War News
Ir al canal en Telegram
2 386
Suscriptores
+324 horas
+127 días
+3430 días
Archivo de publicaciones
2 386
وۆڵ ستریت جۆڕنال:
ئەمریکا و وڵاتانی عەرەبی پێیان باشە کە ئیسرائیل لەم قۆناغەدا بەشداری لە شەڕی دژی ئێراندا نەکات، لە ترس ئەوەی پێکدادانەکە لە کۆنتڕۆڵ دەرچێت.
2 386
هێرشەکانی شەوی ڕابردووی ئەمەریکا لە سەرانسەری ئێران بۆ یانزەهەمین شەو بەردەوام بوو، بەڵام ئەمشەو فراوانتر و گەورەتر بوو:
یەکێک لە شتە دیارەکان لەم شەودا ژمارەی زۆری ڕاپۆرتەکان بوو لەسەر کارپێکردنی سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانیی ئێران لە ئاسمانی تاران و کەرەج.
هەرچەندە هیچ ڕاپۆرتێک نەبوو دەربارەی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکان لە تاران، بەڵام باس لەوە کرا کە "ژمارەیەکی زۆر لە درۆن" هەبوون، بە بڕوای من، ڕەنگە سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانی لە ئاسمانی تاراندا تاقی کرابێتەوە. لەوانەیە وەک ئامادەکارییەک بێت.
جگە لەوەش، ئامانجەکانی خوارەوە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکان و موشەکەکانەوە هێرشیان کرایەسەر (دابەشبوون بەپێی پێگەی جوگرافی):
١. ڕۆژهەڵاتی کوردستان/ تەورێز و ورمێ لە باکووری ڕۆژاوای ئێران: هێرش لە ناوچەی شاری موشەکەکان (زیاتر لە ١٥ بۆردومان و هێرش).
* .بانە - پارێزگای کوردستانی ئێران
* هەمەدان - بنکەی ئاسمانیی نۆژە
* کەنگاوەر کرماشان
* زەنجان
* ئابادان/ ئیلام
٢. پارێزگای خوزستان
* ئومێدییە
* بەندەری ماهشەهر
* بەهبەهان - هێرشی چڕ
٤. باشوری ئێران:
* دورگەی قەشم
* بەندەر عەباس
* دورگەی سیریک
* بوشەهر
* چابەهار
* کەنارەک
2 386
+1
لە چوار چێوەی ئامادەکاری بۆ جەنگە گەورەکە، ئەمریکا فڕۆکەی MQ-4C Tritonی گەڕاندەوە بۆ ناوچەکە، کە یەکێکە لە گرانبەهاترین ئامێرەکانی کۆکردنەوەی زانیاری هێزی دەریایی ئەمریکا (نزیکەی ۲۰۰ ملیۆن دۆلار بۆ هەر یەکەیەک).
ئەمە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانە کە لە بەرزییەکی زۆردا کار دەکات و گونجاوە بۆ ئەرکەکانی کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگری بەسەر دەریا و ئۆقیانوسەکاندا.
ئەو فڕۆکەیە لە ناوچەکە نەبوو بەهۆی ترس لە خستنەخوارەوەی، بەڵام ئێستا پێدەچێت پێویستییەکی بەپەلەتر بە کۆکردنەوەی هەواڵگری هەبێت - ئەمە دەتوانێت ئاماژەیەکی دیکە بێت کە نیشانەی خۆئامادەکردنی ئەمریکا بۆ فراوانکردنی جەنگی ئێران.
