War News
Ir al canal en Telegram
2 408
Suscriptores
-124 horas
+37 días
+4530 días
Archivo de publicaciones
2 408
ئاژانسی تەسنیم:
ئەوەی واشنتۆن بە فڕۆکە بۆی نەکرا، دەیویست لەسەر مێزی دانوستان دەستی بکەوێت
2 408
جەنگ دەستپێدەکاتەوە بە شەپۆڵێکی فراوانی هێرشی ئاسمانی ئیسڕائیل بۆ سەر لوبنان و ئێران پاشان وەڵامدانەوەی ڕاستەوخۆی سوپای پاسداران بۆ ئیسڕائیل و کەنداو.
2 408
هێزی دەریایی ئێران : هەر کەشتیەکی سەربازی سنوری گەرووی هورمز ببەزێنێت، بە قورسی وەڵام دەدرێتەوە.
2 408
تڕەمپ:
ئێمە سەردەکەوین،
بە گرینگیدان بەوەی کە چی ڕوودەدات، ئێمە سەردەکەوین، با بزانین چی ڕوودەدات، ڕەنگە گرێبەستێک بکەن، ڕەنگە نەشیکەن، گرنگ نییە، لە تێڕوانینی ئەمریکاوە ئێمە سەردەکەوین.
2 408
مەکتەبی سیاسیی پارتی: شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار رەتدەکەینەوە و هەڵسوکەوتی لەگەڵ ناکەین. بۆ هەڵسەنگاندنى بارودۆخەکە و راوێژکردن، هەردوو فراکسۆنى پارتیمان لە ئەنجوومەنى نوێنەران و حکومەتى فیدراڵى عێراق دەگەڕێنەوە بۆ هەرێمى کوردستان.
2 408
تا ئێستا ٤١٧١ شوێن و بنکە لەناو خاکی ئێراندا لەلایەن ئیسرائیل و ئەمریکاوە کراونەتە ئامانج. وەک ژێرخانی سەربازیی هەستیار: وەک "شارە موشەکییەکان" و سەنتەرەکانی فەرماندەیی سوپای پاسداران (IRGC). پڕۆگرامی ئەتۆمی: کارگەکانی سەر بە زنجیرەی دابینکردنی پێداویستییە ئەتۆمییەکان. ئامانجە مەدەنی و پیشەسازییەکان.
بۆچی ئێران هێشتا خۆی گرتووە؟
سەرەڕای ئەم هێرشە بێ وێنەیە، ژێرخانی سەربازیی ئێران بە تەواوی لەناو نەچووە. هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ستراتیژییەی تاران کە چەندین دەیەیە پەیڕەوی دەکات، ئەویش دروستکردنی بنکەی قووڵی ژێر زەوی و سەنتەری فەرماندەیی پارێزراوە، کە سەلماندوویەتی لە بەرامبەر هێرشە ئاسمانییە کلاسیکییەکاندا زۆر کارایە. هەڵەی هەواڵگری و ئامانجە ساختەکان:
بەپێی خەمڵاندنەکان، نزیکەی ٣٠٪ی هێرشەکان پێکراونەتە سەر ئامانجی ساختە، وەک عەمباری بەتاڵ و مۆدێلی دروستکراوی تانک و فڕۆکە. ئێران بە شێوەیەکی بەرفراوان ئەم مۆدێلە ساختانە بەکاردەهێنێت بۆ چەواشەکردنی مانگە دەستکردەکانی ئەمریکا. ئەمە دەیسەلمێنێت کە سەرەڕای باڵادەستیی ئاسمانی، هەواڵگریی "سەر زەوی" هێشتا خاڵی لاوازی سوپای ئەمریکا و ئیسرائیلە.
2 408
فاینانشاڵ تایمز:
ئەمریکا و ئێران لە دانوستانەکانیان لەسەر گەرووی هورمز گەیشتونەتە بنبەست.
2 408
میدیاکانی ئێران:
ئێران بژاردەی کۆنترۆڵی هاوبەشی گەروی هورمزی لەگەڵ ئەمریکا ڕەتکردەوە و پێداگری دەکات لەسەر پاراستنی کۆنترۆڵی گەروی هورمز و وەرگرتنی باج لە کەشتییەکان.
2 408
تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران صداوسیما:
شاندی ئەمریکا ڕێبازێکی «زیادەخوازانە»ی گرتوەتە بەر و کەشی دانوستانەکان بە بێ متمانەیی و گومانەوە تێپەڕ دەبێت.
2 408
نەتانیاھۆ:
هەروەکو هاوڕێکەم سەرۆک ترەمپ دەڵێت، یۆرانیۆمی پیتێنراو لە ئێران یان بە دانوستان یان بە شەڕ لە ئێران دەهێنینە دەرەوە
2 408
فاینانشاڵ تایمز:
گەرووی هورمز خاڵێکی سەرەکی ناكۆكییەكانە ، دانوستانکارانی ئێران پێشنیازی بەڕێوەبردنی هاوبەشی گەرووی هورمزیان رەتکردووەتەوە ، پێداگرن لە سەپاندنی باج بەسەر كەشەتیەكاندا .
2 408
جێگری سەرۆککۆماری ئێران: ئەگەر لەگەڵ ئەو کەسانە وتووێژ بکەین کە نوێنەرایەتیی سیاسەتی ئەمریکا دەکەن نەک سیاسەتی ئیسرائیل، ئەوا ئەگەری هەیە بگەینە ڕێککەوتن.
