cookie

Utilizamos cookies para mejorar tu experiencia de navegación. Al hacer clic en "Aceptar todo", aceptas el uso de cookies.

avatar

«ھەمووی تەنھا خەونێکە»

مەیلم لە جێیەکی ترە.. .•° @ashle1y °•.

Mostrar más
El país no está especificadoEl idioma no está especificadoReligión y espiritualidad38 081
Publicaciones publicitarias
2 317
Suscriptores
-424 horas
-197 días
-7330 días

Carga de datos en curso...

Tasa de crecimiento de suscriptores

Carga de datos en curso...

ڕاستی بوترێ، زۆر جار تەنها وەک بینەرێک لە دوورەوە لە ژیانم دەڕوانم، دەڕوانم چۆن هەموو هەلێک مینا دەنکە خۆڵ بە نێو پەنجەکانمدا دەخلیسکێن. ئەو هێڤیانەی ڕۆژانێک لێمەوە نزیک بوون، ئێستا لە دوورەوە دەنگیان دێت. کاڵ بوونەتەوە و بوون بە ژاوەژاوی پاشخانی ڕۆژانی خۆڕاگری. لە ناو گێچەڵی بیرکردنەوەکانمدا ون بوومە، بەدوای دڵنەوایەک دەگەڕایم لە داڵغە و فاک و فیکی ڕۆژانەمدا کە لەوانەیە منیش لە سێبەرێک زیاتر بم، دڵم بە قوڕسای کەلیمە نەگوتراوەکان و مرادە بەدی نەهاتوەکان کاس بووە، ڤاڵایەک دروست دەکا لە ڕۆحم بەتاڵ و دەنگ دەداتەوە، ئاوێنەکەم ڕەنگدانەوەی ڕووێکە گێژاوی ناخمی پۆشیوە، ڕووکەشێکی ئارام کە پشێوی ناوەوەی شاردۆتەوە.تامەزرۆی بوێریەکم ڕزگارم کا لە زنجیرە بیرکردنەوە بێ ماناکانم، تا هەنگاو بنێمە ڕۆشنایی تواناکانمەوە. ڕاستی بوترێ، کاتێک گەنجتر بووم پێم وابوو هەموو ساتێک بەرەو پێشەوە دەچم، لێ ئێستا گیرۆدە بووم.. گیرۆدەی بازنەیەک لە هەوڵدان و شکستی بەردەوام. لاپەڕەکانی ژیانم پڕن لە پەشیمانی و هەلی لەدەستچوو، سەرگوزەشتەی نائومێدی کە تا کات دەڕوا قوڵتر دەبێت. ڕاستی بوترێ، من دیلی ناو مێشکی خۆمم و ئەو تابلۆ جوانانەی ڕۆژێک لە خەیاڵمدا بوون، ئێستا بوونەتە گێژاوێکی ئاڵۆز لە خەم و بێهیوایی.دەمێکە دەزانم کە خۆم پارچەیەکم لە “هونەر” بەڵام لە ئێستادا ون بووم و دەترسم هەرگیز ڕێگەی دەرچوون نەدۆزمەوە.
Mostrar todo...
9
سەڵاوات لێبەن لەسەر ئەو ڕێبازەی كە دیلەكانی شەڕی ئەگۆڕیەوە بە خوێنەوار كردنی مسوڵمانان اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّد ♡︎.
Mostrar todo...
11
من "کامەران"م یەکەم درۆی نووساو و بەرجەستە بە خۆمەوە ناوەکەمە هەروەک ئەوەی "دڕدۆنگ" ناوی "دڵنیا" بێ و "قاقر"یش ناوی "دارستان!" دیسانەوە وەکو دوێنێ و وەکو پێرێ و پاروپێرار ڕۆژێکی تری سواومە و دیسانەوە هەر خۆم سوغرەکێشی خۆمم و بێواز... بێواز پاڵنان بە بێزاریمەوە بەردەوامە و دەمەو عەسرە و چون چڕوچاوی نیشتمان هەوا گرژە و... گەڕەک مۆنە و چەند "هەزار"ێکی چرچ و لۆچ لە گیرفانی پانتۆڵێکی غەمگینمایە و ئەڵێی پشیلەی بەرگەرمای بێتاقەتم خاوو خلیچک لە ماڵەوە ئەچمە دەرێ ڕۆژی سواو، نە چرکەی لە خولەکی گییر ئەبێ و نە خولەکی لە سەعات و نە هیچ شتێکی پێوە بەند ئەبێ و نە هیچ شتێکیش هەرگیز ئەتوانێ توندی بکاتەوە! مانەوەیەکی بێهودە و سوڕانەوەیەکی بێهودە و ونبوون لەناو بۆشاییدا |شێرکۆ بێکەس - کامەران
Mostrar todo...
5
ابلیس دوعای کرد تا کۆتایی دونیا خودا بیهێڵێتەوە و خودا دوعاکەی قبوڵ کرد وا ئەزانی تۆ فەرامۆش ئەکات🤎؟
Mostrar todo...
7
Allah has the power to turn your dreams into reality. خوا دەسەڵاتی ئەوەی هەیە خەونەکانت بگۆڕێ بۆ واقیع.
Mostrar todo...
10
‎ئاھ مێلینا ‎ئەمڕۆ باران لە پێڵوی چاوەکانمدا دەبارێت.. ‎کافکا بۆ مێلینا
Mostrar todo...
5
ژیانی کورد، دەیان جار لە ژیانی ئاسایی خەڵکی ئەم دونیایە سەختترە؛ ئەگەر یەکێل لە سەرەتاوە خۆی وەک کورد لە دایک نەبووبێت، سەختە بەرگەی ژیانی وا بگرێت. ئینسانی کورد، بە پێچەوانەی خەڵکی ئەم دونیایە، لەو ڕۆژەوەی لە دایک دەبێت، تا ئەو ڕۆژەی دەمرێت، مەحکوومە خەبات بۆ عەردەکەی، ئاوەکەی، ماڵەکەی، زمانەکەی، جلەکەی، گۆرانییەکانی و کەرامەتی خۆی بکات. پیرۆزە ساڵی نوێی کوردی❤️
Mostrar todo...
7
سەڵاوات لەبیر مەکەن لەسەر ئەو زاتەی خودا لەبەر ئەو مانگی کرد بە دوو لەتەوە اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّد ♡︎.
Mostrar todo...
8
Elige un Plan Diferente

Tu plan actual sólo permite el análisis de 5 canales. Para obtener más, elige otro plan.