es
Feedback
Raz Press

Raz Press

Ir al canal en Telegram
6 595
Suscriptores
-524 horas
-247 días
-6730 días
Archivo de publicaciones
دیمەنی هێرشی مووشەکی بۆ سەر کۆییە

پەیامێك لە سەرۆك بارزانییەوە بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان هەروەک هەموو لایەک ئاگادارن، بەپێی ڕێککەوتنی نێوان هێزەکانی هاوپەیمانان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ، ئەمڕۆ 30ی ئەیلوولی 2026 دوایین ڕۆژە بۆ کۆتاییهاتنی ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و هەرێمی کوردستان. هاوپەیمانان لە شەڕی دژی تیرۆر و هەروەها لە گەڕاندنەوە و بەهێزکردنی سەقامگیری لە عێراقدا پشتیوانی هێزەکانی عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە بوون. هێزەکانی هاوپەیمانان لە ماوەی مانەوەیاندا یارمەتییەكی زۆری هێزەکانی عێراق و هێزەکانی پێشمەرگەیان دا و تەنانەت قوربانیی زۆریشیان دا. ئێستاش دوای کۆتاییهاتنی ئەرکەکەیان، ئەوە لە داهاتوودا بۆ حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان بەجێدەمێنێت کە بەپێی هەلومەرجەکان و لەپێناو پاراستنی سەقامگیریدا، ڕێککەوتنی دووقۆڵی لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیماندا بکەن. لێرەدا جێی خۆیەتی سوپاسی هەوڵ و ماندووبوونی هێزەکانی هاوپەیمانان بکەین، ڕۆڵیان لە تێکشکاندنی داعش و گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ عێراق جێگەی پێزانین و ڕێزگرتنێکی زۆرە. هەروەها سڵاو بۆ گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی پێشمەرگە، هێزە عێراقییەکان و هێزەکانی هاوپەیمانان دەنێرین و یادیان هەمیشە بە بەرزی دەمێنێتەوە. لەبارەی هەرێمی کوردستانیشەوە زۆر کەس لەڕووی پەرۆشی و هەندێکیش لەڕووی ڕق و لێکدانەوەی نادروستەوە وای بۆ دەچن کە بە نەمانی هێزەکانی هاوپەیمانان ئیدی هەرێمیش دەکەوێتە ژێر هەڕەشە و کۆتایی پێدێت. دەمەوێ خەڵکی خۆشەویستی کوردستان لەوە دڵنیا بکەمەوە کە هەماهەنگییەکی زۆر باش لەگەڵ حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵدا هەیە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر جۆرە هەڕەشە و مەترسییەک، جا ئەو هەڕەشەیە لەژێر ناوی داعشدا بێت یان هەر ناوێکی تر. هەر کەسێک و لایەنێکیش خەیالی ئەوەی هەبێت ببێتە هەڕەشە و زیان بە سەقامگیریی هەرێمی کوردستان بگەیەنێت، با بزانێت لە کوردستاندا بەقەد پێویست پێشمەرگە و قارەمان و گیانفیدای وڵات هەن کە بەرگری لە خەڵک و خاکی کوردستان بکەن و هەموو هەڕەشە و دەستدرێژییەک تێکبشکێنن. هێزی پێشمەرگەی کوردستانیش کە ڕەگی لە مێژووی خەباتی ڕزگاریخوازی کوردستاندا هەیە و زادەی خوێنی شەهیدان و فرمێسکی دایکە شەهیدانە، هەر دەمێنێتەوە. هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە هەماهەنگیی تەواو لەگەڵ هێزەکانی عێراقی فیدڕاڵدا، ئامادەن بۆ بەرگری، پاراستنی سەقامگیریی وڵات و نەهێشتنی هەموو جۆرە هەڕەشە و مەترسییەک. مسعود بارزانی 30ی ئەیلوولی 2026

نەتانیاهو هەڕەشە دەكات لە هۆڵی نەتەوە یەكگرتووەكان و دێت ترسنۆكەكان بڕۆنە دەرەوە

دوو درۆن لە ئاسمانی هەولێر تێکشکێندرا.

دوو دەنگی گەورە لە ئاسمانی هەولێر بیسترا.

لیستی مووچەی مانگی هەشت بڵاوكرایەوە
لیستی مووچەی مانگی هەشت بڵاوكرایەوە

وەزیری دارایی عێراق، واژووی لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشتکرد

دەنگی تەقینەوەیە لەبەغداد بیسترا
دەنگی تەقینەوەیە لەبەغداد بیسترا

قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئەمنیی سەرۆکوەزیرانی عێراق: چەکی پێشمەرگە لە چوارچێوەی دەستوورە و بڕیاری چەکدانان تەنیا ئەو چەکانە دە
قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئەمنیی سەرۆکوەزیرانی عێراق: چەکی پێشمەرگە لە چوارچێوەی دەستوورە و بڕیاری چەکدانان تەنیا ئەو چەکانە دەگرێتەوە لە دەرەوەی دەستوورن

وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: "رەنگە لە یەک دوو هەفتەی داهاتوو، پارتی و یەکێتی کۆب
وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: "رەنگە لە یەک دوو هەفتەی داهاتوو، پارتی و یەکێتی کۆببنەوە."

بەهۆی تێکشکاندنی درۆن و خستنەخوارەوەی لە سنووری سۆران ئاگر کەوتووەتەوە

كێ لە سۆران لەگەڵمانە دەنگێكی بەهێز لەو ناوچەیە بیستراوە و ئاگر كەوتۆتەوە
كێ لە سۆران لەگەڵمانە دەنگێكی بەهێز لەو ناوچەیە بیستراوە و ئاگر كەوتۆتەوە

مەزڵوم عەبدی لە کۆشکی سەرۆکایەتیی سووریا هەڵوەشانەوەی هەسەدەی ڕاگەیاند

مەزڵووم عەبدی: ئەرکی هەسەدە کۆتاییهات
مەزڵووم عەبدی: ئەرکی هەسەدە کۆتاییهات

🔴 به‌په‌له‌.. دژه‌تیرۆری كوردستان: دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە دیوی سنووری وڵاتی ئێرانەوە ئاراستەی بارەگای نووسینگەی تایبەتی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن لە قەزای پیرمام كرا

سەرجەم درۆنەكان لە ئاسمان تێكشكێندرا