ماموستا عثمان
بسم اللّه الرحمن الرحیم Osman ارتباط با ادمین https://t.me/raoufi1380
Mostrar másEl país no está especificadoEl idioma no está especificadoLa categoría no está especificada
389
Suscriptores
Sin datos24 horas
Sin datos7 días
Sin datos30 días
- Suscriptores
- Cobertura postal
- ER - ratio de compromiso
Carga de datos en curso...
Tasa de crecimiento de suscriptores
Carga de datos en curso...
یعنی:عقبه بن نافع دریکی از جنگهایش همراه با ۱۰هزار مجاهد به قصد رویارویی با۸۰هزار رومی از خانه بیرون رفت. همسرش به وی گفت: هنگامی که جنگ سخت شد کجا شمارا ملاقات کنم. گفت:درچادر فرمانده رومیان یا در بهشت.
خرج عقبة بن نافع فى إحدى غزواته بـ١٠آلاف مجاهد ليواجه٨٠ألف من الروم
قالت له زوجته:أين أجدك إذا حمي الوطيس؟
قال : فى خيمة قائد الروم أو في الجنة.
قناة #من_صفحات_التاريخ 🛡⚔
@tareehk1
" #عەلـــــەمانــیەت " چــــــی یـــــە ؟
لەوەڵامـــــدا / بــــەکورتی :-
عەلمانیەت، سیکۆلاریزم/ "واتە دونیاگەرایی و لادینی و ماددە پەرستی و جیاکردنەوە و دورخستنەوەی پەیوەندیەکانی دینی خوا٫ لەکایەکانی دەوڵەت و دەسەڵات و ژیان،"
سەرچاوە " فەرهەنگی بەڕیتانی و فەرهەنگە جیهانیەکان."
جا لەم ڕوانگەیەوە عەلمانیەت دژ و پێچەوانەی تەواوی شەریعەتی ئیسلامـــە و کوفرێکی گەورە و ئاشکرایە کە بێ باوەڕییە بەبونی ڕۆژی دوایی و جیهانی پەنهان، هەروەها ڕەت کردنەوەی زیاتر لە 500 ئایەتی قورئانی پیرۆزە کە باس لە حوکم و دەسەڵات و سیاسەتکردنی شەرعی دەکات، وە بەشێوەیەکی گشتی ڕەتکردنەوەی تەواوی ئیسلامە چونکە ئیسلام سیستەمێکی گشتگیرە الله عزوجل ناردویەتی بۆ ڕێکخستنی تەواوی کایەکانی ژیان چ لەبواری کۆمەڵ و چ لەبواری تاك وەك بوارەکانی سیاسەت و حوکمڕانی و دەوڵەتداری و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی و بیروباوەڕ و کۆمەڵکاری و چاکسازی و سەربازی و جەنگ و ئاشتی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان .
جا لەم ڕووەوە هەرکەسێك عەلەمانیەت وەکو خۆی بناسێت و شوێنی بکەوێت یان باوەڕی پێی هەبێت یان کار وبانگەوازی بۆ بکات یان پاڵپشتی بکات بەهەر شێوەیەك لەشێوەکان ئەوا هیچ پەیوەندیەکی بە موسڵمانێتیەوە نامێنێت و بەدەرچوو دادەنرێت لە دینی ئیسلام ، وە باوەریش ناکرێت هیچ کەسێك هەبێت لە لاینگران و شوێنکەوتەکانی بێ ئاگابێت لەم ڕاستیانە و نەزان بێت بەو هەموو دژایەتی و فەسادی و کوفرەی عەلمانیەکان دەیکەن و بەرامبەر بە ئیسلام و موسڵمانان لەهەموو جیهان.
، جا ئەگەر دوای ئەوە زانایان قسەیان تێدا كرد ئەوە بۆی هەیە تەقلید بكات یاخود شوێن یەكێك بكەوێت كە متمانەی پێیەتی لە زانایانی ناسراو بە زانست.
وتەی سێیەم:
حوكمی تەكفیر حوكمێكی شەرعییە ، پلەكانی ڕوونی وجێگیربوونی جیاوازە:
*ئەو بەشەی كە زۆر ڕوون وئاشكرایە لە تەكفیر ، موسڵمانان هەموویان یان زۆربەیان ومامناوەندەكەیان ، وە لەوانەیە زانا و عاممی لە نەزانینیيدا یەكسان بن ، وەكو هێندێك لەو نموونانەی كە لە سەرەوە ڕوونمان كردەوە (نموونەكان: كوفری جوولەكە وگاورەكان وبتپەرستەكان و،هیندۆسە چێڵ پەرستەكان و، بووزییەكان ، وە هەموو ئەوانەی خاوەن ئایینێكن جگە لە ئایینی ئیسلام ، یا ئەوانەی هیچ كاتێك نەهاتوونەتە ناو ئیسلام ، یا وەكو ئەو هەڵگەڕاوەیەی كە بە ڕاشكاوی ڕایگەیاندووە كە چۆتە سەر ڕێبازێكی تر جگە لە ئیسلام ، وەكو ئەوانەی دەبن بە گاور و ، ئەوەی شوێن كەسێك دەكەوێت كە بانگەشەی پێغەمبەرایەتی دەكات ) ، هەروەها وەكو ئەو كەسەی جوێن بە خوای گەورە و ، ئایینەكەی دەدات و، گاڵتەی پێ دەكات بە شێوەیەكی ڕاشكاو وئاشكرا كە هیچ گومان ونادیارییەكی تێدا نییە ، بەتایبەتی لەگەڵ دووبارە بوونەوەی ، بێگومان ئەمە پێویستی بەوە نییە كە زانایەك فەتوای تێدا بدات ، چونكە هەموو خەڵكی شارەزان بەوەی كە ئەم كردەوەیە كوفرێكی گەورەیە خاوەنەكەی لە ڕێبازی ئیسلام دەردەكات ، بۆیە هەركەسێك دیتی كەسێك ئەم كوفرە ئەنجامدەدات و زۆرلێكراو وشێت نەبوو ، ئەوە حوكمی كوفری بەسەر دادەدات .
*بەڵام ئەوەی كە زۆر ڕوون وئاشكرا نییە ، لەو جۆرە كردەوانەی كە لە نێوانی زانایان جیاوازی تێدا دروست دەبێت ئایا كوفرە یان نا ، یاخود جیاوازی ودوودڵییەكە لە كافركردنی بكەرەكەی ڕوودەدات ، بەگوێرەی ئەوەى: ئایا بیانووی هەیە یاخود نا ، واتە: ئایا مەرجەكان لەو كەسەدا هاتۆتەجێ و ڕێگرەكانیش نەماوون بۆ حوكمدان لەسەری بە كوفر یان نا .
ئائەمە پێویستە وازی لێبهێندرێ بۆ زانایان و ئەوەی كە ئەهلی عیلم نەبێت قسەی تێدا نەكات ، چونكە جێگای هەڵەكردنە و، هەڵەكردنیش بەتایبەتی لەم بابەتەدا ترسناك وقورسە ، لەبەر ئەوەی لە شەریعەتدا وریاكردنەوە وهەڕەشە هاتووە دەربارەی چوونە پێش و دەستپێشخەریكردن بۆ كافركردنی موسڵمان بە ناحەق ، بۆیە ئەو باوەڕدارەی كە سوورە لەسەر دینەكەی و ڕزگاربوونی لە دواڕۆژی ئەترسێ لەوەی كەسێك كافر بكات كە شیاوی كافركردن نییە ، بەهۆیەوە بە هەڕەشەیەكی تووندەوە بگەڕێتەوە .
خواش زاناترە.
داوا لە خوای گەورە دەكەین كە ڕێنمایی وصەواب لە وتە وكردەوەدا بە ئێمە وبراكانمان ببەخشێ .
لەژێر ڕۆشنایی ئەوەی كە پێشوو باسمكرد ، بێگومان لەسەر برایان بە گشتی پێویستە كە پرسیار لە زانایان بكەن وپەلە نەكەن لە كافركردنی خەڵكی ، بەتەنها بەوەندەی دەیخوێننەوە وتێیدەگەن لە دەستەواژە و وتەی دانەرەكان لە پەرتووكەكان ، لەبەر ئەوەی ئەمە یەكێكە لە هۆكارەكانی هەڵەی ناقۆڵا ، چونكە برای عاممی ئەوەی كە تێیدەگات لەو پەرتووكانە جێبەجێی دەكات ، ئینجا لەوانەیە لە تێگەیشتن هەڵە بكات و، لەوانەیە لە جێبەجێكردن هەڵە بكات ، لەوانەشە لەهەردووكیاندا هەڵە بكات ، بەمەش خراپەیەكی گەورە ڕوودەدات !
بۆیە دووبارەی دەكەینەوە وئامۆژگاری دەكەین بەوەی بابەتەكانی تەكفیر وازلێبهێندرێ بۆ زانایان و، پێویستیشە لەسەر گەنجەكان كەوا بزانن بابەتەكانی تەكفیر – زۆربەیان – بابەتی ئیجتیهادین ، جیاوازی تێیدا دروسته ، بۆیە با هیچ كەسێك دەمارگیری بۆ وتەیەك یا شێخێك یا كۆمەڵێك نەبێت ، هەروەها با دووژمنایەتی یەكتری نەكەن بە هۆی جیاوازی لە كافركردنی كەسێك یا خەڵكانێك یاخود كۆمەڵێك ، لەوانەی ڕێگای كافركردنەكەیان ئیجتیهادییە ، بەڵكو ئەو كەسە زانستخوازەی بە تێڕوانین و لێكۆڵینەوەی خۆی ڕاستی بۆ ڕوون بوەوە و دڵنیاش بوو لێی ئەوە با كاری پێبكات ، ئەو كەسەشی ڕاستی بۆ ڕوون نەبوەوە ئەوە با خۆی بپارێزێت و وریابێت ، وە با بیانوو بێنێتەوە بۆ هەركەسێك كە پێچەوانەی ئەو دەكات لە شتێك لەمەدا .
ئەمە بریتییە لە ڕێگەی ڕاست ودروست ، ئەگەرنا (جگە لەمە) نە چاكەكارییە و نە چاككردنە ، وە جاری وایە گەنجەكان خراپەكاریی دەكەن وخەڵك لە دین دووردەخەنەوە و دەبنە بەربەست لەبەردەم ڕێبازی خوا لەهەمان كاتیشدا وادەزانن كارێكی چاك دەكەن وئایینی خوا سەردەخەن ، بەم كارەشیان خۆیان تووشی هەڕەشەیەكی تووند دەكەن . خوای بەرز وبڵند دەفەرمووێ: بە سوێند وپەیمانەكانتان فڕوفێڵ وناپاكی لەگەڵ یەكتردا مەكەن ، نەكا بەو كارە پێ بخلیسكێ و لە ڕێبازی باوەڕ بترازێت ، پاش جێگیربوونی ، وە نەوەك بەهۆی ڕێگریتانەوە لە ڕێگەی خوا سزای سەخت بچێژن و لە دوا ڕۆژیشدا سزایەكی گەورەتان بۆ هەیە .
ئینجا ئەگەر ئەم ڕێگەگرتنە لە ڕێبازی خوا و ئەم هەڕەشە تووندە لەسەری بەهۆی گەمە وگاڵتەكردن بە سوێندەكان و كردنی بە هۆكارێك بۆ فڕوفێڵ بێتەجێ ، ئەوە بێگومان ئەوەی ڕوودەدات لە خەڵك دوورخستنەوە لە دینی خوا و ڕێگرییكردن لێی بەهۆی گاڵتەكردن بە حوكمەكانی تەكفیر
كێ بۆی هەیە حوكمی تەكفیر دەربكات ؟
بسم الله الرحمن الرحیم
وتەكانی شێخ أبو عبد الرحمن عطية الله اللیبي - خوای گەورە بە شەهید وەریبگرێت - :
وتەی یەكەم:
(شَرْطِ المُتَصَدِّي لِلتَّكْفِيرِ)
مەرجی ئەو كەسەی دەردەچێت بۆ تەكفیركردن
ئەم پرسیارە لە شێخ كراوە:
دەقى پرسیارەکە:
زانایان چەند مەرج و ڕێگرێكیان داناوە بۆ كافركردنی كەسێكی دیاریكراو ، جا ئایا ئەم مەرجانە پێویستە بێنەجێ و ڕێگرەكانیش نەمێنن لە كەسێكی دیاریكراودا ، بە لێپرسینى ڕاستەوخۆ لە كەسەكە یاخود حاڵی گشتی بەسە ، بۆ نموونە لە بیلادولحەڕەمەین ئەوانەى لە زنجیرە و ئەڵقەكاندا گاڵتە بە ئایین دەكەن ، لەكاتێكدا ئەوان تەوحیدیان خوێندووە و دەزانن كە گاڵتەكردن بە ئایین كوفرە ، بۆیە من واگومان نابەم كە ئەوانە شارەزای حوكمەكە و جگە لەویش نەبن ، ئينجا ئایا بەگوێرەی حاڵەتە گشتییەكە حوكمیان لەسەر دەدرێ یان پێویستی بە لێكۆلینەوە هەیە ؟
دەقى وەڵامى شێخ:
كەسی دیاریكراو حوكمی كوفری بەسەردا نادرێ ئیللا ئەگەر زانیمان مەرجەكانی جێبەجێبوونی حوكمدان لەسەری بوونی هەیە و ڕێگرەكانیش نەماوون ، وە ئەمەش زانایان دەیزانن ، بەڵام عاممەی خەڵك و ئەوەش لە زانستدا بەشێكی نییە ، قەدەغە دەكرێن لە قسەكردن و ڕۆچوون لە كافركردنی یەكێك لەوانەی كافركردنەكەیان ئیجتیهادی و ئیستيدلالییە (واتە: پێویستی بە ئیجتیهادو بەڵگە هێنانەوەیە) ، بەڵكو ئەمە ئیشی زانایانە ، وە عاممی ناشارەزا لە زانست دەڵێت : نازانم پرسیار لە زانایان بكەن ، ئەمە واجبی سەر شانی ئەوە ، لەگەڵ ئیمانێكی ئیجمالی بە خوای گەورە و ئایین و پێغەمبەرەكەی ... تا كۆتایی هەروەها كوفركردنێكی ئیجمالی بە تاغووت ، بەڵام هێندیك كوفری كافرەكان هەیە كە عاممی لەگەڵ زانادا لە زانینیدا یەكسانن ، وەكو كوفری كافرە ئەسڵییەكان كە بریتیین لەوانەی هەر لە بنچینەدا نەدراونەتە پاڵ ئیسلام و، سەر بە ئیسلام نیین ، هەروەها وەكو: هەڵگەڕاوەیەكى ڕوون وئاشكرا ئەوەی دەرچوون و جیابوونەوەی خۆی لە ئیسلام ڕاگەیاندووە پەنا بە خوا ، هاووێنەی ئەمە ، هەرلەم جۆرە : ئەوەی جوێن بە خوای گەورە و پێغەمبەر و ئایینەكەی دەدات و گاڵتە بە خوای پەروەردگار و ئایین و ئایەتەكان و نێردراوەكەی دەكات ، بەڵام بەمەرجێك دەبێت جوێندان یا گاڵتەكردنەكە ڕوون و ئاشكرا بێت خیلافی تێدا نەبێت ، بەڵام ئەوەی هەڵگری چەند واتایەك بێت ، بەشێوەیەك بگوترێت: ئایا ئەمە جوێندان و گاڵتەكردنە یاخود نا ؟ ئائەم جۆرە وازی لێدەهێندرێت بۆ زانایان ، بەشێوەیەكی گشتی خۆپاراستن وئاگاداربوون لەم بابەتەدا زۆر جەختی لەسەر كراوەتەوە ، بەڵكو واجبە ، ئەگەرنا ئینسان تیادەچێت ، داوا لە خوا دەكەین سەلامەت و پارێزراومان بكات ، ئەمە دەرگای ترسناكییە ، بەردەوام زانایانی ئیسلام لێی ترساوون و وریاییان داوە لە ڕۆچوون تێیدا بەبێ زانست وهێزێكی پاڵپێوەنەر و پێویست .. كەواتە ئەوانەی پرسیاریان دەربارەكراوە لەوانەی گوتت لە بیلادولحەڕەمەین لە ئەڵقەكاندا گاڵتە بە ئایین دەكەن ، ئەوە بۆ لێكۆلینەوەی ئەمە كارەكە دەگەڕێندرێتەوە بۆ ئەو كەسەی ئاگاداری حاڵیانە و كارەكەیان دەزانێت لە زانایانی ئەوێ ، یارمەتیدانیش هەر لە خواوەیە.
وتەی دووەم:
(توجيه لشباب الحركة الجهادية في موضوع التكفير)
ڕێنماییەك بۆ گەنجەكانی بزووتنەوەی جیهادی لە بابەتی تەكفیر
بەشێوەیەكی گشتی بابەتی تەكفیر لە زۆرترین و سەخترین ئەو بابەتانەیە كەوا ئێمە بەردەوام ئاگاداری لێدەكەین و، گەنجە جیهادییەكان لە ترسناكییەكەی وریا دەكەینەوە و، پێیان دەڵێین : ئەم بابەتە وازلێبێنن بۆ زانا متمانە پێكراوەكانتان ، وە ڕێگا مەدەن بەهەركەسێك بێت و بچێت قسە لەم بابەتەدا بكات و ڕۆبچێت تێیدا ، چونكە ئەم بابەتە ترسناكییەكی گەورەیە و شوێنی خلیسكان وهەڵەكردنە ، زانا وپێشەوا گەورەكان لێی ترساون و دوودڵبوونە لە زۆرێك لە وێنە واقیعییەكانی ، وە بەردەوام داوای ڕێگەی سەلامەتییانكردووە و، دەڵێن: هیچ شتێك بە سەلامەتی ناگۆڕینەوە !
هەروەها گەنجێك لە گەنجە عامییەكانی ئێمە لە زانستدا ئەوەندەی بەسە كە باوەڕێكی كورتی (الإیمان الإجمالی) بە خوای پەروەردگار و، ئەوەش كە پێغەمبەرەكەى - صلی الله علیه وسلم - پێی هاتووە ، بێنێت ، وە بەكورتی كوفر بە تاغووت بكات ، بەڵام درێژەپێدان و لەسەر ڕۆیشتن و لەوانە حوكمدان لەسەر فڵانە كەس و فڵانە كۆمەڵ كە ئایا كافر بوونە یاخود نا ؟ ئایا بەو كردەوەیەیان لە ڕێبازی ئیسلام دەرچوونە یان نا ؟ هەروەها هاوشێوەی ئەمانەش لە فەرعییاتەكان .. ئەوە بە گوێرەی زانستە ، چونكە ئەم بابەتانە فەتوا و قەزا و ئەحكامی شەرعییە ، كەواتە ئەوەی نەیزانی با بڵێت نایزانم ، وەئەمەش زەرەر لە دیین و ئیمانەكەی نادات ، بەڵكو ئەمە ئیمانێكی ئاشكراو ڕوونە .
هەروەها نەزان بۆی نییە قسە لەم بابەتانەدا بكات و حوكمی تێدا دەربكات و قسەیەك وەربگرێت و هەڵبژێرێت ، مەگەر بەشێوەی شوێنكەوتن و تەقلیدی زانایان بێت ، بەڵكو دەڵێت نازانم و پرسیار لە زانایان بكەن
و ڕەفتاركردن تێیدا بە نەزانین و زیادەڕەوی و دەمارگیریی و پەلەكردنەوە ، زۆر لەوە زیاترە ، ئەمەش شتێكی زاندراوە ، بۆیە با گەنجە موجاهیدەكان و ئەوانەی خەڵك بانگ دەكەن بۆ لای خوا لەم كارە وریا بن و زۆریش وریا بن . والله ولی التەفیق.
وتەی پێنجەم :
من چەند شتێكم تاقیكردۆتەوە و،بەویستی خوا ڕێنماییتان دەكەم بۆ هێندێك لەو شتە بەسوودانە ، كە بریتییە لە:
پەروەردەكردنی براكانمان لەسەر تەركیزخستنە سەر كەم وكوڕییەكانی نەفس و سەرقاڵبوون بە چاككردنیان و پاككردنەوەی دەروون و، دووربوون لە سەیركردنی كەم وكوڕییەكانی خەڵكی و، پەروەردەكردنیان لەسەر داواكردنی لەشساغی وسەلامەتبوون لە دیندا، هەروەها بەگەورەدانانی ترسناكی فەتوادان لە دین بەبێ زانست ، لەهەمووشی ترسناكتر كافركردنی موسڵمانێكە بەبێ زانستێكی گونجاو بۆ ئەم كارە وبەبێ پێویستی ، وە با ئەم كارە (كافركردن) بدەنە دەست ئەو زانا فەقیهانەی كە شیاو و ناسراون بە چاكی دین ولەخواترسان ، بۆیە عەوامەكان (جگە لە زانایان) بە شێوەیەكی گشتی قەدەغەدەكرێن لە ڕۆچوون لەم بابەتانەدا ، هەروەها پێویستیشە لەسەر ئەمیرەكان كە توڕەببن ئەگەر گوێیان لە عەواممی موجاهیدەكان بوو كەوا قسەدەكەن دەربارەی كافركردنی فڵان كەس وفڵان كەس ، لەوانەی كافركردنەكەیان ئیجتیهادییە ، وە قەدەغەیان بكەن لە قسەكردن تێیدا .
Elige un Plan Diferente
Tu plan actual sólo permite el análisis de 5 canales. Para obtener más, elige otro plan.