War News
Ir al canal en Telegram
2 369
Suscriptores
+324 horas
+57 días
+3030 días
Archivo de publicaciones
2 370
حوسییەکانی یەمەن:
فرۆکەیەکی جەنگی سعودییمان لە جۆری F-15 بە مووشەکی زەوی بۆ ئاسمانی دروستکراوی ناوخۆ لە پارێزگای مارب خستەخوارەوە.
2 370
ئەلعەرەبیە و کەناڵێکی ئەڵمانی دەڵێن حوسییەکان دەستیان کردووە بە مین ڕێژکردنی گەروی باب مەندەب، بەڵام تا ئێستا هیچ شتێکی فەرمی نییە.
2 370
بەپێی سەرچاوەکان، دوو رۆژ پێش ئێستا بەهۆی بۆردوومانێکی سعودییە بۆ سەر کاروانێکی هێزەکانی باشووری یەمەن، زیاتر لە 20 سەرباز و ئەفسەر کوژراون و 80ی تر بێسەروشوێنن کە فەرماندەی باڵایان تێدایە.
نازانرێت بە مەبەست بووە یان دووبارە بە هەڵە هێرشەکە ئەنجام دراوە.
2 370
محەمەد باقر قالیباف لەکاتی کۆبوونەوەی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی:
لە شەڕی چل ڕۆژەدا، ئەمریکییەکان پلانیان هەبوو لە ڕێگەی خاکی هەرێمی کوردستانەوە هێرشی سەربازی بکەنە سەر ئێران، بەڵام بەهۆی هاوکاری دۆستەکانمان لە هەرێم و ئامادەیی خێرای هێزە چەکدارەکانی ئێران، توانرا ئەو پلانە تێکبدرێت و پووچەڵ بکرێتەوە.
ئەمریکا و ئیسرائیل بەردەوام هەوڵ دەدەن ناکۆکی لە نێوان وڵاتانی دراوسێ دروست بکەن، بەتایبەت لە نێوان ئێران و عێراقدا، بەتایبەتیتر لەم کاتەی کە ناچار بوون لە خاک و ئاسمانی عێراق بکشێنەوە.
2 370
هەناردەی نەوتی سعودییە لە یەنبعەوە بۆ دەریای سوور وەستا.
رۆژانە 1 ملیۆن و نیو بۆ 3 ملیۆن بەرمیل لێرەوە هەناردەی دەریای سوور دەکرێت.
2 370
حوسییەکانی یەمەن:
کۆبوونەوەیەکی گەورەی هێزەکانی حکومەتی یەمەنی سەر بە سعودییە کراوەتە ئامانج و ژمارەیەکی زۆر کەرەستەی سەربازیان لەناوبراوە، کاتژمێر 4 دیمەنەکەی بڵاودەکەینەوە.
