cookie

Utilizamos cookies para mejorar tu experiencia de navegación. Al hacer clic en "Aceptar todo", aceptas el uso de cookies.

avatar

فەرهەنگی ژین، وشەدانی کوردی-کوردی.

بەڕێوەبەر: تاهیر ئەدمین: @Mangashw لینکی کاناڵ: @farhangijin: https://t.me/farhangijin لینکی گروپی لکاو بە کاناڵەوە https://t.me/farhangijin1

Mostrar más
Irán63 223El idioma no está especificadoHumor y entretenimiento8 452
Publicaciones publicitarias
2 968
Suscriptores
-224 horas
-267 días
+3330 días
Distribuciones de tiempo de publicación

Carga de datos en curso...

Find out who reads your channel

This graph will show you who besides your subscribers reads your channel and learn about other sources of traffic.
Views Sources
Análisis de publicación
MensajesVistas
Acciones
Ver dinámicas
01
"پۆلێن کردن" یان "پۆلێنبەندی" کردن؟ "پۆلێن کردن" زاراوەکەیەکی نوێ‌یە و ماوەیەکی زۆر نییه هاتووەتە ناو زمانی کوردییەوە. وەک هاوتای "طبقەبندی کردن"ی فارسی و "classification"ی ئینگلیسی‌ کەلکی لێ وەردەگیرێ. بەر لەوەی زاراوەی "پۆلێن کردن" دابهێندرێ، کەڵک لە زاراوەگەلێکی وەک "خانەبەندی کردن"، "پۆلبەندی کردن" یان "دەستەبەندی کردن" وەردەگیرا. لەڕاستی‌دا پاشگری "ێن"، کە لەم زاراوەیەدا کەڵکی لێ وەرگیراوە، پاشگرێکە کە لە زمانی کوردی‌ بۆ داڕشتنی ناوی کایەکان کەڵکی لێ وەردەگیرێ؛ وەک: جگێن، تۆپێن، کاڵەمستێن، خۆشارۆکێن و ... ئەو کەسەی زاراوەی "پۆلێن کردن"ی داهێناوە، جگه لە زانستی زمانەوانی کەمێک زەوقی ئەدەبیشی بەکار هێناوە؛ واتە وای گریمانە کردووە ئەو کەسەی شتەکان و دیاردەکان و باسەکان و چەمکەکان پۆل پۆل و دەستە دەستە و خانە خانە دەکا، وەک ئەوەیە لەو پۆل پۆل کردنەدا کارێکی کایەئاسای کردبێ. بۆیە هاتووە پاشگری "ێن"ی به ناوی "پۆل"ەوە نووساندووە و چاوگی "پۆلێن کردن"ی لێ دروست کردووە. کەوابوو "پۆلێن کردن" هاوتای "پۆلبەندی کردن"ه. هەر بۆیە کاتێک پاشگری "ێن" به ناوی "پۆل"ەوە زیاد دەکەین، پێویست ناکا بێین دیسان پاشگرێکی دیکەش بەدوای پاشگری یەکەمەوە زیاد بکەین. لەم دوو پاشگرانە یەکێکیان زیادین. دەکرێ "پۆلێن کردن"یش دەکار بکەین، "پۆلبەندی کردن"یش، بەڵام بەکارهێنانی "پۆلێنبەندی کردن" ڕاست نییە. ئەگەر قەرار بوو "بەندی"ییەکه ڕابگرین ـ کە هیچ هەڵەیەکی تێدا نییە ـ پێویست نەبوو "ێن"ەکەش زیاد بکەین. ئێستا کە زیادمان کردووە، یان "بەندی"ییەکە لابەرین، یان ئەم دوو پاشگرانە لە دوو زاراوەی جیادا بەکار بهێنین: پۆلێن کردن، پۆلبەندی کردن. ✍️ڕەهبەر_مەحموودزادە @farhangijin
3353Loading...
02
شەقەمشار،،، لە ناوچەی بانە بەو ئامێرە کە بە دوو کەس موورە داری پێ شەق (لەت) ئەکەن ئەڵێن: شەقەمشار، ئەم مشارە نزیک دوو میتر درێژە و لە هەر دوو سەرەوە دەسکی هەیە، ڕاکێشان و پاڵنان، شەق‌کردن، دوولەت‌کردن، داهێنان ئەحمەد نادری خۆی @farhangijin
4000Loading...
03
گیای ناو لانک یان بێشکە Kingdom Plantae جیهانی Family Poaceae خێزانی Order : Poales : پۆلی Subfamily Aristida لقە خێزان : Scientific name Aristida ناوی زانستی ئەم گیایە قەدێکی باریک و درێژی هەیە وەک چنار. دوو جۆری هەیە گوڵ مۆر و گوڵ سپی، گوڵی ئەم گیایە درێژ و تەشیلەییە وەک فڵچە نزیکەی 20 بۆ 30 سانتیمەترە، گەڵاکانی باریک و درێژن . بیرمە ئەم گیایە بەکار دەهات بۆ ناو لانک (بێشکە )ی منداڵ لە بری لۆکەو ئیسفنج ئەوسا چونک خەڵکی نەدار و کەم دەرامەتی لادێ نەیدەتوانی دۆشەکی لوکە و ئیسفنج و فوم بۆ لانکەی کۆرپەکەی پەیدابکات ، لەبەر ئەوە وەک چۆن خۆی لە ناو سروشتا دەژیا گژوگیای سروشتیشی دەکردە ڕاخەر بۆ ناو لانکی کۆرپەکەی. ℬ.𝒜 بەکر ئەحمەدی https://t.me/farhangijin
4771Loading...
04
سڵاو و ڕێز بۆ هەموو ئەندامانی بەرێز و بە ئەمەک 🤝🤝🌺🌺 بۆخۆتان دەزانن ئەم کاناڵە بە بوون و هەوڵ وچالاکی و بابەتەکانی ئێوەوە زیندووە، و گەشە، دەڵنیاین بە بوونی کەسانی ترەوە زۆرزۆرتر گەشە دەکا و دەوڵەمەند تر دەبێ و بابەتی زۆرتر کۆ دەبێتەوە و دڵی ئێمە و ئێوە و هەموو هاووڵاتیان، ڕوونتر و خۆشتر گەشتر دەبێ، بە کۆ کردنەوە و پاراستن و پەرەپێدانی زەمانەکەمان، دەی کەوایە بۆ دۆستان و هاوەڵانتان، بانگێشتن ناکەن، بۆ ئێرە، بە تایبەت ئەوانەی خولیای، زمان و نیشتمان و کوردستان لە دڵیان دایە🙏🙏🙏🙏🌺
4671Loading...
05
‌ هەندێک ناوی شوێنە شاخاویەکان: ۱- شان:  ئەو هێڵەی شاخە کە ئەبێتە سنووری نێوان دوو یاڵ. ۲- یاڵ: دامێنی تەنیشتەکانی شیو. ۳- شیو:  ئەو هێڵە نزمەی نێوان دوو شانی کێو. ۴- تەبار:  بەردێکی دەرپۆقیوە لە یاڵ. ۵- باسک:  هێڵێکی بەردینی درێژە بە درێژایی  یاڵی شاخ کە یاڵەکە ئەکات بەشی سەروو و بەشی خواروو. زۆرجار لە سەر باسک کانی ئەتەقێت و وەکو تاڤگە بە سەر باسکەکەوە دێتە خوار. ۶- شاخ:  ئەو شوێنەی کێوە کە بەرداوییە و بەردەکانی قیتن و وەکو دیوار ڕێگرن لە پیادە و سوارە کە بە ئاسانی بە سەریا بچێ و مرۆڤ ناچارە دەست و پێ بەکار بهێنێت بۆسەرکەوتنی. ۷- ئاقار یان ئاخار: ئەو سوێیە کە لە بنی باسک و شاخەوە بە پیادە و سواری ئەتوانیت بە سەریا بڕۆیت و زۆرجار تەڵاشی داڕماوی سەر شاخ و تەبارەکە لێی کۆ دەبێت. کەو و سوێسکە لە ئاقارەکان لانە ئەگرن و مار لە کون و کەلەبەری بەردی شاخەکە لە نزیک ئاقارەکان خۆی ئەشارێتەوە بۆ ئەوەی هێلکە و بەچکەی باڵندەکانی دەست بکەوێت. ۸- دۆڵ:  ئەو زەویە نزمەیە کە لە میانی دوو کێوە و ئاوی لافاو لێی ئەڕؤخێت. بۆ نموونە ئەو شیوەی نێوان کێوی ئەزمەڕ و کێوی گۆیژەی ڕەحمەتی!! ۹- ڕاز:  بەشێکە لە شاخی سەخت کە بەردەکەی سافە وەک دیواری کەپماڵ کراو لە سەرەوە بۆ خوارەوە واتا وەک بلێیت بە دەستکرد بڕابێت و بەردەکانی شکاو و چینچین نەبن. ۱۰- کۆڵان یان کیلان:  شیوێکی بەردییە کە ئاوی باران و لافاو بە شێوەی تەنگەبەر و ئەستوونی بڕیویەتی و لەبەر تەنگی بەری ئەو شیوە خەڵکی پیادە و سوارە ناچار دەبن بە ڕییز لە ناویا تێپەڕن. (کەندەڵان)یشی پێدەڵێن. ۱۱- کێل:  بەردێکی قییتە لە شاخ. ۱۲- جەفەنگ:  شوێنێکی بەردییە لە شاخ کە نە بۆ کێڵان و نە بۆ لەوەڕ نابێت. جەفەنگ ڕووی چینی بەردەکانی بە دەرەوەیە نەک قەراغی چیینەکان. واتا کە لە سەر جەفەنگ ئەڕۆیت پێت ئەخزێ وەکو لە سەر خلیسکانە بڕۆیت لەبەر سافی و لووسی ڕووەکەی. لە دیوی کۆمەڵگای پیرەمەگروون ئەگەر بڕوانیتە شاخی پیرەمەگروون و شاخی سارا زۆر شوێنی ئەو دوو کێوە جەفەنگن چونکە بە دەستیش ناتوانیت سەریان بکەویت. ۱۳- هەرووتە:  لووتکەیەکی سەر گڵیینە لە کێو کە گژ و گیا لە سەری ئەڕوێت و بۆ لەوەڕ ئەشێت. وەکو گردە ڕەحمەتیەکانی شاخی گۆیژە!! ۱۴-قول یان قولە:  جۆرە لووتکەیەکە کە کەمێک لە ئاستی شانەکانی ئەملا و ئەولای خۆی بەرزترە وەک ئێسکی قولی پێی مرۆڤ دەرئەکەوێت. ۱۵- بانە: ئەگەر سەر کێو تەختایی بوو پێی ئەگوترێت بانە. ۱۶- تەخت:  ئەگەر شوێنێکی شاخ بۆ نیشتەجێبوون و ڕەشماڵ بەستن و حەوانەوە شیابێت پێی ئەگوترێت: تەخت. (ئەو چاڵایییە فراوانە لە شاخ کە ئاستی شاخەکە لە هەموو لایەکیەوە بەرزترە لە ناوەڕاستەکەی یان کە لە ناوی بیت وا دەردەکەوێت کە لە ناو شوێنێکی قوپاوی وەکو ساج بیت.) ۱۷- تاڤگە:  قەراغی باسک یان شاخە کە ئاو بڕیویەتی و کردوویەتی بە کوان و تەنگەبەر. ئاوی لافاو لەو شوێنە بە پڕتاو دەردەپەڕێت و بەرد و تەلاشی زۆر لەگەڵ خۆی ئەبات. لەبەر ئەوەی تاڤگە لە سەر شاخ یان لە سەر تەبارە ئاوەکە بە شێوەیەکی ئەستوونی لێی دێتە خوار. ۱۸- هەرەسگە:  ئەو شوێنەی یاڵ کە لێژیەکەی بە ڕادەیەکە ساڵانە لە زستان ئەبێتە هۆی هەرەس هێنانی بەفر. ئەمە وێنەیەکە بۆ هەندێک لە بەشەکانی شاخ. ئاری فواد حەمە خورشید @farhangijin
55214Loading...
06
منداڵان بەر لەوەی فێری خۆشەویستیی نیشتیمان بن، دەبێت فێری خۆشەویستیی ژیان ببن. دەبێت فێر بن پەپوولەیان خۆش بوێت، حەزیان لە دەنگی بولبول بێت. نیشتیمان لە کۆمەڵێک شتی بچووک دروست بووە. مرۆڤ گەر ئەو شتە بچووکانەی خۆش نەوێت نیشتیمانیشی خۆش ناوێت. #بەختیار_عەلی بۆ ئەندامبوون کرتە (Click) بکەن.
1732Loading...
07
https://t.me/farhangijin پاراستنی وشەی ڕەسەنی کوردی
1 9445Loading...
08
‌ ئێرە دشتی هەوەتووە، سەرێکی ئەم دەشتاییە لای ڕاستی جادەیەکە لە سێ ڕێیانی بەینی سەقز و دیواندەرەوە و تیکابەوە دەست پێدەکا هەتا شاری تیکاب لە ناوچەی هەوشار، کە لەم ڕۆژانەدا پێیدا ڕۆیشتم. لەم جادەوە کە پتر لە ٥۰ کیلۆمەتر درێژەی هەیە، بەلای چەپیدا ناوچەی نیمچە کوێستانی هەوشار و سەدان گوندی ئاوەدانی دەبینی، لە لای ڕاستیشەوە  دەشتی پان و بەرینی هەوەتوو. لەم دەشتەدا هەر زوو هەست بە جیاوازی هەوا دەکەی، و دەزانی کە لە چاو شارەکانی دەوروبەر زۆر ساردترە. ئێستە کە کۆتایی مانگی گوڵانە و لای سەقز، گەنم نیو مەترێک گەورە بووە، لێرە هێشتا گەنم تازە سەری هەڵێناوە و ۱۰ سانتێک دەبێ. ئەمە لە حاڵێکدایە هەواڵی پێگەیشتنی گەنم و  دروونەوەی و خەرمان هەڵگرتنمان لە ناوچەی گەرمیان پێدەگا! بە ڕاستی کە کوردستان وڵاتێکی گەورە و بە سروشت و کەش و هەوا و دیمەنی جۆراوجۆرەوەیە. لەم دەشتە ساردەدا دا نزیکی سەد گوندی ئاوەدان هەیە. لە خەڵکی ناوچەکەم بیستووە کە بە لای سەقز دەڵێن "ئاران"، یانی ناوچەی گەرم، ئەمە لە حاڵێکدایە سەقز خۆی شوێنێکی ساردە، بەڵام لە چاو ئەم دەشتە، گەرمترە! هۆی ساردی دەشتەکە زوو بۆمان دەردەکەوێ. جی پێ ئێس، بەرزی دەشتەکە و زۆرتری گوندکانی، ۲۳۰۰ تا ۲٤۰۰ مەتر لە ئاستی دەریاوە نیشان دەدات کە بەرانبەرە بە بەرزی هەندێ لە لوتکەی کێوەکان. بەرزی ناوشاری سەقز دەوروبەری ۱٤۰۰ تا ۱٥۰۰ مەترە، یانی ئەم دەشتە ۱۰۰۰ مەتر لە سەقز بەرزترە! لەم دەشتە باوە دەڵێن: "هەڕ ساڵێ تەڕە، ئاران بە فەڕە هەڕ ساڵێ وشکە هەوەتوو سەرپشکە" یانی ئەگەر تەڕە ساڵ و بەفر و باران زۆر بێ، ئاران و دەوروبەری سەقز بە فەڕە و گەنم و دەغڵ و دان زۆرە، بەڵام ئەگەر وشکە ساڵ بێ و بەفر نەبارێ و سەرما کەمتر بێ ئەوە هەوەتوو سەرپشکە و دەغڵ و دانی زۆرترە! بەڕاستی تایبەتمەندییەکانی جوغرافیا سەیر و سەمەرەیە! ماجید ئیمام @farhangijin
5875Loading...
09
Media files
5550Loading...
10
‌ تۆفیق وەهبی گەلێ جار بۆ پێکەنینی هەندێکان زمانی خوار دەکردەوە و پێی دەگوتم: ئێوەی هەولێری بۆ ئەم ”ئەکەم“ـە ناسکە ئەکەن بە ”دەکەم“ی گوێ‌تۆقێنەر! منیش دەمگوت: مامۆستای بەگم، من قەت نەمگوتووە ”دەکەم“. لە وەراما دەیگوت: ”من مەبەستم تۆ نییە. بەگشتی ناوچەی سۆران وا ئەڵێن.“ کەچی لەپاش ماوەیێک بیروڕای گۆڕی و هاتە سەر ئەو ڕایەی کە لە زمانی یەکگرتووی نووسینیدا هەر دەبێ بنووسین ”دەکەم“، نەک ”ئەکەم“. ئەم گومان و دوودڵییە بووبووە هۆی ئەوەی هەمیشە بەرهەمی بڵاونەکراوەی زۆر زیاتر بێ لە بەرهەمی بڵاوکراوە ـــ ئەرشیفی دەستنووسی کارەکانی خۆی گەلێ گەورەترە لە کتێب و وتار و باسی چاپکراو لە نامەخانە تایبەتییەکەیدا. هەر ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کاری زانستیی گەورەی بۆ نەکرێ (مەبەست لە گەورە، قەوارەیە) لە دەستووری زمانی کوردی زیاتر. مارف خەزنەدار (۱۹۳۰ ـــ ۲۰۱۰) لە وێنەکەدا: چوارەم کەس لە دەستە ڕاست: تۆفیق وەهبی؛ شەشەم کەس: مارف خەزنەدار شوێن: یانەی سەرکەوتن، بەغدا، ۱۹٥٦ ناردنی: زیاد ئەسعەد @farhangijin
7454Loading...
11
https://t.me/tavgaeawin
2260Loading...
12
🟣 بنەخەرمان چییە؟ 🔻دوای دروێنە و کڵۆش کێشان و گێرە و جەنجەڕ کردن و خەرمان سوور کردن، ڕۆژی هەڵگرتن (بەشکردن)ی خەرمان لە نێوان #ئاغا (خاوەن زەوی) و #جووتیار، نوێنەری ئاغا واتە گزیر ئەگەر کەسێکی بەویژدان بوایە، دوای بەشکردنی خەرمان، لە خەرمانی گەورە (٥ تا ٦) تەنەکە و لە خەرمانی بچووک (٢ تا ٣) تەنەکەی بۆ جووتیار و سەپان بەجێ دەهێشت؛ بەوە دەگوترا بنەخەرمان سولەیمان @farhangijin
84310Loading...
13
شەڕ نەیهێشتووە، بە لاوی دڵداری بکەین؛ ڕەنگە لە سەردەمی پیری لە پیرێژنێکی جیرانمان ماچێکی حەرام بڕفێنین #مارف_ئاغایی بۆ ئەندامبوون کرتە(Click) بکەن.
1582Loading...
14
دراڵەکەوچکە ئەم وشەیەم لە پیرەکانی لای خۆمان #بۆڕیەر #ژاوەرۆ #مەریوان بیستووە. ئەوان بۆ ئاوێزان بوون بەکاریان دێنا. بۆ وێنە ئەکرێ بێژین، شەمشەلەکوێرە/شەمشەمەکوێرە/ شەوشەوەکوێرە دراڵەکەوچکە ئەخەوێ. نازانم کەسی ترتان بیستبێتی، بەڵام لە دێی خۆمان بەدەرەو، لە کەسم نەبیستووە. هەرکەس شتێکی لێ ئەزانێ، با بفەرمێ. #ھوشیارئەحمەدی #زوان #زمانی_دایک #کورد #کوردستان #زمانی_کوردی @farhangijin
1 0372Loading...
15
کووز، کاتێک جوتیار ئەیەوێ زەوی بکێڵێ پێش هەموشت زەویەکە بەش بەش ئەکات، بە ئەندازەی سێ مەتر پانی تابزانێ ئەو ڕۆژە چەند زەوی ئەکێڵێ، لە ناوچەی بانە پێی ئەڵێن کووز، نادر ئەحمەدی @farhangijin
1 0123Loading...
16
‌ "[...] لە بابەت حەوتی (ۆ، ڵ، ێ)وە با جارێ ئەو چیرۆکەتان بۆ بگێڕمەوە: دوو هەژار لێفەیەکیان پێکەوە کڕی کە زستانێ پێی بحاوێنەوە. شەوێکی یەکێکیان لێ پەیدا بوو، خۆش و ناخۆش لە نێوەڕاستیان خزا و نوستن. لە ڕووی ئەوەوە کە لێفەکە بۆ دوو کەسان دروست کرابوو، بەسەر سێ کەساندا ڕانەدەگەیشت؛ لە سەرمان، ئەو بۆ لای خۆی ڕادەکێشا و ئەوی تر ڕای‌دەکێشا، تا لێیان بوو بە مرقەمرق و نقورچ‌لێکدان. ‌ زڕتەبۆزی نێوەڕاستێ لێیان وە دەنگ هات و کوتی، 'کوڕە نابێ شەرمتان هەبێ؟! ئەوە چ هەرایەکتانە؟! بزانن ئەمن هەر دەنگیشم لێوە دێ؟!' ئەوانی تر ناچار هاواریان کرد و کوتیان، 'تۆ فلسێکیشت نەداوە و لە نێوەڕاستیشمان خزاوی، تۆ خوا ئەگەر هەڵنەستی بەو کوتکەی سەریشمان نەشکێنی!' ‌ ئەوەی بەندەش لە بیرم مابێ و کارێکی بەو مەبەسەوە هەبێ ئەوەیە: ‌ لە [۱۹۱۸]دا شەوێکی لە حەلەب زۆر لە شارەزایی و زاناییی مامۆستای زمانی فەرانسەییم [پرۆفیسۆر محەمەد ڕەجەب ئەددەسوقی] دوام؛ حوزنیی برام هەڵی‌دایە و کوتی، 'ڕاستە، بەڵان بە چوار پێیان دەڕوا!' کوتم، 'بۆچی؟' کوتی، 'ئەگەر مرۆ بایە تۆزێ هەستی نیشتمانپەروەرێتیشی دەبوو، ئەوسا ئەو هەموو توانایی و زانایی و ئاشنایەتییەی کە لە زمانی فەرانسانیدا هەیە وەری‌دەگێڕایە سەر زمانی عەرەبی و زمان و نەتەوەی عەرەب کەلک و سوودیان لێ دەدیت.' کوتم، 'کاکە، خۆ ئەو جنێوە ئەمن ناگرێتەوە، چونکوو هێشتا لە هیچ زانیارێکیدا هێندە سەر نەکەوتووم کە شایان بێ بیخەمە سەر زمانی خۆمان.' کوتی، 'بە خوا ڕاست دەکەی؛ ئەلفبا و دەستووری خوێندنەوە و گرامێریشت نەخوێندووە!' ‌ بەڵێ، ناچار هەر لەو ساڵەدا دەستم کرد بە وەرگێڕانی چەند گرامێرێکی فەرەنساوی و لە ڕاست پیتە دەنگدارەکانی وەکوو A, E, Ê, I, î, O, U, Û سەرم سووڕ ما. ‌ لە سووریەدا، لە پێش هاتنە عێراقێ، ئەوەی کە بۆمان کرا تەنها ئەوە بوو کە لە جیاتیی سەر، (ە)؛ و لە جیاتیی بۆر، (و)؛ و لە جیاتیی ژێر، (ی) دابنێین ـــــ وەکوو: وەرە، کورد، پێوێران؛ و پیتی پ، چ، ژ، ڤ. پیتی (گ)مان لە ئەڵمانیا لەسەر کیسەی خۆمان داڕشت؛ کە هاتینە ڕەواندز، بۆ نووسینی 'خوڵا' و 'کڵاوکووڕ' و 'کۆر' و 'شیر' و 'شێر' زۆر بەپەرۆش بووین؛ بڕیارمان دا کە 'ل'، 'و'، 'ی' هەر یەکەی بۆ دەنگێکی تایبەتی جووت‌جووتە بنووسین؛ دوای ساڵێکی کردمانەوە تاک، بەڵان سێ نوختەمان لەسەر دادەنا؛ دوایە ئەویش بوو بە هەشت [^] و [^]یش بوو بە حەوت [∨]. ‌ ئەوجار بۆ ئەوەی کە خوێندنەوەی هەموو جوور و لکەکانی [ر] و [و]ی لێک جوایەز بکرێنەوە بڕیارمان دا [∨] لەسەریان دابنرێ و لە بەیرووت لە لای [مەسبەک سەرکیز] و لە میسرێ بە داڕشتنمان دان؛ هەمووشمان بۆ هاتن کە هەشت سەت کیلۆ بوون، لە هەشت سندووقاندا ـــــ ئەوانیش لە ڕەواندزێ دزران. ئەو پیتانەی کە حەوتیان لەسەرە، ۳۰ تا ۲٥ ساڵ لەمەوپێش حوزنی لە دار کەوەت دروستی کردوون و ئێستاش هەر ماون. مامۆستای زانا و مەزن، بەشانازییەوە دووپاتەی دەکەمەوە کە ئەگەر بێت و بەندە بتوانم ببمە هۆی جووڵانتان، بە مایەی بەختەوەرێتیی خۆمی دەزانم وە لە مەرجێکا کە ئێوە بەبێ‌پسانەوە بە چاپەمەنی ـــــ نەک تەنها بە دەسنووس ـــــ خزمەتی کورد و زمانی کوردی بکەن، بەندە ئامادەم کە هەموو مافێکی خۆشمان پێشکەش بە ئێوە بکەم، چونکوو هەر کورد بە ئێمە دەمێنێ. [...]" پاژێک لە وەرامنامەیەکی گیو موکریانی بۆ تۆفیق وەهبی ئەرشیڤی: زیاد ئەسعەد @farhangijin
9174Loading...
17
‍ زندگی بهتر؛ پیشنهاد جالب اُستاد  "میشل سرس" فیلسوف فرانسوی، برای مُقابله با پیری و کهولت سن #تکایە_بیبینن @kiwmars
10Loading...
18
شەڕ نەیهێشتووە، بە لاوی دڵداری بکەین؛ ڕەنگە لە سەردەمی پیری لە پیرێژنێکی جیرانمان ماچێکی حەرام بڕفێنین #مارف_ئاغایی بۆ ئەندامبوون کرتە(Click) بکەن.
1691Loading...
19
عەلی حەقیقی ـ بۆکان زەمانی زوو سەنەدی مڵکیان لەلای پیاوانی باوەڕپێکراو و ماقووڵ دادەنا. حەقیقی پاش فەوتی بابی، سەنەدی موڵکی خۆی لای یەکێک لەو قازییانە دادەنێت. ماوەیەک پێ دەچێ، دایکی دەینێرێته لای قازی کە سەنەدەکەی وەرگرێتەوە، بەڵام قازی لەبەر ئیشوکاری زۆر دیاره بۆی ناکرێ بگەڕێت و هەر ئەوڕۆوسبەینێی پێ دەکات. تا عاقیبەت لەگەڵ دایکی شکایەت دەبەنە لای جەنابی بەڕێز سەیفی قازی، که گەورەتر و بەتەمەنتر بوو. ئەویش دەفەرموێ: با بچین بزانین ئەو سەنەدەت بۆ نادەنەوە. کە دەچنە مەحکەمە(دەفتەری وەکالەتی ئەودەم) که پەردەی هەڵدەداتەوە قازی هەڵدەستێ و دەڵێت: جەنابی سەیف! چۆنە تەشریفت هێناوەتە ئێرە؟! جەنابی سەیف دەفەرموێ: ئەتۆ ئەو سەنەدەی حەقیقی بۆ نادەیەوە؟ قازی عەرزی دەکات و دەڵێت: باوەڕ بفەرموو زۆری "لێ گەڕاوم"، بۆم نەدیتراوەتەوە. سەیفی قازی دەفەرموێ: جا چۆن لێی گەڕاوی؟ ئەگەر لێی بگەڕێی قەتی نابینییەوە، دەبێ "بۆی بگەڕێی..."ٚ! حەقیقی دەڵێت: ئەو سەرنج و ڕیزبینییەم قەت لەبیر ناچێت. هەر واش بوو؛ لەپاشان کە قازی بۆی گەڕابوو دیتبوویەوە و دامیەوە. سەرچاوە: قسە و بەسەرهاتە خۆشەکانی مامۆستا عەباس حەقیقی و میوانەکانی. لاپەڕەی ٤۸ کۆکردنەوەی: عەلی حەقیقی ✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێ" @farhangijin: https://t.me/farhangijin لینکی گروپی لکاو بە کاناڵەوە https://t.me/farhangijin1
9094Loading...
20
خوشیلک لقەکانی وەک پەڕی تاوس دەچێ شیرەیەکی سپی لێدێ کەسێک گیرابێ واتە قەبز بێت دڵۆپێک لەو شیرەیە بخوا ڕەوانی دەکا @farhangijin https://t.me/farhangijin
8932Loading...
21
پەندی پێشینیان 👇 با زۆر وریا بین! خۆ ئێمە کوردین گەلێ بابەتیان بە تاڵان بردین بیخەینە ناو سنگ گوللـەیش نەیبڕێ دژمن ناتوانێ لەوێ وەیسڕێ ٧١ - مەڕوانە لە سەر و سەکوتم، بڕوانە لە بەر و مێکوتم. ٧٢ - لە هەڵوا ئەمێنێتەوە، لە قوڕ نامێنێتەوە. ٧٣ - سکی بای کردووە، وا ئەزانێ هەمووی غیرەتە. ٧٤ - دەستی بێ‌خێر بۆ بڕین باشە. ٧٥ - وەک گیسکەکەی هەیاس ئەچێتەوە بە قاپووڕەکەی خۆیا. ٧٦ - گڵی دوور دەرمانە. ٧٧ - پیاو بەندەخوێنی لە پێشەوە ئەبەسترێ. ٧٨ - بەخشین بە خەروار، سەودا بە مسقاڵ. ٧٩ - هێلکە بە سەر گوریسەوە ناوێستێ. ٨٠ - ئەگەر باوکم بمایە، برایەکی ترم ئەبوو. ع - ڪەلیخان
9515Loading...
22
Media files
3 0824Loading...
23
‌ سڵاو‌ ڕۆژتان باش هاوڕێیان.       «کەشاو   ئاونیا» سپاس و دەستخۆشی زۆر تایبەتم هەیە بۆ هەموو ئەرک و تێکۆشانەکان کە بۆ زمان و دابونەریتەکانی گەلەکەمان، لە لایەن هاوڕێیان و بەڕێزانێک، بە تایبەت خاوەنکۆڕ و کەناڵی کۆڕی فەرهەنگی ژین دەکرێت، دەستخۆشی و ماندوونەبوونی بە خۆیان و بەڕێوەبەران و هەموو ئەو هاوڕێ بەڕێزانەی کە لەم پێناوەدا ئەرکی پێشکەشکردنی ڕاگەیاندن و زانیاریان بووە. دیارە خۆتان زۆر ماندوو دەکەن و دیسان پیرۆزبایی ئەم کۆڕ و کەناڵەتان لێ دەکەم.🤝🌺 سەبارەت بە دوو وشەی زۆر ڕەسەن و زۆر تایبەت لە زمان و دابونەریتی گەلەکەمان بە ناوی کەشاو و ئاونیا/ئاوەنیا کە جار و بار لە بەعزە شوێنێک وەک کۆڕ و کەناڵەکان یان بە هەڵە و یان بە ناتەواوی کراوە، ڕاستکردنە و شرۆڤەیەک بدەم. ساڵانی زوو وەرزێڕ لە هەوەڵی وەرزی  پاییز دوای بەرهەمهێنانی خلەوخەرمانەکەی دەهات زەویە ئاوییەکەی ئاو دەدا، یان ئاودێری(ئاوداشتن) دەکرد، واتە زەویەکەی ئامادە دەکرد بۆ چاندن و کێڵان، جا بەم کارەیان دەکوت "کەشاو" واتە ئاوداشتن و ئاودێری زەوی. دواجار زۆر بە گونجاو گەنمی دەچاند، (توووەشانی گەنمی دەکرد) دایمەیش گەنم دەچێندرا واتە جیا لە گەنم لەبیرم نایە، دانەوێڵەکی تر چێندرابێت. کاتێکیش دوای جووتکردن و کێڵانی زەوی بە گەنم، گەنمەکە لە زەویکە سەری دەردەهێنا شین( سەوز ) دەبوو، بەو گەنمە شین و سەوزەیان دەکوت ئاونیا یان ئاوەنیا، پێم ئاونیاش دروستتر بێت. کەوایە: کەشاو= زەوییەک کە لە پاییزدا ئاودێری و ئاوداشتن دەکرا و ئامادە دەکرا بۆ توووەشاندنی گەنم. ئاونیا= ئەو گەنمەی کە لە وەرزی پاییز دوای کەشاوی زەوی دەچێندرا و سەوز دەبوو. هەڵبەت لەبیرمە هەر لێرە بە کورتی هەروا ئاماژە و ناوهێنان لە ئاوداشتن و ئاونیا کراوە، هەر بەو جۆرەی کە عەرزم کردوون، لە چەند شوێنێک دیتوومە کە بڕێک بە هەڵە ناویان لە ئاونیا هێناوە و باسی لێ کراوە، هیوادارم بابەتەکەم بە دروستی پێکابێت و ئاماژەم پێ کردبێت، هەڵبەت لای ئێمە ئاوا باو بوو جا ئیدی نازانم بە گشتی لە ناوچە و بەشەکانی تری کوردستان هەروا بووە یان نە؟ جا هەر لەبیرمە دەیانکوت ماشەڵڵا ئاونیاکەی فڵان کەس چەندە جوانە، واتە ئەو گەنمەی کە لەو زەوییە ئاودراوەکە دوای توووەشاندن و کێڵان شین و سەوز دەبوو، بە وەیان دەکوت ئاونیا. بە ڕێز و سپاسەوە. براتان: ئەنوەر ٢٨ی مانگی گوڵان/ بانەمەڕی ٢٠٢٤ @farhangijin
1 1092Loading...
24
لە تەنیایی شەوی ژینا، ئەنێم هەنگاوی كوێرانە! نییە دەستێ دەرم‌بێنێ لە ناو ئەم گۆڕە وێرانە! نییە جوانێ، سەری كاسم بنێمە سەر دڵی نەرمی كە هیلاكی لەشم دەركا خەوی سەر باوەشی گەرمی ئەگێڕم چاوی بێ‌تینم بە تاریكی شەوا، سەرسام نییە پڕشنگی دوو چاوێ، كە ڕووناكی بكا ڕێگام! بە غەیەری باڵی خەمناكی شەوی پڕ ترس و سامناكی! نییە یەك تۆزە ڕووناكی! #ئەحمەد_هەردی بۆ ئەندامبوون کرتە(Click) بکەن.
1591Loading...
25
پەندی پێشینیان 👇 با زۆر وریا بین! خۆ ئێمە کوردین گەلێ بابەتیان بە تاڵان بردین بیخەینە ناو سنگ گوللـەیش نەیبڕێ دژمن ناتوانێ لەوێ وەیسڕێ ٦١ -  لە شەڕا بەشی ئاشتی تیا وەهێڵە. ٦٢ - زەرەر لە هەر شوێنێکا بەری بگری قازانجە. ٦٣ - هەناسەت لە شوێنی گەرمەوە دێ کاکە!؟ ٦٤ - ڕەمەزانمان بە قوونێکی خۆش گرت، نۆبەی شەشەڵانە. ٦٥ - گووی وشکەڵ بە قوونی کەسەوە ناگرسێ. ٦٦ - پیاوی دووژنە جەرگی کون‌کونە. ٦٧ - لە ڕێگا پەلەی نەکرد، لە ئاشی پەلەیەتی. یان دەڵێن: لە ئاش پێی چووە، لە ڕێگا پەلەیەتی. ٦٨ - کەر نۆی بەرێ، دەش ئەبا. ٦٩ - ئەوەی بە بێوەژنی ئەیکەیت، بە کچی بتکردایە. ٧٠ - ئەگەر لێم گەڕێی، لێت گەڕاوم. ٧۱. درێژەی هەیە ⬇️⬇️⬇️ ع - ڪەلیخان
1 1878Loading...
26
پەندی پێشینیان 👇 با زۆر وریا بین! خۆ ئێمە کوردین گەلێ بابەتیان بە تاڵان بردین بیخەینە ناو سنگ گوللـەیش نەیبڕێ دژمن ناتوانێ لەوێ وەیسڕێ ٦١ -  لە شەڕا بەشی ئاشتی تیا وەهێڵە. ٦٢ - زەرەر لە هەر شوێنێکا بەری بگری قازانجە. ٦٣ - هەناسەت لە شوێنی گەرمەوە دێ کاکە!؟ ٦٤ - ڕەمەزانمان بە قوونێکی خۆش گرت، نۆبەی شەشەڵانە. ٦٥ - گووی وشکەڵ بە قوونی کەسەوە ناگرسێ. ٦٦ - پیاوی دووژنە جەرگی کون‌کونە. ٦٧ - لە ڕێگا پەلەی نەکرد، لە ئاشی پەلەیەتی. یان دەڵێن: لە ئاش پێی چووە، لە ڕێگا پەلەیەتی. ٦٨ - کەر نۆی بەرێ، دەش ئەبا. ٦٩ - ئەوەی بە بێوەژنی ئەیکەیت، بە کچی بتکردایە. ٧٠ - ئەگەر لێم گەڕێی، لێت گەڕاوم. ٧١ - مەڕوانە لە سەر و سەکوتم، بڕوانە لە بەر و مێکوتم. ٧٢ - لە هەڵوا ئەمێنێتەوە، لە قوڕ نامێنێتەوە. ٧٣ - سکی بای کردووە، وا ئەزانێ هەمووی غیرەتە. ٧٤ - دەستی بێ‌خێر بۆ بڕین باشە. ٧٥ - وەک گیسکەکەی هەیاس ئەچێتەوە بە قاپووڕەکەی خۆیا. ٧٦ - گ ع - ڪەلیخان
10Loading...
27
فۆلکلۆر: پەپوو منداڵ بووم لە گەڵ باوکم و وان لە مەزرا بووین, چێشتان بوو پەپووسڵێمانەیەک دەیخوێند: پەپپوو پەپپپووو پەپپوو دوای چەند پەپپوویەک جارێکیش دەیکوت: خوششش کوتم باوکه ئەوە دەڵێ چی؟! کوتی لە چیرۆکی کۆندا دەڵێن پۆپە سڵێمانه بووک بوە شیری بزن یا مانگاکانی کە دۆشیوە و وەسەر ئاوری ناوه تا بیکوڵێنێ, لێی هەڵچووە و ڕژاوە هەر بۆیە بۆ بەرگری لە خۆی کوتوویە: پەککوو پەککوو, شیرەکەم هەڵچوو, خەتام نەبوو خەسووی لێی قەڵس دەبێ و لە ترسی خەسووی دەبێتە پۆپە سڵێمانە و ئەو فەغان و هاوارە ئاوای لێدێ: پەککووو پەککووو شیرەککەم هەڵچوو خەتام نەببووو نێوە نێوەش که دەڵێ خووشششش, یانی شیرەکەم لێ ڕژا! ئێستاش دوای چەند زەمان و عەیامان به زمانی پەپووی کورت کراواتەوە و بۆته: پەپپوو پەپپوو پەپپوو... خوششش هەژیر @farhangijin
1 0756Loading...
28
مــێــلـــۆ ئەم وێـنـەیەی خــوارەوە، لای ئــێــمــە(بـنـاری خۆشـک و بـەمـۆ) پـێـی دەوتـرێ: ٫٫مــێــلــۆ،،. بەزۆری بۆ نەخۆش یـان مـناڵـی ساوا دروسـت‌دەکرا. ئافان ئەحمەد @farhangijin
9110Loading...
29
لە تەنیایی شەوی ژینا، ئەنێم هەنگاوی كوێرانە! نییە دەستێ دەرم‌بێنێ لە ناو ئەم گۆڕە وێرانە! نییە جوانێ، سەری كاسم بنێمە سەر دڵی نەرمی كە هیلاكی لەشم دەركا خەوی سەر باوەشی گەرمی ئەگێڕم چاوی بێ‌تینم بە تاریكی شەوا، سەرسام نییە پڕشنگی دوو چاوێ، كە ڕووناكی بكا ڕێگام! بە غەیەری باڵی خەمناكی شەوی پڕ ترس و سامناكی! نییە یەك تۆزە ڕووناكی! #ئەحمەد_هەردی 🦋فەرهەنگی ژین وشەدانی کوردی ☀️@farhangijin ـــــــــــــــــــــــ 🦋ژنانی پێشەنگ ☀️@jnanipesheng ـــــــــــــــــــــــ 🦋بەختیار عەلی ☀️@baxtyar_ali ـــــــــــــــــــــــ 🦋دێرینەی شێعر و گۆرانی ☀️@trupkirezgari ـــــــــــــــــــــــ 🦋هۆنراوەکانی مامۆستا مەلەکشا ☀️@meleksha ـــــــــــــــــــــــ 🦋خەرمانی وشەی کوردی ☀️@Goli_res ـــــــــــــــــــــــ 🦋ژیلا حسەینی و مارف ئاغایی ☀️@Jilahosaini ـــــــــــــــــــــــ 🦋تەرلان و چاوگەشەکان ☀️@Tarlano_Chawgashakan ـــــــــــــــــــــــ 🦋زانست کوردی ☀️@Kurdish_Zanist ـــــــــــــــــــــــ 🦋زیندووبوونەوە| فیلم ☀️@amirfim ـــــــــــــــــــــــ 🦋هێمن و هەژار موکریانی ☀️@hazhar_mokryani ـــــــــــــــــــــــ 🦋دیوانی مامۆستا هێمن ☀️@divanihemn ـــــــــــــــــــــــ 🦋کاناڵی وشەی کوردەواری ☀️@zmankurdy ـــــــــــــــــــــــ 🦋دەنگی چیرۆکی کوردی ☀️@Denge_Chiroke ـــــــــــــــــــــــ 🦋تامی کتێب ☀️@tamikteb ـــــــــــــــــــــــ 🦋چەم و چیا ☀️@chamochya ـــــــــــــــــــــــ 👈بۆ ئەندامبوون کرتە(Click) بکەن.▶️
1510Loading...
30
بواردن/لێبورادن نە داوم بەپەلە بۆ دەچەقا، نە تفەنگم باش دەنگاوت. دیارە بە تاپڕ کەم وا بوو لە هەردی ببوێرم؛ بەڵام نەمدەگەیاندە ئەو تفەنگچییانەی لە هەوا نەیاندەبوارد. #مامۆستا_هێمن واتە: بە تاپڕ کەم وا بوو لە سەر عەرزی، ڕاوەکە لە دەستم دەرچێ و وێی نەکەوێ بەڵام نەدەگەیشتمەوە ئەو ڕاوچییانەی لە هەوای لێیان دەدا و نەیاندەهێشت دەرچێ. بواردن بەگشتی یانی دووری و تێپەڕین لە شتێک بەبێ بەرکەوتن لەگەڵی. یانی خۆ پاراستن لە شتێک، تخوونی شتێک‌بوون. بۆ وێنە: خۆ لەو کەسە ببوێرە، کەسێکی باش نیە! خۆ لەو کارە مەبوێرە! دەی هەستە بیکە ــ ئەوەش نموونەیێکی جیاوازتر بواری مەدە: مەهێڵە هەڵێ، قوتاری مەدە، مەهێڵە دەرچێ #سروش_موکری ___ دەمەوێ لەگەڵت بدوێم کاک #سەلاح_موهتەدی ئەی پەپوولە زێڕینەکە! لەم گوڵ بۆ ئەو گوڵ، لەم چڵ بۆ ئەو چڵ، بفڕە و بنیشەوە؛ بۆنیان پێوەکە و بینیان پێوەنێ هیچیان مەبوێرە، هیچیان هەڵماوێرە! سەرتاپای ئەم کوردستانە، ڕەنگینە🇹🇯 @farhangijin
1 1022Loading...
31
‌ تەنگە ناسراوترین مانای ئەم واژەیە لە زوانی فارسیدا بریتییە لە شوێنێکی تەسک و تەنگەڵان وەک نێوان دوو بەرزایی کە دەبێتە دۆڵ یا شیوێکی تەنگ. هەروەها بە واتای (مضیق) یا (گەروو)یش بەکاری دەهێنن کە دەکاتە دەریایەک کە لە دوو لایەوە تەسک دەبێتەوە و وشکانییەکانی ئەم‌بەر و ئەوبەری لە یەکتری نزیک دەبنەو وەک تەنگەی هورمز یا گەرووی هورمز لە کەنداوی عەرەب/فارسدا. دیارە لە زمانە زاگرۆسییەکانیشدا هەر بە واتای تەسکایی و تەنگەبەرایی نێوان دوو بەرزایی هاتووە. یەکێک لە واتا ناسراوەکانی تری تەنگە ئەو قایشە پانەیە کە لەژێر زگی ئاژەڵی بارەبەردا دەبەسترێ بۆ گورجکردنی زین و کورتان/کۆپان/پاڵان. واتایەکی تری تەنگە بریتییە لە قەد و باڵا کە مەبەستی سەرەکیی ئەم کورتە یادداشتەی ئێمەیە. بەتایبەتی بۆ کەسێک بەکار دەهێنرێت کە ورگی زل بێت و قەڵەو بێت. دەڵێن کابرایەکی تەنگە ئەستوورە. لێرەدا واتای تەنگە تەواو پێچەوانە دەبێتەوە. لە کاتێکدا کە لە وشەکانی پێشوودا بە واتای مەودایەکی کورت و تەسک بەکار دەهێنرا، لەم واژەیە و لە واژەی تەنگەی بارەبەردا بۆ نیشاندانی ئەستووری بەکار دەهێنرێت. هەربۆیە بەم ئاکامە دەگەین کە ریشەی واژەی (تەنگە) لە وشەی لێکدراوی (تەنگەستوور)دا ریشەیەکی جیاوازە لە ئەوانی سەروو. هەروەها ڕیشەی (تەنگە)ی بارەبەریش جیاوازە چونکە هۆکارێک نابینرێت ئەو قایشە بخرێتە تەنگانەوە. ڕیشەی ئەم دوو واژەیەی دوایی لە وشەی (تەن)دایە بە واتای لەش، لار، لاشە. لە لوریدا (تونگ) یا (تونگە)مان هەیە بە واتای ئەستوورایی قەدی درەخت بەبێ لک و شاخە و گەڵاکانی. واژەکانی (تونگ، تونگە، تەنگە) بە واتای قەد و باڵا دێن. کاتێک دەڵێن کابرایەکی تەنگەستوور واتە کابرایەکی قەد ئەستوور، یا کە دەڵێن تەنگەی ئەسپ مەبەست ئەو قایشەیە کە لە تەن و قەدی ئەسپ دەبەسترێت. وتەیەکی پێشینیان هەیە دەڵێ: هەر دەیکەم بە تەنگە و ئەو دەبێتەوە بە #پاڵوو. پاڵوو ئەو پارچە کەژووە پانەیە کە دەکەوێتە بن کلکی بارەبەر بۆ ڕاگرتنی کورتان. لە ( Rojhelati Nwê)ەوە وەرگیراوە @farhangijin
1 1022Loading...
32
گیاکوڵکنه یا گوێ مشکه ئەو گیایە دەرمانه و بە ویشک کراوی وەک چای دێمی دەکەن و بۆ ئەعساب باشە بە فارسی چای کوهی پێدڵێن و به تورکیش توهلیجە(توکلیحە)یه. چونکه گوڵەکەی کوڵکنه بۆیە دەڵێن گیا کوڵکنه هەروەها چونکە گەڵاکانیشی وەک گوێی مشک دەچن گوێ مشکەشی پێدەڵێن. هەژیر @farhangijin
1 25212Loading...
33
کەناڵی چیرۆک و بەسەرهات ▪️چیرۆک و بەسەرهاتی کوردی ▪️گۆرانی ڕەسەن ▪️چیرۆکی منداڵان @noman_barzegar
2591Loading...
34
Media files
2 92313Loading...
35
مەتەڵ بە گیای کەژ بە بەردی چەم بە مووی بزن بە فێڵی ژن ناردنی: جەلال حەمە ساڵح https://t.me/farhangijin
2 5648Loading...
"پۆلێن کردن" یان "پۆلێنبەندی" کردن؟ "پۆلێن کردن" زاراوەکەیەکی نوێ‌یە و ماوەیەکی زۆر نییه هاتووەتە ناو زمانی کوردییەوە. وەک هاوتای "طبقەبندی کردن"ی فارسی و "classification"ی ئینگلیسی‌ کەلکی لێ وەردەگیرێ. بەر لەوەی زاراوەی "پۆلێن کردن" دابهێندرێ، کەڵک لە زاراوەگەلێکی وەک "خانەبەندی کردن"، "پۆلبەندی کردن" یان "دەستەبەندی کردن" وەردەگیرا. لەڕاستی‌دا پاشگری "ێن"، کە لەم زاراوەیەدا کەڵکی لێ وەرگیراوە، پاشگرێکە کە لە زمانی کوردی‌ بۆ داڕشتنی ناوی کایەکان کەڵکی لێ وەردەگیرێ؛ وەک: جگێن، تۆپێن، کاڵەمستێن، خۆشارۆکێن و ... ئەو کەسەی زاراوەی "پۆلێن کردن"ی داهێناوە، جگه لە زانستی زمانەوانی کەمێک زەوقی ئەدەبیشی بەکار هێناوە؛ واتە وای گریمانە کردووە ئەو کەسەی شتەکان و دیاردەکان و باسەکان و چەمکەکان پۆل پۆل و دەستە دەستە و خانە خانە دەکا، وەک ئەوەیە لەو پۆل پۆل کردنەدا کارێکی کایەئاسای کردبێ. بۆیە هاتووە پاشگری "ێن"ی به ناوی "پۆل"ەوە نووساندووە و چاوگی "پۆلێن کردن"ی لێ دروست کردووە. کەوابوو "پۆلێن کردن" هاوتای "پۆلبەندی کردن"ه. هەر بۆیە کاتێک پاشگری "ێن" به ناوی "پۆل"ەوە زیاد دەکەین، پێویست ناکا بێین دیسان پاشگرێکی دیکەش بەدوای پاشگری یەکەمەوە زیاد بکەین. لەم دوو پاشگرانە یەکێکیان زیادین. دەکرێ "پۆلێن کردن"یش دەکار بکەین، "پۆلبەندی کردن"یش، بەڵام بەکارهێنانی "پۆلێنبەندی کردن" ڕاست نییە. ئەگەر قەرار بوو "بەندی"ییەکه ڕابگرین ـ کە هیچ هەڵەیەکی تێدا نییە ـ پێویست نەبوو "ێن"ەکەش زیاد بکەین. ئێستا کە زیادمان کردووە، یان "بەندی"ییەکە لابەرین، یان ئەم دوو پاشگرانە لە دوو زاراوەی جیادا بەکار بهێنین: پۆلێن کردن، پۆلبەندی کردن. ✍️ڕەهبەر_مەحموودزادە @farhangijin
Mostrar todo...
👍 10
Photo unavailableShow in Telegram
شەقەمشار،،، لە ناوچەی بانە بەو ئامێرە کە بە دوو کەس موورە داری پێ شەق (لەت) ئەکەن ئەڵێن: شەقەمشار، ئەم مشارە نزیک دوو میتر درێژە و لە هەر دوو سەرەوە دەسکی هەیە، ڕاکێشان و پاڵنان، شەق‌کردن، دوولەت‌کردن، داهێنان ئەحمەد نادری خۆی @farhangijin
Mostrar todo...
👍 11
گیای ناو لانک یان بێشکە Kingdom Plantae جیهانی Family Poaceae خێزانی Order : Poales : پۆلی Subfamily Aristida لقە خێزان : Scientific name Aristida ناوی زانستی ئەم گیایە قەدێکی باریک و درێژی هەیە وەک چنار. دوو جۆری هەیە گوڵ مۆر و گوڵ سپی، گوڵی ئەم گیایە درێژ و تەشیلەییە وەک فڵچە نزیکەی 20 بۆ 30 سانتیمەترە، گەڵاکانی باریک و درێژن . بیرمە ئەم گیایە بەکار دەهات بۆ ناو لانک (بێشکە )ی منداڵ لە بری لۆکەو ئیسفنج ئەوسا چونک خەڵکی نەدار و کەم دەرامەتی لادێ نەیدەتوانی دۆشەکی لوکە و ئیسفنج و فوم بۆ لانکەی کۆرپەکەی پەیدابکات ، لەبەر ئەوە وەک چۆن خۆی لە ناو سروشتا دەژیا گژوگیای سروشتیشی دەکردە ڕاخەر بۆ ناو لانکی کۆرپەکەی. ℬ.𝒜 بەکر ئەحمەدی https://t.me/farhangijin
Mostrar todo...
👍 5👏 3
سڵاو و ڕێز بۆ هەموو ئەندامانی بەرێز و بە ئەمەک 🤝🤝🌺🌺 بۆخۆتان دەزانن ئەم کاناڵە بە بوون و هەوڵ وچالاکی و بابەتەکانی ئێوەوە زیندووە، و گەشە، دەڵنیاین بە بوونی کەسانی ترەوە زۆرزۆرتر گەشە دەکا و دەوڵەمەند تر دەبێ و بابەتی زۆرتر کۆ دەبێتەوە و دڵی ئێمە و ئێوە و هەموو هاووڵاتیان، ڕوونتر و خۆشتر گەشتر دەبێ، بە کۆ کردنەوە و پاراستن و پەرەپێدانی زەمانەکەمان، دەی کەوایە بۆ دۆستان و هاوەڵانتان، بانگێشتن ناکەن، بۆ ئێرە، بە تایبەت ئەوانەی خولیای، زمان و نیشتمان و کوردستان لە دڵیان دایە🙏🙏🙏🙏🌺
Mostrar todo...
👍 6🙏 2 1
هەندێک ناوی شوێنە شاخاویەکان: ۱- شان:  ئەو هێڵەی شاخە کە ئەبێتە سنووری نێوان دوو یاڵ. ۲- یاڵ: دامێنی تەنیشتەکانی شیو. ۳- شیو:  ئەو هێڵە نزمەی نێوان دوو شانی کێو. ۴- تەبار:  بەردێکی دەرپۆقیوە لە یاڵ. ۵- باسک:  هێڵێکی بەردینی درێژە بە درێژایی  یاڵی شاخ کە یاڵەکە ئەکات بەشی سەروو و بەشی خواروو. زۆرجار لە سەر باسک کانی ئەتەقێت و وەکو تاڤگە بە سەر باسکەکەوە دێتە خوار. ۶- شاخ:  ئەو شوێنەی کێوە کە بەرداوییە و بەردەکانی قیتن و وەکو دیوار ڕێگرن لە پیادە و سوارە کە بە ئاسانی بە سەریا بچێ و مرۆڤ ناچارە دەست و پێ بەکار بهێنێت بۆسەرکەوتنی. ۷- ئاقار یان ئاخار: ئەو سوێیە کە لە بنی باسک و شاخەوە بە پیادە و سواری ئەتوانیت بە سەریا بڕۆیت و زۆرجار تەڵاشی داڕماوی سەر شاخ و تەبارەکە لێی کۆ دەبێت. کەو و سوێسکە لە ئاقارەکان لانە ئەگرن و مار لە کون و کەلەبەری بەردی شاخەکە لە نزیک ئاقارەکان خۆی ئەشارێتەوە بۆ ئەوەی هێلکە و بەچکەی باڵندەکانی دەست بکەوێت. ۸- دۆڵ:  ئەو زەویە نزمەیە کە لە میانی دوو کێوە و ئاوی لافاو لێی ئەڕؤخێت. بۆ نموونە ئەو شیوەی نێوان کێوی ئەزمەڕ و کێوی گۆیژەی ڕەحمەتی!! ۹- ڕاز:  بەشێکە لە شاخی سەخت کە بەردەکەی سافە وەک دیواری کەپماڵ کراو لە سەرەوە بۆ خوارەوە واتا وەک بلێیت بە دەستکرد بڕابێت و بەردەکانی شکاو و چینچین نەبن. ۱۰- کۆڵان یان کیلان:  شیوێکی بەردییە کە ئاوی باران و لافاو بە شێوەی تەنگەبەر و ئەستوونی بڕیویەتی و لەبەر تەنگی بەری ئەو شیوە خەڵکی پیادە و سوارە ناچار دەبن بە ڕییز لە ناویا تێپەڕن. (کەندەڵان)یشی پێدەڵێن. ۱۱- کێل:  بەردێکی قییتە لە شاخ. ۱۲- جەفەنگ:  شوێنێکی بەردییە لە شاخ کە نە بۆ کێڵان و نە بۆ لەوەڕ نابێت. جەفەنگ ڕووی چینی بەردەکانی بە دەرەوەیە نەک قەراغی چیینەکان. واتا کە لە سەر جەفەنگ ئەڕۆیت پێت ئەخزێ وەکو لە سەر خلیسکانە بڕۆیت لەبەر سافی و لووسی ڕووەکەی. لە دیوی کۆمەڵگای پیرەمەگروون ئەگەر بڕوانیتە شاخی پیرەمەگروون و شاخی سارا زۆر شوێنی ئەو دوو کێوە جەفەنگن چونکە بە دەستیش ناتوانیت سەریان بکەویت. ۱۳- هەرووتە:  لووتکەیەکی سەر گڵیینە لە کێو کە گژ و گیا لە سەری ئەڕوێت و بۆ لەوەڕ ئەشێت. وەکو گردە ڕەحمەتیەکانی شاخی گۆیژە!! ۱۴-قول یان قولە:  جۆرە لووتکەیەکە کە کەمێک لە ئاستی شانەکانی ئەملا و ئەولای خۆی بەرزترە وەک ئێسکی قولی پێی مرۆڤ دەرئەکەوێت. ۱۵- بانە: ئەگەر سەر کێو تەختایی بوو پێی ئەگوترێت بانە. ۱۶- تەخت:  ئەگەر شوێنێکی شاخ بۆ نیشتەجێبوون و ڕەشماڵ بەستن و حەوانەوە شیابێت پێی ئەگوترێت: تەخت. (ئەو چاڵایییە فراوانە لە شاخ کە ئاستی شاخەکە لە هەموو لایەکیەوە بەرزترە لە ناوەڕاستەکەی یان کە لە ناوی بیت وا دەردەکەوێت کە لە ناو شوێنێکی قوپاوی وەکو ساج بیت.) ۱۷- تاڤگە:  قەراغی باسک یان شاخە کە ئاو بڕیویەتی و کردوویەتی بە کوان و تەنگەبەر. ئاوی لافاو لەو شوێنە بە پڕتاو دەردەپەڕێت و بەرد و تەلاشی زۆر لەگەڵ خۆی ئەبات. لەبەر ئەوەی تاڤگە لە سەر شاخ یان لە سەر تەبارە ئاوەکە بە شێوەیەکی ئەستوونی لێی دێتە خوار. ۱۸- هەرەسگە:  ئەو شوێنەی یاڵ کە لێژیەکەی بە ڕادەیەکە ساڵانە لە زستان ئەبێتە هۆی هەرەس هێنانی بەفر. ئەمە وێنەیەکە بۆ هەندێک لە بەشەکانی شاخ. ئاری فواد حەمە خورشید @farhangijin
Mostrar todo...
attach📎

12👍 1
Repost from N/a
منداڵان بەر لەوەی فێری خۆشەویستیی نیشتیمان بن، دەبێت فێری خۆشەویستیی ژیان ببن. دەبێت فێر بن پەپوولەیان خۆش بوێت، حەزیان لە دەنگی بولبول بێت. نیشتیمان لە کۆمەڵێک شتی بچووک دروست بووە. مرۆڤ گەر ئەو شتە بچووکانەی خۆش نەوێت نیشتیمانیشی خۆش ناوێت. #بەختیار_عەلی بۆ ئەندامبوون کرتە (Click) بکەن.
Mostrar todo...
👍 3
فەرهەنگی
کۆمەڵایەتی
زانستی و فێرکاری
شێعر و پەخشان
https://t.me/farhangijin پاراستنی وشەی ڕەسەنی کوردی
Mostrar todo...
فەرهەنگی ژین، وشەدانی کوردی-کوردی.

بەڕێوەبەر: تاهیر ئەدمین: @Mangashw لینکی کاناڵ: @farhangijin:

https://t.me/farhangijin

لینکی گروپی لکاو بە کاناڵەوە

https://t.me/farhangijin1

3
‌ ئێرە دشتی هەوەتووە، سەرێکی ئەم دەشتاییە لای ڕاستی جادەیەکە لە سێ ڕێیانی بەینی سەقز و دیواندەرەوە و تیکابەوە دەست پێدەکا هەتا شاری تیکاب لە ناوچەی هەوشار، کە لەم ڕۆژانەدا پێیدا ڕۆیشتم. لەم جادەوە کە پتر لە ٥۰ کیلۆمەتر درێژەی هەیە، بەلای چەپیدا ناوچەی نیمچە کوێستانی هەوشار و سەدان گوندی ئاوەدانی دەبینی، لە لای ڕاستیشەوە  دەشتی پان و بەرینی هەوەتوو. لەم دەشتەدا هەر زوو هەست بە جیاوازی هەوا دەکەی، و دەزانی کە لە چاو شارەکانی دەوروبەر زۆر ساردترە. ئێستە کە کۆتایی مانگی گوڵانە و لای سەقز، گەنم نیو مەترێک گەورە بووە، لێرە هێشتا گەنم تازە سەری هەڵێناوە و ۱۰ سانتێک دەبێ. ئەمە لە حاڵێکدایە هەواڵی پێگەیشتنی گەنم و  دروونەوەی و خەرمان هەڵگرتنمان لە ناوچەی گەرمیان پێدەگا! بە ڕاستی کە کوردستان وڵاتێکی گەورە و بە سروشت و کەش و هەوا و دیمەنی جۆراوجۆرەوەیە. لەم دەشتە ساردەدا دا نزیکی سەد گوندی ئاوەدان هەیە. لە خەڵکی ناوچەکەم بیستووە کە بە لای سەقز دەڵێن "ئاران"، یانی ناوچەی گەرم، ئەمە لە حاڵێکدایە سەقز خۆی شوێنێکی ساردە، بەڵام لە چاو ئەم دەشتە، گەرمترە! هۆی ساردی دەشتەکە زوو بۆمان دەردەکەوێ. جی پێ ئێس، بەرزی دەشتەکە و زۆرتری گوندکانی، ۲۳۰۰ تا ۲٤۰۰ مەتر لە ئاستی دەریاوە نیشان دەدات کە بەرانبەرە بە بەرزی هەندێ لە لوتکەی کێوەکان. بەرزی ناوشاری سەقز دەوروبەری ۱٤۰۰ تا ۱٥۰۰ مەترە، یانی ئەم دەشتە ۱۰۰۰ مەتر لە سەقز بەرزترە! لەم دەشتە باوە دەڵێن: "هەڕ ساڵێ تەڕە، ئاران بە فەڕە هەڕ ساڵێ وشکە هەوەتوو سەرپشکە" یانی ئەگەر تەڕە ساڵ و بەفر و باران زۆر بێ، ئاران و دەوروبەری سەقز بە فەڕە و گەنم و دەغڵ و دان زۆرە، بەڵام ئەگەر وشکە ساڵ بێ و بەفر نەبارێ و سەرما کەمتر بێ ئەوە هەوەتوو سەرپشکە و دەغڵ و دانی زۆرترە! بەڕاستی تایبەتمەندییەکانی جوغرافیا سەیر و سەمەرەیە! ماجید ئیمام @farhangijin
Mostrar todo...
👍 11👏 1
تۆفیق وەهبی گەلێ جار بۆ پێکەنینی هەندێکان زمانی خوار دەکردەوە و پێی دەگوتم: ئێوەی هەولێری بۆ ئەم ”ئەکەم“ـە ناسکە ئەکەن بە ”دەکەم“ی گوێ‌تۆقێنەر! منیش دەمگوت: مامۆستای بەگم، من قەت نەمگوتووە ”دەکەم“. لە وەراما دەیگوت: ”من مەبەستم تۆ نییە. بەگشتی ناوچەی سۆران وا ئەڵێن.“ کەچی لەپاش ماوەیێک بیروڕای گۆڕی و هاتە سەر ئەو ڕایەی کە لە زمانی یەکگرتووی نووسینیدا هەر دەبێ بنووسین ”دەکەم“، نەک ”ئەکەم“. ئەم گومان و دوودڵییە بووبووە هۆی ئەوەی هەمیشە بەرهەمی بڵاونەکراوەی زۆر زیاتر بێ لە بەرهەمی بڵاوکراوە ـــ ئەرشیفی دەستنووسی کارەکانی خۆی گەلێ گەورەترە لە کتێب و وتار و باسی چاپکراو لە نامەخانە تایبەتییەکەیدا. هەر ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کاری زانستیی گەورەی بۆ نەکرێ (مەبەست لە گەورە، قەوارەیە) لە دەستووری زمانی کوردی زیاتر. مارف خەزنەدار (۱۹۳۰ ـــ ۲۰۱۰) لە وێنەکەدا: چوارەم کەس لە دەستە ڕاست: تۆفیق وەهبی؛ شەشەم کەس: مارف خەزنەدار شوێن: یانەی سەرکەوتن، بەغدا، ۱۹٥٦ ناردنی: زیاد ئەسعەد @farhangijin
Mostrar todo...
attach📎

7👍 1