cookie

Utilizamos cookies para mejorar tu experiencia de navegación. Al hacer clic en "Aceptar todo", aceptas el uso de cookies.

avatar

فێرگەی زمانی کوردی

ئەم کاناڵە بۆ فێرکردنی شێوەی زانستیی ڕێنووسی کوردی، بە گەلی کورد پێک هاتووە. تکایە گرێدەری کاناڵەکە بڵاو بکەنەوە. https://t.me/joinchat/AAAAAFj_FZ5__jcB9x9EmA

Mostrar más
Publicaciones publicitarias
11 443
Suscriptores
-324 horas
+667 días
-130 días

Carga de datos en curso...

Tasa de crecimiento de suscriptores

Carga de datos en curso...

Photo unavailableShow in Telegram
ڕۆژ بـــاش نـــیــشــتــمــان☀️ 📅 ئەمڕۆ : پێنجشـەمـمـە 📅 ۱٤ے پووشپەڕے  ۲۷۲٤ے ڪوردے 📅 ۱٤ے تیرے۱٤۰۳ے هەتاوے 📅 ۲۸ے زولحێججەے ۱٤٤٥ے مانگے 📅 ٤ے ژولـاـے ٢٠۲٤ زایینے 🔖 ‌‌زۆر ساكارە‌ شاژن بیت و هە‌ژار بم، تۆ لە‌ سە‌فا منیش شە‌كە‌تی كار بم، بە‌ڵام ئە‌وە‌ی ناتوانم بە‌رگە‌ی بگرم، گە‌ر ڕوو بدات ماڵوێران ئە‌بم ئە‌مرم، ئە‌وە‌یە‌ كە‌ ئە‌م عە‌شقە‌م لێ بسێنی خۆشت نە‌وێم لە‌ دڵت دە‌رم بێنی. "باست حەمەغەریب" https://t.me/fergay_kurdi
Mostrar todo...
1
🔴ڕادە دەبێتە دوو بەش. 1️⃣ڕادەی هاوەڵناوی. 2️⃣ڕادەی هاوەڵکاری. سەرەتا بزانین هاوەڵناو چییە؟ هاوەڵناوی: وەسفی ناو یان جێناو دەکات. وەکوو: دارا جوان بوو. 🟨ڕادەی هاوەڵناوی: دەبێتە دوو وشە وەسفی ناوەکە یان جێناوەکە دەکەن و مەرجە وشەی یەکەم یەکێک بێت لەمانەی خوارەوە. (کەم، پیچەک، هەندەک، زۆر، گەلێک، تۆزێک، نەختێک، تۆزێک، فرە... هتد) ئینجا ئەم وشانە دەبنە ڕادەی هاوەڵناو. نموونە: دارا زۆر جوان بوو. سەرنج بدەنە ئەم ڕستەیە بە دوو وشە وەسفی دارا کراوە، کە جوانە. ⬅️زۆر.... ڕادەی هاوەڵناوە، دیارخەری هاوەڵناوی چۆنیەتییە. ⬅️جوان... هاوەڵناوی چۆنیەتییە، دیارخراوە. (زۆر جوان) گرێی هاوەڵناوییە. تەواوکەری کاری ناتەواوە. نموویەکی تر: کچە زۆر باشەکە هات. ⬅️زۆر.. ڕادەی هاوەڵناوی. ⬅️باشەکە... هاوەڵناوی چۆنیەتییە. ⬅️زۆر باشەکە.. گرێی هاوەڵناوی، دیارخەری ناوی کچە. نموونەی تر.. خانوویەکی گەلێک سەختی دروست کرد. خۆتان شرۆڤەی بکەن. تێبینی/ ئەگەر وشەکانی(زۆر، گەلێک، کەم... هتد) بەتەنیا هاتن وەسفی ناویان کرد نابنە ڕادە، دەبنە هاوەڵناوی نادیار، ڕادە دەبێت دوو وشە بێت. نموونە: پارەکە کەم بوو. لێرە هاوەڵناوی نادیارە. 🟦ڕادەی هاوەڵکار: دەبێت بە دوو وشە وسفی کارەکە بکەن، مەرجە وشەی یەکەم یەکێک بێت لەمانە(کەم، زۆر، گەلێک، هەندێک، کەمێک، تۆزێک، نەختێک، بڕێک... هتد) ئینجا ئەم وشانە دەبنە ڕادەی هاوەڵکاری نموونە: نانەکەم زۆر بەباشی خوارد. ⬅️زۆر... ڕادەی هاوەڵکارییە، دیارخەرە. بۆچی؟ چونکە ڕادەی هاوەڵکاری(ە، ی)لەپێش نایە، (ە، بوو، دەبێت) ناکەوێتە پاشی. ⬅️جوان هاوەڵکاری چۆنیەتییە، دیارخراوە. ⬅️زۆر بەباشی: گرێی هاوەڵکارییە، تەواوکەری کاری تەواوە. نموونەی تر: گوڵەکە گەلێک زوو ژاکا. ⬅️گەلێک... ڕادەی هاوەڵکارییە. ⬅️زوو.. هاوەڵکاری کاتییە. ⬅️گەلێک زوو.. گرێی هاوەڵکارییە، تەواوکەری کاری تەواوە. نموونەیەکی تر: پیاوەکە کەمێک دوور ڕۆیشت. ⬅️کەمێک... ڕادەی هاوەڵکارییە. ⬅️دوور.. هاوەڵکاری شوێنییە. ⬅️کەمێک دوور.. گرێی هاوەڵکارییە. تێبینی/ ئەگەر وشەکانی(کەمێک، هەندێک، زۆر.. هتد) بەتەنیا هاتن و وەسفی کاریان کرد، نابنە ڕادە، بەڵکوو دەبنە هاوەڵکاری چەندی، ڕادە دەبێت دوو وشە بێت. نموونە: ئەو زۆر دەخوات. لێرە زۆر... هاوەڵکاری چەندییە ئامادەکردنی: ئازاد هەولێری. @Fergyrezmanikurdi63.
Mostrar todo...
Repost from N/a
❀   بۆ کورد و بۆ کوردستان  ❀ ☆ کوردستان ئەی نیشتمانی من ☆ ❀ هاوڕێی هەمیشەیی ئێمە بن زۆر سپاس ❀
Mostrar todo...
1
●○●   شاعیران و ناودارانی کورد   ●○●
●○●   مێژووی کورد و کوردستان   ●○●
●○●   زمان و کەلتور و ڕەسەنایەتی   ●○●
●○●   یان کوردستان یان نەمان  ●○●
●○●   گۆرانی کوردی خۆش و فلکلۆر   ●○●
●○●   زمانناسی و زاراوەکانی کوردی   ●○●
●○●   فێرگەیەک بۆ زمانی دایکی   ●○●
●○●   گەڕانەوە بۆ سروشتی کوردستان   ●○●
●○●   چێشتی مجێوری کوردستان   ●○●
●○●   سینەمای کوردی  ●○●
●○●   ڕۆمان و چیرۆک و کتێب   ●○●
●○●   کۆمەڵگا و پەروەردەی منداڵان   ●○●
●○●   دڵنووس و وتەی دڵڕفێن   ●○●
سڵاو و ڕێز ئەمشەو کاتژمێر 10بۆ شرۆڤە و ناساندنی ڕۆمانی گرەوی بەختی هەڵاڵە نووسراوەی ڕێزدار مامۆستا عەتا نەهایی لە خزمەتتاندا دەبین بۆ شرۆڤە و ناساندنی ئەم کتێبە🌺 بەر لە هەموو شتێک دەبێ ئەوەش بلێم؛ ئەوانەی نووسیومە باس و تێبینی و تێ گەیشتن و بۆچوونی منە لەو کتێبە. دیارە ڕەنگە لە هەندێک شوێن هەڵە بم و ڕووانگەی من وا بێ، بە دڵخۆشییەوە لێرە هەلی ئەوە ڕەخساوە کە ئەو هاوڕێیانەی ئەو ڕۆمانە ناوازەیان خوێندۆتەوە بەشداری بکەن و بۆچوونی خۆیان بڵێن. دیارە جێگای خۆی بوو مامۆستا بۆخۆیان لێرە بووبان و شرۆڤەیان بکردبایە، بەداخەوە هێند بەپەلە دەستمان پێ کرد فریا نەکەوتین بانگێشتنیان بکەین. https://t.me/fergay_kurdi
Mostrar todo...
فێرگەی زمانی کوردی

ئەم کاناڵە بۆ فێرکردنی شێوەی زانستیی ڕێنووسی کوردی، بە گەلی کورد پێک هاتووە. تکایە گرێدەری کاناڵەکە بڵاو بکەنەوە.

https://t.me/joinchat/AAAAAFj_FZ5__jcB9x9EmA

2
Photo unavailableShow in Telegram
ڕۆژ بـــاش نـــیــشــتــمــان☀️ 📅 ئەمڕۆ : چوارشـەمـمـە 📅 ۱۳ے پووشپەڕے  ۲۷۲٤ے ڪوردے 📅 ۱۳ے تیرے۱٤۰۳ے هەتاوے 📅 ۲۷ے زولحێججەے ۱٤٤٥ے مانگے 📅 ۳ے ژولـاـے ٢٠۲٤ زایینے 🔖 ‌‌چەندی گەڕام لە شاران، نەمدی کەس وەک تۆ جوان بێ، کیژۆڵە نەشمیلانەکەی جاران، چۆن دەبێ نێوانمان وابێ، گیانە بەیادی سەیرانەکەی ناوداران بریندارم بریندارم … "گۆران" https://t.me/fergay_kurdi
Mostrar todo...
10👍 2🕊 2
🌐 هــەورامــے 🌐 ســۆرانــے 📚واتوواچ= وتووێژ 🙋‍♀سڵام مەتی خەجێ سڵاو پۆرە خەجێ 👵سڵام ئەسرین گیان سڵاو ئەسرین گیان 🙍‍♀حاڵت چەنیەن مەتی گیان؟ حاڵت چۆنە پۆرە گیان؟ 👵خاسەنا ڕۆڵە، تۆ خاسەنی؟ باشم ڕۆڵە، تۆ باشی؟ 🙎‍♀منیچ خاسەنا مەتی گیان منیش باشم پۆرە گیان 💁‍♀ئانە چکۆ بیەنی؟ ئەوە لەکوێ بووی؟ 👵لوان تا یانەو حاجی فاتمێ  ؟ ڕۆیم تا ماڵی حاجی فاتم. 🙎‍♀خەیر بۆ، پەی چێشی؟ خێر بێت بۆ چی؟ 👵  بەینیەن دیارش نەبێ، واتم هەواڵش پەرسوو. ماوەیەک دیاری نەبوو، وتم هەواڵی ببپرسم. 🙎‍♀ فرە خاسەن خەیر بەیوە. باشە بەخێر بێیتەوە. 👵وەشە بی گیانوو مەتیێ. خۆش بی گیانی پۆرە. 🙎‍♀با بلمێ پەی یانەو ئێمەی. با بڕۆین بۆ ماڵی ئێمە. 👵 دەست وەش بۆ، ئیسە کارم هەن ڕۆڵە با شەوێ مەونە ئێستا کارم هەیە ڕۆڵە با شەو دێم. 🙎‍♀دەی خاسەن شەوێ ماتڵێتەنم. دەی باشە شەو  چاوەڕێتین. 👵باشەن سەروچمەکام باشە سەرچاوەکانم 🙎‍♀چەمێت وەشێ با چاوت خۆش بن 🙎‍♀دەی جارێ خودات چەنی. دەی جارێ خودات لەگەڵ 👵خودات چەنی بۆ خودات لەگەڵ بێ. ✍ سەرچاوە: فێرگەی وانیار. https://t.me/fergay_kurdi
Mostrar todo...
فێرگەی زمانی کوردی

ئەم کاناڵە بۆ فێرکردنی شێوەی زانستیی ڕێنووسی کوردی، بە گەلی کورد پێک هاتووە. تکایە گرێدەری کاناڵەکە بڵاو بکەنەوە.

https://t.me/joinchat/AAAAAFj_FZ5__jcB9x9EmA

11👍 3👏 3
https://www.instagram.com/s/aGlnaGxpZ2h0OjE3OTAxNTk3NjAyODk5NzU2?story_media_id=3248410706158051884_240743283&igsh=MTZod2UxYmR2cTJ5cQ== لەم لاپەڕەیەدا دەتوانن گشت پارچەکانی کوردستان ببینن و ئاسەوارە مێژوویییەکان بناسن. ئەگەر حەزتان لە سرووشت و مێژووی کورد و کوردەوارییە ئەم لاپەڕەیە تژی لە زانیاریی مێژوویییە. ✅ harem_sewaisi
Mostrar todo...
Photo unavailableShow in Telegram
ڕۆژ بـــاش نـــیــشــتــمــان☀️ 📅 ئەمڕۆ : سێشـەمـمـە 📅 ۱۲ے پووشپەڕے  ۲۷۲٤ے ڪوردے 📅 ۱۲ے تیرے۱٤۰۳ے هەتاوے 📅 ۲٦ے زولحێججەے ۱٤٤٥ے مانگے 📅 ۲ے ژولـاـے ٢٠۲٤ زایینے 🔖 ‌‌من چیم ئەویست؟ لە نیشتمان، جگە لەوەی کە نانێک و کە کونجێکی دڵنیایی و گیرفانێکی بەحورمەت و مشتێ هەتاوی ئارام و بارانێکی خۆشەویستی و پەنجەرێکی کراوەی سەر ئازادی و عەشقم باتێ، من چیم ئەویست؟ لەوە زیاتر و نەیدامێ، بۆیە ئیی تر نیوەشەوێک دروازەکەیم شکاند و چوومە دەرێ، بەئێجگاری چوومە دەرێ! "شێرکۆ بێکەس" https://t.me/fergay_kurdi
Mostrar todo...
9👍 4🕊 2
Wataya vê peyvê(Dizeliqin) bi soranî dibe çi? واتای ئەو وشەیە(dizeliqin) بە سۆرانی دەبێتە چی؟Anonymous voting
  • دەزەڕرێنن
  • دەیگوزەرێنن
  • دەلکێن
  • دەزیقێنن
  • دەچریکێنن
  • دەنووزێنەوە
  • هیچیان!
0 votes
👍 2 2
وانەی حەفتا و پێنجەمینی ڕێزمان 🔴پرسیار فێرخوازان لە چ کاتێک (بە)و(لە) دەلکێن؟ وەڵام⬇️ 1️⃣ئەگەر(بە) پێشگر بوو، (هاوەڵناوی داڕێژراو یان هاوەڵکاری داڕێژراو) دروست کردبێت دەلکێت. نموونە:(ئەو بەهێزە)هاوەڵناو. (ئەو بەهێز ڕادەکات) هاوەڵکار. لەو نموونەی زیاتر دەردەکەوێت (بەهێز، بەگڕوتین، بەبەلاش، بەخۆڕایی، بەجوانی، بەشەو،... هتد) 2️⃣ئەگەر(بە) ببێتە ئامرازی پەیوەندی یان(preposition)هیچ کاتێک نالکێت، چونکە وشەی نوێ زیاد ناکات. نموونە:(بە هێز دەتوانین سەر بکەوین) (بە هاوین سەیران خۆش نییە) یان(من بە تۆم گوت) 3️⃣ بۆ سوێندخواردن هەمیشە (بە) جیا دەنووسرێت. نموونە:(بە خودا ناخۆم). (بە جوانیی تۆ درۆ ناکەم) 4️⃣ئەگەر (بە) ببێت بە پێشبەند هەمیشە جیا دەنووسرێت کاتێک(circumcision) دروست دەکات. نموونە(پارەکەم بە ئەودا نارد). (بە تۆوە دەژیم). ئەو چوار خاڵە جێبەجێ بکە، ئیتر کێشەت نامێنێت لە لکاندن یان نە لکاندنی(بە). 🟡1️⃣ئەگەر (لە) هاوەڵکاری داڕێژراوی دروست کرد هەمیشە دەلکێت. نموونە:(لەتەنشت دارەکە خەوت.) (ئەو لەپێش هەموویان ڕۆیشت. ) لەو نموونانە زیاتر دەردەکەوێت(لەبن، لەژێر، لەبان، لەسەر، لەسەرخۆ، لەسەر لا، لەپشت... هتد) 2️⃣ئەگەر(لە) ببێتە ئامرازی پەیوەندی یان(preposition) هەمیشە جیا دەنووسرێت. نموونە:(لە پارەی حەرام خۆتان بپارێزن) (من لە تۆ خۆش بووم) 3️⃣ئەگەر(لە) ببێتە پێشبەند یان(circumcision) دروست بکات هیچ کاتێک نالکێت، چونکە پێشبەند نەلکاوە. نموونە:(لە هەولێرەوە هاتووم) (لە دڵمدا، ڕق نییە) 4️⃣ئەگەر(لە) لەگەڵ ئەندامەکانی جەستە بێت نالکێت چونکە هەرد دەبێت بە ئامرازی پەیوەندی. وەکوو:(لە چاوی دیارە، تووڕەیە. ) (لە سەری دیارە زانایە. ) (لە پشتم ئازاری زۆر هەیە. ) 5️⃣ئەگەر (لە) سەرەگرێ دروست بکات دەلکێت. وەکوو(لەبیر، لەچاو، لەدەست، لەهۆش، لەکۆڵ... هتد) ئامادەکردنی: ئازاد هەولێری. @Fergyrezmanikurdi63.
Mostrar todo...
7👍 4👏 2
Elige un Plan Diferente

Tu plan actual sólo permite el análisis de 5 canales. Para obtener más, elige otro plan.