نـرخ و هەواڵ BBC DOLAR
نرخی دۆلار و تمەن و زێر رۆژانە بةشێوەیەکی خێرا و دروست هەواڵی سياسيی و هەواڵی ئابووری زانيارى ڕاستەوخۆ شيكردنەوەی نرخى دراو و ئابوورى گەورەترین تۆری هەواڵی کوردی https://t.me/BBCDOLARKURDI 👇👇👇 پەیوندی کردن https://t.me/Dareaisur
Mostrar más10 225
Suscriptores
+2624 horas
+347 días
+30130 días
- Suscriptores
- Cobertura postal
- ER - ratio de compromiso
Carga de datos en curso...
Tasa de crecimiento de suscriptores
Carga de datos en curso...
لە کاتێکدا دەسەڵاتدارانی ئێران فەرمانی لێکۆڵینەوەیان لە هۆکارەکانی کەوتنەخوارەوەی ئەو کۆپتەرەی هەڵگری ئیبراهیم ڕەئیسی دەرکرد، کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی لەگەڵ حوسێن ئەمیرەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە و ٧ کەسی دیکە، وەزیری بەرگری ئەمریکا، لۆید ئۆستین، هاوکات بە ڕەتکردنەوەی ئەو ئیدیعایانەی کە ڕۆڵی وڵاتەکەی لە کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەدا، جەختی لەوە کردەوە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هۆکاری کەوتنەخوارەوەی کۆپتەرەکەی سەرۆک کۆماری ئێران نازانێت.
ئۆستین بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: واشنتۆن هیچ ڕۆڵێکی نەبووە لە کەوتنەخوارەوەی ئەو کۆپتەرەی کە سەرۆک و وەزیری دەرەوەی ئێرانی هەڵگرتبوو، دەشڵێت: ناتوانم گریمانە لەسەر هۆکاری کەوتنەخوارەوەی کۆپتەرەکە بکەم.
وەزیری بەرگری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە درێژەدا ئاماژەی بەوەدا: دوای کۆچی دوایی سەرۆک کۆماری ئێران، کاریگەرییەکی فراوانتر لەسەر ئاسایشی ناوچەکە نابینین.
داواکاری تاران بۆ یارمەتی لە واشنتن لەم پێوەندییەدا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە تاران داوای یارمەتی لە واشنتۆنی کردووە بۆ ڕزگارکردنی ئیبراهیم ڕەئیسی، بەڵام بە وتەی ئەو “بە هۆکاری لۆجستی نەتوانرا ئەم کارە بکرێت”. ."
01:57
Video unavailableShow in Telegram
🔴ساتەوەختی دۆزینەوەی فڕۆکە تێکشکاوەکەی سەرۆک کۆماری ئێران و تەرمی قوربانییەکان
😢 1
00:44
Video unavailableShow in Telegram
یەکەم دەرکەوتنی دایکی سەرۆکۆماری ئێران ئبراهیم رەئیسیی دوای مردنی کوڕەکەی بزانە چی دەکات؟
Photo unavailableShow in Telegram
🔹وەزارەتی ناوخۆی ئێران رایگەیاندووە:
🔹چواردەیەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری داهاتووی ئێران، رۆژی 28ی حوزەیرانی 2024 بەڕێوەدەچێت.
🔹ناونووسین بۆ دیاریکردنی پاڵێوراوانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری رۆژی 30ی ئایاری 2024 دەستپێدەکات تاوەکو 3ی حوزەیران بەردەوام دەبێت.
🔹ماوەی بانگەشەی هەڵىژاردن لە 12ی حوزەیرانەوە دەستپێدەکات تا بەرەبەیانی رۆژی 27ی حوزەیرانی 2024 بەردەوام دەبێت.
👍 1
01:20
Video unavailableShow in Telegram
مێژووی کەوتنە خوارەوەی هێلیکۆپتەری بەرپرسانی ئێران.
Photo unavailableShow in Telegram
حکومەتی عێراق ڕێکەوتنێکی بۆ پەرەپێدانی کێڵگەی غازی مەنسوورییە لەگەڵ کۆمپانیایەکی چین ئیمزاکرد. کە ئامانج لێی بەرزکردنەوەی بەرھەمھێنانی غازە لە عێراق تاوەکو لە بواری کارەبا سوودی لێوەربگیرێت
❤ 8😢 1
له عێراق 9 رۆژ لهسهر یهك دهبێته پشووی فهرمی
بهپێی پشوهكانی جهژنی قوربان كه دهكهوێته مانگی داهاتوو له عێراق 9 رۆژ پشووی فهرمی دهبێت.
وا پێشبینی دهكرێت له مانگی حوزهیرانی داهاتوو، بههۆی هاتنی جهژی قوربانی پیرۆزهوه، 9 رۆژ پشووی فهرمی بێت بهم شێوهیهی خوارهوه:
ههینی 14 حوزهیران: پشووی ههفتانهیه
شهممه 15 حوزهیران: پشووی ههفتانهیه
یهك شهممه 16 حوزهیران: رۆژی عهرهفهیه
دوو شهممه 17 حوزهیران: یهكهم رۆژی جهژنی قوربان
سێ شهممه 18 حوزهیران: دووهم رۆژی جهژنی قوربان
چوارشهممه 19 حوزهیران: سێیهم رۆژی جهژنی قوربان
پێنج شهممه 20 حوزهیران: چوارهم رۆژی جهژنی قوربان
ههینی 21 حوزهیران: پشووی ههفتانهیه
شهممه 22 حوزهیران: پشووی ههفتانهیه
Photo unavailableShow in Telegram
رەمک رەمەزان - قائیمقامی چەمچەماڵ:
" تەنێك لە ئاسمانی ناحیەی قادركەرەم بینراوە، زەنگی ئاگادرکردنەوە لەکێڵگەی کۆرمۆر لێدراوە"
نزیك سەعات 9:30 خولەكی شەو تەنێك لە ئاسمانی ناحیەی قادركەرەم بینراوە، زەنگی ئاگاداركردنەوەش لە كێڵگەی غازی كۆرمۆر لێدراوە.
رووداوەكە هیچ كاریگەرییەكی لەسەر سەر كێڵگەكە نەبووە و بەرهەمهێنانی غاز لە كێڵگەكە بەردەوامە.
👏 5