War News
Ir al canal en Telegram
2 342
Suscriptores
-124 horas
-47 días
-3730 días
Archivo de publicaciones
2 340
بەرپرسانی ئەمریکا ئەم هەفتەیە زانیاری نهێنییان پێشکەشی کۆنگرێس کردووە کە تێیدا مەزەندە دەکرێت ئێران هێشتا نزیکەی 50%ی بەرنامە مووشەکییە بالیستییەکانی و ڕێژەیەکی زۆر زیاتری توانا درۆنییەکانی پاراستبێت.
2 340
کۆمپانیای نەوتی ئەبوزەبی کەمکردنەوەی بەرهەم هێنانی نەوتی بەهۆی دۆخی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕاگەیاند.
2 340
نیویۆرک تایمز:
بەرپرسانی ئێران دەڵێن حکومەت دەتوانێت بەرگەی هێرشەکان بگرێت و پێیان وایە لە کۆتاییدا ئەمریکا و ئیسرائیل ئارەزووی خۆیان بۆ جەنگ لەدەست دەدەن.
ستراتیژەکەیان کە ناوی نراوە Operation Madman ئامانجی ئەوەیە تێچووی ململانێکان هێندە بەرز بکاتەوە تاوەکو واشنتۆن و تەلئەبیب پاشەکشە دەکەن.
2 340
هاوڵاتیانی ئازیز تکایە دوور بکەونەوە ، لە وێنە و ڤیدیۆ گرتن ، ئەم وڵاتانەی وەک کوەیت و بەحرەین و دووبەی و سعودیە و ئیسرائیڵ و ئوردن ئەکرێنە ئامانج بەزۆر وێنە و ڤیدیۆ پەیا ئەبێ بۆ پاراستنی ئاسایشی نیشتیمانیان کەچی لەنێوو کورد دەنگێک نایەتن هەزار میدیا دەهۆڵ دەکوتن و هەزار خەڵکیش مۆبایڵ حازر ئەکاتن تکایە ئاگاداربن چیتر مەبن بە سەرچاوە بۆ دوژمن
2 340
عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران:
پێم ڕاگەیەندراوە کە چەند سەربازێکی ئەمریکی بە دیل گیراون، بەڵام ئەمریکییەکان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەو سەربازانە لە کاتی شەڕدا کوژراون، سەرەڕای هەوڵە بێسوودەکانیان، ڕاستی شتێک نییە کە بتوانن بۆ ماوەیەکی زۆر شاراوەی بکەن.
"لاریجانی و سوپای پاسداران حکومی ئێران دەکەن"
2 340
ئەواکسی E-3A لە تورکیا سیخوڕی بەسەر ئێران دەکات و فڕۆکەی پڕکردنەوەی سووتەمەنی ئەمریکا و بەریتانیا و سعودیە لە ئاسماندان .
2 340
لە دواین هێرشدا بەندەری ئەمریکی
(کەشتیگەلەی پێنجەم) لە بەحرەین پێکراوە و دووکەڵی ڕەش هێشتا بەرزدەبێتەوە
2 340
یەکەم هەفتەی شەڕ، خەرجی و زیانی ئەمریکا بەم شێوەیە بووە:
خەرجی هێرشەکان: 6 ملیار دۆلار.
زیانەکان: 4 ملیار دۆلار.
کۆی گشتی تا ئێستا: 10 ملیار دۆلار.
2 340
ترەمپ:
ڕەنگە نەخشەی ئێران بەو شێوەیە نەمێنێت کە ئێستا هەیە، کاتێک هەموو ئەمانە کۆتاییان دێت.
