War News
Ir al canal en Telegram
2 403
Suscriptores
Sin datos24 horas
+147 días
+4230 días
Archivo de publicaciones
2 404
نەتانیاهۆ:
"ڕێنمایی من و وەزیری بەرگری بۆ سوپای ئیسرائیل ڕونە و نەگۆڕدراوە: سەربازانی ئێمە لە باشوری لوبنان ئازادیی تەواوی مانۆڕ و جووڵەیان هەیە بۆ پوچەڵکردنەوەی هەر هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ یان سەرهەڵداو لەسەر خۆیان یان نیشتەجێبووانی باکور. سوپای ئیسرائیل هیچ سنوردارکردنێکی لەم بارەیەوە نییە.
من پشتیوانییان دەکەم، تەواوی گەلیش پشتیوانییان دەکات.
من بە توندی سورم لەسەر ئەوەی کە لە کەرتی ئەمنی لە باشوری لوبنان دەمێنینەوە تا ئەو کاتەی پێویست بێت بۆ پاراستنی نیشتەجێبووانی باکوور و تەواوی هاوڵاتیانی وڵات."
2 404
+1
لەپاش ئەوەی وەزارەتی دارایی/بازرگانی ئەمریکا سزاکانی سەر نەوتی ئێرانی هەڵگرت دەیان کەشتی چینی و ئێرانی نەوت لە ئێرانەوە هەناردە دەکەن.
2 404
وەزیری کۆچبەرانی ئیسرائیل دەڵێت ئیسرائیل ئێستا بێت یان دواتر دەچێتە جەنگەوە لەگەڵ سوریا.
2 404
دانوستانکارانی ئەمریکا و ئێران گەیشتونەتە ڕێککەوتن لەسەر نەخشەڕێگایەکی ٦٠ ڕۆژە، پێکهێنانی ژووری ڕێگریکردن لە پێکدادان لە لوبنان، و کردنەوەی کەناڵێکی پەیوەندیکردن لە گەرووی هورمز.
2 404
ئەمریکا، ئێران شەوی ڕابردوو ڕێککەوتن لەسەر پێکهێنانی "ژووری ڕێگریکردن لە پێکدادان لە لوبنان
2 404
نەتانیاهۆ :
ئیسرائیل لە باشوری لوبنان دەمێنێتەوە هەتا ئەو کاتەی پێویست بێت بۆ پاراستنی هاوڵاتییانی خۆی
2 404
سیناتۆر لیندزی گراهام:
ڕۆژی هەینی ٤ کاتژمێر و نیوم لەگەڵ ترەمپ بەسەر برد. ئەگەر ڕێککەوتنەکە شکستی هێنا - ئەو بە هێز کۆنترۆڵی گەروی هورمز دەکات.
2 404
ئێران هەڕەشە دەکات:
بەبێ داوای لێبوردنی ترەمپ و کشانەوەی ئیسرائیل لە باشوری لوبنان، ناگەڕێینەوە بۆ دانوستانەکان
2 404
ئێران:
ئەمریکییەکان پلانیان بۆ وێنەیەکی هاوبەش و تەوقەکردن لە سەرەتای کۆبوونەوەکە دابوو - بەڵام بەرپرسانی شاندی ئێران ڕەتیان کردەوە.
2 404
ترەمپ دەڵێت شەوی ڕابردوو لەگەڵ ئێرانییەکان قسەی کردووە و هۆشداری پێداون کە گەرووی هورمز دانەخەن: "هیچ دەوڵەتێکتان نامێنێت".
ترەمپ لەسەر یاداشتی تێگەیشتنەکە دەڵێت: ئەمە تەنها درێژکردنەوەی ئاگربەستە، دوای ئەو ٦٠ ڕۆژە دەتوانم هەرچییەکم بوێت ئەنجامی بدەم.
سەبارەت بە لوبنان: نیگەرانم کە ئیسرائیل نەیتوانیوە حیزبوڵڵا تێکبشکێنێت، نزیک بوومەتەوە لەوەی ڕێگە بە سوریا بدەم شەڕی حیزبوڵڵا بکات.
سەبارەت بە غەززە: حەماس کێشەی ئەوتۆ دروست ناکات، هەر کە کێشەی ئێران کۆتایی هات، زۆربەی کێشەکانی دیکە چارەسەر دەبن.
