War News
Ir al canal en Telegram
2 343
Suscriptores
-224 horas
-67 días
-3330 días
Archivo de publicaciones
2 343
فوکس نیوز: ئەمریکا جەنگەکەی بردەوە، هاوپەیمانەکانیش فێڵباز دەرچوون!
فۆکس نیوز داوا دەکات بەپەلە سەرکەوتن ڕابگەیەنرێت.
دەڵێن ئەمریکا توانیویەتی سەقامگیری بگەڕێنێتەوە و ڕووی ڕاستەقینەی بەریتانیا و ئیسپانیاش بۆ جیهان ئاشکرا بکات.
2 343
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا:
سەربازێکی پاسەوانی نیشتمانی ئەمریکا لە کاتی باری نائاسایی پزیشکی لە کوێت گیانی لەدەستداوە.
(لەوانەیە خەوی ناخۆشی بینبێ😂)
2 343
موجتەبا خامنەیی کوڕی دووەمی خامنەیی ساڵی 1969 لە مەشھەد لەدایکبووە، خوێندنی ئاینی لە تاران و قوم تەواو کردووە، هەرچەندە پۆستێکی فەرمی حکومی نییە، بەڵام ڕۆڵێکی کاریگەری لە نووسینگەی ڕابەر هەیە و پەیوەندییەکی توندوتۆڵی لەگەڵ فەرماندەکانی سوپای پاسداران و دەزگا ئەمنییەکاندا هەیە و کۆنترۆڵی کردوون، ساڵانێکی زۆرە لە ناوەندی بڕیاردانی ئێراندا ئامادەیە و شارەزای وردەکارییەکانی دەسەڵاتە، لەم ساڵانی دواییدا پلەی ئاینی "ئایەتوڵڵا"ی پێدراوە و وانەی دەرەکی (بەرزترین ئاستی خوێندنی حەوزە) دەڵێتەوە، ئەمەش مەرجێکی شەرعی و یاساییە بۆ ڕابەرایەتی.

بەپێی ماددەی 109ی دەستووری کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕابەر دەبێت ئەم مەرجانەی تێدابێت:
- شیاوی زانستی، دەبێت لە ئاستێکدا بێت بتوانێت حوکمە شەرعییەکان لەسەر بنەمای فیقهی ئیسلامی دەربهێنێت.
- دادپەروەری و تەقوا، پێویستە لە ڕووی ئەخلاقی و ئاینییەوە جێگەی متمانە بێت بۆ ڕێبەریی کردنی ئومەتی ئیسلامی.
- بینینی سیاسی و کۆمەڵایەتی: دەبێت شارەزایەکی باشی لە سیاسەتی نێودەوڵەتی، بەڕێوەبردن، ئازایەتی و توانای سەرکردایەتیکردنی هەبێت.
"هەندێک لە ناوخۆی ئێراندا دژی ئەوەبوون دەسەڵات لە باوکەوە بۆ کوڕ بگوازرێتەوە، چونکە بە لادان لە بنەماکانی شۆڕشی 1979ی دەبینن کە دژی سیستمی شا بوو."