cookie

Utilizamos cookies para mejorar tu experiencia de navegación. Al hacer clic en "Aceptar todo", aceptas el uso de cookies.

avatar

ڪِتـابُ السَّـلَـف

ڪتێبەڪانی سەلەف بەڪوردی لێرە بخوێنەوە . اللَّهُمْ اجْعَلْ عَمَلِي كُلَّهُ صَالِحَاً وَاجْعَلْهُ لِوَجْهِكَ خَالِصَاً وَلا تَجْعَلْ لِأَحَدٍ فِيهِ شَيْئَاً بۆ ڕەخنە و پێشنیار: @Kitabwssalaf_bot

Mostrar más
Irán94 699El idioma no está especificadoReligión y espiritualidad48 728
Publicaciones publicitarias
1 709
Suscriptores
-324 horas
+107 días
+4030 días

Carga de datos en curso...

Tasa de crecimiento de suscriptores

Carga de datos en curso...

له‌ لاپه‌ڕه‌ ١٣ له‌ حه‌دیسی ٣ ڕوونڪردنه‌وه‌مان بۆی زیاد ڪرد, الله‌ پاداشتی هه‌موو یارمه‌تیده‌رێك بداته‌وه‌ .
Mostrar todo...
کِتابُ_الأَربَعِین_لـ_الإمام_الحَسَن_بن_سُفیان_النّسَوي_رحمه_الله.pdf1.63 MB
وانەی نۆیەم (ڪۆتایی) [ڪتاب الأربعين للحسن بن سفيان النسوي] [باب ـ ۲۳] دەربارەی وەسیەت ٤۰ ـ رسول اللە ﷺ دەفەرموێت : حەقی هیچ ڪەسێك نییە ڪە شەوێڪی بەسەردا بمێنێتەوە و ئەویش شتێڪی هەبێ ڪە وەسیەتی تێدا بڪات ئیللا دەبێ وەسیەتیەتی تێیدا بڪات و پارێزراو بێت . [باب ـ ۲٤] دەربارەی فرۆشتن ٤۱ ـ النعمان بن بشیر ‌رضي الله عنه، فەرمووی : گوێم لە رسول اللە ﷺ بوو، دەیفەرموو : بەڕاستی حەڵاڵ ڕوونڪراوەتەوە، وە بەڕاستی حەڕامیش ڕوونڪراوەتەوە، وە لەو نێوانەدا [لەنێوان حەڵاڵ و حەڕام] چەند شتێڪی گوماناوی هەیە ڪە زۆرێك لەخەڵڪی نایزانێت، هەرڪەسێ خۆی لەمانە بپارێێت ئەوا لەدین و عەرزیدا گومانی نەهێشتووە و پاڪانەی بۆ ڪردوون، وە هەرڪەسێڪیش بڪەوێتە گومانەوە ئەوا ڪەوتۆتە ناو حەڕامەوە، هەروەڪو شوانێك ئاژەڵەڪەی لەنزیك لەوەڕگایەك بلەوەڕێنێت ڪە قەدەغە ڪرابێت، وە بەڕاستی سنوورەڪانی اللە لەسەر زەوی حەڕامڪراوەڪانیەتی، هەرڪەسێ ئاژەڵەڪانی بلەوەڕێنێ لەدەوری لەوەڕگایەك ڪە قەدەغە ڪرابێت نزیڪە ڪە بڪەوێتە ناویەوە [واتە ناو حەڕامیەتەڪە] . [باب ـ ۲٥] دەربارەی الطلاق ٤۲ ـ ابن عمر رضي الله عنهما فەرمووی : خێزانەڪەم تەڵاقدا لەڪاتێ ئەو لە سوڕی مانگانەدا بوو، عمر رضي الله عنه ئەو هەواڵەی بە پێغەمبەردا ﷺ، رسول اللە ﷺ فەرمووی : [خێزانەڪەی] دەگەڕێنێتەوە تاوەڪو پاك دەبێتەوە پاشان تووشی سوڕی مانگانە ببێتەوە پاشان پاك بێتەوە ئەوە بەڕاستی ئەو عیددەیە ڪە عزَّوَجَل فەرمانی پێڪردووە . [باب ـ ۲٦] دەربارەی نەفەقەڪردنی خێزان ٤۳ ـ پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی : چاڪترین دینار ئەو دینارەیە ڪە پیاو خەرجی دەڪات بەسەر خێزانەڪەی [ماڵ و منداڵی]، وە دینارێك خەرج بڪرێت بۆ ئاژەڵێك لەپێناو اللە، وە دینارێك خەرج بڪرێت بۆ هاوڕێڪەی . ابو قلابة وتی : بە خێزان دەستی پێڪردووە، ابو قلابة وتی : چ پیاوێ گەورەترین پاداشتی هەیە وەك ئەو پیاوەی ڪە ڪار دەڪات بۆ بەخێوڪردنی منداڵە بچووڪەڪانی ئەوا اللە بەوە دەوڵەمەندی دەڪات [واتە ئەو پیاوەی بۆ بەخێوڪردنی منداڵەڪانی ڪار دەڪات بەشێوەی حەڵاڵ ئەوا گەورەترین پاداشتی هەیە] . [باب ـ ۲۷] ڪۆتایی ٤٤ ـ رسول اللە ﷺ فەرموویەتی : هەرڪەسێ لە ئومەتەڪەم چل حەدیس لەبەربڪات لەوەی ڪە پێویستس پێیەتی ئەوا اللە دەیڪاتە ڪەسێڪی تێگەیشتوو . ٤٥ ـ رسول اللە ﷺ فەرموویەتی : هەرڪەسێ لە ئومەتەڪەم چل حەدیس لەسوننەت لەبەربڪات ئەوا دەبمە شەفاعەتڪار بۆی لە ڕۆژی قیامەت . ڪۆتایی الٲربعین ڪە الحسن بن سفیان رحمە اللە ڪۆیڪردبوویەوە، والحمد للە ٲولًا وآخرًا .
Mostrar todo...
وانەی نۆیەم (ڪۆتایی)
Mostrar todo...
ئه‌مشه‌و وانه‌ی كۆتایی داده‌نرێ
Mostrar todo...
وانەی هەشتەم [ڪتاب الأربعين للحسن بن سفيان النسوي] [باب ـ ۱۹] دەربارەی ئامۆژگاری ۳٦ ـ رسول اللە ﷺ ڪە فەرموویەتی : دین ئامۆژگاری و دڵسۆزیە، وتمان بەرامبەر ڪێ یا رسول اللەﷺ؟ فەرمووی : بەرامبەر اللە و ڪتێبەڪەی و پێغەمبەرەڪەی و پێشەوای مسوڵمانان یان بۆ ئیمانداران بە گشتی . [بەرامبەر اللە تعالی : واتە بە ئیخلاصەوە اللە بپەرستی، وە گوێڕایەڵی بڪەیت و دوورڪەویتەوە لە سەرپێچی ڪردن، وە دان بنێیت بە ناو و سیفاتە بەرزەڪانی اللە تعالی، وە ڕازی بیت بە قەزاو قەدەرەڪەی بۆتی داناوە . بەرامبەر ڪتێببەڪەی : واتە ئیمانت بەوە هەبێ ڪە قورئان ڪەلامی اللە ـیە، بیخوێنیتەوە و تەدەبور لێبڪەیت و بەپێی توانا خەڵڪی لێ فێربڪەیت . بەرامبەر پێغەمبەرەڪەی : واتە ئیمانت بەو ڕیسالەیە هەبێت ڪە رسول اللە ﷺ پێی هاتووە، وە دەست بگریت بەو ڕێبازەی سوننەت بە وتە و بە ڪردەوە، بەرگری بڪەیت لەو شەریعەتەی ڪە هێناویەتی، بەپێی توانا بانگەوازی بۆ بڪەیت . بەرامبەر پێشەوای مسوڵمانان : واتە پێشەوایانی ئومەت ڕێزیان لێبگیرێت و دوعای خێریان بۆ بڪرێت، یارمەتیان بدرێت لەو ئەرڪەی پێیان سپێردراوە . واللە تعالی اعلم] . [باب ـ ۲۰] دەربارەی ڕۆژوو ۳۷ ـ لە پێغەمبەرەوە ﷺ : پێنج شت بە ئومەتەڪەم دراوە لە مانگی ڕەمەزان ڪە نەدراوە بە هیچ ڪام لە پێغەمبەرەڪانی پێش من، یەڪەمیان : ڪاتێ یەڪەم شەوی مانگی ڕەمەزانە اللە تعالی سەیریان دەڪات، وە رڪەسێ اللە سەیری بڪات هەرگیز سزا نادرێت، وە دووەمیان : ئەوانە ئێوارەڪان [واتە ڪە نزیڪی ئێوارە دەبێت و بەڕۆژوون] بۆنی دەمی ڕۆژووگر خۆشترە لەلای اللە لە بۆنس میسك، وە سێیەمیان : بەڕاستی فریشتەڪانی داوای لێخۆشبوونیان بۆ دەڪەن لەشەو و ڕۆژیاندا، وە چوارەم : اللە عزَّوَجَل فەرمان بە بەهەشتەڪەی دەڪات ڪە ئامادە و ڕازاوە بێت بۆ بەندەڪانم نزیڪە ڪەوا ناڕەحەتی و ئازارەی دونیایان لەسەر لاچێ و بچن بۆ بەهەشتەڪەم و ئەو ڪەڕامەتەی بۆم داناون، وە پێنجەم : ڪاتێ ڪۆتا شەو هات اللە تعالی لەهەموویان خۆشدەبێت . وتی : ڪەسێ وتی ئەوە شەوی قەدرە یا رسول اللە؟ فەرمووی : مەگەر نەتدیوە ڪە ڪرێڪاران ڪاتێ ڪارەڪانیان تەواو دەڪەن حەقی خۆیان وەردەگرن؟ . [باب ـ ۲۱] دەربارەی جیهاد ۳٨ ـ ٲبا هریرة رضي الله عنه، فەرموویەتی : گوێم لە رسول اللە ﷺ بوو، دەیفەرموو : اللە ڪەفیلە بۆ هەرڪەسێ ڪە لەپێناو ئەو دەچێتە دەرەوە هیچ شتێك [هۆڪار نییە] بۆ دەرچوونی ئیللا ئیمان هێنانە بە من [واتە ئیمان بە اللە تعالی]، وە جیهاد ڪردن لەپێناوی من ئەوا لەسەر من زامنە هەتاوەڪو دەیخەمە بەهەشت جا بەهەر شتێ بوو بە ڪوشتن بێ یان بە مردنی خۆی، یان ویستی لێبێت بگەڕێتەوە شوێنی خۆی ڪە لێی دەرچووە لەگەڵ پاداشت یان غەنیمەت ، [باب ـ ۲۲] دەربارەی سیلەی ڕەحم ۳۹ ـ رسول اللە ﷺ فەرموویەتی : هەرڪەسێ پێیخۆشە ڪە تەمەنی درێژ بێت، وە ڕزقی زیادبێت، ئەوا با لە اللە بترسێ، وە سیلەی ڕەحم بەجێ بگەیەنێت .
Mostrar todo...
وانەی هەشتەم
Mostrar todo...
وانەی حەوتەم [ڪتاب الأربعين للحسن بن سفيان النسوي] [باب ـ ۱٦] دەربارەی زەڪات ۳۰ ـ رسول اللە ﷺ فەرموویەتی : لە زیودا لە پێنج ئۆقیە ڪەمتر زەڪاتی ناڪەوێت [یەك ئۆقیە چل درهەمە]، لە پێنج سەر وشتر ڪەمتریش زەڪاتی تێدا نییە، وە لە دەغڵودان و خورما لە پێنج ویسق ڪەمتر زەڪاتی تێدا نییە . ۳۱ ـ ابن عمر رضي الله عنهما، فەرمووی : رسول اللە ﷺ زەڪاتی مانگی ڕەمەزانی فەڕز ڪردووە لەسەر هەموو گەورە بچووڪێ، ئازاد و بەندە، نێر و مێ صاعێك لە خورما یان صاعێك لە جۆ . وە ابن عمر زەڪاتی هەردوو بەندەڪەی دەدا لەڪاتێ ئەوان لەلای مەوجودیش نەبوون . [باب ـ ۱۷] دەربارەی حەج ۳۲ ـ رسول اللە ﷺ فەرموویەتی : هەرڪەسێ حەجی ئەم ماڵە بڪات [الڪعبة]، وە هیچ خراپەیەڪی فاحیشە و تاوان ئەنجام نەدات، ئەوا دەگەڕێتەوە وەك ئەوڕۆژەی ڪە دایڪی ئەوی لەدایك بوو [واتە پاك دەبێتەوە لەهەموو تاوانێك، وەك ئەوڕۆژەی ڪە تازە لەدایك ببوو و هیچ تاوانێڪی نەبوو] . ۳۳ ـ رسول اللە ﷺ فەرموویەتی : جبریل علی السلام هاتە لای ٳبراهیم علیە السلام لە ڕۆژی الترویة [واتە هەشتەم ڕۆژی ذي الحجة]، بردی بۆ منی نوێژی نیوەڕۆ و عەسر و مغریب و عیشای پێڪرد، پاشان بۆ بەیانیەڪەی بردی بۆ عەرەفات لەوێ مانەوە لەوڪاتی خەڵك تێیدا دەمێننەوە تاوەڪو خۆرئاوابوو، ئینجا نوێژی نیوەڕۆ و عەسری هەردووڪی ڪرد بە جەمعڪردن، پاشان هەردوو نوێژی مەغریب و عیشای ڪرد، وە مایەوە تاوەڪو بەرەبەیان هەڵات پاشان نوێژی بەیانی ڪرد، پاشان وەستا وەك خێراترینی هەرڪەسێ ڪە نوێژ دەڪات، پاشان ڕۆیشت تاوەڪو گەیشتە منی، لەوێ بەردی هاوێشت، وە سەری تراشی، پاشان هێنایە لای الڪعبة الله تعالی وەحی نارد بۆ محمد ﷺ : ﴿ثُمَّ أَوۡحَیۡنَاۤ إِلَیۡكَ أَنِ ٱتَّبِعۡ مِلَّةَ إِبۡرَ ٰ⁠هِیمَ حَنِیفࣰاۖ وَمَا كَانَ مِنَ ٱلۡمُشۡرِكِینَ﴾، [النَّحۡلِ: ١٢٣] . [باب ـ ۱٨] دەربارەی چاڪەڪردن لەگەڵ دایك و باوك ۳٤ ـ پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی : ڕازیبوونی اللە لە ڕازیبوونی دایك و باوڪە، وە توڕەبوونی اللە لە توڕەبوونی دایك و باوڪەوەیە . ۳٥ ـ لە عبد اللە رضي الله عنه، وتی : وتم یا رسول اللە ﷺ چ ڪردەوەیەك خۆشەویسترینە لای اللە؟ فەرمووی : نوێژڪردن لەڪاتەڪانی خۆیدا . وتی : وتم : پاشان چیتر؟ فەرمووی : چاڪەڪردن لەگەڵ دایك و باوك . وتی : وتم : پاشان چیتر؟ فەرمووی : پاشان جیهاد ڪردن . [عبد اللە رضي الله عنه دەڵێت :]ئەگەر داوای زیاترم ڪردبا زیادی دەڪرد .
Mostrar todo...
وانەی حەوتەم
Mostrar todo...
Elige un Plan Diferente

Tu plan actual sólo permite el análisis de 5 canales. Para obtener más, elige otro plan.