198
Suscriptores
Sin datos24 horas
Sin datos7 días
Sin datos30 días
- Suscriptores
- Cobertura postal
- ER - ratio de compromiso
Carga de datos en curso...
Tasa de crecimiento de suscriptores
Carga de datos en curso...
ئارامبگرن لەسەر سەختیەکان
چونکە خودا دواتر ڕەحمەت دەنێرێت و ئاسانی دەکات، کۆتایی هەموو ناخۆشیەک قەرەبویەکی جوانی ھەیە🤍
ئەگەر مرۆڤەکان بیانزانیایە چی لە تەدەبوور و تێڕامان لە قورئاندا هەیە، ئەوا لە هەموو شتێکی دیکە زیاتر خۆیان پێوە سەرقاڵ دەکرد. خوێندنەوەی ئایەتێک بە تێڕامانەوە باشترە لە خەتمێک بەبێ تێڕامان و، سوودی زیاتری هەیە بۆ دڵ و زیاتر هەنگاوی پێ دەنێت بۆ چێشتنی شیرینی قورئان.
ئیبن قەیم خوای لێی رازی بێت
#rop
خودایە تۆ لێبووردەی میهرەبانی
حەزت لە لێخۆش بوونە کەوایە لێمان خۆشبە
O Allah You are the most merciful and forgiving, You love to forgive thus forgive us
🤲🏻🤍
پێغەمبەری خوا ﷺ ئەفەرموێ:
هەرکەسێ لەپاش هەموو نوێژە فەرزەکان ایة الکرسي بخوێنێ ، تەنیا مردن ڕێگرە لەوەی بچێتە بەهەشتەوە.
*صححە الألباني في صحیح جامع الصغیر (٤٧٥٨) ، والصحیحة (٩٧٢).
#rop
❖ زەکاتی سەرفیترە
🔺ئەو سەدەقەیەیە کە واجب دەبێت دوای بەربانگ کردنی کۆتا ڕۆژی مانگی ڕەمەزان
▪️لە عب؟دالله ـی کوری عومەر -رضي الله عنهما- هاتووە کە فەموویەتی: پێغەمبەر الله -صلی الله علیە وسلم- فەرزی کرد (زەکاتی سەرفیترە بە دانی پێوانەیەک لە خورما یا پێوانەیەک لە جۆ، لەسەر بەندە و ئازاد، وە نێرینە و مێینە، وە گەورە و بچوک لە موسڵمانان، وە فەرمانی کرد بە دانی پێش ئەوەی خەڵکی بچن بۆ نوێژ). [رواه البخاري]
◽️حوکمی
- واجب كراوه له سەر هەموو موسڵمانێك، گهوره و بچــوكـی، نێرینه بێت یان مێینه، بەندهبێ یان ئازاد بێت، باوك لەجیاتی مناڵ وخێزانی دەیدات ئهگهر نهیان توانی و خاوهندار لەجیاتی خزمەتکارەکەی.
◽️لەسەر کێ واجبە بیدات
- واجب كراوه لە سەر موسڵمان كه بڕی ئەندازهیەك خواردنی ههیه لهوهی لهقوتی خۆی زیاده وه قوتی ئەوهی ئەیژێنێت لە ڕۆژی جــهژن و شەوەكەی.
◽️حیکمەت لێی
- لــه ئیـبـن عـهبـاس -رضي الله عنهما- هاتووە کە فەرموویەتی: پێغەمبــەری الله صلى الله عليه وسلم زەكاتی ســهرفـیـترهی ڕەمەزانی فهڕز كرد، بۆ پاكبونەوەی ڕۆژوهوان له شتی بێ هوده و بێ سـود و خراپە و ببێته خواردنێك بــۆ هـەژاران) [رواه أبو داوود]
◽️ئەندازەی
- واجب لە زهكاتی سەرفیتره بۆ هەر موسڵمانێك پێوانهی قوتیهتی له (خواردن)ـی خهڵكی وڵاتهكەی. نمونه: (خورما، برنج ، ساوهر، مێوژ...)
پێوانه (الصاع) یەكسانه به چوار مشت.
◽️کاتەکەی
- واجب دەبێت بە ئاوابونی خۆری كۆتا ڕۆژی مانگی ڕهمهزان تاكوو پێش نوێژی جهژن، باشترین كات بۆ دهركردنی دوای نوێژی بهیانیه له ڕۆژی جهژن تاکوو پێش نوێژی جەژن، وە دەركردنی جائیزە پێش ئهو به ڕۆژێك یان دوو ڕۆژ.
📌 چەند بابەتێک
- ئایا دروستە زەکاتی سەرفیترە بە پارە بدرێت؟
كۆمهڵی ئههلی عیلم فەرموویانە: زهكاتی سهرفیترە دەرناكرێت ئیللا بهقوت نهبێت (خواردن)، نابێت به پاره بدرێت، وە ئهوهش قەولی ڕاجح و ڕاستره، لهبهر ئهوهی له پێغەمبەری اللە -صلی الله علیە وسلم- نەهاتووه و نه له هاوهڵهكانیهوه كه ئهوان زهكاتی سهر فیترهیان دهركردبێت به پارە.
- زەکاتی سەرفیترە بە کێ دەدرێت؟
زهكاتی سهرفیتره به ههژاران و دەست كورتان دهدرێت له خهڵكی وڵاتهكه، وە باشترە كەسی زۆر پێویست و باشترینان بێت لێیان.
- (الصاع) یهكهیهكی پێوانهییه بۆ بڕێك نهك كێشان و کێشانی دەگوردرێت بەپێی ماددهكان ، ئهمهش خشتەیهكه بۆ دیاری كردنی كێشانە نزیكراوهییهكان به (گرام) بۆئاسانكردنی ههژماری بڕی زەكاتەكه.
▣ چین | کێشی پێوانەکە ⬇️
- برنج (دەنک درێژ) - 2800 گرام
- برنج (دەنک بچوک) - 2800 گرام
- ساوەر - 2300 گرام
- گەنمی کوتراوی لێنراو - 2200 گرام
- گەنمی پاکراو - 2700 گرام
- جۆ - 2300 گرام
- ئارد - 2300 گرام
- فاسۆلیا - 2500 گرام
- نیسک - 2800 گرام
- نیسکی سور - 2800 گرام
- پاقلە - 2800 گرام
- نۆک - 2800 گرام
- خورما - 2200 گرام
- مێوژ - 2800 گرام
- مەعکەڕۆنی گەورە - 1500 گرام
- مەعکەڕۆنی بچوک - 1850 گرام
#رمضان
"أَللَّهُمَ أَسلَمتُ نَفسِي إِلَيكَ"
ئیلاهی خۆم رادەستی تۆ کردوە
بێ ئومێدم مەکە لەڕەحمەتی خۆت🤍
" خەیاڵی ئەوە بکە لە قەراخی ڕووبارەکانی بەهەشتدا
لەگەڵ هاوڕێکەتـدا دابنیشن،
بە پێکەنینەوە باسی ڕۆژە سەختەکانی دونیا بکەن ..
خودایە ئەو شوێنە بکە بەنسیبمان ..
𒀯
پێش ڕەمەزان دۆخت هەر چۆنێک بووە،
ئێستا ڕووبکە خودا و لای خودا بگرە،
تەوبـە بکە گەرچی تاوانەکانت زۆر و گەورەیـە...
مەهێڵه کەس لەنێوان خۆت و خودادا بوەستێت،
خودا لەتاوانەکانت خۆشدەبێت و قبوڵـت دەکـات،
لەم مانگـەدا چەندین بەخششی خودا هەیە،
بێ هەژمار لە بەندەکانی خۆشدەبـێت،
هەوڵدە بچیتە ڕیزی ئەوانەوە...
"یەکەم ساتی ناوگۆڕ زۆر سامناکە،
گوێت لە تەپەی نەعلی ئازیزانتە کە بەجێت دەهێڵـن،
دواتر یان ترسێکی بەردەوامە، یان ئارامییەکی بەردەوام...
پەروەردگارا
ئارامییەکی بەردەوام بکە بەنسیب خۆمان و ئازیزانـمان ..
ٲمین یارب😌
Elige un Plan Diferente
Tu plan actual sólo permite el análisis de 5 canales. Para obtener más, elige otro plan.