دیدگای پارێزەرانی کوردستان ⚖️ محامو كردستان
Ir al canal en Telegram
Mostrar más
El país no está especificadoLey2 888
2 028
Suscriptores
-124 horas
Sin datos7 días
-930 días
Archivo de publicaciones
📝 نووسین پارێزەری متمانەیە، نەک نیشانەی بێ متمانەیی!
هەزار شایەتی زارەکی، هێز و بەهای یەک دێڕی "نووسراو"یان نییە.
زۆربەی ئەو کێشە داراییانەی ئەمڕۆ دەرگای دادگاکانیان پێ پڕبووە و بوونەتە هۆی تێکدانی شیرازەی خێزان و دۆستایەتی، تەنها لە یەک شتەوە سەرچاوە دەگرن: "شەرمکردن لە نووسین" و پشتگوێخستنی فەرمانێکی ڕوونی خودایی.
خودای گەورە لە درێژترین ئایەتی قورئاندا (ئایەتی قەرز) زۆر بە ڕوونی فەرمانمان پێ
دەکات و دەفەرموێت:🔻
{يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا تَدَايَنتُم بِدَيْنٍ إِلَىٰ أَجَلٍ مُّسَمًّى فَاكْتُبُوهُ}
(ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە، ئەگەر قەرزێکتان دادە وەک مۆڵەتێک بۆ کاتێکی دیاریکراو، ئەوا بینوسنەوە).
💡بۆچی نابێت شەرم بکەیت لە نووسینی مافەکانت؟🔻
کاتێک لە کاتی مامەڵە یان قەرزداندا بەڵگەنامەکە دەنووسیت، تۆ کارێکی هەڵە ناکەیت، بەڵکو:
1️⃣/جێبەجێکاری فەرمانی خودای: پاراستنی ماف عیبادەتە و گوێڕایەڵی کردنی یاسا خودایە.
2️⃣/یاسا پشتت دەگرێت: نووسین تاکە گرەنتییە کە لە کاتی هەر کێشەیەکدا، دادگا بتوانێت مافەکەت بۆ بگەڕێنێتەوە.
3️⃣/پەیوەندییەکان دەپارێزیت: نووسین ڕێگری دەکات لە بیرچوونەوە و گومان، بەمەش دۆستایەتی و برایەتییەکان وەک خۆیان دەمێننەوە.
یادگیری:
شەرمکردن لە نووسینی مافەکان، زۆرجار بە پەشیمانی و لەدەستدانی مال و دۆست کۆتایی دێت. بنووسە بۆ ئەوەی متمانە و خۆشەویستی نێوانتان هەمیشەیی بێت.
ئامادەكردنی
پارێزەر / زریان شێرزاد محمد
✨ بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ ✨
📢 زنجیرە وێبناریک دەربارەی
«10 هۆکار کەوا دەکەن شێرازەی خێزان تێک بچێت » 👨👩👧👧
زنجیرەی حەوتەم: ڕەزیلی و گیرفان جیایی له نێوان هاوسەران
🎙 لەلایــــەن زۆر بەڕێـــــز:
👨💼 دکتۆر بەکر قادر بامندی
📅ئـەمشـــــــــــەو
🕛کاتژمێر: 9:30ــی شەو
🔻لینکی چەناڵی فەرمی ڕازی دڵان:
https://t.me/raziidllan
فێربوونی چۆنیەتی دابەشكردنی میرات لایەن دكتۆر خالید گەردی
بەشی ٩
https://youtu.be/e4gsOvlJE2c?si=SzrCgy5eF14QZDju
Repost from ڕازی دڵان
✨ بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ ✨
📢 زنجیرە وێبناریک دەربارەی«10 هۆکار کەوا دەکەن شێرازەی خێزان تێک بچێت » 👨👩👧👧
زنجیرەی شەشەم: توندوتیژی جەستەیی و دەروونی
🎙 لەلایــــەن زۆر بەڕێـــــز:👨💼 دکتۆر بەکر قادر بامندی
📅ئــــەمشـــــــــــــــەو🕛کاتژمێر: 9:00ــێ شەو
🔻لینکی چەناڵی فەرمی ڕازی دڵان:https://t.me/raziidllan
مبدئی تمییزی
بەردەوامیی خوێندن بە تەنها مەرج نییە بۆ وەرگرتنی نەفەقە لەلایەن کوڕی باڵغەوە، بەڵکو دەبێت قۆناغی خوێندنەکە لەگەڵ تەمەنیدا بگونجێت؛ ئەگەر جیاوازییەکی زۆر هەبوو، سیفەتی (قوتابی) لەدەست دەدات و مافی نەفەقەی نامێنێت.
وەک لەم بڕیارە تەمیزییەدا کە وێنەیەکی هاوپێچە هاتووە (لەبەر ئەوەی داواکراو لە قۆناغێکی خوێندندایە کە لەگەڵ تەمەنیدا ناگونجێت و سیفەتی قوتابی (طالب علم)ی بەسەردا جێبەجێ نابێت، ئەمەش وا دەخوازێت کە داواکەی باوکی قبوڵ بکرێت بە بڕینی ئەو نەفەقەیەی کە پێشتر بڕیاری لێدرابوو)
زریان شێرزاد محەمەد
بۆ پارێزەرایەتی و ڕاوێژکاری یاسایی
* بریکارنامە بۆ سەرجەم داواکان (باری کەسی - شارستانی - سزایی)
* پێشکەشکردنی ڕاوێژکاری یاسایی و تۆمارکردنی خانووبەرە
* ڕاییکردنی سەرجەم مامەڵە یاساییەکان
ژمارەکانی پەیوەندی:
07514227272
07714667272
لەم داوایەدا بریکاری داوالەسەرکراو داوایان کرد کە دادگای بەڕێز داوای قەرەبووی تەڵاقی ناڕەوا ڕەتبکاتەوە چونکە پێشتر دوای تەڵاقدانی لەلایەن هاوسەرەکەیەوە پێش ٤ ساڵ داوای قەرەبووی تۆمارکردووە و لە ٢٠٢٤ داواکە پوچەڵکراوەتەوە کەئەمەش بە پێی مادە ٨٨ بڕگەی ٤ لە یاسای دادبینی شارستانی واتای ئەوە دەگەیەنێت کە داواکە بونی نیە و داوای قەرەبووی دووەمی لە ساڵی ٢٠٢٤ تۆمار کردووەتەوە واتە مەودای نێوان بەرواری تەڵاق و داواکردنی تەعویض ٥ ساڵ دەکات و داواکەی دەبێت ڕەتبکرێتەوە پاڵپشت بە مادە ٢٣٢ لە یاسای مەدەنی عێڕاقی بەڵام دادگای بەڕێز حومی دا بە پابەندکردنی بریکاردارمان بە دانی قەرەبوو هەر بۆیە تەمییزی قەراری دادگای بەڕێزمان کردەوە و دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان بڕیاری بەڕێز دادگای باری کەسێتی هەڵوەشاندەوە و ڕای وایە کە داواکار شایستە نیە بە قەرەبووی تەڵاقی ناڕەوا و دوای زیاتر لە سێ ساڵ داوای قەرەبووی کردووە و دادگای پێداچوونەوە خوێندنەوەکەی ئێمەی بۆ مادە ٨٨ ی مرافعات بە پەسەند داناوە و وای داناوە کە داوای یەکەمی قەرەبوو بونی نەبووە .
بە هیوای سود.
بە سوپاسەوە وەرگیراوە
*کەسێک 5 ملیۆنی دۆڕاند تەنها لەبەر 1 دێڕ کە لە گرێبەستەکەیدا نەنووسرا بوو 😱💸*
باوەڕناکەن چی بەسەر هات!
هاوڕێکەم مانگی پێشوو دوکانێکی کڕی لە شەقامی 60 مەتری بە 50 ملیۆن. زۆر دڵخۆش بوو.
بەڵام دوای 1 مانگ بانکی هاتە سەری و وتی: "کاکە دوکانەکە 5 ملیۆن قەرزی کۆنی لەسەرە، دەبێت تۆ بیدەیتەوە!"
هاوڕێکەم وتی: "من چ پەیوەندیم هەیە؟ من تازە کڕیومە!"
بانکی وتی: "لە گرێبەستەکەتدا نەنووسراوە کێ بەرپرسیارە لە قەرزی کۆن، کەواتە خاوەنی نوێ دەبێت بیدات" ⚖️
*ئێستا هاوڕێکەم ناچارە 5 ملیۆن بدات، تەنها لەبەر ئەوەی یەک دێڕی لە گرێبەستەکەدا لەبیرکرد!*
یاساکە چی دەڵێت؟
*"گرێبەست شەریعەتی نێوان هەردوو لایەنە"*
واتە: هەرچی لە گرێبەست بنووسیت یان نەنووسیت، یاسا هەر بەوە مامەڵەت لەگەڵ دەکات. ئەگەر شتێک نەنووسیبێت، یاسا نایەت بەرگریت لێ بکات و بڵێت "دڵی خۆش بوو لەبیری چوو" 😅
*3 وانە لەم چیرۆکە:*
1. پێش واژۆکردن، هەموو دێڕێک 2 جار بخوێنەوە
2. پرسیاری "قەرزی کۆن" و "کێشەی یاسایی کۆن" هەمیشە بکە
3. بۆ شتی گەورە وەک خانوو و دوکان، هەمیشە پارێزەرێک لەگەڵ خۆت ببە
*ئێستا تۆ پێم بڵێ 👇*
ئێوە کە شتێک دەکڕن، گرێبەستەکەی بە وردی دەخوێننەوە یان تەنها واژۆ دەکەن و تەواو؟
بەڕاستی بڵێن، کێ تا ئێستا تووشی کێشەی وا بووە؟
---
_تێبینی: ئەمە زانیاری یاسایی گشتییە و جێگرەوەی ڕاوێژی پارێزەر نییە. بۆ کێشەی تایبەتی خۆت سەردانی پارێزەر بکە._
سزای عومەر چییە کە توندوتیژی لە دژی هاوسەرەکەی بەکار دەهێنێت ؟⬇️
♦️پێش هەموو شتێک ناوەکە خوازراوە
⤵️
🛑 بەکارهێنانی توندوتیژی لە لایەن پیاو بۆ هاوسەرەکەی یان ئافرەت بۆ هاوسەرەکەی دەچێتە چوارچێوەی تاوانی توندوتیژی خێزانی ، یاسای توندوتیژی خێزانی یاسایەکە دانراوە بۆ پاراستنی ئەو کەسەی لە چوارچێوەی خێزان ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبێتەوە.
🛑مەبەستمان لە توندوتیژی بریتیە لە توندوتیژی دەروونی یان جەستەیی ( لێدان و دەسدرێژی )
🛑سزا دەدرێ بە بەندکردن کە لە یەک ساڵ زیاتر نەبێ و پێبژاردن کە زیاتر نەبی لە ٢٢٥٠٠٠ دینار یان یەکێک لەو دوو سزایە ئەگەر هاتو پیاوەکە بە لێدان یان بریندار کردن دەسدرێژی بکا سەر هاوسەرەکەی وە لە ئەنجامدا ئازار بە جەستەی ئافرەتەکە بگات یان ببێتە هۆی نەخۆش بوونی دەروونی یان جەستەیی ،
🛑سزا دەدرێ بە بەندکردن ماوەکەی لە ٣ ساڵ زیاتر نەبێت وە پێبژاردن کە بڕەکەی لە ٢٢٥٠٠٠ دینار زیاتر نەبێ یان یەکێک لەو دوو سزایە ئەگەر پیاوەکە یان ئافرەتەکە بەو لێدانە یان دەسدرێژیە ئێسکی هاوسەرەکەی بشکێنێت یان ببێتە هۆی پەک خستنی کەسی تاوانلێکراو واتە نەتوانێ کاری ئاسایی ڕۆژانە ئەنجام بدات ،
🛑 هەروەها ئەگەر لێدانەکە و ئازاردانەکە بە چەک ئەنجام درابێ یان ئامێرێکی تەرخانکراو بۆ ئازاردان یان بەکارهێنانی ماددەی سوتێنەر وەک تێزاب ئەوا لێرە سزای هاوسەرەکە دەبێتە بەندکردن کە لە ٣ ساڵ زیاتر نەبێ .
طالبة قانون : سارا لادێ
🔸مافەکانی ژن چین لە دوای جیابوونەوە بە پێی یاسای عێراقی؟
🔻
ئامادەكردنی
پارێزەر / زریان شێرزاد محمد
🔴بەپێی یاسای باری کەسیی عێراقی (ژمارە ١٨٨ی ساڵی ١٩٥٩) و
هەموارەکانی، کاتێک جیابوونەوە (تەڵاق یان جیابوونەوەی دادوەری) ڕوودەدات، ژن کۆمەڵێک مافی دارایی و یاسایی بۆ دەستەبەر دەکرێت.
گرنگترین ئەو مافانە ئەمانەن:
1️⃣/ مارەیی (المهر)
🛑مارەیی دواخروا (المؤخر): ئەگەر لە کاتی مارەبڕیندا مارەیی دواخرابێت و نەدرابێت، بە مردن یان جیابوونەوە دەبێتە قەرز لەسەر شانی پیاوەکە و دەبێت بە تەواوی بیدات.
🛑 مارەیی پێشەکی (المعجل): ئەگەر پێشتر نەدرابێت، ژن مافی وەرگرتنی هەیە.🔻
2️⃣/ نەفەقەی عیدە (نفقة العدة)
دوای جیابوونەوە، ژن مافی نەفەقەی هەیە بۆ ماوەی "عیدە" (کە بەگشتی سێ مانگە یان تا کاتی منداڵبوون ئەگەر دووگیان بێت). ئەم نەفەقەیە خواردن، پۆشاک و شوێنی نیشتەجێبوون دەگرێتەوە.
3️⃣/ نەفەقەی کاتی (المتعة)
ئەگەر پیاوەکە بەبێ هۆکارێکی یاسایی و بەبێ ویستی ژنەکە تەڵاقی دابێت (تەڵاقی ویستی تاکلایەنە)، دادگا دەتوانێت بڕیار بدات کە پیاوەکە بڕێک پارە وەک "قەرەبوو" بدات بە ژنەکە کە پێی دەوترێت نەفەقەی کاتی، ئەمەش جیاوازە لە مارەیی و نەفەقەی عیدە.
4️⃣/مافی حەزانە (دایەنی و بەخێوکردنی منداڵ)
🛑دایک مافی لەپێشینەی هەیە بۆ بەخێوکردنی منداڵەکانی (حەزانە).🔻
🛑بەپێی یاسا، دایک مافی حەزانەی هەیە تا منداڵ دەگاتە تەمەنی ١٠ ساڵی، و دادگا دەتوانێت درێژی بکاتەوە بۆ ١٥ ساڵی ئەگەر لە بەرژەوەندی منداڵەکەدا بێت. دواتر منداڵەکە سەرپشک دەکرێت لە هەڵبژاردنی یەکێک لە دایک و باوکی.
🛑لە ماوەی حەزانەدا، باوک پابەندە بە دابینکردنی نەفەقەی منداڵەکان و کرێی خانوو (یان دابینکردنی شوێنی نیشتەجێبوون) بۆ دایکەکە و منداڵەکان.
5️⃣/مافی نیشتەجێبوون (حق السکنی)
بەپێی یاسای مافی نیشتەجێبوونی ژنی تەڵاقدراو (ژمارە ٧٧ی ساڵی ١٩٨٣)، ژن مافی ئەوەی هەیە بۆ ماوەی ٣ ساڵ لەو خانووەدا بمێنێتەوە کە پێشتر تەڵاقی تێدا دراوە، بە مەرجێک:
🛑 خانووەکە یان شوقەکە موڵکی پیاوەکە بێت.
🛑ژنەکە هۆکاری جیابوونەوەکە نەبێت (بۆ نموونە ئەگەر خیانەتی نەکردبێت یان ماڵی جێنەهێشتبێت).
🛑 ژنەکە موڵکێکی تری نەبێت بۆ تێیدا بژی.
6️⃣/ کەلوپەلی ناوماڵ (الأثاث الزوجية)
ژن مافی بردنی هەموو ئەو کەلوپەلانەی هەیە کە خۆی کڕیونی یان وەک دیاری بۆی هاتووە، هەروەها ئەو کەلوپەلانەی کە بەشێکن لە مارەییەکەی.
تێبینییەکی گرنگ:🔻
ئەگەر جیابوونەوەکە بە شێوازی "خوڵع" (الخلع) بێت، واتە ژنەکە خۆی داوای جیابوونەوە بکات و لە بەرامبەردا دەستبەرداری مافە داراییەکانی (وەک مارەیی دواخراو) ببێت، ئەوا زۆربەی ئەم مافە داراییانەی سەرەوە دەفەوتێن، تەنها مافی حەزانە و نەفەقەی منداڵەکان دەمێنێتەوە چونکە ئەوە پەیوەندی بە بەرژەوەندی منداڵەکەوە هەیە.
ئامادەكردنی
پارێزەر / زریان شێرزاد محمد
بریارێكی تمییزی گرنگ سەبارەت بە (سبق الفصل )ئەگەر پێشتر بریار لە ناوەرۆكی داوایك درابێت وە پلەی كۆتایی وەرگرتبێ ناكرێ دووبارە بریار سەبارەت بەهەمان ناوەرۆكی داوا بدرێت بۆیە لەو بریارە تمییزیە ناوەرۆكی ئەو داوایە پێشتر یەكلای بۆتەوە بۆیە ناكرێت دووبارە بریاری لێ بدرێتەوە پالپشت بە مادەكانی ١٠٥-١٠٦ لە یاسای سەلماندنی عیراقی
پیاوێک دوای جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی منداڵێکیان هەیە لای دایکەکە بوە ، دایکەکە زەواج ئەکاتەوە لەگەڵ پیاویکی تر هاوسەری نوێی ژنەکە بەڵینامەی چاودێری منداڵەکە نادات باوکی منداڵەکە داوایەک لەسەر هاوسەری پێشووی تۆمار دەکات داوای اسقاطی خضانەی کردوە دادگای بابەت بڕیاری داوە بە اسقاطی حضانەی دایکەکە و منداڵەکەی داوە بە باوکەکە
دواتر دایکی منداڵەکە بە بڕیارەکە ڕازی نەبوەو تانەی لێداوە
دادگای پێداچوونەوە ڕای وایە بڕیارەکە ناڕاستەو پێچەوانەی شەرع و یاسایە ، بەڵێن نەدانی هاوسەری دایکەکە بە رعایەی منداڵی ژنەکە نابیتە هۆی اسقاطی حضانە ، وە منداڵەکە لە تەمەنی حضانەدایە و زیاتر پێوستی بە دایکە تا کەسانی تر ئەوەش لە بەرژەوەندی منداڵەکەیە وە هەروەها دایکەکە هەموو مەجەکانی دایەنی تیدایە کە لە برگە ٢ مادەی ٥٧ هاتوە لەبەرئەوە بڕیارەکە هیچ پاڵپشتی یاسای نیە ، دادگای بابەت بە پێچەوانەی ئەوەی ووترا بڕیاری داوە ، بۆیە بڕیار درا بە هەلوەشانەوەی بڕیارەکە و ناردنەوەی دۆسیەکە بۆ دادگا کە بۆ ئەوە وەک ئەوەی لەسەرەوە بریار بدات
بە سوپاسەوە وەرگیراوە
هۆشیاری یاسایی
ئایا گەر کەسێک بە قەرزاری مرد پێویستە لەسەر مناڵەکانی قەرزەکەی بەنەوە؟
بەپێی یاسای عێراقی کاتێک کەسێک دەمرێت و پارەی خەڵک قەرزدارە قەرزەکە لە تەریکەی مردوەکە ئەدرێتەوە واتە لەو موڵکو ماڵەی لێی بەجێماوە، ئەمەش بەپێی قاعیدەی " لا تركة الی بعد سداد دیون" واتە موڵکو ماڵی مردو دابەشناکرێت بەسەر میراتگرەکانی تەنها دوای دانەوەی قەرزەکانی نەبێت.
بەڵام گەر موڵکو ماڵی کەسی مردوو بەشی دانەوەی قەرزەکانی نەکرد ئەوە میراتگرەکانی ناچار نین بە دانەوەی قەرزەکەی لەبەر ئەوەی قەرز بە میرات ناگوازرێتەوە کە ئەمەش لە شەریعەتی ئیسلامیەوە وەرگیراوە.
لە بەشێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوا قەرزی باوک یان دایک دوای مردنیان ئەگوازرێتەوە بۆ منداڵەکانیان بەڵام لە عێراق کار بە مبادئی شەریعەتی ئیسلامی کراوە.
♦️🔻♦️
گەورەترین پەیجی یاسایی لە هەموو عێراق
أكبر صفحة قانونية في العراق
https://linktr.ee/Didgay.parezarany.kurdstan
«مامەڵە لەگەڵ کەسێک مەکە کە تەمەنی لە (٦٠) ساڵ بەرەو سەرەوە بێت چونکە لە ئەگەری نەدانی قەرزەکەدا، بە پێی یاسای جێ بە جێ کردن ناتوانرێت زیندانی بکرێت بە هۆی ئەوەی تەمەنەوە ، ئەگەریش وا پیوستی کرد مامەڵە ئەنجامبدەی ئەوا با لە ڕێگەی (نوسراویکی زامن بیت بە دوو شاهید) یان (کەمپیالە) لەبەر دەمی دادنوس.
وەرگیراو
🔻
گەورەترین گروپی یاسای لە تێلیگرام ئەتوانن بەژداربن
t.me/parezaranykudstann
بۆ یەكەم جار
چۆنییەتی نوسینی لائحە بە شێوازی فیدۆ
https://youtu.be/6XDFQnhpF4c?si=71FGHpPkJMWMN6V6
بۆ گشت پارێزەران و قوتابیانی بەشی یاسا.
لەچوارچێوەی هەست کردن بەپێویستی شارەزابوون لە نوسین و فێربوونی لائیحەی پارێزەری، هەستاوین بە تۆمارکردنی ئەم بابەتە بەشێوەی ڤیدیۆ و خستنەڕووی کەیس و چۆنییەتی سوود بینین لە نوسراوەکان، بۆ ئامادەکردنی لائیحەیەکی باش و گونجاو.
بۆ یەكەمیین جار
تۆماركردنی فیدۆ چۆنییەتی نوسینی لائحە بە خۆڕای و بە شێوەیەكی ناوازە ، مە مەبەستی شارەزابوون و فێربوونی چۆنییەتی نووسینی لائحەی پارێزەری بۆ قوتانیان و پارێزەران
♦️چاوەڕووان بن بەم زووانە
🔻
https://www.youtube.com/@%D9%BE%D8%A7%D8%B1%DB%8E%D8%B2%DB%95%D8%B1%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D9%83%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86
¡Ya disponible! Investigación de Telegram 2025 — los principales insights del año 
