cookie

Utilizamos cookies para mejorar tu experiencia de navegación. Al hacer clic en "Aceptar todo", aceptas el uso de cookies.

avatar

غەفوور بەهاری

ڕەخنە و پێشنارەکانتان هێمای بوونمانە @shno1402

Mostrar más
El país no está especificadoEl idioma no está especificadoMúsica65 468
Publicaciones publicitarias
206
Suscriptores
Sin datos24 horas
Sin datos7 días
-330 días

Carga de datos en curso...

Tasa de crecimiento de suscriptores

Carga de datos en curso...

دێتە دی کاتی دەرکەوتنی خۆری من گەرچی ئاش بەتاڵە کەیکی تەمەنی من ناڵەی من تێکەڵی بانگی موتریب بووە چی لە حاڵی خۆم کرا لە شەو زەنگاری دڵی من مەیلی نەما هەستی پەروەردەی گوڵی من نە باران باری نە خاکی پێ ئەسپێردرا خۆزگەی باخی من یاخی بوو هەر چی ئەستێرەن نە دەنگی پێدام نە ڕەنگی ما لە ناخی من کەچی تەمەن هەر وا دێتوو دەڕوا لە ڕێگەی ئاورێشەم و هەڵوەدای چاوی من بوڵبوڵ بێ پەڕ و باڵی دارستانی خەیاڵی من چیتر ناخوێنێ و وێرانەی هێڵانەی شەوانی من ئۆف و هەز مەخابن! نە ڕێگە دەگرێ دەریا و نە شەپۆل دەمرێ لە دوڕگەی یادی من تۆ بڵەی مەست نەبێ چاوی کەژاڵ و پرچی ئاڵی کیژی خەیاڵی من دەی کەی دێتەوە لەم خەونە هەرمانی بزەی تاڵی من ✍️غەفوور بەهاری @gh_bahari
Mostrar todo...
👍 9 1
Photo unavailableShow in Telegram
۲۳۵ بۆ دوکتور سروش دەست ئەژنۆی خەمێکم وێنەی گەڵای زەردی پاییز بێزار لە بای ئەجەل و بۆسەی مەرگ دەستی چارەنووس و هێزی دابڕان زەردەخەنەی خستە سەر لێوان زرینگەی کێلگەو هەواڵی سرووشت ناسناوی ڕێگای ئەمجارەی دابڕی خۆیەتی "سرووش" و حەزی داهاتوو چەن بێگەردە هەواڵی ئەم کۆچە تین و گڕی ئازار دەگرێ و خەزەڵوەری کاڵفام میوانێتی ئێوارەیەو کاتی ڕاماڵینی چرکە ساتەکانی ژیان یەک بە یەک گەڵای تەمنی بوون بە چڕۆی بزەو قاقا بنوارە! ڕنوویی ساردوساوای ئەمجارە کفنێکی پڕ بە باڵای دێنتە بازار نە دەتوانم لێو هەڵقرچێنم و نە چاو لە دووری دێتە تروکاندن ئاخ ! ئەی بای ئەجەل! چەن قیز و نامۆی لە هەرمانی ئەم یادە چەن دڵ ڕەق و بێ هاتی ئەمجارە ✍️غەفوور بەهاری @gh_bahari
Mostrar todo...
6👍 4
دەست ئەژنۆی خەمێکم وێنەی گەڵای زەردی پاییز بێزار لە بای ئەجەل و بۆسەی مەرگ دەستی چارەنووس و هێزی دابڕان زەردەخەنەی خستە سەر لێوان زرینگەی کێلگەو هەواڵی سرووشت ناسناوی ڕێگای ئەمجارەی دابڕی خۆیەتی "سرووش" و حەزی داهاتوو چەن بێگەردە هەواڵی ئەم کۆچە تین و گڕی ئازار دەگرێ و خەزەڵوەری کاڵفام میوانێتی ئێوارەیەو کاتی ڕاماڵینی چرکە ساتەکانی ژیان یەک بە یەک گەڵای تەمنی بوون بە چڕۆی بزەو قاقا بنوارە! ڕنوویی ساردوساوای ئەمجارە کفنێکی پڕ بە باڵای دێنتە بازار نە دەتوانم لێو هەڵقرچێنم و نە چاو لە دووری دێتە تروکاندن ئاخ ! ئەی بای ئەجەل! چەن قیز و نامۆی لە هەرمانی ئەم یادە چەن دڵ ڕەق و بێ هاتی ئەمجارە ✍️غەفوور بەهاری @gh_bahari
Mostrar todo...
من دەست ئەژنۆی خەمێکم بە وێنەی  مێر مناڵ دەنگی ئۆقرەی شین و ئازار لێوم سەر گۆی مەمکی  پیره دایکێک چۆن تینوو دار گڕ دەدا وەک ژانی ئەو باوەش ئازار دەگرێ و لە سەهۆڵبەندانی زستان و خەزانی زەردی گەڵا نە دەتوانم لێوم هەڵقرچێنم و نە  دەتوانم باوەشی وڵات جێبێڵم کە وایە نیشتمان ! تۆ دایکی سکاڵای و منیش کۆرپەی باوەفای تۆ
Mostrar todo...
Photo unavailableShow in Telegram
👍 1
۲۳۴ لە کەناری هەر ڕووبارێ شنەی فرمێسکی چاوەکانت حەزەکانم دەکا بە دەسنوێژی ئەوینێک لە باڵای هەر بەردێ دڵڕەقی کۆنم سەری سەودام دەکا بە ئازاری هەژارێک ئەوە منم من تینووی ڕێگاکەت ئەی نیشتمان! ✍️غەفوور بەهاری" کێلەشین" @gh_bahari
Mostrar todo...
#نیشتمانم! کە پاییز دادێ ، وەرزی تەمەن لە سەر زەویی دڵ  بەدی دێ کاتێ خشپەی پێیەکانی دێ فرمێسک و باران پێکەوە وەک حۆری دێنە خوار دەست و ئەژنۆ بە یەک دەگەن گەر چاوەکانم ئۆقرە بگرن لێوەکانت چۆن دەمگرێ خولیای با  دەمبا بۆ شەوانی قەتیس ماوو له کاتێ هەڵمژینی لێوەکانی گەڵا سەیرم کە چۆن دەمرم و چیتر خۆناگرمەوە ✍️غەفوور بەهاری" کێلەشین" @gh_bahari
Mostrar todo...
3
۲۳۲ بۆ ئەفشین ڕەسووڵی ئامانج! سیلەی چاوەکانت هێزی خۆرە لە ڕێگەی ژینی من دەریای بەختی داهاتووم قەتیسی باوەشێکە درەنگ نییە ! گەر دەر کەوێ لە سەر سینگی هیوا گەردەلوولی زام و ئێشی وەرزێک دڵنیام ! من نیشتە جێی شارێکم لە ڕەنگی هەناسەت هەنگاو بە هەنگاوی ئەو شارە دەپێوم مێزەری سنوور گرێدەدەم و خۆڵی هەستی دڵ دێنمەوە لە باغی چارەنووس مەیلی دێتەوە شنەی شەوی ساردم چاوەکانت ماندووی دیتنی تیشکی ئەوینێکە بنوارە لە باڵای گوڵی قاقام چۆن ڕۆژێ دادێ و دەیگرم دەستی داری ئامانجم.... ✍️غەفوور بەهاری" کێلەشین" @gh_bahari
Mostrar todo...
7👍 2
۲۳۱ پاییز! هەورێک لە سەر پەنجەرەی دڵم خەوێکی نەزۆکی گرتۆتە باوەش کە بلێسەی خۆر و ترپەی مانگەشەو دێنە سەیری ئاسمان هێور هێور دەنگی باران دەبێتە مۆسیقای ڕاپەڕین چاوێکی شین و لێوێکی ئاڵ پرچی تەمەنم وەک زوولفی شەو نەرم نەرم بۆن دەکەن و هەمیشەبانگم دەکەن نازانم ! ئەوە بارانە دەمکا بە لافاوی زەرد یا خۆ گرمەی هەورە شەقار شەقار جل و بەرگی بیانیم لێدوور دەکاتەوە ✍️غەفوور بەهاری" کێلەشین" @gh_bahari
Mostrar todo...
👍 3 3
۲۳۰ پێشکەش بە هاۇڕێم کاک «ئێحسان جەودەت» دەمێکە! پەنجەرەی ماڵەکەم لە دەنگی با و زرمەی ڕووبار ڕاناکا کەچی چرتە چرتی شووشەی دڵم مێلۆدی خەونێکە دەمێکە! ڕێگای ژووانی جارانم نایەتە بیر و زەردەخەنەی چاوەکانت باوەشی ژووان ناگرێ چیتر دڵم ترپەی خەونەکانت لە نووسینی شێعرێکی نوێ قەتیس ناکا من لە بۆسەی سەردمی دوور وەک مەلێکی ڕاوکراو پەلەقاژەی هێلانەمە کەچی بایەقووشی شەوانم چیتر لە دەرگای بەختم نادا دەمێکە ! لاوک و حەیرانی ئەوینت خۆرەتاوی دڵ و سێبەری خەیاڵت  ناگرێتە ناو دەست هێور هێور ! لە دوورەوە بگەڕێوە مانگە شەوە و چاوەکانم ونتر لە نووقمی دەریاکان هەستت پێدەکەن کە دێیتەوە هەرچی شارە دەبێتە ڕێگا و هەرچی بارانە گڕی فرمێسک دەسووتێنێ ✍️غەفوور بەهاری" کێلەشین" @gh_bahari
Mostrar todo...
6👍 2
Elige un Plan Diferente

Tu plan actual sólo permite el análisis de 5 canales. Para obtener más, elige otro plan.