cookie

Utilizamos cookies para mejorar tu experiencia de navegación. Al hacer clic en "Aceptar todo", aceptas el uso de cookies.

avatar

پـه نـدی پێـشینیـان

پـه نـدی پێشینییان خۆراکی گیانه مــۆســیقای دڵه ؛ باخچه ی ژیـــانه په نـــدی پــێــــشینییان یـادگارییه مــیراتی کــۆنــی کـــــورده وارییه په‌ندی پێشینییان به‌ڵگه ی خه‌باته دیارده ی مێژووی گـه ل و وه ڵاته په ندی پێشینییان گـه لێ پیرۆزه مایه ی شانازی بــ

Mostrar más
Irán181 731El idioma no está especificadoReligión y espiritualidad111 594
Publicaciones publicitarias
328
Suscriptores
Sin datos24 horas
-17 días
-530 días

Carga de datos en curso...

Tasa de crecimiento de suscriptores

Carga de datos en curso...

#مامۆستا هەژار    هەویری بەموو ڕێویەکی پیری بەفێڵ وتی بە یەکی جحێڵ تاژیەک هەیە ئاشنامە وا بۆم نووسیوە نامە بیبە و وەڵامی بێنە سەد کەوم لێ بستێنە جوانە ڕێوی پێکەنی گوتی بەڵێ ئەزبەنی هەویرت بێ موو نییە چەقاڵتەت بێ لوو نییە کرێی زۆر و کاری کەم من خۆم دەبێ تێی بگەم تۆ گۆشت کەو نادەی بەمن گۆشتم دەدەی بە دوژمن @pandypishinyan @pandypishinyan
Mostrar todo...
#لوقمان ئەحمەدی هەندێک لەو پەند و دەستەواژانە (ئیدیۆم) کە دەنگی (د)یان تێدایە: «داری هەڵێنە، سەی دز دیارە.»! «کەس بە دۆی خۆی ناڵێ ترشە.»! «بۆ هاری، هەر دەباری.»! «خوا کە دەردی داون، دەواشی داناون.»! «گرێی دەستان مەخە ددانان.»! «دوژمن ببێ بە پردیش، پێیدا مەپەڕەوە.»! «جارێکت خواردم، بە سندانت بم؛ دوو جارت خواردم، نۆشی گیانت بم.»! «دەنگی دەهۆڵێ لە دوورەوە خۆشە.»! «قومارچی کە قوماری دۆڕاند، ئەگەر نەڵێ بە گو...ـم، جیق دەکا.»! «هەتا دووری، پووری.»! «کا ئیی خۆت نەبوو، کادێن ئیی خۆت بوو.»! «دار، هۆرەی لە خۆ نەبێ، ناقەڵشێ.»! «هەر ددانەی بە ساڵێکی هاتووە.»! «بەرد لە جێی خۆی سەنگینە.»! «لەدووی چووان مەچۆ.»! «دنیا لەو کەسەی خراپ دەبێ، کە دەمرێ.»! «مەیدانی درۆ، بەری کورتە.»! «دەراوی هێندە خاوێن نین.»! «ئاوێ بێنە و دەستان بشۆ.»! «دەشیخورێ و دەشیهێشێ.»! «هەر دەڕوا و هەڵداوێ.»! «ڕۆڵەی لە بەر دایکی هەڵدەگرێ.»! «ئاشق بە داری ژەقنەمووتە.»! «دنیا دەوراندەورانە.»! «دیزەکەر لۆمەی کاسەکەرێ دەکا.»! «دۆ و دۆشاوی تێکەڵ کرد.»! «مردن، مردنە؛ ئەو لینگەفرتە چییە؟»! «دۆشاو بە گـو...ـت.»! «دەست لە گو...ن درێژتر»! «دنیا دەست و بێدەستە.»! «چەپڵە بە دەستێکی لێ نادرێ.»! «ئەگەر گوڵ نی، دڕکیش مەبە.»! «مردوو کە مرد، لاقی درێژ دەبن.»! «دۆڵمێکێی تێنێی.»! و ... @pandypishinyan @pandypishinyan
Mostrar todo...
🔸پیرۆزی سڵاوات 🔹 مامۆستا عبدالکریمی مزگەوتی سەحابە لە هەولێر کە ئێستا لە ژیاندا ماوە فەرموی: شەوێکیان لەخەودا بەخزمەت پێغه‌مبه‌ر ﷺ گەیشتم فەرموی: لە نزیک مزگەوتی سپی دوکانێکی بچوک هەیە خاوەنەکەی پیاوێکی حاجی و دۆستی ئێمەیە بەڵام دوو ڕۆژە دەنگ و باسی نیە، جا دەمەوێ بچی سەلامی منی پێ بگەینی و پێێ بڵێی بۆچی دوو ڕۆژە خەبەری نیە؟! مامۆستا فەرموی منیش بەیانی هەستام ڕۆیشتم بۆ لای مزگەوتی سپی و پرسیارم کرد و دوکانی مام حاجیم دۆزیەوە، دوای سەلام و ئەحواڵ پرسی مام حاجی ووتی: فەرموو مامۆستا خێرە چۆنە تەشریفت هاتوە؟ منیش ووتم: مام حاجی لە راستیدا من قاسیدی پێغەمبەرم ﷺ، جا خەونەکەم بۆ گێرایەوە، ئیتر مام حاجی دەستی بە شین و گریان کرد و ووتی: سوێند بەخوا پێغەمبەر ﷺ ڕاست دەکات چونکە ئەوە بۆ ماوەی دوو ڕۆژە بەهۆی کێشەیەکی عائیلی نەمتوانیوە تەنانەت یەک سەڵاوات لەسەر پێغەمبەر ﷺ لێ بدەم، مام حاجی ووتی: من شەو و ڕۆژ بەردەوام هەزار سەڵاوات لێ دەدەم بەڵام وەک ووتم ئەوە بەهۆی ئەو کێشەیی هەمە ئەوە بۆ ماوەی دوو ڕۆژە دوا کەوتومە، بەڵام بەڵێن بیت ئیتر دوانەکەوم. @kanyawyrahmat @kanyawyrahmat
Mostrar todo...
نەمردم من ئەگەر ئەم جارە بێ تۆ نەچم، شەرت بێ، هەتا ئەم خوارە بێ تۆ دەروونم خاڵییە، وەک نەی دەناڵێ هەوارێکی چ پڕ هاوارە بێ تۆ! بیناییم کوێرە، هەڵنایێ بە ڕووی کەس موژەم یەک یەک دەڵێی بزمارە بێ تۆ هەموو ئەعزایی ناڵینم دەناڵێ سەراپام میسلی مۆسیقارە بێ تۆ قەسەم بەو شەربەتی دیداری پاکەت شەرابم عەینی ژەهری مارە بێ تۆ لەکن تۆ خار و خەس گوڵزارە بێ من لەکن من خەرمەنی گوڵ خارە بێ تۆ لەکن من با وجوودی ناس و ئەجناس کەسی تێدا نییە ئەم شارە بێ تۆ هەتا تۆم ئاشنا بووی، ئاشنام بوون ئەمێستا موو بە مووم ئەغیارە بێ تۆ هەموو ڕۆژێ لەتاو هیجرانی ئەمساڵ تەمەننای مردنی پێرارە بێ تۆ لە حەسرەت سەروی قەددت چاوی نالی دوو جۆگە، بەڵکوو دوو ڕووبارە بێ تۆ #مامۆستا_نالی @kanyawyrahmat @kanyawyrahmat
Mostrar todo...
بە زەرد و سووری دنـیا زەردەواڵـەت لێ نـەگۆرابێ بە هەنگی تێبگەی، هەر نێشە، نۆشێکی نیە زەنبوور ""مەحوی "" نێش: چزوو   زەنبوور: زەردەواڵە
Mostrar todo...
@pandypishinyan 🌷پەندەکانی #پیرەمێرد🌷 ئینسان لە نسیان دروست کراوە پەردەی غەفڵەتی پێ‌داکێشراوە بۆیە کە هاتە سەر کورسی مەسنەد وا دەزانێ قەد، ناجووڵێ ئەبەد کە یەکێ دەبەین بۆ گردی سەیوان لەوێ دەست ئەکەین بە شین و گریان کە گۆڕخانەمان لەپێش چاو گوم بوو بە هەناسەیەک مەرگمان لەبیر چوو باشە با بڵێین لە مەرگ ناترسین لە دڵ ئازاری بۆچی نەپرسین ئەوانەی ئەمڕۆ بە دوومانەوەن لەگەڵ لێ‌کەوتین غەیبەت گێڕەوەن پیاو ئەو پیاوەیە بە چاکه پیاو بێ نەک بە وەزیفە ناوی بەناو بێ هی وامان هەیە گەییە ئاسمان کە هاتە خوارێ کەوتە بەر زمان ئێستا ئەوانەی کە دەڵێن ئەزم بە چێوی دیوان وا هەڵدەبەزم کە بەرگی کاریان نەما لە بەردا کەس و کار پێیان ئەنێن بەسەردا ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ @pandypishinyan @pandypishinyan
Mostrar todo...
07:52
Video unavailableShow in Telegram
بشنویم... نامەیەک بۆ خودا ©مامۆستاغەریب پێنجوێنی 🔺خوێندەوەی:ئاری عبداللطیف
Mostrar todo...
4.49 MB
قەلەڕەش لە سەر دارێک بوو، پەنیرى ئەخوارد، ڕێوى پێی وت: قەلەڕەش گۆرانییەک بڵێ، با کەمێک دڵمان خۆش بێ! قەلەڕەش پەنیرەکەى خستە ژێر باڵى، و وتى: ڕێوى ئەوکاتەى منت کرد بە فلیم پۆلى دووى سەرەتایى بووم، ئێستا بەکالۆریۆسم هەیە! ڕێوى وتى: چیە! ئەبینم پەڕ و باڵت هەڵوەریون! قەلەڕەش بە پۆزەوە هەر دوو باڵى کردەوە و... دیسان پەنیرکەوت! مام ڕێوى وتى: قوربان ئەوکاتە منیش تەلەبەى حوجرە بووم، ئیستا بووم بە شێخ. @pandypishinyan @pandypishinyan
Mostrar todo...
پوورە ڕەعنایەکمان بوو بەڕەحمەت بێ چەن ساڵ بەر لە مردنی مێردەکەی کۆچی دوایی کرد. زۆر حەزی ئەکرد دووبارە مێرد بکاتەوە، بەڵام چوونکە مێردەکەی پێشووی لە باری جەستەییەوە زۆر لاواز بوو و ئەمە ببووە هۆی ناڕازی بوونی، بڕیاری دابوو کە ئەبێ مێرد بە کەسێکی بەهێز و پاڵەوان بکەم. جا بۆ ئەم مەبەستە لە ناوەدرگای ماڵەکەیانا عەدڵێ هەشتاکیلوویی گەنمی دانابوو هەرکاتێک داواکارێکی بۆ ئەچوو ئەبووایە لە پێشا ئەو تەلیسە هەشتاکیلۆییە بە یەک تەکان بخاتە سەر شانی. ئەگینا نەیئەهێشت بچێتە ژوورەوە و هەر لە دوورەوە جوابی ئەکرد. جارێک داواکارێکی ئەچێت کاتێک ئەنەوێ لە گۆنیەکە بە دەنگی بەرز بایەکی لێ بەر ئەبێ. پوورەڕەعنا لەبەر ئەوەی کابرا تەرێق نەبێتەوە بانگی ئەکاتە ژوورەوە و چاییەکی پێ ئەدات و ئەویش بەڕێ ئەکات. دواتر کابرا ژنی هێنا و ژنەکەی جارێک لە پوورەڕەعنا ئەپرسێ: من بیستوومە ئەم مێردەی من پێشتر هاتۆتە خوازبێنی تۆ و هەردووکتان خەڵکی ئەم ئاواییەن، سەبەب چی بوو مێردت پێ نەکرد؟ پیاوێکی خراپە؟ پوورەڕەعنا لە جوابا وتی: خۆم و بازاڕی قیامەتم ئەم مێردەی تۆ لەوەتەی ئەیناسم هیییییچ خراپەم لێ نەدیووە و نەبیستووە. بەڵام با لە شتی قورس نەنەوێت. ئاخری مێردی بۆ نەکرا و دوای شەش حەوت ساڵ فەوتی کرد. قسەوبەسەرهاتی خۆش👇👇 🍃🌷@pandypishinyan🌷🍃
Mostrar todo...
ژنێكی ناحه‌ز و به‌دفه‌ڕ نه‌خۆش كه‌وت و به‌ مێرده‌كه‌ی كوت: پیاوه‌كه‌ ئه‌گه‌ر من بمرم، پاش من چۆن ده‌ژی؟ مێرده‌كه‌ی له‌ وه‌ڵامدا كوتی: وه‌ڵڵا من له‌ فیكری ئه‌وه‌دام، كه‌ ئه‌گه‌ر تۆ نه‌مری، من چۆن بژیم. سه‌رچاوه‌: كتێبی قسه‌ی خۆش بۆ پێكه‌نین سید یاسین قوڕه‌یشی و حامید قودره‌تی ئه‌حمه‌دئاوا چاپی ساڵی ١٣٩٢ی هه‌تاوی بڵاوكراوی زانكۆی بۆكان @pandypishinyan
Mostrar todo...