cookie

Utilizamos cookies para mejorar tu experiencia de navegación. Al hacer clic en "Aceptar todo", aceptas el uso de cookies.

avatar

فێرگەی ڕێنووس و ڕێزمانی وانیار(بەیان،لقی پاوە)

ئەم فێرگە تەنیا کار بۆ فێربوونی ڕێنووس و ژیانەوەی زمانی کوردی دەکات ئێمە سەربە هیچ لایەنیکی دیاری کراو نین. پیوندی لەگەڵ ئەدمین @gonahawraz @Hiwa6290

Mostrar más
El país no está especificadoEl idioma no está especificadoLa categoría no está especificada
Publicaciones publicitarias
237
Suscriptores
Sin datos24 horas
Sin datos7 días
Sin datos30 días

Carga de datos en curso...

Tasa de crecimiento de suscriptores

Carga de datos en curso...

#فۆلکلۆر_و_ئه‌فسانه‌کانی_کوردی #ئەنگوستیلەی_قەلەڕەشە #بەشی_کۆتایی ✍کابرای جوتیار، چەندین ڕۆژ و شەو لەم جەزیرەیە دا بە تەنیایی مابۆوە. لە برسان زگی دەئێشا و لێوەکانی لە تینووان ویشک ببوون. لەو لاشەوە کابرای دزیش بە کەیفی خۆی لە ناو ماڵی جووتیارەکە پاڵ کەوتبوو. نانی دەخوارد و فەرمانی بە دێوەکەی ناو ئەنگوستیلەکە دەدا. جار و بارەش ئەگەر تا بەر دەرگا دەچوو، شەقێکی لە سەگە یان پشیلەکەی جوتیار دەدا. پشیلە و سەگی جووتیار، زۆر خەمگین بوون. شەوانە لە باوەشی یەکتر دا دەگریان و دڵیان بۆ سێحەبەکەیان تەواو تەنگ بوو. شەوێک لە ناو جێگە دا پشیلە گوتی: "لە بیرتە من و تۆ هەر دوکمان بێ ماڵ و ئاوارە بووین. ئەم جووتیارە هەر دوکمانی لە ماڵە خۆی دا پەنا دا." سەگەکە پێکەنینی هات. چاوەکانی بە گوچکەکانی شاردەوە: "ئەرێ، زۆر چاکم لە بیرە. ئەمن زۆر زۆرم برسی بوو. ویستم ئەتۆ بگرم و ئەتۆش هەر هەڵاتی و هەر هەڵاتی، تا گەیشتیە ئێرە و دواتر خۆت لە باوەشی جوتیار هاویشت. بەڵام ئەو نان و ئاوی دا بە هەر دوکمان. هەر دوکمانی لە لا خۆی راگرت." پشیلەکە، پەنجەی لە سەر پەنجەکانی سەگەکە داگرت و دوایەش دەستیان کرد بە لێسینەوەی ڕووخساری یەک: " دەبێ ئێمەش کارێک بکەین. دەبێ گیانی سێحەبەکەمان ڕزگار کەین. لە ناخی دڵ بیری دەکەم." نیوە شەوێ، دوای ئەوەی کابرا دزەکە خەوی لێکەوت، سەگەکە و پشیلەکە بە بێدەنگی چوونە سەری. پشیلەکە بە هێمنی قامکی دزەکەی لێستەوە و سەگەکەش لە پەنایەوە هێدی هێدی، هەر جار بە ئاستەم و کەمێک ئەنگوستیلەکەی لە قامکی دەردەکێشا. دوای ئەوەی کە ئەنگوستیلەکەیان دەرهێنا، لە ماڵەکە هاتنە دەرێ و بە یەکەوە هەڵاتن. لە کاتی هەڵاتنەکە دا گەیشتنە قەراغی ڕووبارێک. ئەوان دەیانهەویست لە ڕووبارەکە بپەڕنەوە و دەرباز بن. بەڵام پشیلەکە مەلەی نەدەزانی و لە ئاوەکەش زۆر دەترسا. هاوکات پشیلەکە دەیگوت:  "ئەمن ئەنگوستیلەکە هەڵدەگرم"  سەگەکەش لەو لاوە دەیگوت:  "نەخێر نابێ. ئەنگووستیلەکە هەر دەبێ  لە لای من بێت. ئەمن لە تۆ بە هێزتر و گەورەترم. خۆ ئەتۆ مەلەش نازانی. کەوابوو ئەنگوستیلەکە لە لای من بێ و ئەتۆش لە سەر شانەکانی من دانیشە"! دوای چەند جار شەڕ و ناکۆکی، پشیلەکە قەبوڵی کرد کە سەگەکە ئەنگوستیلەکەی هەڵگرێت. دواتر بە خۆی چووە سەر پشتی سەگەکە و سەگەکەش ئەنگوستیلەکەی بە دەم گرت و لە نێو چۆمەکە دا دەستی کرد بە مەلە کردن. تازە گەیشتبوونە نێوەراستی چۆمەکە، کە سەگەکە دوو ماسیگری لەو بەری ئاوەکە دیت. لە بەر ئەوەی کە سەگ زۆر جار بە دیتنی کەسی نەناس، بە تایبەت لە نیوەشەو دا دەست دەکات بە وەڕین پێیان، ئەویش ویستی بە ماسیگرەکان بوەڕێ و لە ناکاو زاری کردەوە. بەم جۆرە ئەنگوستیلەکەش کەوتە نێو ئاو! سەگەکە و پشیلەکە پەڕینەوە ئەوبەری ئاوەکە و دەستیان کرد بە گریان. ئەوەندە گریان ئەوەندە گریان کە بەرە بەری بەیانی یەکێک لە ماسیگرەکان تاقەتی نەهێنا و چووە لایان. "ئەوە چ بووە؟ بۆ چی دەگرین؟" بەڵام سەگەکە و پشیلەکە هیچیان نەگووت. ئەوان تەنیا هەر دەگریان. ماسیگرەکە وەیزانی کە ئەوانە برسیانە و لە تاو برسیایەتی دەگرین. هەر بۆیەش لە ناو سەوەتەی ماسیەکانی، ماسیەکی لە پێش دانان و دواتریش لێی دا ڕۆیی. سەگەکە و پشیلەکە بە بێدەنگی و بە برسیەتی دەستیان کرد بە خواردنی ماسیەکە. بەڵام لە ناکاو ئەنگوستیلەکە لە ناو زگی ماسیەکە هاتە دەر! پشیلەکە و سەگەکە لە خۆشیان یەکتریان لە باوەش گرت. ئەو جارەیان پشیلەکە ئاڵقەی ئەنگوستیلەکەی بە زاری گرت و سەگەکەش لە لایەکەی تر پێچی نقیمەکەی بادا. بۆ چرکەیەک لە ناو دووکەڵێک دا ون بوون، دواتریش دێوێکی گەورە لە بەرامبەریان راوەستا. "فەرمان بدەن گەورەکانم." پشیلەکە خێرا گوتی: "سێحەبەکەمان لە کوێیە؟" "لە جەزیرەیەک کە هیچ کەس بە زیندوویی لێی دەرناچێ." "فەرمان دەدەم کە جوتیارەکەی سێحەبمان بە خێرایی بێنیەوە ماڵ، ئەو کابرا دەزەش کە ئێستا لە ماڵی ئێمە دا دەژی، بەری بۆ هەمان جەزیرە." دێوەکە فەرمانی سەگ و پشیلەکەی جێ بە جێ کرد. جوتیارەکە هاتەوە لای سەگ و پشیلەکەی خۆی و کابرای دزەش لە ناو جەزیرە و دەریایەکی تۆفانی بە دیل گیرا. ئێستاش کابرا جوتیارەکە زۆر بە خۆشی، لە سەگ و پشیلەکەی ژیانی دەباتە سەرێ.    💢بەشی کۆتایی ✍کۆکردنەوە و داڕشتنەوەی:شێرکۆ جیهانی @fergey_zkurdi_wanyar 🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹
Mostrar todo...
🔵#مەڵێ_❌_#بڵێ✅ 🔢#ژمارە_2 ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ❌مەڵێ: تو بیش از حد منفی نگری ✅بڵێ: تۆ لەڕادەبەدەر ڕەشبینی ❌مەڵێ: بە ندرت اظهار خرسندی دکا ✅بڵێ: بەدگمەن ڕەزامەندی خۆی نیشان دەدات ❌مەڵێ: توافقمان کرد ✅بڵێ: پێک‌هاتین ❌مەڵێ: مامانم تاکیدی کردوە امشو بچین بو مال خالەم ✅بڵێ: دایکم جەختی کردووە ئەمشەو بڕۆین بۆ ماڵ میمکم/پوورم ❌مەڵێ: صبحت بخیر/شب بخیر عشقکم ✅بڵێ: بەیانیت باش/شەو خۆش خۆشەویستەکەم ❌مەڵێ: وقتان بخیر جناب ✅بڵێ: کات باش بەڕێز ❌مەڵێ: دعوت کراوم بو عروسی دخترعموکم ✅بڵێ: خوڵک کراوم(بانگهێشت کراوم) بۆ زەماوەندی ئامۆزاکەم(کچی مامەم) ❌مەڵێ:هدیەکم بو نامزدکم کری ✅بڵێ: دیارییێکم بۆ دەزگیرانم کڕی/سه‌ند #زمانی‌من‌ناسنامەی‌منە #زمانی‌کوردی‌بپارێزین 👇👇👇👇👇👇 #Mizankurdi @fergey_zkurdi_wanyar 🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹
Mostrar todo...
حرف "هـ ـهـ ": تلفظ این حرف همانند تلفظش در زبان فارسیست. در ابتدا، وسط و انتهای کلمە و هجا قرار می گیرد. 🔹حرف هـ بە ندرت در انتهای کلمە قرار می گیرد و در واقع بیشتر جهت نوشتن کلماتی کە از زبانهای دیگر وارد زبان کوردی شدەاند، کاربرد دارد. 🔸در املای زبان کوردی معمولا در انتهای کلمات بە جای حرف "هـ"، مصوت "ە" را بکار می برند و این اشتباه است؛ چرا؟ حرف "ە" مصوت است و معادل فتحە در زبان عربی و فارسی است، اما "هـ" صامت است و معادل صامت "هـ" در زبان فارسی و عربی. حرف "ـە ە" در ابتدی کلمە اصلا نمیآید و بالعکس در انتهای غالب کلمات کاربرد دارد، اما "هـ" در ابتدای کلمات می تواند قرار بگیرد و بالعکس بە ندرت در انتهای کلمات قرار می گیرد. ئاە❌ ئاهـ✅ گوناە❌ گوناهـ✅
Mostrar todo...
#پیتی_هـ_ـهـ بێژەی ئەم پیتە بە ئەم شێوازە دەبێت: دەم دەکرێتەوە، زمان بە مەڵاشووی خوارەوە دەنووسێت، با دەرکردن لە گەرووەوە بۆ دەرەوەی دەم. 🔸حرف مثل حروف ( هـ ـهـ) در فارسی تلفظ میشود، با توجه به نوشتن آن در املاء عربی تلفظ میشود. مەهاباد: مهاباد هاوار: فریاد هێزم: هیزم هاوڕێ: رفیق هەنگ: زنبور عسل هەنگوین: عسل بەهرام: بَهرام هەنار: انار هێشتا: هنوز @fergey_zkurdi_wanyar 🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹
Mostrar todo...
پیتی هـ ـهـ : پیتی "هـ ـهـ" پیتێکی نەبزوێنە، لە هەموو جێیەکی وشە دێت. (سەرەتای وشە، نێوان وشە، کۆتایی وشە)، دەنگی ئەم پیتە هەر وەک هەمبەری لە زمانی فارسیدایە. نموونە: هەنار، هێرۆ، مەهاباد، هێمن، هەیشوور، هێشوو، هێز، هێزم، هۆز، هیوا ،هەڵاڵە، هێشتا، شەهین، مەڵهەم ، هەنگ، چەهـ چەهـ.... #تێبینی: ئەم پیتە زۆر زۆر بە دەگمەن لە زمانی کوریدا لە کۆتاییدا دێت بەڵام لە وشەی عەرەبی و فارسیدا لە کۆتاییشدا بەدی دەکرێت ، کە دەبێت هەربەو شێوەی سەرەوە بنووسرێتەوە. وەکوو: ئاهـ ، گوناهـ، بەهـ بەهـ، ماهـ @fergey_zkurdi_wanyar 🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹
Mostrar todo...
📚 فێربوونی پیتەکانی زمانی کوردی ✍ نووسین: د . نەریمان عەبدوڵڵا خۆشناو 🔺 پیتی "هـ ـهـ" ❇️ #فێربوونی_پیتەکانی_زمانی_کوردی @fergey_zkurdi_wanyar 🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹
Mostrar todo...
#پیتی "هـ ـهـ": بێژەی ئەم پیتە بە هەمان شێوەی بێژەکردنی لە زمانی فارسیدایە. له سەرەتا، ناوەڕاست و کۆتایی وشە و بڕگەدا دێت. 🔸پیتی "هـ" زۆر بە دەگمەن لە کۆتایی وشەدا دێت و لە ڕاستیدا زۆرتر بۆ نووسینی وشە بیانییەکان، لە کۆتایی وشەدا کەڵکی لێ وەردەگیرێت. 🔹زۆرجار بەهەڵە لە ڕێنووسی کوردیدا لە کۆتایی وشەدا بزوێنی " ە " بە جێگای نەبزوێنی "هـ " بە کار دێنن، کە ئەوەش هەڵەیە؛ پیتی "ـە ە": بزوێنە و هەمبەری سەریان(ـــَـ )لە زمانی فارسی و عەرەبیدایە بەڵام "هـ ـهـ" نەبزوێنە و هەمبەری پیتی بێدەنگی "هـ ـهـ" لە زمان فارسی و عەرەبدایە. پیتی " ـەە" لە سەرەتای وشەدا نایەت و ‌پێچەوانەکەی لە کۆتایی وشەدا زۆر بەدی دەکرێت، بەڵام "هـ" لە سەرەتای وشەدا دێت و پێچەوانەکەی لە کۆتایی وشەدا زۆر بە دەگمەن بە دی دەکرێت. ئاە ←هەڵە ئاهـ←درووست گوناە←هەڵە گوناهـ←درووست ماە←هەڵە ماهـ← درووست @fergey_zkurdi_wanyar 🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹
Mostrar todo...