War News
Ir al canal en Telegram
2 349
Suscriptores
-124 horas
-87 días
-2730 días
Archivo de publicaciones
2 349
نێچیرڤان بارزانی:
هێرشکردنە سەر پێشمەرگە دەستدرێژییەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر سەروەریی وڵات و تەواو پێچەوانەی بنەماکانی دراوسێیەتی باشە.
"جیرانێکی باشین"
2 349
ئەگەر سەرکردە یان حکومەتێکی کوردی هەبوایە دەبوایە لەسەر ئەم ڕووداوە باڵیۆزی ئێران بانگهێشت بکرێت و پەیامی نارەزایی پێ بدرێت، بەڵام هیچ کام لەو دووانە بوونی نییە، تەنها وشەی "ئیدانە و دانبەخۆگرتنمان سنووری هەیە" بوونی هەیە.
2 349
وەزارەتی دەرەوەی لوبنان:
تاکو رۆژی یەک شەممە مۆڵەت دەدەین بە باڵیۆزی ئێران هەتا وڵاتەکەمان جێبهێڵێت.
2 349
محەممەد باقر زوڵقەدر وەک سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی دەستنیشان کرا و شوێنی عەلی لاریجانی گرتەوە.
2 349
بەرپرسێکی ئیسرائیلی بە تۆڕی CNNی ڕاگەیاندووە کە ڕێککەوتنێک بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ لەگەڵ ئێران لەم قۆناغەدا بەدیار و بەرجەستە نانوێنێت، ئەمەش لە کاتێکدایە کە سوپای ئیسرائیل بەردەوامن لە هێرشەکانیان بۆ سەر ئێران و لوبنان.
ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئێران هیچ نیشانەیەکی پاشەکشە نیشان نادات و ئەوەشی خستۆتە ڕوو کە ڕەنگە ئەو دەنگۆیانەی سەبارەت بە گفتوگۆکان بڵاودەکرێنەوە، تەنیا تاکتیکێک بن بۆ کڕینی کات بە مەبەستی ئامادەکاریی سەربازیی زیاتر.
2 349
سی ئێن ئێن:
ئەمریکا قالیبافی هەڵبژاردووە بۆ دانوستان.
"قالیباف بەرەچەڵەک کوردە، دایکی فارسە و باوکی کوردی کرمانجی خۆراسانە."
2 349
کوردی - عربی - English
*ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە*
بەرەبەیانی ئەمرۆ ٢٤/٣/٢٠٢٦ لە دوو هێرشی جیاواز دا ، بارەگایەکی فیرقەی ٧ ی پیادەی دەڤەری ١ و هێزێکی فرقەی ٥ ی پیادەی هێزی پێشمەرگە لە سنووری سۆران، لە کردەوەیەکی دوژمنکارانە و بە غەدر و خیانەت و دوور لە هەموو ئاکارێکی مروڤایەتی و دراوسێیەتی، بەر هێرشی ٦ موشەکی بالیستی ئێرانی کەوتن و لە ئەنجامدا ٦ پێشمەرگەی قارەمان شەهید و ٣٠ پێشمەرگەی دیکەش بریندار بوون. لە کاتێکدا کە بە توندترین شێوە ئەم هێڕشە و هەموو هێڕشە تیروریستیانەی تر کە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان شەرمەزار دەکەین، دووپاتی دەکەینەوە کە ئێمە هەموو مافێکمان هەیە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر دەستدرێژیەک کە دەکرێتە سەر گەل و خاکەکەمان.
بە هیچ جورێک چاوەڕوانی ئەوەمان نەدەکرد بەم جۆرە نامەردانە، وەڵامی هەڵوێستی ئاشتیخوازانەی هەرێمی کوردستان بدرێتەوە. بەڵام تەمەنی غەدر و ستەم کورتە و ئیرادەی ئاشتیخوازی سەردەکەوێت.
وێڕای پرسە و سەرەخۆشیمان بۆ بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدەکانمان ، هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکانمان دەخوازین . جارێکی دیکەش داوا لە هەموو لایەک دەکەین شەڕ و ئاژاوە لە هەرێمی کوردستان بە دوور بگرن و داواش لە حکومەتی فیدراڵ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هەموو دۆستانمان دەکەین بەرانبەر ئەم پێشێلکاریانە بێدەنگ نەبن و سنوورێک بۆ ئەم دەستدرێژییە بێباکانە دابنرێت.
وەزارەتی پێشمەرگە
24/3/2026
*بيان صادر عن وزارة البيشمركة في إقليم كوردستان*
في فجر هذا اليوم الموافق 24 آذار (مارس) 2026، وإثر هجومين منفصلين، تعرض مقر الفرقة السابعة/ مشاة المنطقة الأولى، وقوة من الفرقة الخامسة/ مشاة التابعة لقوات البيشمركة في حدود منطقة سوران، لهجومٍ غادرٍ ينضح بالخيانة نُفذ بـ(6) صواريخ باليستية إيرانية. إن هذا العمل العدواني، الذي يفتقر لأدنى القيم الإنسانية ومبادئ حُسن الجوار، أسفر عن استشهاد (6) من أبطال البيشمركة، وإصابة (30) آخرين بجروح.
وإذ نُعرب عن إدانتنا واستنكارنا الشديدين لهذا الهجوم ولكل الاعتداءات الإرهابية التي تُشن على إقليم كوردستان، فإننا نُجدد التأكيد على حقنا السيادي والمشروع في الرد الرادع على أي تجاوز أو عدوان يستهدف شعبنا وأرضنا.
لم نكن نتوقع، بأي حال من الأحوال، أن تُقابل المواقف السلمية لإقليم كوردستان بمثل هذا الرد الجبان، ولكننا نُدرك تماماً أن عمر الظلم والطغيان قصير، وأن إرادة السلام هي التي ستنتصر في المطاف الأخير.
وبينما نقدم خالص تعازينا وعظيم مواساتنا لعوائل وذوي شهدائنا الأبرار، والابتهال بالدعاء بالشفاء العاجل للجرحى، فإننا نجدد مطالبة جميع الأطراف بالنأي بإقليم كوردستان عن الحروب والفوضى. كما نُناشد الحكومة الاتحادية والمجتمع الدولي وسائر أصدقائنا بعدم التزام الصمت إزاء هذه الانتهاكات الخطيرة، وضرورة وضع حدٍ رادعٍ لهذه التجاوزات المستهترة.
وزارة البيشمركة
حكومة إقليم كوردستان
24/3/2026
••••••••••••••••
Statement from the Ministry of Peshmerga
This morning, 24 March 2026, in two separate attacks, the headquarters of the 7th Infantry Division of the 1st Region and a unit of the 5th Infantry Division of the Peshmerga Forces in the Soran border area were targeted in a hostile, treacherous, and betraying act — far removed from any humanitarian or neighborly conduct — by 6 Iranian ballistic missiles. As a result, 6 heroic Peshmerga were martyred and 30 other Peshmerga were injured.
While we most strongly condemn this attack and all other terrorist attacks against the Kurdistan Region, we reaffirm that we possess every right to respond to any aggression committed against our people and our land.
We never expected such a cowardly response to the peaceful stance of the Kurdistan Region. However, the era of treachery and oppression is short, and the will for peace will prevail.
In addition to offering our condolences and sympathies to the families and relatives of our martyrs, we wish a speedy recovery to our injured Peshmerga. Once again, we call on all parties to keep war and chaos away from the Kurdistan Region. We also urge the federal government, the international community, and all our friends not to remain silent in the face of these violations and to set clear limits on these reckless aggressions.
Ministry of Peshmerga
24/3/2026
2 349
- دیمەنی کەمێک لەمەوبەری پشت گەرووی هورمز، سەدان کەشتی بارهەڵگر چاوەڕێی کرانەوەی گەروەکە دەکەن بۆ تێپەڕین.
2 349
- ئەمریکا 4 ساڵە 118 ملیار دۆلاری لە جەنگی ئۆکرانیا خەرج کردووە وەک هاوکاری، بەڵام لە 25 رۆژی جەنگ لەگەڵ ئێران 30 ملیار دۆلار خەرجی بووە جگە لە زیانەکان.
2 349
- دیمەنی هەڵدانی موشەکی هایمارسی ئەمریکی بەرەو ئێران، ڤیدیۆکە لەسنوری ئوم قەسر - کوەیتەوە تۆمارکراوە.
2 349
Repost from بەرەی کورد - Kurdish Front
-گەر من پێشمەرگە بام لەکات و بارودۆخی ئاوادا و لەکاتی پشودا بەتەنها لە شوێنێکی دور لە هاوڕێکانم دەمامەوە، گەر من بەرکەوتم با بەتەنها من تیاچم نەک بەجارێک زیانەکان چەندین قات بن.
ژێر زەمین زۆر گرنگە لە هەر بارەگایەک زیاد لە دوو دانە هەبێت، دەبێت پەلە بکرێت لە دروستکردنی با کارەساتی دووبارە ڕوونەداتەوە.
2 349
Repost from بەرەی کورد - Kurdish Front
- پێش ئەوەی ئەم کارەساتە ڕووبدات، پێش دوو هەفتە وتمان : دەبێت لەهەر بارەگایەک زیاد لە چەند شوێنێکی حەوانەوە هەبێت بۆ پێشمەرگە، ئەوەتا زۆری نەبرد سەر لەبەیانی ئەمڕۆ شەش پێشمەرگە شەهید بوون و دەیانی تر برینداربوون.
2 349
فەرماندەیی دەڤەری یەك:
🔻لە هێرشێكی موشەكیدا شەش پێشمەرگە شەهیدبوون و (20 بۆ 25) پێشمەرگەش برینداران
🔻لە دوو كاتی جیاوازی نیوەشەو بارەگای فیرقەی 7 بە موشەك و درۆن كراوەتە ئامانج
درەو:
فەرماندەیی دەڤەری یەكی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەڵێت، بارەگای فیرقەی (7) لە دوو كاتی جیاوازدا لە نیوە شەودا بە موشەك و درۆن كراونەتە ئامانج و بەوهۆیەوە شەش پێشمەرگە شەهیدبوون و زیاتر لە 22 پێشمەرگەی دیکەش برینداربوون.
فەرماندەیی دەڤەری یەك رایگەیاندووە: كاتژمێر (1.50) خولەكی نیوەشەو بارەگای فیرقە بە (5) موشەك بۆردومانكراوەو هیچ زیانێكی گیانی نەبووە، كاتژمێر (2.50) خولەكی پاش نیوەی شەو جارێكی دیكە لە نزیك بارەگای فیرقەو بەدیاركراوی لە سنوری گوندی كەلەكین هێرشێكی دیكە بە موشەكێك ئەنجامدراوە.
كەناڵی "رووداو" لە زاری سەرچاوەیەكی باڵاوە بڵاویكردەوە: لە هێرشەكەدا (6) پێشمەرگە شەهیدبوون و نزیكەی (20بۆ 25) پێشمەرگەش برینداربوون، ئاماژەی بەوەشكردووە: هێرشەكە بە درۆن و موشەك ئەنجامدراوە و لە ئێستادا سەرقاڵی رێكارە پزیشكی و یاساییەكانی تەرمی شەهیدەكانن.
2 349
فەرماندەیی دەڤەری 1: لە دوو کاتی جیاوازدا بە 6 مووشەک هێرش کرایە سەر بارەگاکانی فیرقەی 7، بەڵام هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتووەتەوە
2 349
بەپێی ڕاپۆرتێکی پۆلیتیکۆ: ئیدارەی ترەمپ «بە بێدەنگی خەریکی تاوتوێکردنی ئەوەیە کە سەرۆکی پەرلەمانی ئێرانە وەک هاوبەشێکی گونجاو - و تەنانەت وەک ڕێبەرێکی داهاتوش بۆ ئێران ئەژمار بکات
¡Ya disponible! Investigación de Telegram 2025 — los principales insights del año 
