cookie

Utilizamos cookies para mejorar tu experiencia de navegación. Al hacer clic en "Aceptar todo", aceptas el uso de cookies.

avatar

فێرگەی بەیان{لقی سەردەشت}

"بە خێر بێن بۆ فێرگەی بەیان" فێرگەی بەیان تەنیا کار بۆ فێربوونی ڕێنووس و ژیانەوەی زمانی کوردی دەکا. بەڕێوەبەران:محەممەد یووسفی کلسووم حەسەن زادە کەوسەر ئیبڕاهیمی پوور کاڵێ ئەفشارفەر @ebrahimipour98

Mostrar más
Irán387 760El idioma no está especificadoLa categoría no está especificada
Publicaciones publicitarias
129
Suscriptores
Sin datos24 horas
Sin datos7 días
Sin datos30 días

Carga de datos en curso...

Tasa de crecimiento de suscriptores

Carga de datos en curso...

#مامۆستا_حەسەن_زیرەک #نەورۆز @FergeyZkurdi
Mostrar todo...
مزگێنی دا بە سروە بای بەهاری وا هاتەوە نەورۆزی کوردەواری #مامۆستا_هەژار هاوڕێیان و ئەندامانی هێژا ساڵی نوێ و نەورۆزی نوێ‌بوونەوەتان پیرۆز بێت🌹 @FergeyZkurdi
Mostrar todo...
‌✅ پەیامی بەرپرسی گشتیی ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی زگماکی 📃 زمان بەرزترین ئاڵایە کە لەسەر لووتکەی فەرهەنگی هەر نەتەوەیەک دەشەکێتەوە و هێمای ناسایەتیی(هویت) هەر گەلێکە کە بە گەوهەری ڕەسەنایەتی و پێناسەی خۆی دەنازێ. زمان دیاردەیەکی ناوازەیە کە ڕەوتی گەشەی مرۆڤ لە کۆمەڵگا، بە هۆی ئەوەوە لە نەوەیەک بۆ نەوەی داهاتوو ڕادەگوێزرێ. زمان کلیلی تۆڕە پێوەندییەکان و سەرمایەی فەرهەنگیی هەر نەتەوەیەکە، کە تاکەکان بە هۆی ئەوەوە دەتوانن جگە لە پێوەندیی کۆمەڵایەتی، جۆرێک ناسایەتی و پێناسەی تایبەتی بە دەست بێنن. کە وایە بوون و ناسنامەی هەر تاکێک لە ئاستی ئەتنیکی و نەتەوەیی، بەستراوەتەوە بەو زمانەی کە فێری دەبێ. کاتێک لە پاراستن، گەشە و بەهێزی فەرهەنگی کۆمەڵگایەک قسە دەکرێ؛ زمانیش وەکوو فاکتەرێکی بنەڕەتی دێتە ئاراوە. چونکێ زمان وەکوو پردێک وایە کە فەرهەنگی ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو پێکەوە گرێ دەدا. هەروەها زمان زایەڵەی فەرهەنگی نەتەوەیەکە کە بەو زمانە دەدوێن و قسە دەکەن. دیاردەیەکە کە وەکوو بوونەوەرێک لەگەڵ خەڵکی کۆمەڵگای خۆی دەژی، دەگۆڕێ، گەشە دەستێنێ، بە خۆ دەنازێ و تەنانەت هەندێجار دەشمرێ. مردنی هەر زمانێک بە واتای مردنی بەشێک لە فەرهەنگ و کولتووری مرۆڤایەتییە. مردنی هەر زمانێک خەسارێکە بۆ ژیار و شارستانییەت و دەسکەوتەکانی مرۆڤ. بۆ ئێمەی کورد، وەکوو بەشێک لە کۆمەڵگای مرۆڤایەتی و خاوەن ژیار و شارستانییەت، زمان فاکتەرێکی گرینگ و چارەنووسسازە لە فەرهەنگ و ناسنامەی نەتەوەییمان. لە ڕاستیدا زمان تەنیا چەکی مانەوە و پارێزگاری لە کەرامەت و ناسایەتیمانە. زمانی کوردی تەنیا هۆی بوون و درێژەبەژیان و بەردەوامیمانە. هەرچەند لە درێژاییی مێژووەوە تا ئێستا ئەوە زمانەکەمانە کە ئێمەی پاراستووە و پێشی قەڵاچۆبوونمانی گرتووە. بەڵام بەداخەوە ئێمەی کورد(بە هەر هۆیەک…) کەمتر لە بەشەکانی دیکە بایەخمان پێ داوە و کەمتر خۆمان لێی بە خاوەن زانیوە. کەمتر هەستمان بە بەرپرسایەتی کردووە و کەمتریش پاراستوومانە. بە جۆرێک کە ئەمڕۆ زمانی کوردی لەگەڵ قەیرانێکی گەورە دەستبەیەخەیە و شەڕی مان و نەمان. پێویستە لەمڕۆوە هەموومان، هەر تاکێکێ کورد، خۆمان بە بەرپرس بزانین و وەکوو ئەرکێکی نەتەوایەتی بۆ مانەوە و پاراستن و گەشەی زیاتری تێ بکۆشین. بۆ بەجێگەیاندنی ئەم ئەرکە گرینگە، گرینگترین و پێویستترین کار ئەوەیە، بە زووترن کات، هەموومان دەست بکەین بە خوێندن و نووسین بە زمانی کوردی و شۆڕشێکی زمانی هەڵگیرسێنین. هەروەها پسپۆڕان و زمانەوانانی کوردیش هەڵمەتی شوتنەوە و خاوێنکردنەوەی زمانەکەمان لە وشە و دەستەواژە بیانییەکان، دەست پێ بکەن و ئەرکی ڕێبەرایەتیی شۆڕشەکە بە ئەستۆ بگرن. لە بیرمان نەچێ ئەم زمان پیرۆزە میراتی پڕبایەخی مێژوو و باب و باپیرانمانە. ئەوان بە خوێن و گیان(بەبێ خوێندەواری) پاراستیان و بێ کەموکووڕی بە ئێمەیان گەیاند. پێویستە ئێمەی(خوێندەواریش؟؟) شان بدەینە بەر ئەم ئەرکە و ئەو ئەمانەتە پیرۆزە بێ کەموکووڕی بە نەوەی داهاتوو بگەیەنین. “پیرۆز بێ ۲ی ڕەشەمە، ڕۆژی جیهانیی زمانی زگماکی” وێڕای ڕێز و سپاس بەرپرسی گشتیی ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان ئەمیر پیادە ڕێکەوتی: ۲ی ڕەشەمەی ۲۷۲۰ 📎 https://www.fzkbeyan.com/?p=991 🆔 @fzkbeyan
Mostrar todo...

Show comments
telegra.ph/کورتەیەک-لە-ژیاننامەی-مامۆستا-هەژار-02-20 ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ✅ کورتەیەک لە ژیاننامەی مامۆستا هەژار 📚 سەرچاوە: بەشێک لە کتێبی هەژار لە لووتکەدا، فەرەیدوون حەکیم‌زادە، نەشری ڕاژە، ۱۳۹۹ ❇️ #ژیاننامە #مامۆستا_هەژار #هەژار #هەژار_موکریانی 🆔 @fzkbeyan
Mostrar todo...
کورتەیەک لە ژیاننامەی مامۆستا هەژار

‍ عەبدوڕڕەحمان شەڕەفکەندی کوڕی مەلا محەممەد (بۆرە)،کوڕی مستەفا ڕۆژی هەینی شەشی شەعبانی 1339ی کۆچی مانگی بەرامبەر لەگەڵ 26ی خاکەلێوەی 1300ی هەتاوی (1921ی زایینی) لە گەڕەکی خڕێی مەهاباد لە دایک بووە. دو ساڵانە دەبێ کە دایکی لە تەمەنی 17 ساڵیدا بە هۆی نەخۆشی ئازارە باریکە کۆچی دوایی دەکا. باوکی عەبدوڕەحمان پیاوێکی خواناس و لە خواترس بووە. عەبدوڕڕەحمان لە تەمەنی 5 ساڵیدا لە لای باوکی دەستی بە خوێندنی ئەلف¬وبێ و قورحان کردووە. دوای ماوەیەک چۆتە مەکتەب¬خانە و لە وێڕا چۆتە خانەقای شێخی بۆڕهان. حەفدە ساڵانە دەبێ کە…

Show comments
ئەمڕۆ، ۲ی ڕەشەمە، ڕێکەوتە لەگەڵ ساڵیادی کۆچی دواییی شاعیر و نووسەر و وەرگێڕی گەورەی نەتەوەکەمان، هەرگیز نەمر مامۆستا عەبدوڕڕەحمان شەڕەفکەندی ناسراو بە "هەژار موکریانی" ڕۆحی بەرزی شاد و یاد و ناوی بۆ هەمیشە لە دڵی نەتەوەکەیدا بە بەرزی دەمێنێتەوە. 🆔 @fzkbeyan
Mostrar todo...
Show comments
کوردینووسانی کوردی شێوێن ! لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، خوێندەواران بۆ فێربوونی خوێندنەوە و نووسین بە زمانی گەلەکەیان یا هەر تێناکۆشن و هۆگر نین و پێیان دواکەوتووییە، یا بەشێک لە هۆگرانی فێربوونی زمانی کوردی لەو فێرگانەی لە لایەن هێندێک خەمخۆرانی زمانی کوردی دانراون، فێر بوون یا زۆر کەسیش هەن بە خوێندنەوەی بابەتەکانی وەک شێعر و چیرۆک، ڕەمەکی و بە بێ ئەوەی زانیاریان لە ڕێنووس و ڕێزمان هەبێ فێری کوردی بوون. چونکە لە باشووری کوردستان زیاتر لە نیو سەدەیە و لەو ماوەشدا سی ساڵە دەستەڵاتی کورد هەیە بە زمانی کوردی دەخوێنن و دەنووسن، کوردی پارچەکانی دیکە وا دەزانن لە باشوور ئەوەندە بە زمانەکەیان ڕاگەیشتوون، هەرچی باشوورییەکان بیڵێن و بینووسن کوردییەکی پەتی و بێ هەڵە و پەڵەیە. بەڵام بەداخەوە لە باشوور نە تەنیا زمانی کوردی نەگەشاوەتەوە، بەڵکوو زۆر کەمن ئەوانەی تەنانەت مامۆستای زانکۆی بەشی وانەی کوردی لە سەرەتایی هەتا دواناوەندین، ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی دە قسە و نووسینەکانیاندا بە کاربەرن و موبایلی هەمووانیان چاو لێکەی، دوو کەس لە تختەکلیلی کوردی کەڵک وەرناگرن. ئەگەرچی شاعیران و نووسەرانی دڵسۆزیان زۆرن، بەڵام لە فەزای مەجازیدا کەمیان لە نووسراوەکاندا وەک کوردیزان و کوردینووسێک ڕەچاوی یاساکانی زمانی کوردی دەکەن. لە ڕۆژهەڵات ڕابوونێکی گەورەی زمان و ئەدەبیاتی کوردی وەڕێ کەوتووە، ئەوانەی خەریکن و تەمای خزمەتیان هەیە بوونە سێ قۆڵ. یەکەم، به وردی و بە ڕەنجێکی زۆر تێدەکۆشن و دەخوێننەوە و توێژینەوە و لێکۆڵینەوە دەکەن و لەگەڵ کەسانی زاناتر لە خۆیان هەڵسوکەوت دەکەن و لە کۆڕ و کۆمەڵی ئەدەبیدا ئەندام و بەشدارن و بە پێی هەلومەرج چالاکی و تێکۆشانیان هەیە، زۆرن ئەو کەسانەی وەک نووسەر و شاعیر و توێژەری ئەدەبی و کۆمەڵایەتی و مێژوویی، هەر حەوتووی لە شارێک پەردە لەسەر کتێبەکانیان لادەدرێ و بوونە ئەستوونی میچی ئەدەبیاتی کوردی. بەڵام کەسانێک هەن، بە خوێندنەوەی چەند کتێب و بابەتێکی کوردی و هێندێک خوێندنی زمانی فارسی، لەنێوان فارسی نووسی و کوردی نووسیدا گیریان کردووە و نە فارسی چاک دەزانن و نە کوردی نووسیش فێر بوون و ئەگەر منداڵانیان و هاوڕێ و خزمان باسی فارسی بکەن، ئەوان لێیان دەبنە سەعدی شیرازی و هاڕەش لەبڕەی ناکەنەوە و ئەگەر باسی کوردیش بکرێ، وتەیەکی باڵوڵ یا مەلای مەزبوورە بە نێوی مامۆستا هەژار و مامۆستا هێمن وەک تۆپەڵە قوڕ بەنێوچاوانی بەردەنگەکانیان دادەن. هێندێک کەسیش یا زۆر جوان کوردی نووسی دەزانن و یا هەن بە ڕادەیەک دەزانن کە نانی پێ پەیدا کەن و بۆ بەرژەوەندی تاکەکەسی و گروهی وەک بانگەوازی ئابووری و پیشەیی بەکار دێنن و تەنیا مەبەستیان ئەوەیە بە کەڵکوەرگرتن لە وشە و ڕستە و شێعر و بابەتێکی کوردی سه‌رنجی بەرامبەرەکەیان ڕاکێشن و لە ڕێنووس و ڕێزماندا چەندە هەڵەیان هەیە، وەبەر چاوی ناگرن و وشە و ڕستەکان بە هەڵەش دەیان جار کاوێژ بکرێنەوە کێشەی نییە و مەبەستیان پێکاوە و با زمان هەر بشێوێندرێ...! بەڵام سەرەکیترین شێوێنەرانی زمانی کوردی، سێ تاقمن: یەکەم، ئەو کەسانەی خۆ بە زانا و زمانزانی کوردی دەزانن و بە نێوی سەیر و سەمەرە دەیان گرووه‍ و کاناڵی بە نێو ئەدەبی و زمانەوانی و کولتووری و مۆسیقی ساز دەکەن و لە سەت بابەت، بابەتێکیان مەرجەکانی هەبوونی ڕەسەنایەتی زمانی تێدا نییە و زۆرتریش لاسایی و فۆروارد (ڕاگواستن)ە و لە پەنا ئەو هەڵە و نەزانینەشدا، زاراوە یا نەریت و کولتووری شوێنێکی کوردەواریش دەدەنە بەر گاڵتە و گەپجاڕی. تاقمی دووهەم، ئەو کەسانەن کە خۆ بە پسپۆڕ‌ و زمانزانی کوردی دەزانن و بۆ خۆنواندن یا بۆ بەرژەوەندی گیرفان و نێوبانگ بۆ فیلم و پیشەکان، بابەتگەلی زمانەکانی دیکە وەردەگێڕنەوە سەر زمانی کوردی و نموونەش زۆرتر دۆبلاژی زنجیرە دراماکانی تورکی و فارسی و هیندین کە تەلەفزوێنە کوردییەکان بڵاوی دەکەنەوە. تاقمی سێهەم، ئەو کەسانەن لە کاناڵە هەواڵدەرییەکانی مەجازی بە دەیان نێوی سەیر وەک، فڵان شار ڕووداو، فڵان جێ هەواڵ و فڵان جێ نیوز، ئەو تاقمە زمانشێوێنترینن بەو هۆیە کە زۆربەی خەڵکی خوێندەوار کە موبایلێکی سەفحە ڕەنگی و ئینتڕنێتی هەبێ، لانیکەم یەک یا چەند کاناڵی مەجازی هەواڵنێری لە موبایلەکەی دایە و ڕۆژانە دەیان جار سه‌رنجی دەداتێ و زۆر لە وشەکان چەند پات دەبنەوە و دەبنە وشەیەکی ڕەسەن لە مێشک و هزری خوێنەردا، ئەو کاناڵە هەواڵنێرییە مەجازیانەش هەواڵی یەکتر ڕادەگوێزن، هەڵەکان ناسڕێنەوە و وادەزانن زمانی کوردی باشوور، ڕەسەن و بێ عەیبە، هەروەک ئەوان بەجێی فەرماندار دەنووسن "قایمقایم" و بە جێی ئوستاندار، پارێزگار کە تەرجەمەی "محافظه"ی عەڕەبیە کاوێژ دەکەنەوە و کاناڵە مەجازیەکان خەریکن زمانی کوردی پێ لە گرێژەنە دەبەن و کەسیش دەنگی لەبەر نایەت. ✍ حاجی عەبدوڵڵا حەمزە سەردەشت، گەلاوێژی 99 T.me/FergeyZkurdi
Mostrar todo...
فێرگەی بەیان{لقی سەردەشت}

"بە خێر بێن بۆ فێرگەی بەیان" فێرگەی بەیان تەنیا کار بۆ فێربوونی ڕێنووس و ژیانەوەی زمانی کوردی دەکا. بەڕێوەبەران:محەممەد یووسفی کلسووم حەسەن زادە کەوسەر ئیبڕاهیمی پوور کاڵێ ئەفشارفەر @ebrahimipour98

کوردم بە شەقامی ڕێزدا دەڕۆم ئەویندارانی زمان و وێژە و ئەدەبی کوردی، ئەی هەموو ئەو کەسانەی دۆستی فەرهەنگی ڕاستەقینە و گراوی ئەلفوبێی ڕێز و خۆشەویستین، زۆر لەمێژە خوتخوتەی نووسینی مژارێک لەسەر فەرهەنگی بانگکردن و وەڵامدانەوەم لە دڵدا دێت و دەچێ. ئەو بەشە لە ئاخاوتن بەشی هەرە زۆری گفتوگۆی ڕۆژانەی ئێمەیە و نکوڵی لێ ناکرێ. بەڵێ، هەموو نەتەوەیەک بنەمایەکی تایبەتی فەرمی و نافەرمی بۆ ئەو بەشە هەیە و لەلای خۆیان و نەتەوەکانی دیکەش دەبێ ڕێزی لێ بگیرێ. ئێمەی کوردیش بنەمایەکی تایبەتیمان هەیە و نابێ وەپشتگوێ بخرێ، چونکە ڕیشەی زانستی، فکری و ئەخلاقی لەو جۆرە ئاخاوتنانەدا بەدی دەکرێ. کاتێک دەڵێین فەرهەنگ، واتا لایەنی باش و قەبووڵکراوی هەموو کردەوەیەکی مرۆڤانەی جوان. چاکوچۆنی، بانگکردن و وەڵامدانەوەش بەشێکن لەو شتە جوان و قەبووڵکراوانە. بێگومان ڕووی جوانی ئەدەب، لە ئاخاوتندا چاکتر دەردەکەوێ، چونکە کەسێک قسە نەکا، ناسینی ئاستەمە؛ بەڵام کاتێک وەقسە دێت، ئەوە ڕووی ئەدەبی، زانستی و مرۆڤانەی زۆر جوان ئاشکرا دەبێ. ئەوەی زمانشڕە و قسەی نەشیاو و ناحەز دەکا، دیارە زنەی ئەدەبی لاوازە و ڕەنگە وردە وردە خەڵک لێی بتەکێنەوە و لە دوایشدا دەبێزرێ. هەموومان ئەو وشانە دەزانین و دەناسین: کاک، دێد، خوشک، برا، ڕۆڵە، گیانە، بەڵێ، نەخێر، مام، پوور، بەڕێز، خاتوون، باجی، مامە، خاڵە، هێژا و... . یان هێندێک وشەی پەیوەندیدار لەگەڵ کاری هێندێک کەس وەک وەستا، دکتۆر، ئەندازیار، مامۆستا، مەلا و... . هەروەها هێندێک دەستەواژە وەک: سڵاوت لێ بێت، بەیانیت باش، دەم باش، کات باش، ئێوارە باش، ماڵاوا، خوات لەگەڵ، ژیانت باش، شەوت ئارام، شەوت باش و... . ئەو وشە و دەستەواژانە هێندێکیان دەلکێندرێن و هێندێکیش بە تەنیا کاریان پێ دەکرێ و هەر هەموویان ڕێز، حورمەت، پەیوەندی، خۆشەویستی و میهرەبانی زۆر دەکەن، بەڵام کەمتر دەبیسرێن و دیارە لەگەڵ کەملوتفی خەڵک ڕووبەڕوو دەبنەوە، ئەگەر کەڵکیان لێ وەرنەگیرێ بێ ئەوەی هەست پێ بکەین، جێگەیان بە دەستەواژەی ساز کراو و بێگانە دەگۆڕنەوە. لێرەدا دەمهەوێ بڵێم ئەو وشانە لەخۆڕا نەهاتوون، ئەگەر هەن بۆ لە جێگای خۆیان کاریان پێ ناکرێ؟ یان بۆ دەبێ هێندێک وشەی نەشیاو و نابەراو کە نیشانەی ئەدەبییان پێوە دیار نییە، ببنە جێنشینی ئەوان؟ لەگەڵ ڕێزم بۆ زاراوە جیاوازەکانی هێندێک ناوچەی کوردستان، زۆر جار دەبیسین کەسێک بانگ دێڵێ: کا ساڵە؟ کا ڕەسوو؟ بەڕێزان، بیرتان لێ نەکردۆتەوە (کا)، وردکرا و ئەنجنەراوی کڵۆشی گەنم و جۆیە؟ یان ساڵە دەبێتە پاشگری تەمەن وەک دوو ساڵە، سێ ساڵە و...!؟ دروستی ئەو بانگکردنە (کاک ساڵح)ە. کاک واتا برا و لە جێگای برا، (ساڵح)یش، ناوی کەسەکەیە و واتا کەسێکی خوایی. لێرەدا دەردەکەوێ چەندە جیاوازی هەیە لە ناو ئەو دوو جۆرە بانگکردنە. بانگکردن و وڵامدانەوە ڕاستە بۆ ئاگادارکردنەوەیە، بەڵام دروستگوتنەکەی، ڕیشەی پەروەردەیی و ئەخلاقی و هێژایی پێوە دیارە، کاتێک دایک بانگی منداڵەکەی دەکا دەڵێ: ڕۆڵە گیان! منداڵەکەش وڵامی دەداتەوە: بەڵێ دایە گیان! لێرەدا پەیوەندییەکی قووڵی خۆشەویستی و ڕێز ساز دەبێ و ئەو منداڵەش هەست بە ئۆقرەیی دەکات و بۆشایی خۆشەویستی لە ناخیدا ساز نابێ. با سەرنج بدەینە وشەی (مامۆستا): مامۆستا واتا ئەو کەسەی زانا و لێزانە لە بوارێکی پەروەردەیی و فێرکاری، قوتابی و خوێندکاری هەیە و وانەیان فێر دەکا، بەڵام بەهەڵە پێی دەگوترێ (مامەستا) یان (مام وەستا)! وشەی مامەستا و مام وەستا واتای (مامۆستا) ناگەیێنن و وا باشترە دروستەکەی بڵێین. ڕەنگە لەناو هێندێک نەتەوە، فەرهەنگی جیاوازی بانگکردن و وڵامدانەوە بە جۆرێکی دیکە هەبێ، زۆربەمان دیومانە لەناو دراما و فیلمە سینەماییەکاندا ناوی وەک (جەک، بێل، ڕاکی) و... بێ پێشگر و پاشگری ڕێز دەگوترێن، دیومانە مندالێکی بچووک بانگی بەساڵاچوویەک دەکا، هەر بە ناوی بچووک بانگی دەکا، ئەو جۆرە دوانە بۆ ئەوان ئاساییە و ئێمە نابێ لاسایی ئەو فەرهەنگە بکەینەوە ئەگینا دۆڕاندوومانە. سەرنج بدەنە دەوڵەمەندی زمانی کوردی: خاتوو شەهێن، کاکە ڕێبوار، دایە گیان، خاڵە مەحموود، دێدە ڕابی، پوورە شەیدا، باجی سنوور و... . ئێمە بە درێژایی تەمەنی مرۆڤ و جێگە و پێگەی کەسەکان وشەی ڕێزمان هەیە. خۆ ناکرێ فەرهەنگی نابەرا و دوور لە ڕێز و خۆشەویستی بێگانە بکەینە باو و لە گفتوگۆی ڕۆژانە کاری پێ بکەین چونکە خەسارێکی گەورەیە لە زمان، بەڵام ئەرکی ئێمەی فەرهەنگی چییە؟ هاوەردە کردنی ئاکاری جوان و بەکەڵک، هەناردەکردن و ناساندنی فەرهەنگی ڕەسەنی خۆمان، وەلانانی ئاکاری خراب و ڕاگرتن بۆ پەڕینەوە و بە مێژوو ئەسپاردنیان. لە کۆتاییدا ڕاستە ئەو بابەتە زیاتر هەڵدەگرێ، بەڵام بە کورتی دەڵێم: دەبا چیتر لە شەقامی کاڵفامی و نەزانی و بێ ڕێزیدا هەنگاو نەنێینەوە. ✍نووسینی: حەسەن ڕەوش ( پارێزەر‌) 🆔 T.me/FergeyZkurdi
Mostrar todo...
فێرگەی بەیان{لقی سەردەشت}

"بە خێر بێن بۆ فێرگەی بەیان" فێرگەی بەیان تەنیا کار بۆ فێربوونی ڕێنووس و ژیانەوەی زمانی کوردی دەکا. بەڕێوەبەران:محەممەد یووسفی کلسووم حەسەن زادە کەوسەر ئیبڕاهیمی پوور کاڵێ ئەفشارفەر @ebrahimipour98

✅ کلیپی تایبەتی کۆتاییی تاقیکاریی خولی چوارەمی ڕێنووسی کوردی لە شاری "جوانڕۆ" لەلایەن ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیـان ڕێکەوتی 30ی پووشپەڕی 2720ی کوردی. 🆔 @fboza
Mostrar todo...
__سه‌رده‌شت له‌و کاته‌وه‌ تاکوو هه‌نووکه‌ له‌و په‌ڕى بێکه‌سیدا هه‌ناسه‌ى سواره‌ و برینه‌کانى ساڕێژ نه‌کراونه‌ته‌وه‌، به‌رکه‌وتوان له‌و کاته‌وه‌ تا هه‌نووکه‌ له‌ دۆخێکى زۆر ناله‌باردا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، خه‌ڵکى ئه‌و شاره‌ هه‌موو ساڵیک هه‌وڵ ده‌ده‌ن که‌ یادى ئه‌و کاره‌ساته‌ به‌ شێوه‌یه‌ک بکه‌نه‌وه و ئه‌و رۆژه ڕەشه‌ی مێژوو بۆ هه‌میشه له یاده‌کان بهێڵنه‌وه. # جیهان بە کاتی سەردەشت # کیمیابارانی سەردەشت # سەردەشت 7#ی پووشپەڕ
Mostrar todo...
کاتژمێرى (۴:۳۰)سه‌ر له‌ئێواره‌ى (۲۸)ى حوزه‌یرانى ساڵى (۱۹۸۷)ى زایینى، به‌رانبه‌ر به‌ (۷)ى پووشپه‌ڕى (۱۳۶۶)ى هه‌تاوى، هێزه‌ ئاسمانییه‌کانى ڕژیمى به‌عسی عێراق و فڕۆکه‌وانه‌کانى ئه‌و سوپایه‌، به‌ گازى کیمیاوى شارە جوانه‌که‌ی کوردستان (#سه‌رده‌شت)یان، له چوار لای قه‌ره‌باڵغی شار و گوندى ڕه‌شه‌ هه‌رمێیان به سێ گازی مێشک و ڕه‌وانی (تابون، سارین، سومان) و سیانوژه‌ن بۆردوومان کرد. به‌پێى ئاماره‌ سه‌ره‌تاییه‌کان له‌وکاته‌دا زیاتر له‌ (١١٠) که‌س به‌ گازى کیمیاوى گیانیان له ‌ده‌ست دا و زیاتر له‌ (٨) هه‌زار که‌سیش له پیر و لاو، ژن و منداڵ بریندار و ژه‌هراوى کران. شارى سه‌رده‌شت یه‌که‌مین شار بووه‌ له‌ جیهاندا که‌ تا ئه‌و کات بۆردوومانى کیمیایى کرابوو و زیاتری هۆکاره‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ جه‌نگی ئێران و عێراق له‌و ناوچه‌یه و به‌شێک له‌ هۆکاره‌کانیشى بۆ کورد بوون و لە سنوور بوونی ئەوشارە.
Mostrar todo...