es
Feedback
(ٸیلاھە...💙)

(ٸیلاھە...💙)

Ir al canal en Telegram

Floweroholic💙🌿

Mostrar más
1 024
Suscriptores
-124 horas
-47 días
-1030 días
Archivo de publicaciones
ٸەزیزم من بە جۆرێکم شەو تا بەیانی بەدیار وێنەیەکتەوە ٸەگریم, وەلێ کە لەدەرەوە ٸەتبینم ڕوت لێوەر ٸەگێرم.. Elaha..

تێکستێکی تەمەنی( 16) ساڵیم... :)

ٸەوە ڕاست نییە کە ٸەڵێن دڵ ٸاگای لەدڵە ٸاخر کارو پیشەی من ھەرگریان و خەم خواردنە ٸەگەر ٸەوەڕاست بوایە دڵ ٸاگای لەدڵ بوایە ٸەبوایە تۆش تۆزێ بیری منت بکردایە بەڵام سەد حەیف و مەخابن کە ٸەمانە گشتی درۆن تەنیا بۆ ٸەوە وتراون تابڵێن چیتر خەم مەخۆن ٸەگینا درۆیە دڵێک ٸاگای لە دڵێبێ مەگەر تەنھا خوا بزانێ چی لەناو دڵمەگوزەرێ Elaha..

نەبوونی تۆ بە جەھەنەم, بەس نیە دایکم و باوکم ھەناسە ٸەیەن و لە لامن...💙 Elaha..

ٸیلاھیم, زۆر ماندووم ٸەوەنەشی تا ٸێرە ھاتوم وٸارامم گرتووە لە ڕەحم و بەزەی خۆت بووە.. گەرنا بەندەیەکی وەک من چۆن ٸەتوانێ بەتەنیا شان باتە بەر ھیچ شتێک.., ٸیتر شتێک بکە ناخم ٸارام بگرێ .. چاومان لە ڕەحم و کەرەمی تۆیە بێ خۆتمان مەکە... Elaha..

ٸیزن ھەیە تەنیا یەک جار من بێمە جێت تۆ لەجێی من واتە تۆ ٸاشقی من بیت ٸەمجارە تۆ بێیتە ڕێی من تۆ میھرەبان بیت و منیش سارد و سڕ بم ھەر وەکو خۆت بە زۆری بزانم جارێک تەنھا یەک جار پێبکەنم بۆت گلەی بکەیت دایم لێم بڵێی بۆ دیار نی دڵ و گیان منیش پێکەنینم بێت و بڵێم کاتم نەبوو دیسان پێت خۆشە کە لەجێگەی من ھەموو شەوێکت گریان بێت بەڵام ھەر زۆر بە ٸاسانی خەو بۆ چاوەکانی من بێت تۆ حەسرەتی یەک بینینم تا لێواری مەرگت بەرێ بڵێم گەر منیش نەبینی خەفەت مەخۆ تێٸەپەڕێ ھەموو شەوێک وێنەکانم توند توند لە ٸامێزت بگری منیش بێ ھەست لێت گەڕێم تا لە تەنھای خۆتا بمری بۆ ٸەوەی گوێت لە دەنگم بێ بشێوێنی ھەموو دونیات منیش مەنعی دەنگم بکەم بڵێم با کاتم لێ نەبات...

لە نامەیەکی خۆکوژیدا خوێندمەوە، لە کۆتاییدا نووسیبووی؛ پەروەردگار، قۆڵەکانت دەکەیتەوە؟ کەسم نەماوە لە باوەشی بگرم!

ببینن چیم دۆزییەوە... :)💙

بۆ (خۆم)ی ٸازیز..بەرەو کۆتای ساڵ و کردنی دنیایەک ٸەزمون و بڕینی ڕیگایەکی پڕلەٸاستەنگی وبەرزونزم ٸەچین ..ساڵێکی تابڵێی دژوار ودزێوت تێپەڕاند دونیایەک جوانی کەسانی باش و فرسەتی باشیش پێیاین تاھەم خۆمانو تواناکانمان ھەمیش کەسانی بەناو ھاوڕێ و دۆست بناسین..من لێرەوە پێت ٸەڵێم شیرینی گیانم (خۆم) لەجێی ھەرکەس و ھەرکاتێ کەشایەنی پیاھەڵیان وشانازیکردن بووی وکەس نەبوە یان بەپێی پێویست ولەٸاست تواناکانی تۆنەبوە...من شانازیت پێوە ٸەکەم بۆ ٸەوڕۆژە سەختانەی کەبەتەنیا بەڕێتکرد بۆ ٸەوساتانەی کە ٸەتتوانی بۆستی لەھەوڵ یان بەڵام سەرکەش بوی و نەوھێشت ببەزێی بۆ ٸەوکاتانەی کە بەقسە نەگریس وتاڵەکانیان تۆیان برینار کرد بەڵام تۆجوانی و سروشتی خۆو بۆزەڕەیەک ون نەکرد و دایم مرۆڤبوونی خۆت سەلماندوە ..وەزۆر زیاتر شانازی ٸەکەم کەبیرم یەتەوە چەن جوان توانیوتە ببیتە ھیواو ٸومێد بۆ ٸەوانیتر ..توانیوتە لەگەڵ ٸەو ھەموو خراپیەیا باشیەکانی ٸەوانیتر لەبیر نەکەی و بەجودو بونیان سوپاس گوزاربی...وەشوکرانەی ٸیلاھی ٸەکەم بۆ سات بەسات کەدایم لەگەڵم بوەو پشتی بەرنەیاوم دایم چاوگی گەشبینی و داھاتویەکی باشو تەوااوی ھەستە باشەکانی پێبەخشیوم ,وای کردوە ٸەوەنە بڕوام پێیھەبێ کەبتوانم لەھەرکاتوساتێ بمەوێ بێترسو دوودڵی پەنای بۆببەم..شایەنی باسیشە کەھەمووکات لەھەموو کەس پەناھەندەتروباشتر پڕمیھر تربوەبۆم..بۆیە لەناخی دڵمەوە ٸەڵێم (خوای من خواگیانی بێ خوا..خودای گیان زۆرزۆرو بێ ٸەندازە خۆشمەوێی...ھیوام وایە ٸەگەر کەمێکیش بێت تۆش منت خۆشبوێ ھەرچەن ٸەزانم یەقین و وابەستبونم پێت ٸەوپەڕی خۆشەویستیتە بۆم)...(.......)ی شیرین ;(......)ی ڕوخۆش,خاتونی موحیبەت وسۆز ٸەمەوێ پێو بڵێم :- تا ٸێستا کەسێکی بەوجۆرەو وەکتۆم نەدیوە ٸەوەنە پڕ وزە ٸەوەنە گەشبین من ٸەمەوێ بڵێم بەھەرشێوەیەک کەھەی کەٸیتر ھەرشێوازێکە بەتەواوی ڕەفتارەکانتەوە بەھەرشتێکی باش کە ٸەنجامت یاوەو لەھەمان کات بەوھەڵانەی کەکردوتە ..بە وتەشیرینەکانت یا ٸەوانەی ھەنێجار بێ ٸاگایانە بۆتەھۆی ٸەزێت بۆ ٸەوانیتر بە وزەو زەردەخەنەکانت و دەموچاوە مڕو مۆچەکەی کاتی بێزاری وتوڕەبونت...تۆ ٸێجگار جوانی تەنانەت زۆریش چون خۆت قبوڵ بووە!,بە ڕوخسارە جوانەکەت وتەنانەت ٸەو بەش وٸەندام و برینانەی کەکەسانی تر لەتۆیا بەدڵیان نییە .. یان کەمیەک لە ھەڵسوکەوتەکانت,ھەنێکات وەک مناڵ ڕەفتارکردنت کاتەکانیتر خانم بونت..کە ٸەم ھەموو شتانە پێکەوە تۆیان دروست کردووە..بەڵام چمرۆڤێ!! عەجیب عەجیب بێوێنە..بۆیە لەکۆتاییا ٸەڵێم,خانمی دڵنشین وجوانم سەلاروسەنگین خاتون ٸەزیزی ڕۆح تەمەنای جوانترین وباشترینەکانت بۆٸەکەم ...پێت ٸەڵێم نەکەی ھەرگیز لەھەوڵیان بۆستی بەوفرمێسکانەی کەلەکاتی ماندوێتی وھیلاکیا ٸەیڕێژی,تەمەنێک شانازی بۆخۆت وداھاتوت بەجێ ٸەھێڵی..بەڵێنت پێ ٸەیەم ھەموو تواناکانم بخەمەگەڕ تاٸەوەی شایەنتە پێتی ببەخشم..وەنەکەی لەبیریکەی ھا! ٸەوەی کەھەمیشە خواگیانم لەنزیکترین جێیەلەتۆ..ٸەرێ بەڕادەیە ٸێستا گوێی لەنەفەسەکانتە..خۆتی تەسلیم کە ٸەبینی لەکۆتییا بێخەوشترینی باشەکانت پێ ٸەبەخشێ..خۆشمەوێی❤ ......... لە (..... وە) بۆ (..... ). 31/12/2022 12:09 Am Elaha..

ٸەڕۆین وەلێ لەکۆتای ٸەوەی کەبۆمان ٸەمێنێتەوە دونیایەک پرساری ٸاڕاستە کراوی وەڵام نەدراوەیە لەلایەن ٸەوانەی بەجێمان ھێشتن, ٸاخر ناکرێ ھیچ بڵێین خۆ ٸەگەریش بیڵێین تێناگەن ..ٸاخر ٸەوان نازانن دوای چەندان مشتومڕ و چەندین کاتژمێر بیرکردنەوەو ٸاھ ھەڵکێشان ٸەگەین بەو قەرارەی کە بڕۆین.. نازانن ڕۆشتن ٸازاری زیاترە لە وەی کەبەجێت بێڵن..نازانن چەند حەسرەت ٸەکێشی ھەتا ٸەڕۆی ٸەوەی کەتەنھاو تەنھا ٸەیبینن ٸەوەیە کە ون بویت و نەماوی..وای دا ٸەنێن کەسێکی ڕەق و بێ ھەستی بێخەبەر لەوەی بۆ باشتر بونی ژیانی ٸەوان وباشتر بونی حاڵییان ٸەڕۆی ... لەکۆتایا مەجبور بون بەکەسە خراپەکەی ناو چیرۆکەکەی ٸەوان قبوڵ ٸەکەی بۆ ٸەوەی ٸەو شتانەی کەتۆ ھەستی پێ ٸەکەی وٸەیزانی کەسیتر ٸەزمونی نەکاو نەی چێژێ :) . . . لە ٸەزمونی چەند ساڵێک پێش ٸێستای خانمە بچکۆلەکەوە.. ببینن ھەر لەمناڵیەوە ھەستی بەرپرساری ژیانی خانمە بچکۆلەکەی تەنیوە... Elaha..

کاتێ بە مناڵی ٸازارێکمان ٸەبوو ٸەیان وت گەورەبی بیرتەچێتەوە..ھەرواشبوو لەگەڵ ھەرخولەکێکی گەوربوون ٸازاری زۆرترمان بینی ٸەوانەی مناڵیمان بیرچۆ وە... Elaha..

خودایە گیان پێویستم پێتە.. وەک چۆن ماسیەک پێویستی بە ٸاوە بۆ ژیان.. چۆن گوڵەکان ڕو ٸەکەنە تیشکەکان.. وەک پێویستی پیرە پیاوێ بۆ گۆچان.. منداڵانی ناو لانکەکان بۆ دایکەکان.. شیرینی شەکر بۆ چاییەکان... وەک ٸەزیزێک بۆ خەمەکان.. ٸازار شکێنێک بۆ زامەکان.. دڵیش پێویستی بەتۆیە تا بەردەوام بێت لە لێدان... Elaha..

ٸیلاھیم.... امینـــــــ ...

چەن ساڵێ پێش ٸێستا کە گوێم لە گۆرانی ( ٸەی خودا) ی ھایدە ٸەگرت کاتی دەست پێکردنی ھەموو جارێ تەزوویەک بە گیانما ٸەھات .. ڕاستە کاتێکی زۆر تێپەڕیوە وەلێ ٸەو ھەستانە نەک ھەر ماون بگرە تابێت گەورەتر ٸەبن تیاما... Elaha..

کە گوێم لەم پارچە موزیکە ٸەبێ ٸەڵێی سەد ساڵە تەنیام و لەگەڵ تەنیای خۆما گەورەبووم..ٸەڵێی ٸەو سەربازەم کەلەڕیزی پێشەوەی بەرەکا
کە گوێم لەم پارچە موزیکە ٸەبێ ٸەڵێی سەد ساڵە تەنیام و لەگەڵ تەنیای خۆما گەورەبووم..ٸەڵێی ٸەو سەربازەم کەلەڕیزی پێشەوەی بەرەکانی جەنگەو ٸەشزانێ کەٸیتر ناتوانێ بڕواتەوە ماڵەوە چونکە مردنی نزیکە ..ٸەڵێی ٸەومناڵە لاسارەم کەتۆپەکەی دەستی بردوەو لەسەر سکەی شەمەندەفەرەکە یاری ٸەکاو ٸەویش ھێندەی نیوە کۆڵانێک ماوە پێی بگات..ٸەڵێی ٸەو کەشتیانەم کەلەناوەڕاستی دەریا گیربوون و ھیچ ھیوایەکیان نەماوە منیش بە ٸاسپای ٸەچمە سەرقەراغی کەشتیەکەو چاوەڕێی مردن ٸەکەم ...ٸەرێ ٸەم ھەستانەم ھەیە.. Elaha..

ٸێمەی مرۆڤ دایم ڕاکە ڕاکمانە بەدوای شتی گەورە بەمەبەستی بەدەستھێنانی خۆشی و ٸارامی و شتە سادەکان وێڵ ٸەکەین, بێخەبەر لەوەی ٸەکرێ تەنھا وشەیەک ببێتە ھۆی ٸەوەی تەواوی ڕۆژەکە گەشاوەبیت.. Elaha..

مرۆڤ بوونیش ھێندە ٸاسان نییە ٸەزیزم, بۆیە گەرتوانیت مرۆڤ بمێنیتەوە ..ٸافەرین.. Elaha..

لە تۆڵە کردنەوەی ٸەویندا (ژن) دڕندەترە لە پیاو..

وابزانم ٸەویش وەک ھەموو شتەکانیتر درۆ بوو...

کیژۆڵەکە چیتر نەیویست ھیچ شتێک ھەبێ بیان باتەوە سەر یەکڕێگا و پەیوەستیان بکات بەیەکەوە, چون لەنیوەی ڕێیا ھەموو خەیاڵەکان لەگۆڕنران..وەلێ چی دەربارەی ٸەو کوڕەی کە بۆنی ٸەزیزەکەی تاڕۆحی ڕۆشتبوو... Elaha..