ٧٠٠ (ملیۆن پێ سێجا)، و لە ئەنجامدا بەرهەمهێنانی بتڵی غاز لە ٨٥٠٠ تەنەوە بۆ کەمتر لە ٤٠٠٠ تەن لە ڕۆژێکدا کەمی کردوە؛
ئەزمەیەکی گەورەی ئابوری و سوتەمەنی چاوەڕێی عێراق دەکات
2 358
وەزارەتی کاروباری دەرەوەی هیندستان هۆشدارییەکی بۆ هاوڵاتیانی هیندی لە ئێران بڵاوکردوەتەوە و تێیدا داوای لێکردون لە ٤٨ کاتژمێری داهاتودا لە دامەزراوەکانی کارەبا، دامەزراوە سەربازییەکان و باڵەخانە فرە نهۆمییەکان دوور بکەونەوە.
2 358
چەند کاتژمێری داهاتوو ئەگەر،هەیە حوسییەکانی یەمەن داخستنی گەرووی بابولمەندەب لە دەریای سوور ڕادەگەیەنن.
2 358
⏺تڕەمپ:
ئەگەر دانوستانەکان ئەمڕۆ بەرەو پێش بچن و شتێکی بەرجەستە هەبێت، ڕەنگە وادەی کۆتایی بگۆڕدرێت.
2 358
نەتانیاهۆ:
ئەمڕۆ هێرشمان کردە سەر ئەو هێڵە ئاسنین و پردانەی کە سوپای پاسداران بەکاریان دەهێنێت.
¡Ya disponible! Investigación de Telegram 2025 — los principales insights del año 
