cookie

Utilizamos cookies para mejorar tu experiencia de navegación. Al hacer clic en "Aceptar todo", aceptas el uso de cookies.

avatar

باشگای شاخەوانی هەڵگورد

باشگاه کوهنوردی هلگورد جهت خدمت به آحاد جامعه و پرکردن اوقات فراغت جوانان، تربیت ورزشکارحرفه ای براساس علم روز کوهنوردی و حفاظت از طبیعت و اشاعه‌ی فرهنگ باهم بودن دربرنامه های فرهنگی و ورزشی تاسیس شده است. ارتباط با مدیر کانال 🔻🔻 @halgurdclimbing

Mostrar más
Irán152 655El idioma no está especificadoNaturaleza y animales9 150
Publicaciones publicitarias
608
Suscriptores
Sin datos24 horas
-37 días
-730 días

Carga de datos en curso...

Tasa de crecimiento de suscriptores

Carga de datos en curso...

بە ناوی خوای مەزن و دلۆڤان ڕاپۆرتی بەرێوەچوونی بەرنامەی سەری "گۆمێ میراوێ" رۆژی هەینی ۱۱ی جۆزەردانی ۲۷۲۴ کوردی تاقمێک لە شاخەوانانی یانەی هەڵگوردی پیرانشار کاتژمێر ۶،٠۵ بەیانی بەرەو میراوێ وەڕێکەوتین و بە ڕەوگەی کەچەڵ ئاوێدا وەسەر کەوتین. جێگای ئاماژەیە لە میراوێ هاورێی دێرین و خۆشەویست کاک محەممەدی بەزم ئارا وەکوو کەسێکی بە ئەزموون لە ناوچەکە  تێکەڵ بە بەرنامەی ئێمە بوو..... کاتژمێر ۸،٠۵ لە ماشێنەکان دابەزین و بەرەو سەری گومێ وەرێ کەوتین ،دوای کاتژمێرێک رێپێوان گەیشتینە هەوار سوێسن بۆ خواردنی نانی بەیانی و هتد..... دوای خواردنی نانی بەیانی و وچانێکی کورت لە گەل ڕێنوێنییەکانی کاک محەممەد بەرەو سەرێ گومێ وەرێ کەوتین. کاتژمێر ۱۲.۳۰ گەیشتینە لوتکە و بەکێشانی چەند وێنەی یادگاری و وچانێکی کورت خلۆر بوینەوە بۆ سێکانیان و خواردنی جەمی فراوێن. ئەوەی جێگای باسە کەش و هەوای گەرمی کاتی دەسپێک وردە وردە لە بەرزاییەکان کەم دەبۆوە و فێنکایی کوێستانەکان وای لە شاخەوانان کردبو چێژی تایبەتی لە گەشتەکەی وەربگرن و تەنانەت هەست بە ماندووبوون نەکەن. دوای خواردنی نانی نیوەرۆ و وچانێکی باش کاتژمێر۳ بە پێشرۆیی کاک محەممەد بەرەو ناوچەی دەشتی وەزنێ کەوتینە رێگا.... دیاربوو زۆر لە دۆستان  لەخۆم را دەڵێم هەوەڵ جار بوو بەو رێگایەی دا دەگەراینەوە، هەربۆیە تایبەتمەندییەکی جوانی بە بەرنامەکەمان بەخشیبو و دۆستان وێرای شاخەوانی چێژی تایبەتیان لە ژینگەی جوانی کوردستان وەردەگرت. کاتژمێر ۶ی ئێوارێ گەیشتینە دەشتی وەزنێ و دوای خوادنەوەی چای ئێوارێ سواری مینەبۆسەکان بوین و بە ساغی و سڵامەتی بەرەو پیرانشار گەراینەوە. لە کۆتاییدا زۆر سپاسی کاک محەممەدی بەزم ئارا  و  هەموو دۆستان و هاورێیانی خۆشەویست دەکەم بۆ یارمەتیدانم لە بەرێوەبردنی ئەم بەرنامەیە، لەشتان ساغ و کوردستان ئاوەدان بەڕێوەبەر و نووسین: ئەییووب حوسێن نەژاد ۱۱ی جۆزەردانی۲۷۲۴ یانەی کلتووری و شاخەوانی هەڵگورد @halgurdclimbingclub ‌‌‎‌‌‌‎‌‌‎
Mostrar todo...
‌🔵اطــــلاعیــه #آمـــــــوزشـــــــــــــــی              باشگاه فرهنگی ورزشی هلگورد پیرانشهر 💠بـــــرگــــــزاری دوره  آموزشی ‌ ‌ ‌پـیـــــــــشرفــتـــه بــــــرف دوره آموزشی پیشرفته برف ٥ نفر  ظرفیت و٤روز زمان لازم دارد. باشگاه هلگورد برای تکمیل ظرفیت دوره  اقدام به ثبت نام یک نفر اصلی و یک نفر به عنوان نفرات ذخیره می نماید. از علاقه مندان به گذراندن دوره آموزشی پیشرفته برف درخواست می نماییم برای شرکت زودتر اقدام کنند شــــروع دوره  ٤٠٣/٣/٢٢ لغایت٤٠٣/٣/٢٥ مدرس دوره : آرش اســمــاعــیـل زاده ظرفیت مانده یــــــــــک 1⃣ نفر با اعطای حـکــم از فدراسیون کوهنوردی ✔️برگزار کننده : باشگاه کوهنوردی هلگورد پیرانشهر 📞شماره تماس جهت ثبت نام👇 بایزیدنیکبخت 09144428698 🏠محل تشکیل دوره: پیرانشهر / ارومیه ✅ باشگاه کوهنــــــــوردی هلگورد 🧗‍♂ @halgurdclimbingclub
Mostrar todo...
Photo unavailableShow in Telegram
یەکەم خولی پێشکەوتوی بەفر لە لایان یانەی شاخەوانی هەڵگورد لە بەردی شووتیان لە بەڕێوەچوون دایەو سبەی شەممە کۆتا رۆژی ئەو خولەیە. خولی دوهەمی بەردەوانی پێشکەوتوو کە لە لایان یانەی شاخەوانی هەڵگوردی پیرانشار بەڕێوە دەچێت لە رۆژی یەکشەممە ١٣ی جۆزەردان لە ورمێ بەڕێوە دەچێت. شایانی باسە هەر دوو خولەکە لە ژێر چاوەدێری مامۆستای راهێنەر موڕتەزا زارێع بەڕوە دەچن. @halgurdclimbingclub
Mostrar todo...
بە ناوی خوڵقێنەری سروشت ڕاپۆرتی بەڕێوەچوونی بەرنامەی ٢ ڕۆژەی   دۆڵەنیە  لە رێکەوتی ٣ و ٤ی جۆزەردان کاتژمێر ١٠:٣٠ بەیانی رۆژی پێنج شەممە ٤ کەس لە ئەندامانی  یانەکەمان بەرەو ئاوایی گرد ڕەحمەت وەڕێ کەوتین ماشێنن لە حەساری ماڵی کا حەمەدی ڕاگرت و کۆڵەن لە پشتی کردن و کاتژمێر ١١ی بەرەو دۆڵەنیە کەوتینە ڕێگا. پاش بڕینی هەورازی گرد ڕەحمەت مامۆستای شار و شاخ بەڕێز کاک بایزی نیک بەخت چەند دێڕێک شیعری خۆشی بۆ خوێندینەوە  پاشان لە سەرچاوەی ئاوی کانی لۆسەی بەرکوتێکن کرد و ملی  ڕێمان گرتەوە بەر، کاتژمێر ٣ی دوانیوەڕۆ گەیشتینە شوێنی مەبەست و کۆڵەن دانا و چادرن قیت کردنەوە چایێکی خۆشن ساز کرد و بە قرتۆکەی رۆژن کردە شەو رۆژی هەینی دوای خواردنی نانی بەیانی دۆستانی ئازیز بە مەبەستی گەڕانی ناوچەی کەوشەکانیان کردنە پێ و کەوتنە ڕێگا کاتی نیوەرۆ گەرانەوە لای چادرەکان نانی نیوەرۆن خوارد و کەل و پەلەکەن پێچاوە دوای گرتنی دوو وێنەی بە کۆمەڵ گه‌ڕاینەوە بەرەو ئاوایی لە ڕێگایەدا ١٠ خولەکێک بارانێکی خۆشن بە سەردا باری و ماڵ ئاوایین لە دۆڵە نیە کرد. لە ئاوایی گرد ڕەحمەت  سوارە ماشێن بوین و بەرەو شار هاتینەوە و کاتژمێر ٧ی ئێواڕێ بەرنامەکەن کۆتایی پێهات. دەست خۆشی خۆم ئاراستەی هاوڕێیان دەکەم بە تایبەت مامۆستای شار و شاخ بۆ ئەو ئەزمونە تایبەتانەی بەڕێوەبەر و نووسینی ڕاپۆرت: فەرهەنگ سەعیدی یانەی کلتووری و شاخەوانی هەڵگوردی پیرانشار @halgurdclimbingclub
Mostrar todo...

Photo unavailableShow in Telegram
بەرنامەی شەش مانگەی یەکەمی ساڵی ۱٤۰۳ـی یانەی کلتووری و شاخەوانی هەڵگوردی پیرانشار @halgurdclimbingclub
Mostrar todo...
‌🔵اطــــلاعیــه #آمـــــــوزشـــــــــــــــی              باشگاه فرهنگی ورزشی هلگورد پیرانشهر 💠بـــــرگــــــــزاری دوره  آموزشی ‌ ‌ ‌پـیـــــــــشرفــتـــه سنگنوردی طبیعت برای دوره آموزشی پیشرفته سنگنوردی ٥نفر  ظرفیت و٤روز زمان لازم است . باشگاه هلگورد برای تکمیل ظرفیت این دو دوره  اقدام به ثبت نام یک نفر اصلی و دو نفر به عنوان نفرات ذخیره می نماید. از علاقه مندان به گذراندن دوره های آموزشی درخواست می نماییم این فرصت را از دست ندهند. اگر کسی به عنوان نفر ذخیره ثبت نام کند در صورت غــیبـــت هر کدام از شرکت کنندگان جــایــگــزیــن می گردد. شـــــروع دوره اول  ٤٠٣/٣/٥ لغایت٤٠٣/٣/٨ شروع دوره دوم ٤٠٣/٣/٩لغایت ٤٠٣/٣/١٢ مدرس دوره : مرتضی زارع   با برگزار کننده دوره تماس حاصل فرمایید. با اعطای حـکــم از فدراسیون کوهنوردی ✔️برگزار کننده : باشگاه کوهنوردی هلگورد پیرانشهر 📞شماره تماس جهت ثبت نام👇 بایزیدنیکبخت 09144428698 🏠محل تشکیل دوره: پیرانشهر ✅ باشگاه کوهنــــــــوردی هلگورد 🧗‍♂ @halgurdclimbingclub
Mostrar todo...
بە نێوی خواوەندی عەشق و ئازادی ڕاپۆرتی بەرێوەچوونی بەرنامەی 2 ڕۆژەی یانەی شاخەوانی هەڵگورد بۆ چۆمی سپی ناوچەی شنۆ لە ڕۆژانی 27و28 مانگی گوڵان 2724کوردی بەپێی ئەو بەرنامەیه ڕۆژی پێنج شەممە کاتژمێر 30\1خولەکی دوانیوەرۆ  دوای کۆبوونەوە لە باخچەی خەییام بە مینی بوس بەرەو ئاوایی دڕوو لە شاری شنۆ وەرێ کەوتین . لە ئاوایی دڕوو را بەوپەری خۆشی و شادی بەرەو کوێستانەکانی چۆمی سپی وەرێ کەوتین کە دیتنی ئەو دیمەنە جوانەی چۆمی سپی بەشێکی دیکەی لە بەهەشتی کوردستانی بۆ شاخەوانان ڕازاندبۆوە، دوای گەیشتن بە جێگای مەبەست لە داوێنی کانی جندی کەش و هەوا بەرەو بارانێکی بەهاری بردین. هەر چۆنێک بو لە گەڵ بارینی باران دا چادرەکانن هەڵدان و بارگە و بنەمان خست بارانێکی بەهاری خۆشن بەسەردا باری کە تام و چێژێکی خۆشی  پێ بەخشین . بەیانی دوای لە خەو هەستان و خواردنی نانی بەیانی پۆلێکی دی لە هاورێیانی شاخەوان کە لە بەرنامەیەکی یەک ڕۆژە دا بەشداریان کردبوو پەیوەست بە ئێمە بوون و ئێمەش بە چایێکی بەتام پێشوازین لێ کردن. کاتژمێر 11 چەند کەس لە هاورێیان بەرەو سەرچاوەی چۆمی سپی واتا کانی جندی وەڕێ کەوتین کە بە خۆشحاڵیەوە بە هۆی بارینی بەفری ئەوساڵ سەرچاوەی کانی جندی هەر لەبن بەفردا خۆی لێ حەشاردابووین. دوای خلیسکێنێکی خۆش بەرەو کەمپی نیشتەجێبوون گەراینەوە و پاش خواردنی نانی نیوەرۆ و کۆ کردنەوەی کەل و پەلان بەرەو ئاوایی دڕوو وەرێ کەوتین و کوتاییمان بە چالاکی ئەو حەوتوویەی بەرنامەی شاخەوانی هێنا. جێگایی ئاماژەیە کە سپاسی هەموو بەشداربوانەی ئازیز بکەم کە بەوپەری سەربەرزییەوە ئەو بەرنامەیان تێپەراند. نووسەر و بەرپرسی بەرنامەی چۆمی سپی : مەسیح سۆفی مەحموودی یانەی کلتووری و شاخەوانی هەڵگوردی پیرانشار @halgurdclimbingclub
Mostrar todo...