cookie

Utilizamos cookies para mejorar tu experiencia de navegación. Al hacer clic en "Aceptar todo", aceptas el uso de cookies.

avatar

لێژنەی ئەدەبیی دیالۆگی مەهاباد

«شوێنێک بۆ ناساندنی چالاکیەکانی لێژنەی ئەدەبیی دیالۆگی مەهاباد» پەیوەندی لەگەڵ بەرێوەبەران @chro_parviznia

Mostrar más
Irán179 500El idioma no está especificadoArte y diseño18 980
Publicaciones publicitarias
329
Suscriptores
Sin datos24 horas
+17 días
-530 días

Carga de datos en curso...

Tasa de crecimiento de suscriptores

Carga de datos en curso...

کۆڕی ڕەخنە و هەڵسەنگاندنی لێژنەی ئەدەبیی دیالۆگی مەهاباد لەسەر کتێبی «کۆچی ئەستێرەکان» نووسینی: یۆسف بابەکی لێکدانەوە: #چرۆ_پەرویزنیا 🆔 @anjomandiyalog
Mostrar todo...
کۆڕی ڕەخنە و هەڵسەنگاندنی لێژنەی ئەدەبیی دیالۆگی مەهاباد لەسەر کتێبی «کۆچی ئەستێرەکان» نووسینی: یۆسف بابەکی لێکدانەوە: #چرۆ پەرویزنیا 🆔 @anjomandiyalog
Mostrar todo...
کوڕی ڕەخنە و هەڵسەنگاندنی لێژنەی ئەدەبیی دیالۆگی مەهاباد لەسەر کتێبی «کۆچی ئەستێرەکان» نووسینی: یۆسف بابەکی لێکدانەوە: #گەلاوێژ_بەیگنیا 🆔 @anjomandiyalog
Mostrar todo...
دەسپێکی نووسراوەی من بە تاریفێکی سادە لە پۆستمۆدێڕنەوە دەست پێدەکات پۆست مۆدێڕن لە بنەڕەتدا کاردانەوەیەکە بەرامبەر بە مۆدێرنیزم و لەژێر کارگەری بەئاگابوونەوەی گشتی لە دوای شەڕی جیهانی دووهەمەوە سەری هەڵدا، واتا پۆستمۆدێڕنیزم ئاماژەیە بۆ فێرگەیەکی کولتووری، فەڵسەفی، فیکری و هونەری. کە پلەبەندێکی ناوەندی یان بنەمای ستراکتۆری تایبەتی نییە و ئاڵۆزی و ناڕوونی و فرەچەشنی و ناتەبایی ناوخۆیی لەخۆدەگرێت، بە سرنجدان بەو پێناسەیە ڕۆمانی کۆچی ئەستێرەکان لە نووسینی کاک یووسف بابەکی تاوتوێ دەکەین. ١-بنەمای پێکهاتەی ڕۆمان ٢-توخمەکانی (عناصر) چیرۆک ٣- ژانر ٤-شێواز و مەکتەبی ئەدەبی ٥- پشکنینی چینە بنچینەییەکانی ڕۆمان ٦-هێماکان ٧- خاڵەبەهێزەکانی ئەدەبی ١-بەسەرهاتی ڕۆمان لە دڵنووسی نووسەری ڕۆمان دەست پێدەکات کە بە مێتالێپتیک ناسراوە، واتا نووسەر خۆی بەشێکە لە ڕۆمان، دواتر بە گێڕانەوەی سروە لە کاتێکدا کە شووەکەی تووشی فەرامۆشی هاتووە و فلاشبەگێک بۆ ڕابردوو لێدەدرێ و ئەوکاتەی کە سروە دەگەڵ کاوە ئاشنا بووە لە کۆتایی پاژدا دەگەڕێتەوە سەر ئەو کاتەی کاوە لە نەخۆشخانەیە. پاژی دوو بەسەرهاتی شیرین و فەرهاد و لێکدانەوەی بەسەرهاتی شیرین و فەرهاد، کاوە، بگێڕەوەی ئەو پاژە خەریکە بەسەرهاتی خۆی و ئازاد دەگێڕتەوە و هاوکات لە جیاتی ئازاد ڕووداوی ئاشقبوونی ئازاد دەگێڕێتەوە، و کۆتایی پاژ بە ماندوویەتی نووسەر کۆتایی پێ دێت، کورتی ببڕمەوە هەتا ئێرە سەرلێشێواوێکی زۆر لە ڕۆماندا هاتۆتە ئاراوە کە لە هەموو پاژەکانی ڕۆماندا دووپات دەبێتەوە. ٢-جێگۆڕکێی دەمبەدەمی بگێڕەوەکان و گۆشەنیگاکان، لە کاوە بۆ ئازاد، لەسروە بۆ کاوە، لە کاوە بۆ نووسەر! فلاشبەگی نابەجێ وەک لاپەڕەی ١٥ وێناکردنی ئەو شوێنەی کە تێدا دەژین و سەرەتای ئەوینداری لەپڕدا دەچێتەوە ئەو کاتەی سروە لە پێکدادانی ئۆتۆمۆبیل هاتۆتە ئەو شوێنە، یان لاپەڕەی ١٦ لە عیشقی شیرین و فەرهاد یەکسەر بۆ ئۆردووگا و دیسان لە لاپەڕەی ١٨ لە ئۆردووگا بۆ تەسادووف و هەتا دوایی داستان بەردەوامە. دیالۆگی زۆر سەتحی و لاواز، وەک باسی میکرۆبۆلۆژی، یان دیالۆگی بەینی کانی و ئازاد پاش دیتی کانی، یان سروە و کاوە. دانەڕشتنی لەحن و کاراکتێرێکی تایبەت کە لە مێشکی خوێنەردا بمێنێتەوە. بۆ نموونە هێنانەوە دەستەواژەکانی تەک خۆی، با ئەوەش بێژم، جواوێک نەبوو.. لەبەینی کارێکتێرەکاندا دابەش کراوە، کە ئەگەر یەکێک لە کارێتەرەکانی وەک خەڵکی ئەو شوێنە کە بەو زاراوەیە قسە دەکەن، ناساندبا زۆر جوانتر دەبوو لەوەیکە هەر هەموو کاراکتێرەکان وشەیەکی دیکە بەکار دێنن. باسگەلێکی ئاڵۆز لە ڕماندا هەتە کە هیچ شوێنەوارێکی لەسەر بەرەوپێشبردنی ڕۆمان نییە، وەکوو ئەو کاتەی سروە دامەنەکەی لەبەردا دەدڕێ، یان شاردنەوەی پێمەڕە و قوڵینگ و کڕینەوەی، زەقکردنەوەی هەندێک شتی ئاسایی وەک پێوەدانی دووپشک و یان هەڵکەندی بەردەبۆر بە گێڕانەوەیەکی خاڵ بە خاڵ، بوورانەوەی ئازاد و خۆتەڕکردنی، سواربوون لە ماشێن و کەمەربەند بەستن و کردنەوە و دابەزین و ڕاگرتنی ئۆتۆمۆبێل، هەر هەمووی خەسارن بۆ ڕۆمان. ٣- فەزای داستان لە زۆر شوێن ڕێئالیستییە و نووسەر فەزایەکی لە مەهابادی ڕابردوو و ئێستای وێنا کردووە کە هەر هەموویان بوونیان هەیە جا چ لە ڕابردوو و چ لە ئێستادا. بەڵام تەنیا باسێکە و ئەو فەزایەی دەبوو بە وردی باسی بکرێ وەک جی پی ئێس کار بکات نەبوو، فەزای ڕێئالیستی جادوویش کە بەشێک بوو لە ڕمان وا وێنا نەکرابوو کە منی خوێنەر هەستی پێ بکەم و بتوانم وێنای بکەم زۆر لاواز داشترابوو.
Mostrar todo...
٤- لە شەڕوململانی مۆدێڕن و پۆستمۆدێڕندا نووسەر نەیتوانیوە هاوسەنگێکی بەهێز دابڕێژێت. وەکوو باسی کۆمەڵایەتێکان وەک هەڵسەنگاندنی ئاشقبوونی خوشکی و کانی، یان بەگشتی ژن و پیاو. جیابوونەوەی دایک و بابی کانی لەیەکتر، کانی مشەڕووبخۆرێکی سیغارکێشی و کچێکی بێبنوبار، و خوشکی بەدبەختێکی هەناسەسارد. کە پارادۆکسی نووسەر زۆر زەقە لە لایەک ژیانی کچێکی سەربەستی وەک کانی پێ باشە و بەوشێوە دادەڕێژێ کە لە کۆتاییدا دەبێتە هاوڕەگەزخواز و ژیانی خوشکی پێ مەرگەژینە، لەولاشەوە کانی هەر بە هەمان تاوان بێ بەندوبارە و خوشکی کە خۆشەویستی بۆ حەرامە، سەرکەوتووتر دەبینێت. لە بەشێک لە ڕۆمان پڕژاوەتەسەر ڕوانگەی ئازاد بۆ ژیانی هاوبەش و ڕوانگەی کانی. بەڵام چ سادە وساکار کانی بەوپەڕی پێشکەوتوویی فکری ملکەچی ژیانی سونەتی دەگەڵ ئازاد دەبێت. بێ ئەوەی هیچ مقەددەمەیەکی بۆ داڕێژێ. پەردەی کچێنی لەدەست داوە، لە هەمانکاتیشدا هاوڕەگەزخوازە… مۆدێڕینیتە نەک بە مانای سەفەر بۆ داهاتووە و بەڵکوو پێشکەوتوویی لە بیروهز و ئەندێشەدا ئامانجی پۆست مۆدێڕنە نەک کەرەستەی قوماری مەجازی و کشتی باڵندە و مۆبایل. ٥- پاژ بە پاژی ڕۆمان تێکەڵاوێکە لە بیر و هزری هیندی، تورکی، ئامریکایی، و تەنیا ئاوارەیی و چارەڕەشی کۆچبەران تا ڕادەیەک تایبەتە بە کورد کە بەو بیرەو باوەڕە کە هەکەس بچێتە دەرەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوین، لە ئەخلاقیات و عۆڕفی کۆمەڵگا دوور دەبێتەوە. ٦- هێماکانی وەک کاوە، شیرین و فەرهاد تەنیا هێمای ڕۆمانن کە زۆر لاوازن. ٧- چەندین خاڵی بەهێزی تێدا کە دەکرا زۆتر زووم بکرێتە سەری و ڕۆمانی پێ بەهێز بکرێت وەکوو: ئابڕووی بنەماڵەیەک بۆ دەبێ بە ئاشقبوونی کچێکەوە بەند بێ. یان هاتنەسەر ڕووی زەوی کۆرپەیەک، نوێ بوونەوەی بەرەی ئینسانە، ورەپێدان بە مرۆڤ بۆ گەیشتن بە ئامانج بە تێکۆشان و بە خۆڕاگری بەرامبەر بە گیروگرفتەکان ئاخری هەر دەگەی بە ئامانج بەو مەرجەی بۆ گەیشتن بە ئامانج لە ڕێگاکەت سوور بی و هۆشت لەلای مەبەستەکەت بێ… بەگشتی نووسەر تەکنیکی فیدای دەقی بەهێز کردووە یانی تەواو ئەو چوارچێوەی بۆ ڕۆمانێکی پۆست مۆدێڕن بە ژانڕی ڕێئالیستی جادووی داڕشتراوە، ڕۆمانی داڕشتووە و لە تێکنیکەکانی جوانیناسی هیچ کەڵکێکی ئەوتۆی وەرنەگرتووە. هەربۆیە لە ڕوانگەی منەوە، ئەو ڕۆمانە ڕۆمانێکی سەرکەوتوو نییە.
Mostrar todo...