cookie

Utilizamos cookies para mejorar tu experiencia de navegación. Al hacer clic en "Aceptar todo", aceptas el uso de cookies.

avatar

مامۆستا یاسین خاکی

بڵاوکردنەوەی قوڕئان و سوننەت بەفەهمی سەلەفی ئوممەت ڕەددانەوەی شوبهەی بیدعەچی و موشریکان

Mostrar más
Irán192 080El idioma no está especificadoReligión y espiritualidad120 813
Publicaciones publicitarias
256
Suscriptores
-124 horas
-27 días
-230 días

Carga de datos en curso...

Tasa de crecimiento de suscriptores

Carga de datos en curso...

برايانی بەڕێز ئەوە صلاح ابن احمد، (ابوعرفة)یە. کەسێکی دەجالی درۆزنە. هیچ شێخێکی جێی متمانەی نەبووەو بۆخۆی بەناو دەکەوی بەناوی کتاب و سونەت قسەی وادەکات هیچ کەسێک پێشەخۆی نەیکردووە. وە کۆلێژی ئیعلامی تەواو کردووە، لەلای کافرەکان لە (لەندەن). کابرایەکی اعلام یە و هیچی تر نییە، ئەو کابرایە. بەجەهل و نەفامییەوە. بەناو کەتییە. قسە بە کیباری عولەما دەڵێ. کەئەنەما ئەو ئوومەتە هەمووی گومڕابووبێ، تا ئەو دەجالە هاتبێ. ابو محمد سنەیی و هاوشێوەکانی قسەکانی ئەو دەجالە دووبارە دەکەنەوە. کەنەفی الاجماع و قیاس دەکەن و بەهەوای خۆیان تەفسیر بۆ نەصە شەرعیەکان دەکەن.بۆیە ئەو جاهیلانە دارێکی ئەوەندە بەرزنین کەس دەستی پێیان نەگات.ئەوە زانایان ڕەدیان داوەتەوەو ڕیسوایان کردینە.بۆ زیاتر زانیاری سەیری ئەولینکەی خوارەوەبکە.
Mostrar todo...
👍 2
برايانی بەڕێز ئەوە صلاح ابن احمد، (ابوعرفة)یە. کەسێکی دەجالی درۆزنە. هیچ شێخێکی جێی متمانەی نەبووەو بۆخۆی بەناو دەکەوی بەناوی کتاب و سونەت قسەی وادەکات هیچ کەسێک پێشەخۆی نەیکردووە. وە کۆلێژی ئیعلامی تەواو کردووە، لەلای کافرەکان لە (لەندەن). کابرایەکی اعلام یە و هیچی تر نییە، ئەو کابرایە. بەجەهل و نەفامییەوە. بەناو کەتییە. قسە بە کیباری عولەما دەڵێ. کەئەنەما ئەو ئوومەتە هەمووی گومڕابووبێ، تا ئەو دەجالە هاتبێ. ابو محمد سنەیی و هاوشێوەکانی قسەکانی ئەو دەجالە دووبارە دەکەنەوە. کەنەفی الاجماع و قیاس دەکەن و بەهەوای خۆیان تەفسیر بۆ نەصە شەرعیەکان دەکەن.بۆیە ئەو جاهیلانە دارێکی ئەوەندە بەرزنین کەس دەستی پێیان نەگات.ئەوە زانایان ڕەدیان داوەتەوەو ڕیسوایان کردینە.بۆ زیاتر زانیاری سەیری ئەولینکەی خوارەوەبکە.
Mostrar todo...
نوکتەی ئیسلامی(7) ساڵی (2017)بوو، چەند قوتابیەکم هەبوو. وانەم پێدەگوووتن، قوتابیەکان زۆربەیان هەرزەکار بوون.ڕوخسەتی باوکی هەموویانم لەلابوو.واجبم دەدانێ ئەگەر نەیان خوێندبا عقوبەکم دەدان.عقوبەکەش ئەوەبوو زنجیرم پێ بوو تەئدیبیەن چەند زنجیرەکم لەدەستی دەدان. ئەوەی زیرەکیش با هەدیەکم دەدانێ. یەکێکیان کوڕە دەوڵەمەندبوو زۆر بێئەدەب بوو.پۆزی بەسعات و بە مۆبایل لدەدا لەسەر قوتابیەکانی تر. ئەمنیش سەرەتا ئاگادارم کردەوە سوودی نەبوو پاشان بە بابیم گووت پاشان یەک دووجار لەوانەکە دەرم دەکرد، لەدەرسەکە. پاشانیش بەیەک جاری بەڕێم کرد. چونکە کەسی بێئەدەب نابێ زانستی پێبڵێی. بەڵام قوتابیەکی ترمان هەبوو. تازە لە فیتەری وەرگیرابوو.زۆرجار کە پرسیارم دەکرد. لەجیاتی ئەوەی بڵێ، بەڵێ مامۆستا. دەیگۆ بەڵێ (وەستا). چونکە لەصناعە. هەر لەگەڵ وەستای بووبوو. دەوی لێڕاهاتبوو هەر دەیگووت.بەڵێ (وەستا)، برادەکانیشی هەموو پێدەکەنین. ئەمنیش دەمگۆ.قەیچیەکە کاکە عایدی خۆمانە.لەجیاتی بڵێم مەلاش هەڵەی دەکات.دەمگۆ (هەڵەش مەلا دەکات). زیاتر پێدەکەنین.جارەکی هەڵەکی گەورەی کرد. گووتم کاکۆ هەڵەیە. گووتی بەڵێ (وەستا) گووتم بەڵێ وەستە، لەهەڵەکەت بووەستە، لەبەرئەوەی زۆر خەستە.
Mostrar todo...
😁 4🥰 3
(چەند تێبینیەک بۆ باوکی مەئوا)بەشی(4) برایانی بەڕێز،ئێمە کەلەسەرەتاوە. وانەکانی بەڕێز (باوکی مەئوا)مان دانا. لە وەڵامی ڕائیدسەرباز پێمان باش نییە، بەنیوەچڵی بەجێی بێڵین.بەڕاستی ابومەئوا بەوسادەییەی خۆی.درۆ و چاوەشەکانی ڕائیدسەربازی هەمووی هەڵوەشاندەوە لەبابەتی (مەملەکەتی نەجدوحیجاز) .بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، کە لەشتێک نەیپێکابێ، تێبینیمان لەسەر نووسیووە. ئەو تێبینیانەی ئەم نووسینە.لەسەر وانەی 10 وەڵامەکانی ابومەئوایە.1.کە باسی ولی امر دەکات.دەڵێ ئیمام عمریش لە سعودیە حوکم بکات بۆمن ولی امر نییە. چونکە ئێستا وڵاتان سنوری خۆیان هەیە.وەڵام ئەو نموونەیە هەرچەند فەڕەزیە،بەڵام خیطابێکی هەڵەیە.لەزانستی منطق پێی دەووترێ(مغالطة)چونکە ئەوصحابيە بەڕێزە وەفاتی فەرمووە.پاشان نەک ئیمامی عمر.بەڵکوو کەسێکی زۆر بچووکتر لەشوێنێک پەیدابێ مەرجەکانی سەرکردەی موسڵمانی لێبێتەجێ.دەبێتە (ولی الامری)موسڵمانان.باشترین نموونەش (محمدی مهدی) یە. کە لەڕیوایەت بە موقوف جێگیرە. دەفەرموێت خۆتانیان بگەینێ ((ولو حبوا علی الثلج)). کەواتە ئەو سنورانەی بەپێی اتفاقیەی سایکسبیکۆ دانرایە، بۆ وڵاتان و مووسڵمانان هیچ قیمەتێکی نییە. 2.کاتێ ابومەئوا دەڵێ، تۆ ڕووداوێک لە بازاڕ دەبینی دێیەوە، دەبتە مێژوو بۆتۆ.نەخێر ئەوەشیان هەڵەیە،ئەوە مێژوو نییە، ئەوە تەنیا (الأخبارة) هەواڵە. بەڵام مێژوو زانایان دەڵێن:دەبێ 30ساڵ بەسەر ڕووداوێک بڕووات ئەوجا دەبێتە مێژوو. لەگەڵ ئەوەشدا دەڵێین خوای گەورە جەزای ابو مەئوا بداتەوە. کە گەرماو گەرم وەڵامی درۆوچاوەشەکانی ڕائید ڕەئوف(سەرباز)ی داوە.لێی نەگەڕا، درۆ و دەلەسەکان لەناوخەڵکدا ببێتە دین. زۆر کەس هەیە لەوانەیەبڵێ وەڵامەکانی ابومەئوا سەتحییە،ئێمە باشترین، ئێ جەنابت کە تەمبەڵ و تەوەزەر دانیشتووی. باشیەکەت لە کوێندەرە کە نایە مەیدان.علمەکەت وەکو خەنجەری کابرای بۆکەنگینێت هەڵگرتیە؟ ئەوەی هیچ نەکات هیچ هەڵەی نابێ. ناکرێ ئەو جوامێرییەی ئەو برا بەڕێزە لەبەرچاو نەگرین.بارک اللەفیکم.دواجاریش ڕائید درۆدەکات لەهیچ شوێنێک ابومەئوا نەی ووتووە باوڕم بە (روضةالافكار)ابن غنام نییە.لەهیچ شوێنێکیش نەی ووتووە باوڕم بە (نظرية)ی وەلی ئەمر هەیە، لە ئێستادا. کەواتە ڕائید دەجال.درۆیەکانت زۆر شاخدارن.بۆ هەرکەسێک چاووی هەبێ. زۆر بەئاشکرا دیارە. ئاخر ئەوەیە دەڵێ پارەی حەڕام ئینسانی تێکدەداو فێرە درۆی دەکات. هەتا معاشی بندیواری بۆ نەبڕابۆوە.درۆی ئاوا شاخداری نەدەکرد. بەڵام ئێستا ڕەقەم قیاسی شکاندیە، لە درۆ و بوهتان و چاوەشەکاری. لەساڵی 2023هیچ کەسێکم نەدیت هێندەی ڕائیدڕەئوف درۆبکات. داوکارم لە اللەتعالی زیاتر ڕیسوای بکات. لەوەی تێیدایە.
Mostrar todo...
2
21:49
Video unavailableShow in Telegram
ابومەئوا.وەڵامێک بۆ (سەربازمحمد) لەبابەتی مێژووی نەجدو حیجاز. وانەی10.
Mostrar todo...
58.48 MB
12.79 MB
3
مەلای لابەلا(14) -لەزنجیرەکەی خۆمان کەمێ دەردەچم و دەگەڕێینەوە.لە مەجلیسی پیرژنێکی خزممان بووم زۆر بەتەمەنە زۆر دنیادیتەو قسەزانیشە.زۆرم خۆش دەوێ وەکو نەنکی خۆم.بەسەرهاتێکی گێڕایەوە. گووتی مەلاسەلامی....کاتی خۆی قەدۆ ژنی تەڵاق دابوو.بەهیچ مەذهەبێک چاک نەدەبۆوە.ئەو چاکی کردەوە.گووتم چۆن؟ گووتی بە قەدۆی گۆت.سێجاران وەکو کەرێ بزەڕێنە لەناو مەجلیسێ.هەر قسەیەکیشم کرد بڵێ بەرێ، جواب نەدەیەوە.قەدۆش گووتی باشە.مەلاگووتی دەیەڵا بزەڕێنە. قەدۆش وەکی نێرەکەری،سێ جار زەڕی. مەلاش پێی گۆ:هۆش هۆش.ئەرێ قەدۆ ئەتوو کەری؟ گووتی قەدۆش گووتی بەرێ. ئێ مەلاش گۆتی ئەرێ خەڵکینە، کەر تەڵاقی هەیە؟دەڵێ ئەمەش هەموو گۆتمان ناوەڵا. دەڵێ مەلا گۆتی دەهەستە قەدۆ بڕۆوە مارێ لەگەڵ ژنەکەت،ئەوە تەڵاقەکەت چابۆوە.جارەکی تر ناماقوڵی ئاوا نەکەی.ئەو بەسەرهاتە چیمان پێدەڵێ ئەوە حیلەشەرعی پێدەڵێن. سەیرکە خەڵکی قەدیم سادەبووە. مەلا و ئاغاش بەکەیفی خۆیان فشەیان بە ئەقڵی کردینە.منیش هیچ تەعلیقێکم نەبوو چونکە نەنەحاجی مەلای قەدیم لەلای ئەو هێڵی سوورە.اما بعد... با بگەڕێینەوە سەر بابەتی خۆمان. هەر لەمەجلیسی (مذاكرة)بووین.جارێکیان پرسیارێکم لە مامۆستای گەورەکرد بۆ ئەوەی وەڵامەکەی وەربگرم. مەلایەکی تر لەخۆیەوە خۆی هەڵدا ناو مەوزووع ویستی وەڵامداتەوە.چۆنیش بوو دوو کولیچەی لەناو دەوی بوو دەیخوارد. ئەمنیش پرسیارم لەو نەکردیە. سیقەشم بە علمی نییە.پرسیارەکەش قوڕسە. دڵنیام لەخۆشیەوە وەڵامدەداتەوە. منیش گووتم:کاکە مەلاگیان تۆ جارێ،کولیچەکەت بخۆ،عافیەتت بێ. با مامۆستای گەورە وەڵامداتەوە. کاکەگیان دووکولیچەی لەناو دەوی بوو،دووشی لەدەستی بوو.لەکاتێکدا نەهیکرایه دوو دەنکە خورمای بخۆی بەیەکەوە، چجای دوو کولیچە. سنییە کولیچەکیش لەناو مەجلیسی بوو. کاکە دووکولیچەکەی دەستی بەهەموو هێزی خۆی بەناو سنیەکەی دادا. کولیچە بۆوە سەدپارچە. هەندەی نەمابوو پرووشکی چاومان کۆرە بکات. ڕاست بێدەنگ بوو، مەجلیسیش نەیانزانی مەسەلەچییە.چونکە من لە تەنیشتی بووم.بەهەرحاڵ مامۆستای گەورە. کابرایەکی قیادیە دەزانێ چۆن مەجلیس کۆنترۆڵبکات.بەبێ ئەوەی خۆی تێکدات بە دووڕستە وەڵامی دامەوە. هەرچەندە بۆ منیش وەڵامەکە تەواو قەناعەتی پێ نەکردم. بەڵام لەسەری نەڕۆیشتم زوو بڕاندمەوە.چونکە زۆر درێژکردنەوەی پرسیار، لە مەجلیسی گەورە زۆر پەسند نییە.بەس قسەمان لەسەر مەلای ناتێگەیشتوو ئەوەیە.خۆشەویست دەفەرموێت:((من حسن الاسلام المرء تركە مالا یعنيە)). مادەم کەسێک پرسیاری لە تۆ نەکردیە، لەخۆتەوە وەڵام مەدەوە. چاکەی سەربەخۆش سەری ساحێبی دەخوات. کولیچەش مەگەر بلەخەنجەر ئاوا بە عاردی دابدات.ئەوە ئەخلاق و ئەدەبی مامۆستای نییە.ئەوە گەورەکەیانبێ دەبێ بچووکەکە چبکات. چ دەکەی دەبێ صەبڕت هەبێ. بۆ بەدەست هێنانی زانست دەبێ زەلیلی قەبوڵبکەی. دەنا لەبەر مامۆستای گەورەنەبێ، ئەو نەوعە کەسە، بە پینەچیش قەبوڵی ناکەم،چجای ئەوەی لە مەجلیسی دابنیشم. بابەت:یادەوەری. بەروار.19\12\1445هجری. بەرامبەر.25\6\2024. ✍یاسین خاکی.
Mostrar todo...
3😁 2
کتێبی(کەسایەتی محمد)و چەند سەرنجێک - سبحان اللە کتێبی کوفری، لەهەر شوێنێکی دنیابێ الا مولحیدی کوردی دەیدۆزێتەوەو وەریدەگێڕێ بۆ زمانی کوردی.بەڵام کتێبخانەی ئیسلامی کوردی سەیر بکە،دەڵێی ساڵانی حەفتا و هەشتایەکانە زۆر بەسەیری بەجێمایە هەمووی کتێبی نَدوی و مودوی و محمدقطب..... کتێبە قەدیمەکان تازە بەتازە دەکرێتە کوردی،گەنجی کوردی عەرەبی نەزان کەئەنەما لە ساڵانی (70)و(80)یەکان دەژی.چونکە کتێبەکانی ئەو کاتە دەکرێتە کوردی.بەڕاستی وەکو موسڵمانی کورد زۆر کەمتەرخەمین چونکە بەڕاستی بەزمانی عەرەبی. مانگانە بە دەیان کتێبی ئیسلامی نایابی زانایان دەردەچێ. بەدەیان توێژینەوەی ڕیسالەی دکتۆراو ماجستێر ئێمە هێشتا نەمان خوێندۆتەوە چجای وەری بگێڕین. بەڕاستی ڕۆشەنبیری ئیسلامی کەمتەرخەمە.پاشان کە چاپیش دەبێ کتێبەکان گرانە پاشان پەڕ و دیزاین و کوالێتی زۆر لەپاشە.مرۆڤ کە دەیبینێ زەوقی خوێندنەوەشی نامێنێ. برایان ئەو کتێبە(شخصيةالمحمدية)معروف الرصافي. شاعيری مولحيدی عێڕاقی بە ڕەگەز کورد. نووسیویەتی کە لەسەردەمی عوسمانیەکان ژیایە. کابرایەکی فاشل وەریگێڕاوە بۆ زمانی کوردی. ئەو کتێبە پڕ لە درۆ و چاوەشەیە.پڕ لەکوفرە ئاگاداربن. پێم باش نییە کوفرەکانیش باس بکەم. تێبینی:ساڵی 1945م رصافی تۆپیە. جا ئەو شیوعیانە بێغیرەتترین مەخلوقی خوان لەکاتی شەڕکردندا.بۆنموونە لەساڵی 1983 لە گوندی پشت ئاشان جەماعەتی یەکێتی 65 چەکداریان لێکووشتن،بەسەرکردایەتی نۆشێروان بێ ئەوە بتوانن دەست بکەنەوە.یان پاشان تۆڵەی خۆیان بکەنەوە.یان ساڵی 2000 بەدواوە. شەڕی خەیلانی و شیوعیەکانی هەولێر. گەڕەکی باداوە.عایلەک قەتل و عام کرا.حزبەکەیان مەقیفێکی نەبوو. لەهەمووشی بەزمتر کاتێ عیماد ئەحمەد سەرکردەی شیووعی بەهیلاک چوو. تەرمەکەیان هێنا مزگەووت نوێژی لەسەربکەن.توخوا خەجاڵەت ناکێشن دێنە مزگەووت. دەیان نموونەی تر هەیە، لە ترسنۆکی (شیووعیەکان) بۆیە، غیرەت و جورئەت هەر لەلای موسڵمانی ڕاستەقینەیە.نەک لەکن کەسی بێ دین و بێ مۆڕاڵ. 19\12\1445 هجری. بەرامبەر:25\6\2024میلادی. ✍یاسین خاکی.
Mostrar todo...
💯 2
Elige un Plan Diferente

Tu plan actual sólo permite el análisis de 5 canales. Para obtener más, elige otro plan.