cookie

Utilizamos cookies para mejorar tu experiencia de navegación. Al hacer clic en "Aceptar todo", aceptas el uso de cookies.

avatar

پەرانتێز parantez

فەرهەنگ، ئەدەب، ڕەخنە، تێئۆری Admin: @mawlewy #پەرانتێز، فەرانسەوییە. لەنیشانەکانی خاڵبەندییە. #ئەپۆخە لەکەوانەنان، شێوازێکی فەلسەفەی دیاردەناسەکانە؛ واتە هەبوون و داوەری، هەموو ژێدەرەکانی زانیاری دەچنە پەرانتێزەوە. (دابەزاندنی جیهان بۆ سرنجەکانی من)

Mostrar más
Irán120 408El idioma no está especificadoLibros13 296
Publicaciones publicitarias
1 117
Suscriptores
+124 horas
+57 días
+630 días

Carga de datos en curso...

Tasa de crecimiento de suscriptores

Carga de datos en curso...

فایلی #pdf 📗 ڕێسای زەروورەت؛ مێژووی نەتەوەیەک (ئێمە مەحکوومین یا بە داهێنان یان بە توانەوە.) ✍#کەیهان_عەزیزی 🤝لێرەین ↙️ 🆔 @parantez_net ➖➖➖➖➖➖➖
Mostrar todo...
ڕێسای_زەروورەت؛_مێزووی_نه‌ته‌وه‌به‌ك.pdf1.56 KB
👍 1
☝️...درێژەی 🔳 ڕێسای زەروورەت؛ مێژووی نەتەوەیەک (ئێمە مەحکوومین یا بە داهێنان یان بە توانەوە.) [4 -4] ✍#کەیهان_عەزیزی دەبێ بپرسین ئەم زەروورەتە بۆ ناشکێت؟ بۆچی هەمیشە لەسەر ڕێگای خەبات و تێکۆشانی کورد کۆی هۆکارەکان ئامادەن هەتا شکست هۆکردی هەمیشە ئامادەی مێژووی کورد بێت؟ بۆچی زەروورەت لە بواری سەرکەوتنەوە کەمتر ڕووی داوە؟ بەداخەوە ئێمە کەمتر بیرمان کردوەتەوە، زیاتر کردەوەمان نواندووە. ڕەنگە بۆ خوێنەر پرسیار بێت و چاوەڕوان بێت بزانێت ئەو ئیدە چییە ئەم وتارە باسی دەکات؟ چی دەتوانێ کورد لەو هەمتربوونەوە بێئاکامە خەلاس بکات؟ چی دەتوانێت هۆکارە تەواوکەرەکەی (علت تامە) شکستی کورد بگۆڕێت؟ ئایا ئەوە ئازادییە؟ یا عەداڵەت؟ بەڕاستی ئەو ئیدە کامایە بتوانێت مێژوویەک لە هەڵپەسیان ڕزگار بکات؟ ئەگەر لە من بپرسن ئەو ئیده چییە؟ دەڵێم ئەوەی بتوانێت گەلی کورد لەم تەنگەژە بپەڕێنێتەوە "کوربوون"ە. چون کوردبوون دەتوانێ هاوکات مرۆڤی کورد بە ئازادی و بە عەداڵەت نزیکتر بکاتەوە. هەڵبەت لەوانەیە "کوردبوون" بەلای کەسانێکی ترەوە مانا و مەبەستی جیاوازی هەبێت. بەڵام مانای کوردبوون لای من لەگەڵ کەسانێکی تر هەم خاڵی هاوبەشی هەیە، هەمیش هەڵگری هەندێ جیاوازی گرنگە. پێشتر باسی کوردبوونم کردووە و دواتریش ئەم باسە درێژەی پێ دەدرێت. لێرە تەنیا ئەوە بێژم کوردبوون جیاوازیەکان کۆدەکاتەوە. کوردبوون جیاوازیەکان دەپارێزێت، بەڵام ڕەگەزەکان یان جیاوازیەکان پاش بەئاگاهاتنەوە لە خۆیان پێویستیان بە شتێکی ترە، پێویستیان بە یەکبوونێکە تاکوو لەوێ خۆیان ببینەوە، ناکرێ ئەوانە هەتاهەتایە بەبیانووی جیاوازیی لەیەکتر تەریک بمێنەوە. ئەو شتەش دەتوانێ یەکبوون مسۆگەر بکات من ناوم ناوە "کوردبوون". کوردبوون سامانێکی گشتییە، کەس ناتوانێت لە بازنەیەکی بەرتەسکدا قەتیسی بکات. کوردبوون کەرەستەی ڕەخنەی گەلە. کەسێک ئەگەر بەتەما بێت بەم سامانە سەودا بکات یان ئەم سامانە بە گرنگ نەزانێت، گەل دەبێ ڕەخنە بگرێت و ڕاپەڕێت. کوردبوون "ئیدەی چاکە"یە، ئیدەی چاکە لە سەرووی هەموو ئیدەکانەوەیە؛ مانابەخشی هەموو شتەکانی ترە، ڕەوایی شتەکانی تر دەگەڕێتەوە بۆ ئەم ئیدە. کەس ناتوانێت لەپێناو حزب و بەرژەوەندی ئەم تاقمە و فڵان ناوچە و فیسارە پێکهاتە پاوانی بکات. کوردبوون "ئامانجە"، هەمووان دەبێ له پێناوی "ئامانج" لەخۆبردوویی و تەبایی بنوێنن. کەس ناتوانێ بە بیانووی حەز و وێستی چکۆلەوە ئەم ئامانجە قوربانی بکات. بە پێچەوانە، ئەوەی دەبێ قوربانی بدات و سازش بکات ویستە چکۆلەکانن لەپێناو کوردبوون. پێویستە ئێمە بەرەو ئەو ئامانجە واتە کوردبوون حەرەکەت بکەین. هەموو شتەکان بەبێ جیاوازی دەبێ بکەونە خزمەتی ئەم حەرەکەتەوە. ئەوەی نەتوانێت خزمەت بەم حەرەکەتە بکات دەکەوێتە خزمەتی ئەو هەڵپەسیانە مێژووییەوە. دیارە ئەو دۆخەش لە مێژووی کورد هەمیشە کارەساتەکانی بە شوێندا هاتووە. کەسێک نەکەوێتە خزمەتی حەرەکەتی کوردبوون، ناچار دەکەوێتە خزمەتی ئەویدی. بۆیە کوردبوون دەتوانێت "زەروورەتی شکست" لە مێژووی ئێمەدا پێچەوانە بکاتەوە بە زەروورەتی سەرکەوتن. کاتێک بەم چاویلکەوە لە مێژوو دەڕوانیت، هۆکاری شکستەکانی کورد ساتە وەختێکە "کوردبوون" بووەتە قوربانی بەرژەوەند چکۆلەکان. کوردبوون ئێستاشی لەگەڵدا بێت قوربانی خێڵچیەتی و حزبچیەتی و ناوچەچییەتی و زارچییەتییە. ئەوەی چییەتیی بووە لە مێژووی کورددا هەمیشە لە خزمەتی دوژمناندا بووە. بۆیە هەر ئەگەرێک، هەر ویستێک دەکەوێتە پاش کوردبوونەوە، کوردبوون هەڵگری هیچ ئەگەر و پێشمەرجێک نییە. من بەبێ مەرج کوردم. هۆی شکستی ڕیفراندۆم، بە قوربانیکردنی کوردبوونە. ئەوەی لە ڕیفراندۆم شکست دەخوات کوردبوونە. بەلای منەوە شکستی ڕیفراندۆم زەروورەت بوو، بەناچار لەو هەلومەرجە ڕووی دەدا؛ چون پەیوەندی نێوان ئیدە و واقعیەت، ئەو کات و ئێستەش پچڕاوە، ڕێژەخوازی، ئیدەکانی لە مانا بەتاڵ کردوونەتەوە. ئەگەر ئیدە و واقعیەت لە مێژووی ڕزگاریخوازی نەتەوەیەک یەکنەگرنەوە شکست زەروورەتە. بەڵام چون نامانەوێ لەو زەروورەتە بیر بکەینەوە کۆی هۆکارەکانی شکستی ڕیفراندۆم بۆ چەند باس بەرتەسک دەکەینەوە و بەم هۆیەشەوە تووشی مشتومڕێکی بێئەنجام دەبین. بە هۆی ئەم جۆرە وتانەشەوە مێژوو هەرگیز بۆ ئێمە نەبووە و نابێتە ئەزموون. بۆیە ئێمە ناچارین لە ڕێسای زەروورەت بیر بکەینەوە. دوای بیرکردنەوە دەبێ بزانین چی دەتوانێ لەو هەلومەرجە کوشەندە کورد بکێشێتە دەرەوە؟ ئەمەیە پرسەکە. و...
هاوڕێمان بن لە کاناڵی فەرهەنگی تێئۆری پەرانتێز 👇 🆔 @parantez_net 🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾
Mostrar todo...
👍 5
☝️...درێژەی 🔳 ڕێسای زەروورەت؛ مێژووی نەتەوەیەک (ئێمە مەحکوومین یا بە داهێنان یان بە توانەوە.) [3 -4] ✍#کەیهان_عەزیزی بەڕاستی لەم هەلومەرجە و بەسەرنجدان بەم واقعیەتە ئێمە چۆن دەتوانین ئەم "هەڵبەسیانە مێژووییە" تێکبشکێنین؟ لە کاتێکدا دەبینین ڕێژەخوازیەکی بۆشی گۆترەوێژیش هەموو شتی هەڵلووشیوە. هەموو خەونەکان واتایان لێ سڕاوەتەوە. شتێ نەماوە ئێمە بەدەوری خۆیدا کۆ بکاتەوە. هەڵبەت ڕێژەخوازی شمشێرێکی دوو دەمە، ئەگەر لەلایەکەوە مەجالی هەناسەکێشان بۆ بێمەجالەکان دەکاتەوە، لە لایەکی تریشەوە دەتوانێ هەتا ئەوپەڕی پووچی، هەناسەکێشان و ژیان بێمانا بکات. بەڵام پرسە گرنگەکە ئەوەیە چی دەتوانێ ئێمە لەم دۆخە نەجات بدات؟ دەزانم ئەم هەویرە ئاوی زۆر دەکێشێت، لەم چەند دێڕە تەنیا ویستم بڵێم ئێمە لە مێژوودا تووشی دووپاتبوونەوەی شکست و کارەساتین، ئەوەیش ڕووی داوە بە پێی ڕێسای زەروورەت لە دەرەوەی ئیرادەی ئێمە قەوماوە و ئێمەش نەمانتوانیوە بەری پێ بگرین. ئەمە یانی ئێمە گرفتاری دەستی زەروورەتین، چون بیریشمان لەم زەروورەتە نەکردوەتەوە، یان بەرپرسیاریەتی ئەم زەروورەتە قبوڵ ناکەین تووشی "نازانمی هۆکاریی" هاتووین. چون هۆکاری شتەکانیش نازانین لە جیاتی ئەوەی بیر لە هۆکار بکەینەوە دەستمان کردووە بە خەیەڵات و هۆنینەوەی زنجیرەیەکی دوور و درێژ لە شیعر و بالۆرە. هەمیشەش شکست و کارەسات لە مێژووی ئێمە وەک زەروورەت ڕوویان داوە، بەڵام هەرگیز لەو بارەوە بیرمان نەکردووەتەوە کە ئەوەی ڕووی داوە بە پێی زنجیرە هۆکاریەتی بەناچار ڕووی دەدا. ئێستە دەتوانین بپرسین بۆچی کەس ئەو زەروورەتە قبوڵ ناکات و بەرپرسیاریەتی وەئەستۆ ناگرێت؟! پێم وایە بۆ ڕزگاری لەو دۆخە و لەو تەنگەژەیە ناچار بە داهێنانین. ئێمە مەحکوومین یا بە داهێنان یا بە توانەوە. بەڵام پرسەکە ئەوەیە چی دابهێنین؟ چ داهێنانێک دەتوانێت ئێمە لەو هەڵپەسیانە (انسداد) ڕزگار بکات؟ زۆرجار داهێنان لە دنیای هونەردا بەمانای خەلقکردن لە نەبوونەوە نییە، بەڵکوو مەبەست لە داهێنان یانی چنین و فۆرمپێدانی دووبارەی ئەو شتانەی کە هەمانە بە شێوازێکی تازە و نوێ هەتا بە تەرزێکی تر دەرکەونەوە، وەک ئەوەی شتێکی تازە خولقا بێت. ئەمە بەلای فۆرمالیستەکانەوە بە ئاشنایی‌ سڕینەوە ناو نراوە. یانی عادەت لە ڕۆخساری شتەکان بسڕیتەوە تاکوو مرۆڤ جارێکی تر و بە مانایەکی جیاواز لە دیاردەکان بڕوانێتەوە. بۆیە ئێمە لە مێژووی خۆمان پێویستمان بە ئاشنایی‌ سڕینەوەیە، ئاشنایی سڕینەوەیەک لە هەموو ئەو چەمک و دەستەواژانە کە ساڵانێکە لە فەرهەنگی کوردی و لە شوناسی کوردیدا بوونەتە عادەت و ئۆتۆماتیزە کراون و تا ڕادەی بێمانایی تەشەنەیان کردووە. زۆر چەمک لە ڕۆشنبیریی کوردیدا تێکدراون. بۆیە کورد ناچار بە داهێنانە، داهێنانێکی هونەری لەسەر هەموو پاژەکانی خۆی. ئێمە دەبێ لە جیاتی ئەوەی بە دەوری عەشیرە، ناوچە، زار و بنزار، لە جیاتی ئەوەی بە دەوری حزب و بەرژەوەندییە حزبیەکانەوە کۆ ببینەوە، پێویستە ئیدەیەک دابهێنین؛ تا سەرلەبەری پاژەکانی فەرهەنگ و ئەندێشە و زوان و شوناسی کوردی لە بێژمانێکدا جومگەبەندی بکرێنەوە. هەڵبەت ئەو داهێنان و جومگەبەندییە دەبێ ببێتە کردەوە، چون ئیدە بەبێ کردەوە نابێتە هۆی گۆڕانکاری، کردەوەش بەبێ ئیدە سەرلەشێواو و پەرێشانە. بەگشتی لە ڕێی ئیدەوە، کردەوە بیچم وەردەگرێت و ڕێگا دەدۆزێتەوە، ئیدەش دەبێتە هۆی بگۆڕی و بزۆزی کردەوە و مەجالی نوێیشی لە بەردەمدا دەکاتەوە. کەوابوو ئەمانە لە پرۆسەیەکی دیالێکتیکیدا تەواوکەری یەکدین. هەڵبەت ئیدە نابێ لە دەرەوە هێنرابێت، بەڵکوو دەبێ هەڵقوڵاوی هەناوی خودی زەروورەت بێت؛ واتە بە هۆی بیرکردنەوە لە ڕێسای زەروورەت درووست بوو بێت. چون هەرچی لە دەرەوە بێت هەم ڕووبەڕووی ڕەخنە دەبێتەوە هەمیش دووبارە دابەشمان دەکاتەوە و پاساوەکان ناهێڵن زەروورەت ببینین. بۆیە ئێمە پێویستە لە ڕێی هەبووەکانی خۆمانەوە ئیدە دابهێنین و جارێکی تر بە فۆرماسیۆنێکی نوێ دایان بڕژێنینەوە. بۆ گەیشتن بەو ئامانجە بەرلە هەموو شتێ ئێمە پێویستمان بە "ڕەخنەکارییەکی گشتگیر" هەیە. ئەو ڕەخنە سەرتاپاگیرە دەبێ ڕووبەڕووی هەمووان ببێتەوە، تا هەمووان بەرپرسیاریەتی قبوڵ بکەن و لە خەیاڵات دووری بگرن. چون هەمووان کۆی زنجیرەی هۆکارەکانن. لە ڕێی ئەو جۆرە ڕەخنەوە مەجال و ئەگەر و ڕێگەی تازە دەبینینەوە. ئەوکات دەتوانین ئاواتەمەند بین لە هەڵپەسیانی مێژوویی (انسداد تاریخی) ڕزگارمان ببێت. بۆ نمونە ئەگەر زەروورەتی شکستی ڕێفراندۆم قبوڵ بکەین، دەزانین ئەم شکستە یەک و دوو هۆکاری نییە، ناچارین لە کۆی هۆکارەکان بیر بکەینەوە. ئەم بیرکردنەوە ئێمە بە زۆرشت ئاگا دەکاتەوە. دواجار ناچارین مێژوو بە چاوێکی ڕەخنەگرانە بخوێنینەوە. بەو جۆرە خۆێندنەوە دەیان و سەدان پرسیار سەردەردێنن کە پێویستە وڵامیان بدەینەوە.
هاوڕێمان بن لە کاناڵی فەرهەنگی تێئۆری پەرانتێز 👇 🆔 @parantez_net 🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾
درێژەی ... 👇
Mostrar todo...
👍 3
☝️...درێژەی 🔳 ڕێسای زەروورەت؛ مێژووی نەتەوەیەک (ئێمە مەحکوومین یا بە داهێنان یان بە توانەوە.) [2 -4] ✍#کەیهان_عەزیزی کەچی ئەگەر بە پێی نەریتی فەلسەفەی پاش دێکارت بە تایبەت ئەوەی لای سپینۆزا و هێگل و مارکس هەیە ڕێسای زەروورەت قبوڵ بکەین دەبێ ئەوەش قبوڵ بکەین کە ئەوەی ڕووی داوە چارەیەک لە ڕوودانی نەبووە. ئەگەر بە پێی ئەم چاویلکەش بڕوانین هەموو شکست و کارەساتەکانی مێژووی کورد چارەیەک جگە لە ڕوودانیان نەبووە. چون بە ئامادەبوونی زنجیرەی هۆکارەکان بەناچار هۆکرد ڕووی داوە. بەم پێیەش بێت گوایا کیمیابارانی هەڵەبجە زەروورەتێک بووە و ڕووی داوە. ئەنجامدان و شکستی ڕیفراندۆمیش زەروورەت بووە و ڕووی داوە. دیارە ئەم دیمەنە زۆر سامناکە؛ یانی چی هەرچی ڕووی داوە چارەیەک لە ڕوودانی نەبووە و حەتم دەبێ ڕووی دابا؟ ئەگەر وابێت ئیرادە مانایەکی نییە، خەبات و تێکۆشان بێمانان، کەسیش لەسەر کردەوەکانی تاوانبار نییە. ئەوەیش جیهان بە ڕێوە دەبا دێتێرمینیزمە، دەبێ ڕازی بە قەدەر بین، چون هەموو شتێ لە دەرەوەی ئیرادەی ئێمەیە و ناتوانین ڕەخنەش لەکەس بگرین. سپینۆزا بە پێی یاسای هۆکاریەتی قایل بە جەبر بوو. دەڵێ مرۆڤ خاوەن ئیرادە نییە، چون هەرچی ڕوودەدات هۆکارێکی هەیە و ئەم هۆکارەش لە دەرەوەی ئیرادەی مرۆڤە. تەنانەت کردارەکانی مرۆڤیش هۆکاریان هەیە. سپینۆزا دەڵێ بۆ ئەوەی مرۆڤ تووشی حەسرەت و دەرد و پەشیمانی نەبێت پێویستە "ئاگا" بە ڕێسای زەروورەت بێت و بزانێت شتێک لە دەستی ئەودا نییە، بۆیە ئیدی نابێ بۆ هیچ شتێ دڵنگەران بێت. چون هەرکات هۆکارەکان ئامادە ببن هۆکرد حەتم ڕوودەدات. سپینۆزا بۆ کەمکردنەوەی ڕەنجەکان داوا لە مرۆڤ دەکا لە ڕێی ئەم ئاگاییەوە سەبووری خۆی بداتەوە. بە پێی تێگەیشتنی من ئەم ئاگاییە سپینۆزاییە بۆ هێوربوونەوە و قبوڵکردنی واقعیەتە لە بواری ئاکاردا تا مرۆڤ بە ئاسوودەگی بگات. بەڵام ئەوەی من لێرە خوازیارم جەختی لەسەر بکەمەوە بابەتێکی ئەخلاقی نییە، بە پێچەوانە بۆ ڕەدکردن و تێپەڕکردن و ڕووبەڕووبوونەوەیە لەگەڵ واقع. چون پێم وایە دەتوانین لە دنیای سیاسەتدا ئەو زەروورەتە مێژووییە تێکبشکێنین کە چارەنووسی کوردی بە بارمتە گرتووە. هەڵبەت بە مەرجێ بیر لە ڕێسای زەروورەت بکەینەوە و بەرپرسیاریەتی قبوڵ بکەین. بۆیە نامەوێ لێرە قایل بەو جەبرە سپینۆزایە بم، بە تەمام لەو ئاگاییە سپینۆزایەش هەنگاوێ تر بچینە سەرترەوە؛ چون ئەو ئاگابوونەوە سپینۆزاییە بە تاقوتەنیا لە کردەوەدا شتێ ناگۆڕێت، بە ئاگابوونەوە تەنیا دەتوانێت هەستی قبوڵکردن لە ئێمەدا ببوژێنێتەوە. بۆ نموونە لە مێژووی یەک سەدەی ڕابردووی کورد دەیان تراژدی و شکست و ژینۆساید ڕوویان داوە، هەمووشیان هاوشێوەی یەکن، هەر لە درسیمەوە هەتا ئەنفال و شنگال، هەر لە کۆبانێ و کەرکوک و عەفرینەوە هەتا هەڵەبجە. بەڵام ئێمە هیچکات ئەو زەروورەتەمان دەرک نەکردووە کە بۆچی ئەمانە یەک لە دوای یەک ڕوویان داوە و کەسیش نەیتوانیوە بەریان پێ بگرێت؟ هەرگیز بیرمان لەوە نەکردووەتەوە هەرکات ئەگەر کۆی هۆکارکان ئامادە بوون بەناچاری هۆکرد ڕوو دەدات. ئێمە کۆی شتەکان نابینین، لە زەروورەت بیر ناکەینەوە، بۆیە هەتا ئێستە شکستمان قبوڵ نەکردووە و شکستیشمان وەک زەروورەتێک ئەزموون نەکردوە. هەمیشە هۆکاری شکستەکان بۆ تاقە شتێک دادەبەزێنین. کەسێک و لایەنێک دەبێتە تاوانباری سەرەکیی، یانژی دەستدەکەین بە خۆزگە خواستن کە بریا وابوایە و وا نەبوایە. بریاکان ناهێڵێن کۆی شتەکە ببینین، ئەم قبوڵنەکردنە ناهێڵێت ئێمە ببینین و ئەزموون بکەین تاکوو بەربە دووپاتکردنەوەی مێژوو بگرین، تا بتوانین دەرەتانەکان بدۆزینەوە و کردەوەکانمان بە بەرچاو ڕوونی ڕەنگڕێژ بکەین. هەموو شکست و کارەساتەکانی مێژووی کورد ئەوەمان بۆ ڕوون دەکەنەوە کە ئێمە تووشی "هەڵبەسیانی زەروورەتی مێژوویی"ن. پێم وایە گەورەترین پرسی هەنووکەی مێژووی گەلی کورد ئەوەیە چۆنچۆنی کورد خۆی لەو هەڵبەسیانە (انسداد) مێژووییە قوتار بکات؟ بەڕاستی چیمان هەیە بتوانێت ئێمە لەو تەنگەژە مێژووییە بکێشێتە دەرەوە؟ ئەوە لە کاتێک دایە "ڕێژەخوازی" باڵی بەسەر مێژووی ئێمە کێشاوە، هەموو ئیدەکان، هەموو خەونەکان و هەموو ئامانجەکان بایەخی جارانیان نەماوە. درزێکی قووڵ کەوتوەتە نێوانی واقعیەت و ئیدەوە، دیالێکتیکی نێوانی "ئیدە" و "واقعیەت" پچڕاوە و کاریگەریان بەسەر یەکدیەوە نەماوە. ئیدە لە زەیندا ماوەتەوە و واقع ڕێگەی خۆی دەڕوات.
هاوڕێمان بن لە کاناڵی فەرهەنگی تێئۆری پەرانتێز 👇 🆔 @parantez_net 🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾
...درێژەی 👇
Mostrar todo...
👍 3
🔳 ڕێسای زەروورەت؛ مێژووی نەتەوەیەک (ئێمە مەحکوومین یا بە داهێنان یان بە توانەوە.) [1 - 4] ✍#کەیهان_عەزیزی "ڕێسای زەروورەت"، هەمیشە یەکێ لە بابەتە گەرمەکانی دنیای زانست و فەلسەفە بووە. واتە هەرکات هۆکاری ڕووداوێک ئامادە بوو، ئەو ڕووداوە حەتم ڕوودەدات. و... لە مێژووی کوردیش یەکێ لە پرسیارە هەرە گرنگەکان ئەوەیە بۆچی مێژوو "بەناچار" لێرە بەجاران دووپات دەبێتەوە؟ هۆی ئەم دووپاتبوونەوە چییە؟ بۆچی کورد سەرەڕای ئەو هەموو قوربانی و خەباتە دەسکەوتی ئەوتۆی نەبووە؟ هۆکاری شکستەکانی کورد چییە؟ بۆچی مێژووی کورد پڕە لە تراژدی هاوشێوە؟ و... لەم کورتە یادداشتە بەپێی یاسای زەروورەت مێژووی کورد دەخوێندرێتەوە. لەبەر ئەوەی هەتا ئەم ڕێسایە بە پێست و خۆین فام نەکرێت مێژوو نابێتە"ئەزموون"، بەڵکوو مێژوو دەبێتە قەدەر و ناتوانین هۆکاری شکستەکان بدۆزینەوە و ناشتوانین هەرگیز ڕووداو و کارەساتەکان بە کردەوە ئەزموون بکەین. تەنانەت دەکرێت خۆمان لە ڕوودانی ڕووداوێکیشدا دەوری سەرەکی بگێڕین بەڵام نەتوانین ئەزموونی بکەین. هەر بەو جۆرەی زۆر شتمان لە مێژوودا هەن بەڵام نەبوونەتە ئەزموون بۆ کردار و بۆ بیرکردنەوەمان. بۆ نمونە پێم وایە کورد هێشتا ڕیفراندۆمەکەی باشووری "ئەزموون" نەکردوە. واتە نەبووەتە ئەزموونێک لە مێژووی نەتەوەییمان. چون نامانەوێت زەروورەتی شکستی ڕیفراندۆم ببینین. هێشتا لە پێشهاتەکانی ڕیفراندۆمدا تەنیا بە شوێن خۆزگە و ئەگەرەکانەوەین، بە تەماین لە دەرەوەی زەروورەت و بە نەدیتنی زەروورەتەکە تاوانبارێک بۆ ڕووداوەکە بدۆزێنەوە. و... #ڕێسای_زەروورەت دەڵێ: هەر ڕووداوێک کە ڕوودەدات ڕوودانی زەروورییە، واتە ئەگەر شتێک لە مێژوودا ڕووی داوە چارەیەک نەبووە جگە لەوەی کە ڕوو بدات. ئەمەش لەسەر ڕێسایەکی فەلسەفی خۆی ڕاگرتوە کە دەڵێ هەر هۆکردێک (معلول) هۆکارێکی هەیە، هیچ هۆکردێک بەبێ هۆ نییە. کاتێک هۆکارێک بە تەوای ئامادە بوو هۆکردیش بەناچار ڕوودەدات. دیارە ئێمەش زۆرجار هۆکاری شتەکان نازانین بۆیە تووشی نازانمی هۆکاریی (جهل علی) دەبین. بۆ نموونە هیچکەس لەسەر یاسایەکی زانستی مشتومڕ ناکات چون هۆکار و هۆکرد دیارن. کەسمان لەسەر ئەوەی دووجار دوو دەکاتە چوار بەگومان نین. بەڵام لە باسێکی سیاسیدا چون هۆکارەکان نادیارن و ئێمەش تووشی نازانمی هۆکارین مشتومڕ و قسەی گۆترە هەتا حەزبکەی زۆرە. بۆیە لەم کاتانە ئیتر باسی ئەگەر و مەگەر و ئەی کاش، ئەی کاش گەرم دەبێت. هەروەها وەک نمونەیەکی تر، پزیشک لە ڕووی بەڵگەکانەوە هۆکاری نەخۆشی ئێمە دەزانێت، بەڵام خۆمان چون هۆکارەکەی نازانین چەندین گریمانە گەڵاڵە دەکەین. لە مێژووشدا و لە کردارە سیاسیەکانیشدا چون هۆکارەکان نازانین هەمیشە سەبەبی شکستەکان و ڕووداوەکان ون دەکەین و خۆزگە و خەون دامان دەگرێت و ئەم و ئەو تاوانبار دەکەین. ئەوەی پێویستە ببیندرێت نابیندرێت. نازانین ئەوەی ڕووی داوە بە پێی هۆکارەکان حەتم ڕووی دەدا. ئیتر لەو کاتوساتەشدا ئەوەی تەپوتۆز دەیشارێتەوە هۆکارەکانن، ئەوەی ون دەبێ ڕێسای زەروورەتە. بەڵام ئەوەی دەنگی بەرزە بۆڵەبۆڵ و ڕینگانەوە و خەیاڵاتە.
هاوڕێمان بن لە کاناڵی فەرهەنگی تێئۆری پەرانتێز 👇 🆔 @parantez_net 🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾
درێژەی... 👇
Mostrar todo...
👍 4
🖤 بۆ هەشتی پوشپەڕ، ساڵیادی شەهیدانی ژینگەی کوردستان لە دەڤەری هەورامان قەڵای هۆز و گەل. 🔺دەنگ و دەق: #حامی_رۆستەمی
🔅بەداخەوە هێشتا زاگرۆس زام و خوێنی لێ‌ دەچۆڕێ، هێشتە "مەرەخێڵ"ی پاش نەمران هەروا گڕ دەسووتێت! هێشتا باڵندە و گیانلەبەری ئێرە هێلانەی دەسووتێت و بە دەم ئازارەوە سەوزەڵانی و داربەڕوو و دارەوەن ئەتک ئەکرێن.
🤝لێرەین 🆔@parantez_net 🌿🌿🌿🌿🌿🌿
Mostrar todo...
4_6048582703287112328.m4a2.49 MB
Photo unavailableShow in Telegram
هاوڕێمان بن لە کاناڵی فەرهەنگی تێئۆری پەرانتێز 👇 🆔 @parantez_net 🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾
Mostrar todo...
👍 1🤔 1
🔻ناساندنی کتێب 📗 کتێبی بنەماکانی تۆتالیتاریزم، نووسینی هانا ئارێنت ✍#فواد_وەلەدبەیگی 🔰بنەماکانی تۆتالیتارزیم لەو کتێبانەیە دەلاقەیەکی نوێی فەلسەفەی سیاسیی بۆ من کردەوە. هانا ئارێنت پێی وایە "چینی خۆڵەمێشی" و "دەسەڵاتی تۆتالیتار" لە بازنەیەکدان بۆ بووژانەوە و گەشەکردنی یەکترین. 🔰دەسەڵاتی تۆتالیتار هەموو توانای خۆی دەخاتە گەڕ بۆ بەرهەمهێنانی چینێکی خۆڵەمێشی، هەروەها چینی خۆڵەمێشی بە شێوازی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ دەبێتە هۆکاری بەهێزبوونی دەسەڵاتی تۆتالیتار. 🔰ئەمە ئەو بووژانەوە و ژیوایەیە کە هەر دوو لا بۆ مانەوەیان پێویستیان پێەتی و ئەم پەیوەندییە تا ڕادەیەک درێژە دەکێشێت کە مرۆڤ تووشی سەرلێشێوان دەبێت کە کامیان بەرهەمی ئەوی ترە. 🔰بەڵام هانا ئارێنت بە جوانی ڕوونی دەکاتەوە، مرۆڤە بێ شوناسەکان بوون کە بۆ بەرژەوەندی تاکەکەسییان ڕەدووی ئایدیۆلۆژیاکانی سەردەم وەک فاشیزم، کۆمۆنیزم یان ئیسلامی سیاسی کەوتن و بنەڕەتێکی گونجاویان بۆ سەرهەڵدانی تۆتالیتاریزم ڕەخساند. 🔰پاشان کە دەسەڵاتی تۆتالیتار بووە کەڵەگای گەڕەکی ئایدیۆلۆژیاکان و دەسی بەسەر سامانە گشتییەکاندا گرت، هەل بۆ سازکردن و پەرەدان بە چینی خۆڵەمێشی دەڕەخسێنیت بە ئامانجی پارێزگاری و جێبەجێکردنی پلانەکانی خۆی، بە ئاکامی بەرفراوانبوونی چینی مرۆڤە ناڕەسەن و بێشوناسەکان، کە ئامانجی سەرەکییان گوێڕایەڵی لە دەسەڵاتی تۆتالیتارە بۆ لەناوبردنی یەکجاری شوناسی کۆمەڵایەتی، سیاسی و مەدەنی مرۆڤە ئازادەکان بە بیروباوەڕی جیاواز . 🔰چینی خۆڵەمێشی کە هیچ کردەوەیەکی سیاسی، کۆمەڵایەتی و مەدەنی نییە بەرژەوەندی تاکەکەسی خۆی دەخاتە پێش هەموو شتێکەوە و ژینگە و ژیوای و کۆمەڵگا بە شێوازێکی نابەرپرسیارانە ڕووبەڕووی کارەساتی تۆتالیتاریزم دەکاتەوە بۆ ئاسمیلاسیون و ژینۆساید. ▫️کرماشان جۆزەردانی ٢٧٢٤ 🤝لێرەین 🆔 @parantez_net ➖➖➖➖➖➖➖
Mostrar todo...
attach📎

👍 4
🔻ناساندنی کتێب 📗 کتێبی بنەماکانی تۆتالیتاریزم، نووسینی هانا ئارێنت ✍#فواد_وەلەدبەیگی 🔰بنەماکانی تۆتالیتارزیم لەو کتێبانەیە دەلاقەیەکی نوێی فەلسەفەی سیاسیی بۆ من کردەوە. هانا ئارێنت پێی وایە "چینی خۆڵەمێشی" و "دەسەڵاتی تۆتالیتار" لە بازنەیەکدان بۆ بووژانەوە و گەشەکردنی یەکترین. 🔰دەسەڵاتی تۆتالیتار هەموو توانای خۆی دەخاتە گەڕ بۆ بەرهەمهێنانی چینێکی خۆڵەمێشی، هەروەها چینی خۆڵەمێشی بە شێوازی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ دەبێتە هۆکاری بەهێزبوونی دەسەڵاتی تۆتالیتار. 🔰ئەمە ئەو بووژانەوە و ژیوایەیە کە هەر دوو لا بۆ مانەوەیان پێویستیان پێەتی و ئەم پەیوەندییە تا ڕادەیەک درێژە دەکێشێت کە مرۆڤ تووشی سەرلێشێوان دەبێت کە کامیان بەرهەمی ئەوی ترە. 🔰بەڵام هانا ئارێنت بە جوانی ڕوونی دەکاتەوە، مرۆڤە بێ شوناسەکان بوون کە بۆ بەرژەوەندی تاکەکەسییان ڕەدووی ئایدیۆلۆژیاکانی سەردەم وەک فاشیزم، کۆمۆنیزم یان ئیسلامی سیاسی کەوتن و بنەڕەتێکی گونجاویان بۆ سەرهەڵدانی تۆتالیتاریزم ڕەخساند. 🔰پاشان کە دەسەڵاتی تۆتالیتار بووە کەڵەگای گەڕەکی ئایدیۆلۆژیاکان و دەسی بەسەر سامانە گشتییەکاندا گرت، هەل بۆ سازکردن و پەرەدان بە چینی خۆڵەمێشی دەڕەخسێنیت بە ئامانجی پارێزگاری و جێبەجێکردنی پلانەکانی خۆی، بە ئاکامی بەرفراوانبوونی چینی مرۆڤە ناڕەسەن و بێشوناسەکان، کە ئامانجی سەرەکییان گوێڕایەڵی لە دەسەڵاتی تۆتالیتارە بۆ لەناوبردنی یەکجاری شوناسی کۆمەڵایەتی، سیاسی و مەدەنی مرۆڤە ئازادەکان بە بیروباوەڕی جیاواز . 🔰چینی خۆڵەمێشی کە هیچ کردەوەیەکی سیاسی، کۆمەڵایەتی و مەدەنی نییە بەرژەوەندی تاکەکەسی خۆی دەخاتە پێش هەموو شتێکەوە و ژینگە و ژیوای و کۆمەڵگا بە شێوازێکی نابەرپرسیارانە ڕووبەڕووی کارەساتی تۆتالیتاریزم دەکاتەوە بۆ ئاسمیلاسیون و ژینۆساید. ▫️کرماشان جۆزەردانی ٢٧٢٤ 🤝لێرەین 🆔 @parantez_net ➖➖➖➖➖➖➖
Mostrar todo...
attach📎

#فایل_Pdf 📗هەڵسەنگاندنی بنەماکانی پێشکەوتنخوازیی  ڕۆژاوا ✍#عادڵ_محەمەدپوور ▫️بۆتیقای‌ جیاواز،ئەوین 1400،ل191-179 ( @paylway ) 🤝چێگەنمێ↙️ 🆔 @parantez_net ➖➖➖➖➖➖➖
Mostrar todo...
4_6012617888395957956.pdf3.13 KB
👍 2 1
Elige un Plan Diferente

Tu plan actual sólo permite el análisis de 5 canales. Para obtener más, elige otro plan.