War News
Ir al canal en Telegram
2 340
Suscriptores
-124 horas
-57 días
-3630 días
Archivo de publicaciones
2 340
Repost from بەرەی کورد - Kurdish Front
- گرنگی سیاسی و مێژوویی: شوناس و شەرعییەت، ئەمە لایەنی هەرە هەستیارە بۆ پارتی کۆمۆنیستی چین، پەکین وا سەیری تایوان دەکات کە پارێزگایەکی یاخییە و دەبێت بگەڕێتەوە سەر وڵاتی دایک، بۆ سەرۆک شی جین پینگ، دووبارە یەکگرتنەوە بەشێکی سەرەکییە لە خەونی چینی و سەلماندنی هێزی وڵاتەکەی، وەک لە کتێبەکانیدا هاتووە، بوونی تایوان وەک وڵاتێکی دیموکرات و چینی زمان، مەترسییە بۆ سەر شەرعییەتی سیستەمی سیاسی چین، چونکە دەیسەلمێنێت کە کلتووری چینی دەتوانێت لەگەڵ دیموکراسیی ڕۆژئاواییدا بگونجێت.
2 340
Repost from بەرەی کورد - Kurdish Front
- گرنگی سەربازی و ستراتیژی: تایوان وەک قەڵایەکی دەریایی وایە، زنجیرەی یەکەمی دوورگەکان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی هێڵێکیان هەیە لە ژاپۆنەوە بۆ فلیپین کە تایوان لە ناوەڕاستیدایە، ئەم هێڵە وەک بەربەستێک وایە کە ڕێگری لە کەشتیگەلی چین دەکات بە ئازادی بچنە ناو قووڵایی زەریای هێمن، ئەگەر چین دەستی بەسەر تایواندا بگرێت، دەتوانێت بنکەی ژێردەریایی و موشەکی لێ دابمەزرێنێت، بەمەش ڕاستەوخۆ دەتوانێت هەڕەشە لە گوام و کەناراوەکانی ئەمریکا بکات.
2 340
Repost from بەرەی کورد - Kurdish Front
کێشەی نێوان چین و تایوان تەنها ململانێی خاک نییە، بەڵکو یەکێکە لە ئاڵۆزترین کێشە جیۆپۆلیتیکییەکانی سەدەی 21.
- گرنگی ئابووری: تایوان (دڵی تەکنەلۆژیای جیهان) بزوێنەری پیشەسازییەکی یەکجار گرنگە کە تەواوی جیهان و لەنێویاندا چین، پشتی پێ دەبەستێت، چیپ و نیوەگەیەنەرەکان، کۆمپانیای TSMCی تایوانی گەورەترین بەرهەمهێنەری چیپە لە جیهاندا، زیاتر لە 90%ی پێشکەوتووترین چیپەکانی جیهان (ئەوانەی لە ئایفۆن، زیرەکی دەستکرد، و فڕۆکە جەنگییەکاندا بەکاردێن) لە تایوان دروست دەکرێن.
چین دەیەوێت ببێتە هێزی یەکەمی تەکنەلۆژیا، بەڵام هێشتا لە بەرهەمهێنانی چیپی پێشکەوتوودا لە دواوەیە، کۆنترۆڵکردنی تایوان واتە کۆنترۆڵکردنی نەوتی سەدەی 21.
2 340
ئەگەر سەرنجتان دابێت ئاژانسە جیهانییەکان کاتێک وێنەی راستەوخۆی تەلئەبیب و شارەکانی تری ئیسرائیل دەگوازنەوە، پاش زەنگی ئاگادارکردنەوە کامێراکانیان بۆ ئاڕاستەیەک دەگوازنەوە کە دیمەنی گەیشتنی موشەکەکان دەرنەکەوێت.
964 گەڕانێکی بۆ هۆکاری ئەم حاڵەتە کرد دەرکەوت ئەمە بڕیاری هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیلە کە ئاژانس و میدیاکان ناچار دەکەن دیمەنی موشەکەکان پیشان نەدەن.
ئیسرائیل چەند مەرجێکی بۆ ئەو میدیایانە داناوە کە رووماڵ دەکەن:
📌 بۆیان نییە دیمەنی گەیشتنی موشەکەکان پیشان بدەن.
📌 بۆیان نییە ژمارەی ئەو موشەکانە بڵێن کە بەرپەرچ دەدرێنەوەو ئەوانەش کە ئامانجەکە دەپێکن.
📌 بۆیان نییە بە دیاریکراوی بڵێن کە موشەکەکە بەر کام ناوچە کەوتووە، بۆ نموونە دەتوانن بڵێن بەر ناوەندی تەل ئەبیب کەوتووە، بەڵام بۆیان نییە ناوی شەقام و ناوچەکە بڵێن.
📌 دیمەنی شوێی پێکانەکان تەنیا دەبێت بە رەزامەندی دەسەڵاتدارانی ئەمنی بێت.
2 340
کەناڵ ١١ی ئیسرائیل:
هەڵسەنگاندنی ئیسرائیل وایە کە ئازەربایجان بەمزوانە بەشداری جەنگ دەکات.
2 340
دەزگای ئاسایشی ناوخۆی ئازەربایجان:
هەوڵی پلانی تیرۆری سوپای پاسدارانمان لە پایتەخت پووچەڵکردەوە
2 340
- شەڕ و پێکدادان لە نێوان حەشی مەحشی و سوپای ئەمریکا لە موسل ڕوویدا، بە پێی زانیاری سەرەتایی دەیان کوژراو بریندار لەڕیزی میلیشیا شیعیەکان هەیە.
2 340
+1
ئێران پێگەیەکی بەرگری ئاسمانی پاتریۆتی ئەمریکی لە ئیمارات پێکاوە، هیچ بریندارێک نەبووە.
سەرچاوە: ryangrim لە تۆڕی X.
2 340
ڕۆیتەرز:
هێرشێکی باڵەفڕی کراوەتە سەر پێگەیەکی نزیک بنکەیەکی ئەمریکی لە بەغدا کە شاندێکی دیبلۆماسی ئەمریکی تێدابووە.
2 340
ڕۆیتەرز:
هێرشێکی باڵەفڕی کراوەتە سەر پێگەیەکی نزیک بنکەیەکی ئەمریکی لە بەغدا کە شاندێکی دیبلۆماسی ئەمریکی تێدابووە.
