cookie

Utilizamos cookies para mejorar tu experiencia de navegación. Al hacer clic en "Aceptar todo", aceptas el uso de cookies.

avatar

AVA TODAY

Dear @durov This news channel belongs to all Iranian activists against Islamic Republic oppression and corruption with no pornographic and rough posts. بۆ پەیوەندی و ناردنی هەواڵ: @avakurdiadmin

Mostrar más
Irán25 529El idioma no está especificadoNoticias y medios11 812
Publicaciones publicitarias
9 773
Suscriptores
-424 horas
-367 días
-17430 días

Carga de datos en curso...

Tasa de crecimiento de suscriptores

Carga de datos en curso...

Photo unavailableShow in Telegram
💥شۆڕش لە بەندی ژنانی زیندانی ورمێ دوای ئەوەی بەندکراوێک بۆ جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدام بۆ ژووری تاکەکەسی گواسترایەوە، لە بەشی ژنانی زیندانی ورمێ شۆڕش دروست بوو. بە پێی ڕاپۆرتی هەنگاو، زیندانییەکی ژن لە بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ بە ناوی پەروین مووسەوی کە پێشتر بە تاوانی پێوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان بە ئێعدام مەحکووم کرابوو، بۆ جێبەجێ کردنی حوکمی ئێعدام بۆ ژووری تاکەکەسیی ئەم زیندانە گوازرایەوە. هاوكات کە ئەم زیندانییە گواسترایەوە، زیندانییەکانی بەندی ژنان ناڕەزایەتییان دەربڕی و لەگەڵ ئەفسەرەکان تێکهەڵچوون ڕوویدا. بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی بانەمەڕ، ژنێکی تەمەن ٥٠ ساڵ بە ناوی پەروین مووسەوی خەڵکی شاری مەراغە بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدام بۆ ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ ڕاگوێزرا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کاتێک پەروین مووسەوی گواستراوەتەوە بۆ ئەو شانەیە، بەشێک لە ژنان شۆڕش و ناڕەزایەتییان دەربڕیوە و لەو نێوەندەدا بەشێک لە کەلوپەلەکانی ناو بەندەكە ئاگریان تێبەردراوە. 🔹٥٧٠ ڕۆژ ڕاپەڕین 🌐 ئاڤاتوودەی ـ پێنج شەممە، ٢٧ی بانەمەڕی ١٤٠٣ ‏@avatodaykurdi
Mostrar todo...
👍 2
💥گواستنەوەی کامران شێخە بۆ ژووری تاکەکەسی؛ مەترسی لەسێدارەدانی حەوتەمین و دوایین تۆمەتباری ئەو دۆسیەیە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی بانەمەڕ، کامران شێخە، بەندکراوی مەزهەبیی کورد و خەڵکی مەهاباد بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای سێدارە بۆ ژووری تاکەکەسی گواستراوە و مەترسیی جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی ناوبراو لە ماوەی ڕۆژەکانی داهاتوودا لە ئارادایە. ناوبراو دوایین تۆمەتباری دۆسییەکە کە پێشتر شەش کەسیان لە سێدارە دران. ئەم حەوت بەندکراوە کوردە لە پرۆسەیەكی ناڕوون، نادادوەرانە و نایاسایی و بە گوشاری ناوەندە ئەمنییەکان بۆ سەر دەزگای دادوەری سزای سێدارە بە سەریاندا سەپێنرا. 🔹٥٧٠ ڕۆژ ڕاپەڕین 🌐 ئاڤاتوودەی ـ پێنج شەممە، ٢٧ی بانەمەڕی ١٤٠٣ ‏@avatodaykurdi
Mostrar todo...
🔥 10👍 2😡 2
Photo unavailableShow in Telegram
💥بانە؛ کوژرانی کۆڵبەرێکی دیکە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی بانەمەڕ، لاوێکی کۆڵبەر بە ناوی واحید قادرپوور خەڵکی گوندی "دەرە زیارەت" سەر بە شاری سەقز، لە کاتی کۆڵبەریدا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران جێگر لە سنووری هەنگەژاڵی بانە، بەبێ هۆشداریی پێشوەخت بە چەکی کڵاشینکۆف ئەم کۆڵبەرەیان داوتە بەر دەستڕێژی گوللە و کوشتویانە. 🔹٥٧٠ ڕۆژ ڕاپەڕین 🌐 ئاڤاتوودەی ـ پێنج شەممە، ٢٧ی بانەمەڕی ١٤٠٣ ‏@avatodaykurdi
Mostrar todo...
🤬 10😢 3
Photo unavailableShow in Telegram
💥ئۆردۆن پیلانێکی کۆماری ئیسلامی بۆ قاچاخی چەک بۆ ئەم وڵاتەی پووچەڵ کردەوە بە وتەی دوو سەرچاوەی ئۆردۆنی، ڕێژیمی ئێران لەهەوڵدا بووە کە بە یارمەتیی ئیسلامییە توندئاژۆکان، بە مەبەستی تەیارکردنی هێزە نیابەتییەکانی خۆی لە ئۆردۆن کە لەگەڵ حەماس لەپێوەندیدان، چەکوچۆڵی قاچاخ بگوازێتەوە کە ئەم هەوڵە لەلایەن ئۆردۆنەوە پووچەڵ کراوەتەوە. بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان ئەندامانی ئەم گرووپە تۆندئاژۆیە لە کۆتاییەکانی مانگی مارسی ئەمساڵدا دەسبەسەر کراون. سەرچاوەکانی ئۆردۆن ڕایانگەیاندووە کە ئامانج لەم هەوڵە، پیلانگێڕیی دژی ئۆردۆنە، وڵاتێک کە دەتوانێ ڕۆڵێکی گرینگ لە ناوچەکە و لە پێوەندی لەگەڵ قەیرانی غەززەدا بگێڕێ. ئۆردۆن پێگەیەکی نیزامیی ئەمریکای تێدایە و لەگەڵ ئیسرائیل و سووریە و عێراق سنووری هاوبەشی هەیە کە ئەم دوو وڵاتەش بوونەتە مۆڵگەی گرووپە نیابەتییەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران. بەپێی زانیارییەکان، بەشێک لەم چەکوچۆڵە بە مەبەستی تەیارکردنی گرووپی ئێخوانولموسلێمین سەر بە میلیشیاکانی حەماس بووە کە لە ئۆردۆن جێگیر کراون. 🔹٥٧٠ ڕۆژ ڕاپەڕین 🌐 ئاڤاتوودەی ـ پێنج شەممە، ٢٧ی بانەمەڕی ١٤٠٣ ‏@avatodaykurdi
Mostrar todo...
👍 11
گرووسی سەبارەت بە هەڕەشەی گۆڕینی سیاسەتی ناوکی هۆشداری بە ڕێژیمی ئێران دا ڕافاێیل گرووسی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناوکی ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی بانەمەڕ، وێڕای دەربڕینی نیگەرانیی خۆی سەبارەت بە هەڕەشە ناڕاستەوخۆکانی ئەم دواییەی تاران سەبارەت بە ئەگەری گۆڕانکاری لە سیاسەتە ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامی داوای لە کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران کرد کە واز لە قسەکردن سەبارەت بەو بابەتە بێنن. ڕافائیل گرووسی کە لەم دواییانەدا لەگەڵ دەیوید کامێرۆن وەزیری دەرەوەی بریتانیا سەبارەت بە داهاتووی بەرنامەی ئەتۆمیی کۆماری ئیسلامی قسەی کردووە، ڕۆژی سێشەممە بە ڕۆژنامەی گاردیەنی بریتانیای ڕاگەیاند، قسە ئاشکراکانی کاربەدەستانی حکوومەتی ئێران سەبارەت بە بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی بۆ من زۆر جیددییە و پێموایە خەریکە لە دۆخێک نزیک دەبینەوە کە ڕووبەڕووی پرسیاری گەورە دەبینەوە کە کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی خەریکی چین و بۆ دەستیان کردووە بە هەڕەشە کردن. ناوبراو بە ئاماژەدان بەوەی کە دۆخی ڕێکەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی و پشکنینی بەرنامەی ناوکیی ئێران لە قۆناغێکی سەختدایە وتی لێدوانەکانی ئەم دواییەی کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە ئەگەری گۆڕانکاری لە سیاسەتە ئەتۆمییەکاندا، ئەگەری دروستبوونی قەیرانی نوێ لەگەڵ تاران و کشانەوەی ئێران لە پەیمانی قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆمیی زیاد کردووە. ناوبراو ڕەخنەی ئەوی گرت کە ڕێژیمی ئێران ڕێگەی بە چاوەدێران نەداوە و ئێستا ئێمە هیچ زانیارییەکمان لەسەر چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران نییە، ئەمە ساتێکی زۆر هەستیارە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێت ڕووبەڕووی ئەو ڕاستییە ببێتەوە کە نازانین ئێران چی هەیە و چی نییە. هەر لەم پێوەندیەدا کەماڵ خەڕازی، ڕاوێژکاری باڵای عەلی خامنەیی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی بانەمەڕ ڕایگەیاند، هیچ بڕیارێکمان بۆ دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی نییە ، بەڵام ئەگەر بوونی ئێمە بکەوێتە مەترسییەوە، ناچار دەبین دوکتورینی ئەتۆمی و سەربازیمان بگۆڕین. لە وڵامی هەڕەشەی کەماڵ خەڕازیدا، مەتیۆ میلێر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: ئەو لێدوانانە نابەرپرسیارانەن، وەک سەرۆک و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا چەندین جار بە ڕوونی ڕایانگەیاندووە، ئەمریکا ڕێگە بە ڕێژیمی ئیسلامی نادات کە چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت.
Mostrar todo...
👍 4💩 1
Photo unavailableShow in Telegram
💥گرووسی سەبارەت بە هەڕەشەی گۆڕینی سیاسەتی ناوکی هۆشداری بە ڕێژیمی ئێران دا 🔹٥٧٠ ڕۆژ ڕاپەڕین 🌐 ئاڤاتوودەی ـ پێنج شەممە، ٢٧ی بانەمەڕی ١٤٠٣ ‏@avatodaykurdi
Mostrar todo...
💩 6👍 4
Photo unavailableShow in Telegram
💥ڕۆژتان باش ▪️سروشتی جوانی كێوی قەڵاتی شای _ پیرانشار 🔹٥٧٠ ڕۆژ ڕاپەڕین 🌐 ئاڤاتوودەی ـ پێنج شەممە، ٢٧ی بانەمەڕی ١٤٠٣ ‏@avatodaykurdi
Mostrar todo...
12👍 1👌 1
💥لافاو لە مەشهەد بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، لانیكەم ٨ كەس گیانیان لە دەست داوە و زیاتر لە ٣٠ كەسیش بێسەر و شوێنن 🔹٥٦٩ ڕۆژ ڕاپەڕین 🌐 ئاڤاتوودەی ـ چوارشەممە، ٢٦ی بانەمەڕی ١٤٠٣ ‏@avatodaykurdi
Mostrar todo...
👍 8😭 3💔 2
Photo unavailableShow in Telegram
💥ڕێگریکردن لە ڕادەستکردنی تەرمی خوسرەو بەشارەت لەلایەن دەزگا ئیتلاعاتییەکانی خامنەیی بەپێی ڕاپۆرتی هەنگاو، هێزەكانی ئیتلاعاتی خامنەیی خیانەتكار تا ئێستا لە ڕادەست كردنی تەرمی خوسرەو بەشارەت بە بنەماڵەکەی خۆیان بواردووە. خوسرەو بەشارەت، زیندانیی ئایینی کورد و خەڵکی شاری مەهاباد، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ی بانەمەڕ، دوای تێپەڕاندنی ١٥ ساڵ لە حوکمەکەیدا، لە زیندانی قزڵحەساری شاری کەرەج لە سێدارە درا. 🔹٥٦٩ ڕۆژ ڕاپەڕین 🌐 ئاڤاتوودەی ـ چوارشەممە، ٢٦ی بانەمەڕی ١٤٠٣ ‏@avatodaykurdi
Mostrar todo...
🤬 12👍 2👎 1🔥 1😡 1
00:11
Video unavailableShow in Telegram
💥سووتانی كێڵگەكانی دەشتی زەهاو لە شارستانی سەرپێڵ زەهاو سەر بە كرماشان كە بووە هۆی سووتانی چەندین هێكتار لە بەرهەمی گەنمی هاووڵاتییان و لە نەبوونی بەرپرسانی خەمخۆر بە هەوڵی خەڵك خامۆش كرا. 🔹٥٦٩ ڕۆژ ڕاپەڕین 🌐 ئاڤاتوودەی ـ چوارشەممە، ٢٦ی بانەمەڕی ١٤٠٣ ‏@avatodaykurdi
Mostrar todo...
🤬 13👍 2