es
Feedback
War News

War News

Ir al canal en Telegram

پێگەی War news تایبەت بەهەواڵە ناوخۆی و جیهانییەکان

Mostrar más
2 346
Suscriptores
-224 horas
-77 días
-2430 días
Archivo de publicaciones
- بۆ یەکەمجار حزبوڵای لوبنانی بە مووشەکی خەیبەر-1 ئیسرائیلی کردە ئامانج.

کەشتی فڕۆکەهەڵگری USS Gerald R. Ford بەرەو کەنداوی سودا کشاوەتەوە بۆ مەبەستی چاککردنەوە، ئەمەش دوای کەوتنەوەی ئاگرێک کە بووە
کەشتی فڕۆکەهەڵگری USS Gerald R. Ford بەرەو کەنداوی سودا کشاوەتەوە بۆ مەبەستی چاککردنەوە، ئەمەش دوای کەوتنەوەی ئاگرێک کە بووە هۆی برینداربوونی چەند دەریاوانێک و زیانگەیاندن بە شوێنی مانەوەی سەربازەکان و لەکارکەوتنی سیستمەکانی جلشۆرین.

ئێران دیاریکردنی جێگری بۆ هەر پۆستێکی سەربازی بۆ ۷ کەس بەرزکردۆتەوە، ئەمەش بۆ دەستەبەرکردنی بەردەوامێتی لە سەرکردایەتیکردن و ئۆپەراسیۆە بەرگرییەکان لە ئەگەری کوژرانی فەرماندەکاندا.

ئەو کەشتیەی 2 هەزار سەربازی مارێنزی هەڵگرتووە لە سەنگاپور تێپەڕبووە و بەرەو رۆژهەڵاتی ناوەراست لەرێگادایە.

سوپای پاسداران کوژرانی غوڵام ڕەزا سولەیمانی، فەرماندەیی بەسیجی ڕاگەیاند.
سوپای پاسداران کوژرانی غوڵام ڕەزا سولەیمانی، فەرماندەیی بەسیجی ڕاگەیاند.

دەنگی تەقینەوە لە سعودیە

ئەمڕۆ سێشەممە 17ی ئاداری 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتارێکی پێشکەش کرد و وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەوانانی دایەوە. پوختەیەک لە گوتەکانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردسان: • خەڵکی ئێمە دڵنیا بن هەرچی پێمان بکرێت بۆ باشترکردنی دۆخەکە دەکەین. • لە خۆشی و ناخۆشی بەیەکەوە دەبین و مان و مردنمان بەیەکەوە دەبێت، ئینشاڵڵا ئاسۆیەکی گەش و ئاشتی و سەقامگیری چاوەڕێی وڵاتەکەمان دەکات. • دەمەوێت خەڵکی کوردستان دڵنیا بن کە ئێمە بە هەموو توانایەکی خۆمان هەوڵ دەدەین کوردستانمان و خەڵکی خۆمان پارێزراو بێت. • ناوچەکە بە شەڕێکدا تێپەڕ دەبێت کە نە ئێمە دەستمان پێ کردووە و نە ئێمەش دەتوانین بیوەستێنین. • ئێمە بەشێک نەبووین لەو شەڕە و دەمانەوێت کوردستانمان پارێزراو بێت. • بەداخەوە پەلاماری کوردستان بە مووشەک و درۆن دراوە ئەمە هیچ پاساوێک هەڵناگرێت. • داوا لە کۆمەڵگەی نێوەدەوڵەتی و حکومەتی فیدراڵی دەکەین ڕێگری لەو هێرشانە بکەن. • حکومەتی فیدراڵی بەرپرسە لە ڕاگرتنی هێرشی گرووپە لەیاسادەرچووەکان، چونکە بەشێکیان مووچەخۆری حکومەتی عێراقن. • سوپاسێکی زۆری هاوپەیمانان دەکەین کە بەڕاستی ڕۆڵێکی زۆرباشیان هەیە لە خستنەخوارەوەی ئەو درۆن و مووشەکانەی بەتایبەتی ئاراستەی شاری هەولێر دەکرێن. • سوپاسی پشتیوانیی هەموو دۆستەکانمان دەکەین لە لەگەڵمان وەستاون. • بەردەوام دەبین لە پارێزگاریکردن لە دەستکەوت و مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان. • سوپاسی ئارامگرتنی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکەم. • هێزە ئەمنییەکان بەرپرسیارانە مامەڵەیان لەگەڵ دۆخەکە کردووە. • ئێمە وەکوو هەرێمی کوردستان لە هەموو کەسێک زیاتر پەرۆشی ئابووریی عێراق و هەرێمی کوردستان و مووچە و بژێویی خەڵکی کوردستانین. • دووپاتی دەکەینەوە هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەوەیە نەوت هەناردە بکرێ. • هەرێمی کوردستان ڕێگر نییە، تەنیا داوای ئەوەی کردووە گەرەنتی هەبێت و بتوانین لە کێڵگەکانی خۆشمان نەوت هەناردە بکەین. • هێرشەکان هۆکاری کەمبوونەوەی بەرهەمی نەوت و گازی هەرێمی کوردستانن. • پێویستە لایەنە سیاسییەکان بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستان لەبەرچاو بگرن. • داوا لە هێزە سیاسییەکانی ناوخۆ دەکەم پشتیوان و یەکڕیز بن، بۆ جارێکیش بێت هەستێکی نیشتمانپەروەرانەیان هەبێت تا هەموو بەیەکەوە بتوانین لەو قەیرانە دەرباز بین، بە قسە هیج شتێک چارەسەر نابێت دەبێت هەڵوێستی جیددییان هەبێت. • هیوادارم هێزە سیاسییەکانی ناوخۆ بەرژەوەندیی باڵای وڵات و خەڵکی کوردستان بخە سەروو بەرژەوەندیی شەخسی و حیزبییەوە. • دڵنیایی بە خەڵکی کوردستان دەدەم کە ئاسۆیەکی ڕوون لە پێشمانە. • کێشەمان لەگەڵ سیستەمی ئەسیکۆدا نییە، بەڵکوو داوامان کردووە بە میکانیزمی خۆمان بێت. • خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە تووشی کێشەی کەمیی خۆراک نابینەوە. • هەرێمی کوردستان بە هیچ جۆرێک هەڕەشە نەبووە بۆ سەر هیچ وڵاتێکی دراوسێ. • پێویستە بەغدا مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان بدات و ئەو ئابڵووقەیەی هەیە لایبدات.

بارەگاکانی حەشدی شەعبی لە ئەنبار و بابل بۆردوومانکران

النيران تندلع في السفارة الامريكية
النيران تندلع في السفارة الامريكية

....

نزیکەی کاتژمێرێک لەمەوبەر فڕۆکەیەکی بۆمبڕێژکەری جۆری B-1 لە ئاسمانی تەلئەبیبی ئیسرائیل بینرا.

photo content

فڕۆکە جەنگیەکانی ئەمریکا و ئیسرائیڵ لە ئاسمانی بەغدادن و هاوکات دەنگی تەقینەوەش بیستراوە

هاکان فیدان: تیرۆرە سیاسییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سەرکردەکانی ئێران نایاساییە

دەنگی تەقینەوە لە بنکەی ڤیکتۆریا لە بەغداد

سەید مەجید مووسەوی لە پۆستێکی نوێدا ڕایگەیاند: خولی خێرای لێدانە کاریگەر و تێکشکێنەرەکانی ڕۆڵەکانی گەلی ئێران لە سەرتاسەری نا
سەید مەجید مووسەوی لە پۆستێکی نوێدا ڕایگەیاند: خولی خێرای لێدانە کاریگەر و تێکشکێنەرەکانی ڕۆڵەکانی گەلی ئێران لە سەرتاسەری ناوچەکەدا دژی دوژمنی ئەمریکی-سەهیۆنی دەستیپێکرد. پشتی زلهێزەکان لە شەقام و مەیدانی جەنگدا دەشکێنرێت.

پێ ئەچێ حەشدی شەعبی کرابێ بە کەباب..

دەنگی تەقینەوە لە کەرکوک بیسترا