es
Feedback
(ٸیلاھە...💙)

(ٸیلاھە...💙)

Ir al canal en Telegram

Floweroholic💙🌿

Mostrar más
1 025
Suscriptores
Sin datos24 horas
-37 días
-1130 días
Archivo de publicaciones
ڕەنگە.. لەوانەیە ڕۆژێک... بۆنا.. Elaha..

بەڕای من دۆزینەوەی کەسێک کە لە ھەستەکانی ناخت تێبگات زۆر قورسترە لە ھەڵگرتنی تۆپێکی ٸاگرین لەنێوان دەستەکانت و کێوێک لەسەر شانت و ژیان کردن لە بەستەڵەکی باکور و تەنانەت پڕ کردنی سەبەتەیەک لە ٸاو... Elaha..

چواردەورمان پڕبووە لە زانا نەزانەکان، جوانتر بڵێم مێشکێکی گەورەی ناوبۆش..ھەیکەلێکی زەبەلاحی ھیچ نەزان، ئەرێ ھیچ! ھیچ Elaha

ٸامێزی بەجۆرێ بوو من لەدوورەوە ھەستم بە گەرمیەکەی ٸەکرد... Elaha..

پروین جیان ھەرچەنە ٸەمە بۆتۆیە وەلێ چەنێک خۆمی تیا ٸەبینم... Elaha.. 🌚💔💙

اینکه خاک سیهش بالین است اختر چرخ ادب پروین است گرچه جز تلخی از ایام ندید هر چه خواهی سخنش شیرین است صاحب آنهمه گفتار امروز سائل فاتحه و یاسین است دوستان به که ز وی یاد کنند دل بی‌دوست دلی غمگین است خاک در دیده بسی جان فرساست سنگ بر سینه بسی سنگین است بیند این بستر و عبرت گیرد هر که را چشم حقیقت‌بین است هر که باشی و به هر جا برسی آخرین منزل هستی این است آدمی هر چه توانگر باشد چو بدین نقطه رسد مسکین است اندر آنجا که قضا حمله کند چاره تسلیم و ادب تمکین است زادن و کشتن و پنهان کردن دهر را رسم و ره دیرین است خرم آن کس که در این محنت‌گاه خاطری را سبب تسکین است..

💙🌿..
💙🌿..

وە لەوانەشە باوەشێک کۆتای بەم ھەموو دەردە سەرییە بھێنێ... Elaha..

چەنێک ژیان ٸەیەوێ با ٸەزێتت بات چەنی ٸەیەوێ با بتخات.., تۆ وەک گوڵ ڕەگەکەت لە زەوی توند کە لێگەڕێ گەردوون چەرخی خۆی بسوڕێنێ.. تا ٸەگاتە ٸەوڕۆژەی خۆر لەسەر سەری تۆیەو فەلەک بەلای تۆیا سوڕاوە.. ٸەوکات تۆش چرۆت ٸەبێ بە گوڵ و ناز ٸەکەی بە جوانیتەوە و پشانی ٸەیەی سەختیەکان تۆیان نەخست بەڵکو دروستیان کردی..💙🌿 Elaha..

ٸیلاھیم.... .. .. Elaha..

ٸیتر ٸاوا بوو,... حەیف کە وابوو

من شەرەفی ٸەو متمانەیەم بەخشی بەتۆ , تۆش بەخۆشحاڵیەوە شکاندت.. بۆ ٸێستا کە ھیچ, وەلێ لە سەرگەرمترین خۆشیەکانی تەمەنت ٸەمجارەیان من بە تەمەننایەکی زۆرەوە لەدوورەوە سێری پارچە پارچەبوونی ٸەو خەیاڵگەلانەت ٸەکەم کە لەسەر شکانی من بنیاتت نابوو.. وە منیش بەخۆشنوودیەوە پێکی شەرەف بەرز ٸەکەمەوە, ٸەوکات ٸەزانی ڕووخاندنی متمانەی کەسێک یانی چی... Elaha..

متمانە کاتێ ٸەدرێ بە کەسێ لایقی متمانە پێکردن نیە ٸەکرێ ببێتە کوشندەترین دەرد , ٸافاتێک کە قەت بەسەر کەسا نەھاتوە وا لەمرۆڤ ٸەکات تا دوا ڕادەی بونی قێز لەخۆی بکاتەوە لەپای ٸەو بژاردە ھەڵەیەی کردوویەتی.. ٸاخر بە بڕوای من متمانە لە سەروو ھەر ھەستێکی ترەوەیە تەنانەت خۆشەویستیش , چون خودی ھەریەکێ لە ھەستەکانی تر بێ متمانەبوون پێیان خاڵی ٸەبنەوە لە جوانی و لە گرنگیەکەی کەم ٸەبێت و یەتەخوار تا ٸەوەی ٸیتر نامێنی.. چونکە ھەرشتێک ھەر کەسێک ھەر ھەستێک دابماڵرێ لەو بەھا ٸەخلاقیە ٸەوەی لێی ٸەمێنێتەوە جگە خەیاڵاتێکی پوچ ھیچیتر نییە و ٸەکرێ لەھەر ساتێکا تەفروو تونا ببێ.. Elaha..

لــە کۆتای نـیـشـــانـت دام چ درۆیەکی شـــیرین بووی نیـوەو گورگەو نیوە و ڕێوی بەس لە بەرگی مەمو زین بووی دەرکەوت دڵت و وشەی زارت گەلێ دوورن و یــەک ناگرن مژدەبــێ خیانەت کــاران زۆر ٸەژین و زوو نامرن ٸەو کاٸینەی لەژێر ناوی مەغدووریت خۆت پڕ لە فێڵی وەک دڵشکاو شانۆ ٸەکەی خۆشت یارت جێ ٸەھێڵی وەک و ھەموو دڵ شکاوان لــێرە ھــیچم پــێـنــابــڕێ ٸاھی سینەم نا ,بەس خودام داھـــاتوی ژیـنــت بــگرێ لە دەستت دام بەجێت ھێشتم توند دڵمت کێشا بە زەوی نزای ڕۆحمت لەگەڵدابێت تاکو شەوان تێر نەخەوی شاباز....

ھەموو شادییەکان لە وجوودی ٸەوا کۆبوونەتەوە.. بەجۆرێک تەنھا بە بینینێکی ٸەڵێی ھەموو جەستەم بۆتە دەم و پێٸەکەنێ.. نازەنینترینم.
ھەموو شادییەکان لە وجوودی ٸەوا کۆبوونەتەوە.. بەجۆرێک تەنھا بە بینینێکی ٸەڵێی ھەموو جەستەم بۆتە دەم و پێٸەکەنێ.. نازەنینترینم.🌿💙 Elaha..

امین...💙

باوەڕمان بە قودرەتی خودا ھەیە, گەرنا ٸەم ڕۆژانە ھی بەرگەگرتن نین... Elaha..

یەکەم و کۆتا و ڕاسترین وانەی ژیان.. (ھیچ کەس جێی متمانە نیە) Elaha..

خۆزگە لە یەکێک لەم شەوانە لەگەڵ ھێڵنج یان تۆشم ٸەھێنایەوە... Elaha..

ٸیتر ھیچ نانووسم تۆ خوێنەری کەسێکی تری...!