cookie

Utilizamos cookies para mejorar tu experiencia de navegación. Al hacer clic en "Aceptar todo", aceptas el uso de cookies.

avatar

وانەکانی مامۆستا محمد نجیم

زانسته شە رعی و بابەتە فیکرییەکان https://www.youtube.com/channel/UCVZ7gN7OtjUnu8NKGxtpogg

Mostrar más
Irán110 605El idioma no está especificadoReligión y espiritualidad59 272
Publicaciones publicitarias
1 297
Suscriptores
+124 horas
+17 días
+1330 días

Carga de datos en curso...

Tasa de crecimiento de suscriptores

Carga de datos en curso...

لەهەموو قسەو كردارەكانمان ئاگامان لە نیەت بێت پەنا بەخوا نەكەین ئازاری لێقەوماوانی غەززە لە یوتوب و سۆشیاڵ میدیا بڵاو كەینەوە بۆ لایك و قازانج و بڵاوبوونەوەی كەناڵ و خۆناساندن هەر شتێك بڵاو دەكەیتەوە نیەتەكەت پاك كەوەو با بۆ خوای گەورە بێت بە تەنیا
Mostrar todo...
17💯 7🥰 5😢 1
بەم جەدۆلە دەڕۆین إن شاء الله شەوانی پێنج شەممان لەسەر جومعان شەوانی شەممە لەسەر یەكشەممە دوو شەممە لەسەر سێ شەممە ٥ شەممە لەسەر جومعە/ المنهاج لەگەڵ غريب القرآن شەممە لەسەر یەكشەممە/المنهاج لەگەڵ غەریب دووشەممە لەسەر سێشەممە/الياقوت النفيس /لە كتاب البيع چونكە تا ئەوێمان خوێندوە بە ئیزنی خودا بەپێی مەجال دەرسی سەوتی و پوختەی كتێب دادەنێم بەس بەشێوەی تەسجیل نەك لایڤ خوای گەورە ئاسانی كات
Mostrar todo...
19👍 10👏 3
بە نیسبەت حەجی vip زاهیرەن بیدعەیەكی حەرامە و زۆر شوێن حەجز دەكەن كە موڵكی گشتیە.. وەگەرنا ئوتێلی باش گرتن ئەوەی موڵكی گشتی نیە ئەوە دروستەو فەزڵی خوای گەورەیە ئەویش گەر نۆرە بڕێ و بابەتی تاوانی تری تیا نەبێ بە هەرحاڵ ناتوانم زۆر قسەی لەسەر كەم چونكە هەر چەند ڤیدۆیەكم دیوەو داواكارم ئەو مامۆستایانەی چوون بۆ حەج قسەی لەسەر كەن فیقه و زانستی شەرع زانی بەم جۆرە پێش دەكەوێ ... هەر شتێكی نوێ دەبێ لە ڕوانگەی فیقهەوە قسەی لەسەر كرێت و وەڵام و ڕەخنەی بنیات نەر بگیرێ تا ئەم حوكمانە ڕوون بێت و فێریش بین هەر سیاسیانە نەڕوانینە بابەتەكان بەڵكو فیقهیانەش لەگەڵ هەر لایەنێكی تر كە كاریگەری لەسەر حوكمە شەرعیەكە هەیە
Mostrar todo...
16👍 4
00:28
Video unavailableShow in Telegram
بایکۆتی کاڵا لە هییچ باشترەو ئاگادار بە بۆ تۆ هیچی تێناچێت بەڵام زەرەرێکی زۆر دەدا لە دوژمن
Mostrar todo...
IMG_6524.MOV1.94 MB
29👍 6💯 2🥰 1👏 1
مامۆستا جاسم خوای گەورە عافوت كات بەدڵ پێم ناخۆش بوو چەند جارێ دیومە..جارێكیان دراوسێیەكمانم برد بۆلای بۆ ڕوقیە..ئەو منی نەدەناسی بەڵام ئەوەی گرنگ بوو دەوری نیو سەعات چل دەقە بەس مەوعیزەو ئامۆژگاری و حیجاب و ئەوە بوو پاشان ڕوقیەكەی كرد... وە بەردەوام دەرسی تایبەتی هەبوو وە وانەی عەقیدەو قورئان ی دەوتەوە خوای گەورە عافوی كات و مژدەی خێرە بە ئیزنی خودا دوای فەریزەی حەج توشی ئەو موسیبەتە بوون داواكارم لە خوای گەورە سەبوری كەس و كاری بدات و بە بەبەهەشتی شاد كات و پارێزراوی كات لەسەر ئەوەی لە دونیا فێری خەڵكی دەكرد.... إنا لله و إنا إليه راجعون
Mostrar todo...
😢 35 12👍 3
پرسیارم لێکراوە لەسەر یاری هامستەر دیارە یەکێ لەمەرجەکانی فەتوا زانینی واقیعە لەگەڵ زانینی حوکمی شەرعی کە لەم بوارانەدا پەیوەستە بە واقیعی ئەو بابەتە... هیچی وای لێنازانم چۆنە ئەم یاریە جا هەرکەسێ مەعلوماتی تەواوی لایە ئاگادارم کات تا بزانین حوکمەکەی چیە بەڵام سەیرە خەڵک سەر بنێتە شتێک بێ ئەوەی بزانێت حەڵاڵە یان حەرام بەڕاستی دینداری و خواناسی و قیامەت ویستی وا نابێ
Mostrar todo...
23😢 4👍 3👏 3
ئاگادار بن ئەم چەند ڕۆژە زۆۆر خێرە بگرە لە دەڕۆژی عەشریش خێرترە ئەو فەرمودەی دەڵێ هییچ كردوەیەكی چاك وە دە ڕۆژی زیحجە خێر نیە.. پێشەوا بوخاری ڕیوایەتی دەكا بەڵام بە لەفزێكی تر كە زۆر ڕای گرتم ئەویش ئەوەیە دەڵێ كردەوە لەو دەڕۆژەدا خێرتر نیە لە كردەوە كردن لەم ڕۆژانەدا واتە ڕۆژانی تەشریق وەك پێشەوا بوخاری تەفسیری دەكا بەتەرجەمەكەی كەوابێ ئەو فەرمودەی دەڵێ هیچ كردەوەیەكی خێر باشتر نیە لەم ڕۆژانی تەشریقە واتە دەڕۆژی زیلحیجەش وە جیهادیش بە ئەندازەی ئەیام و تەشریق خێرتر نیە مەگەر كەسێك بە ماڵ و گیانی بچێت بۆ جیهادو نەگەڕێتەوە با لەفزی بوخاری نەقڵ كەم حَدَّثَنَا مُحَمَّدُ بْنُ عَرْعَرَةَ ، قَالَ : حَدَّثَنَا شُعْبَةُ ، عَنْ سُلَيْمَانَ ، عَنْ مُسْلِمٍ الْبَطِينِ ، عَنْ سَعِيدِ بْنِ جُبَيْرٍ ، عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَنَّهُ قَالَ : " مَا الْعَمَلُ فِي أَيَّامِ الْعَشْرِ أَفْضَلَ مِنَ الْعَمَلِ فِي هَذِهِ ". قَالُوا : وَلَا الْجِهَادُ ؟ قَالَ : " وَلَا الْجِهَادُ، إِلَّا رَجُلٌ خَرَجَ يُخَاطِرُ بِنَفْسِهِ وَمَالِهِ فَلَمْ يَرْجِعْ بِشَيْءٍ ". جا بابەكەش دەڵێ : بَابُ فَضْلِ الْعَمَلِ فِي أَيَّامِ التَّشْرِيقِ، وَقَالَ ابْنُ عَبَّاسٍ : { وَاذْكُرُوا اللَّهَ فِي أَيَّامٍ مَعْلُومَاتٍ } : أَيَّامُ الْعَشْرِ. وَالْأَيَّامُ الْمَعْدُودَاتُ أَيَّامُ التَّشْرِيقِ، وَكَانَ ابْنُ عُمَرَ وَأَبُو هُرَيْرَةَ يَخْرُجَانِ إِلَى السُّوقِ فِي أَيَّامِ الْعَشْرِ، يُكَبِّرَانِ وَيُكَبِّرُ النَّاسُ بِتَكْبِيرِهِمَا، وَكَبَّرَ مُحَمَّدُ بْنُ عَلِيٍّ خَلْفَ النَّافِلَةِ. كەوابێ كە دەڵێ فەزڵ و گەورەیی عەمەل كردن لە ڕۆژانی جەژنی قوربان یا دوای یەكەم ڕۆژی ئەوە دەگەیەنێ كە تەفسیری في هذه بە ئەم ڕۆژانی جەژنەی لێكداوەتەوە هەرچەندە ابن حجر هەوڵی داوەو ویستویەتی تەئویلی قەولی بوخاری بكا بەڵام عنوانی بابەكەو ئەو سیاقەی هێناویەتی ئەوە دەگەیەنێ كە مەبەست لێی ڕۆژانی جەژن بێت نەك عەشری زیلحیجە دوایش كە ابن حجر دەڵێ مەبەست لێی دەڕۆژەكەیە هەر دەڵێ ئەم ڕۆژانەش بەهۆی دەڕۆژەكە فەزڵ و شەرەف و گەورەییان هەیە وەك دەڕۆژەكە بەهەرحاڵ ئەو بابەتە جێی وردبونەوەیەو دەبێ لەسەری ڕاوەستین بەتایبەت چەندە شیكەرەوەی سەحیحی بوخاری هەر بەزاهیرەكەی ڕۆشتوون كە مەبەست بەو فەرمودە ئەم ڕۆژانەیەك نەك دە ڕۆژەكە هەرچەند لەهەندێ ڕوەوە قەولی ابن حجر بەهێزە و پێویست بە بەحس دەكا بەكورتی فەزڵ و گەورەیی زۆڕی هەیە ئەم ڕۆژانە ئیهمالی نەكەین و بەتایبەت ڕۆژانێكە خەڵك لێێ بێئاگایە ئێمە بە زیكرو چاوگرتن و نەزەر نەكردن و عیبادەت و قوربانی ئاوەدانی كەینەوەو بەسەری بەرین
Mostrar todo...
👍 15 11🥰 4
ئەو حاجیانەی لەبەر ئیزدیحام نەیانتوانیوە تەوافی ئیفازە بكەن با بڕۆن تەواف بكەن و سەعی بكەن و خێرا بچنەوە بۆ منی بۆ نمونە شەو دە سەعات بێ پێنج سەعات و نیوش لەوێ بن. واجبی شەو مانەوەتان بەجێ هێناوە
Mostrar todo...
14
دەبێ دوو شت تێكەڵ نەكەین: یەكەم:هاوبەش كردن لە قوربانی دووەم:هاوبەش كردن لە پاداشت یەكەم گەر وڵاخ بێت حەوت كەس دروستە،بەڵام. گەر مەڕو بزن دروست نیە و تەنیا بۆ یەك كەس دەبێت بەڵام دووەم واتە هاوبەشی كردن لە پاداشتی قوربانی ئەمە با مەڕو بزنیش بێت دروستە كەوابێ مەڕێكیش كەیت دەتوانی ماڵ و منداڵت بەشدار كەیت لە پاداشتەكەی قال في "تحفة المحتاج"(9/ 349): "(و) تجزئ (الشاة) الضائنة والماعزة (عن واحد) فقط ، اتفاقا ، لا عن أكثر . بل لو ذبحا عنهما شاتين مشاعتين بينهما : لم يجز؛ لأن كلا لم يذبح شاة كاملة. وخبر: (اللهم هذا عن محمد وأمة محمد) : محمول على التشريك في الثواب، وهو جائز، ومن ثم قالوا: له أن يشرك غيره في ثواب أضحيته ... " انتهى حەیوان یان ئاژەڵی بچووك بەس بۆ یەك كەس دەبێت ئەوەی سەرۆك عائیلە بیكات داوا كردنەكە لەسەریان لادەچێت نەك قوربانی بۆیان بنوسرێ
Mostrar todo...
17👍 1
بۆ ئەوانەی وشتر یان وڵاخ دەكەن مەرج نیە حەوت كەس بن واتە پێنج كەس یان سێ كەس دەتوانن بەشدار بن بەڵام مەرج ئەوەیە لەوحەوت كەس زیاتر نەبن بۆ نمونە نابێ هەشت كەس بن وە سەرۆك عائیلە بیكات ئیتر ئەو ماڵە داوای قوربانی یان جێبەجێ كردوە واتە یەك مەڕ دەكا و دەتوانێت هەموویان لە خێرەكەی بەشدارپێبكات ئەینا مەڕ هەر بۆ یەك كەسە وەك قوربانی و هاوبەشی تێدا دروست نیە وە حەوت كەس بۆ نمونە حەوت عائیلە یان حەوت ڕەفیق دەتوانن بەشدار بن لە وڵاخێكدا و بەقوربانی بۆیان دەنوسرێت واتە هەریەكیان قوربانی كردوە
Mostrar todo...
17👍 1
Elige un Plan Diferente

Tu plan actual sólo permite el análisis de 5 canales. Para obtener más, elige otro plan.