عَنْقّاْءُ
Ir al canal en Telegram
هەتا حەق ناسرە هەر حەقمە مەنزور وەکو مەنسور ئەگەر بکرێم بەدارا
Mostrar más1 394
Suscriptores
-224 horas
-27 días
-1330 días
Archivo de publicaciones
1 394
"توندوتیژی خۆی هیچ شتێکی خراپ نییە، توندوتیژی باشبوون یان خراپبوونی، پەیوەستە بە چۆنیەتی بەکارهێنانی و بۆ چ مەبەستێک بەکاردێت."
#تێد_کازێنسکی
تەبعەن لای ئێمە شەرع حاکمە، فەرمووی باشە کەواتە باشە و فەرمووی خراپە کەواتە خراپە.
1 394
ئەو بنەما بنەڕەتییەی کە هەموو پاساوەکانی شەڕی لەسەر دامەزراون، لە ڕوانگەی کەسایەتی مرۆڤەوە، "پاڵەوانێتی"یە. دەوترێت شەڕ دەرفەت بە مرۆڤ دەبەخشێت کە ئەو پاڵەوانەی لەناو خۆیدا خەوتووە بەئاگا بهێنێتەوە. شەڕ ڕۆتینی ئاسوودەیی ژیان دەشکێنێت؛ لە ڕێگەی تاقیکردنەوە سەختەکانییەوە، زانستێکی نوێکراوی ژیان پێشکەش دەکات، ژیان بەپێی مردن.
- یولیوس ئیڤۆلا | Metaphysics of War 📚
#ڕەسەنایەتی
1 394
Repost from ترادیسیۆن - Tradition
ئەو دژبەیەکیانەی ئەهلی کوفر و ئیلحاد تێیدا دەژین...
کەسێکی وەکو (هەراری) ئیدعای ئەوەدەکات، مرۆڤ بۆ خۆشبەختی خۆی خەریکی چیرۆک دروستکردنە. لەدواتر دا بەهەمان بیرۆکەوە دێن دەڵێن (ئاین) بۆتە هۆی شەڕ و ناخۆشی لەنێوان خەڵکی دا.
ئێستا کامیانە خەیاڵی مرۆڤە بۆ خۆشبەختی یان هۆکاری ناخۆشی و نەهامەتی؟
جا ڕەنگە یەکێک بڵێت : باشە بۆچی نەڵێین ئەوە هەوڵیانداوە چاکی کەن ئەوەتا خەیاڵاتی مۆدێرنەیان بۆخۆ دروستکردووە.
کێشەکە لەوەدایە لەوەتەی مرۆڤ هەیە جیگرەوەیەکی ئاین بەربڵاو نەبووە. بەڵکو مرۆڤ لەوەتەی هەیە ئاینی هەیە. بۆچی لەجیاتی چیرۆکی ئاین نەهاتن چیرۆکێکی تر دروستکەن کە نە ئاین بێت نە مۆدێرنە و شتێکی تەواو جیاوازبێت.
لەوانەیە بڵێی: ئاخر بە مێشکمان دا نایەت ئەوشتە چییە.؟
پێت دەڵێم نیچەش لەسەر ئەوە قسەدەکات. جێگرەوەی ئاین و مۆدێرنە بۆ ئەبێت (چی) بێت.؟ لەکاتێکدا چییەتی خۆی کێشەیەکە لە عەقڵدایە و نەک لە واقیعدا (بەپێی ئەوان).
بۆیە دایمە لەنێو ئەو تەناقوضاتە دەژین تا تێدەگەن
﴿وَلِلَّهِ یَسۡجُدُ مَن فِی ٱلسَّمَـٰوَ ٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ طَوۡعࣰا وَكَرۡهࣰا وَظِلَـٰلُهُم بِٱلۡغُدُوِّ وَٱلۡـَٔاصَالِ ۩﴾ [الرعد ١٥]
@islamic_philosophy_kalam
1 394
Repost from ترادیسیۆن - Tradition
پێویستی مامۆستا و جیهانی مۆدێرن.
تێڕوانینێک بۆ چەمکی (چارەسەری دەروونی + گەشەپێدانی مرۆیی و هاندەرە کۆمەڵایەتی و تاکەکەسیەکان)
لەجیهانێکدا کە تێکەڵی و جەنجاڵی هەموو زانستێکدا ناویەکیەکی تەواوی گرتۆتە خۆی. واتا ساحەی زانست ساحەیەکی فراوان و فرە ڕەهەندە. هەریەکەو لە جێگەی خۆی دەتوانێ بڕیاڕێک بڵاوبکاتەوە. بەناوی حیزبەوە بێت، مەزهەب، فەلسەفە، قوتابخانەی ئەدەبی هتد... هەرچیەک بێت. ئەگەر یەکێک نەبێت باری فێرکردن و ڕێنیشاندان بۆ کەسێک بڕەخسێنێ. لە زەلکاوی گومڕاییدا سەر دەنێتەوە.
چونکە هیچ بیرۆکەیەک، بگرە ئەوەی لە خودی دینەوە فێری دەبیت هیچ وا بچوک نییە لە حەیزی خۆیدا تێیبگەیت. بگرە مەعنایەک کە وەکو وزەیەکی بنچینەیی کاردەکات لە وجودا لەخۆ دەگرێت. هەر بیرۆکەیەک بەو شێوەیە. چونکە بیرۆکە (کە بەشێکی یەکسانە بە = علم). ئیتر هەریەکەو لە مەرتەبەیەک دایە بیرۆکە هەیە. لە مەرتەبەی عەدەمی عەدەمە هەیە لە مەرتەبەی وجودە هەیە لە مەرتەبەی کەثرەیە هەیە لە مەرتەبەی وەحدەیە کە زات و سیفاتی خودای پەروێنەر عزوجل ن. ئیتر هەر بیرۆکەیەک هێزێکە پاڵنەرێکە لە وجودا تا ڕێ بکەیت بەرەو ئەو مەرتەبەی لێیەتی. ئەو بیرۆکەیەی کە دەیبەستیەوە بە بیرۆکەیەکی تر، بەرەو عەدەمت دەبات. هەیە بەرەو عەدەمی عەدەمت دەبات. ئیتر هەر هێزێکی کاریگەر بە ئیزنی خوا لەم دنیایە دەجوڵێتەوە لە مەعنەویات دایە. نەک لە ماددیات. بگرە ماددە تەنها ڕووبەڕێکە کە ئەو مەعنەویاتە تێیدا گەشەدەکات. ئەو گەشەکردنە وادەکات وردە وردە نزیک بیتەوە لەو مەرتەبەیە. (بۆنمونە) ئەوروپا بۆ لە عەدەمیەت نزیکن وەکو لەوەی لە ئایدیالیزم نزیک بن؟؟ لەبەر ئەوەی بیرۆکەی دامەزراندنی ئەو شارستانیەتە بریتیە لەو بیرۆکانەی کە لە مەرتەبەی عەدەمی موطلەق دان. ئیتر ئەوانیش نزیک دەبنەوە لە عەدەمی موطڵەق. ئێ خۆ لە حەقیقەت دا ئەوەی ئەوان باسیدەکەن وەهمە. دەی وەهمیش وجودی نییە و عەدەمە. هەر بۆیەش قوەتی مەعنەوی ئەو کەسە نزیک دەکاتەوە لەو مەرتەبەیە. هەر بیرۆکەیەک نزیکبوو لە ئاژەڵگەرایی لە ئاژەڵ بوون نزیکت دەکاتەوە. ئەگەرچی ئەو بیرۆکەیە بە زمان بڵێی پەیڕەوی ناکەم. تۆ موریدی ئەو بیرۆکەیەی. بۆیە بۆت دەرکەوت کە هەر بیرۆکەیەک ڕاتدەکێشێ بۆ مەرتەبەی خۆی.
ئیتر لێرەوەیە ناکرێت مرۆڤ لەخۆیدا دانیشێت، بیرۆکەخوازی بکات و هەر بیرۆکەیەک لە شوێنێک سەرهەڵدات بۆی. واتا دابنیشێ بۆنمونە بیرۆکەی کانت و ئەفلاتوون تێکەڵکات. دوو بیرۆکەی دژبەیەکن. بێگومان هەریەکەیان بیرۆکەیەکن دەتبەنە مەرتەبەیەک لە مەرتەبەکان. ئێ باشە هەردوو مەرتەبەکە جودان لەیەک. بەمەش کەسەکە دەکەوێتە دژبەیەک و ناماقوڵیەوە. ئیتر هەرکەسەو پێویستی بە مامۆستایەکە تاوەکو یەکانیەتی لە بیرۆکەکانیا دروستبێت.
بگرە ، هەر بۆیەش ئەو هێزەی بە کەسی مۆدێرن دایە لە نوسەرە بەناوبانگەکانەوە وەریدەگرێت. لەبەر ئەوەیە کە هێزە مەعنەویەکەی ئەو لەو مەرتەبەیا قوڵی دەکاتەوە و ناهێڵێ لە حەقیقەتیش جیاببێتەوە. بەمانایە تر ناچاری ئەو مورشیدە مۆدێرنەیە کەوا بچێت حەقیقەت و بیرۆکە عەدەمیەکەی هاوتەریب بکاتەوە. لە بیرۆکەیەک کە ڕات دەکێشێ بەرەو عەدەم حەقیقەتی وجودێکیش هەیە کاردانەوەی تۆ چیەبێت؟ لێرەوە چارسەری دەروونی و کۆمەڵێک خورافیاتی سەردەم دروستبووە. کە مرۆڤ زیاتر لاواز و لاوازتر دەکات و خەیاڵپڵاوتر لە خەیاڵپڵاوی دەکات.
بەڵام کاریگەریشی لەسەرە. سەیرەکەی گۆرانیبێژێ یان هاندەرێکی دەروونی هەوڵدەدات باسی ئەوەبکات چۆن زاڵبووە بەسەر ئەم کۆسپەدا. کاریگەری زۆر زیاترە وەکو لە تێکستە دینیەکان و حەقیقەتە زۆر سادەکان. ئیتر چارەسەر ئەوەیە کە تۆ دەژیت و پێویستناکات بیری لێ کەیتەوە(وەکو نیچە دەیڵێ). ئەوەش کەس قبوڵی نییە. بۆیە ناوەندگیریەک دروست دەبێت لێرەدا ئەو بەها بەرزەی هەوڵدان و باشبوون و چاکبوونە توراسیەی کە لە ڕووحی هەمووان هەیە. زیندووی دەکاتەوە. بەڵام بەشێوەیەک هێشتا بیرۆکە عەدەمییەکان ڕاکێشەرتن بۆ عەدەم. بۆیەش قەت ڕزگارت نابێت.
سەیردەکەین چیتر کاریگەری قسەیەکی بازاڕی کە دەڵێت (خەم مەخۆ دنیا بە خەمان پێک نایەت) لەگەڵ قورئان بۆ ئەو هیچ فەڕقی نییە. ئەوە ئەولیای خوا و گەورەکانن پشانت دەدەن عەزەمەتی مەعنای ئەو فەرمایشتانەی کەلامی خودا چەندە قوڵن دەچنە چەندە جێیەکەوە. کە نە کەلام نە فەلسەفە نە علم نە لۆجیک ناتوانێ بگاتە قوڵایی ئەولیای خودا.
لەو حاڵەتە وزەی ئەولیا دەردەکەوێت کە یەکانیەتی دروست دەکەن و عەدەمیەت لە هاوکێشەکە ناهێڵن. بەڵکو دائیمەن لە خودای واجب الوجودت نزیک دەکەنەوە. نەک لە واجب العدم. ئەمە هێزە حەقیقیەکەیە کە مرۆڤی مۆدێرن هەرگێز ناتوانێ بیچێژێ یان باوەڕی پێ بکات.
@islamic_philosophy_kalam
1 394
گفتوگۆیەک لەسەر مۆدێرنە و توڕاسیەت
کە باسی بنەماکانیان دەکات کە وادەکات تێڕوانینەکانیان جیاواز بێت، واتە ئەگەر ئاگامان لەو بنەمایانە نەبێت کە لێرە باسدەکرێت، ئەوە ناتوانین بەجوانی مامەڵە لەگەڵ ئەو دوو فکرە بکەین.
https://youtu.be/P3c5rv4kMfw?si=9H6eJj6ZeGCa-kRR
1 394
«وَلاَ خَيْرَ فِي وِدّ امْرِئٍ مُتَلَوّنٍ
إِذَا الريحُ مَالَتْ مَالَ حَيْثُ تَمِيلُ
وَمَا أَكْثَرَ الْإخْوَانَ حِينَ تَعُدُّهُمْ
وَلَكِنَّهُمْ فِي النَّائِبَاتِ قلِيلُ.»
خێر لە کەسێکدا نییە کەڕەنگا و ڕەنگ بێت
با بۆ هەرکوێی ببات ئەویش ملدەنێت
برادەر چەند زۆرە کە دەیانژمێریت
بەڵام لە تەنگانەدا بێ هاودەمیت
-ئیمامی شافیعی
1 394
Repost from ترادیسیۆن - Tradition
چەمکی بەدیهی.
بەدیهی ئەوەیە پێویستی بە بەڵگەسازی نەبێت بۆ زانینی دروستی. واتا ڕاستەوخۆ دیارە کە دوو دژبەیەکت کۆکردۆتەوە. دەنا ئەگەر پێویستی بە شتی دیکە بێت وەکو هەستکردن، یان هەواڵێکی موتەواتیر ئەوە بەمانای ئەوەنایە بەدیهی نییە. بەڵکو بەبێ بەڵگەسازی عەقڵی دەزاندرێت کە لە دوو موقەدیمە و نەتیجەیەک پێکدێت. بەدیهی نیازی بەم بەڵگەسازییە نییە. ئەگینا پێویستت بە بابەتی تر بێت بۆ زانینی دەشێت شتێک بەدیهی بێت و بزاندرێت بەهۆی شتێکی دیکەوە.-مامۆستا و عەللامە فەرهاد ئاگشتە لە شەرحی وەڕەقاتی مامۆستا عبدالکریمی مودەریس. پاشکۆ :
ئەمە وەکو وەڵامێکە بۆ کتێبەکەی جۆن لۆک بەکورتی. کە دەڵێت بۆچی ئەو شتانەی بەدیهین شێت و مناڵ نایانزانن و فێری دەبن.@islamic_philosophy_kalam
1 394
مرۆڤی توڕاسی (پێویستە فتوحات دەستپێبکەینەوە و جگە لە جبهاد هیچ شتێکی تر چارەسەری کێشەی موسوڵمانان ناکات.
مرۆڤی هیچ و پوچ و بێ بایەخی مۆدێرن:
1 394
"کۆمەڵگەی مۆدێرن بەزەحمەت لە کۆمەڵگاکانی پێشوو لە دوو شتدا پەرەسەندووترە: بێ مانایی (ڕسوایی) و تەکنەلۆژیا."
- نیکۆلاس داڤیلا.
#مۆدێرنە #ڕۆژئاوا
1 394
ئەمڕۆش وەک هەمیشە ئەوانەی لە مردن ناترسن، بێ سنوور باڵاترن لە گەورەترین بانگەشەکارانی دەسەڵاتی دونیایی کاتی.
- ئێرنست جونگێر.
#ڕەسەنایەتی #مۆدێرنە
1 394
Repost from پێشەکی
زنجیرەی زانایانی کورد (١) - مەلا ئیبراهیمی گۆرانی
https://youtu.be/MHIjnT6mjtk?feature=shared
1 394
ئەمە ئەو محازەرەیەی دکتۆر عەبدوڵڵا نەفیسی بوو کە باسی سیستەمی جیهانی ئەکرد و چۆنیەتی دەستگرتنی بەسەر جیهاندا.
https://youtu.be/f7cph_Yeb5U?si=JfpuJJAq6C-5P7M8
1 394
Repost from موحاریب
لە پێش مۆدێرنەدا ئازادی بریتی بوو لەوەی ئەوەی پێتخۆش نیە نەیکەیت، ئێستە بووەتە ئەوەی پێتخۆشە بیکە.
پرسیارە گەورەکە ئەوەیە بۆ وای لێهات؟ بۆچی پێشووتر وا نەبوو؟
وەڵامەکەی لە پاڵنەرەکانی ئەو پێناسە و باوەڕە، بۆ نموونە لە پێش مۆدێرنەوە پاڵنەری ئەو پێناسەیە بەرپرسیارێتی بوو، تۆ ناتوانیت هەرچیت ویست بیکەیت چونکە لاشەت بەرپرسیارێتی بەسەرتەوە هەیە، کەسوکارت و خزم و شەرەفیان و سومعەیان بەرپرسیارێتی بەسەرتەوە هەیە، کۆمەڵگە بەرپرسیارێتی بەسەرتەوە هەیە، سومعەی گەڕەکەکەتان بۆ نموونە بەرپرسیارێتی بەسەرتەوە هەیە، عەشیرەت و ....هتد.
بەڵام ئێستە پاڵنەرەکەی زیاتر سیاسەت و ئابوریە، واتە تا تۆ ئەوەی ئەتەوێ و حەزت پێیەتی بیکەیت ئەوە بەرهەمهێنراو بەکارئەهێنیت و سەرفی ئەکەیت، هەتا زیاتریش سەرف بکەین کۆمپانیاکان زیاتر قازانج ئەکەن، و لایەنە سیاسیەکەشی بریتیە لەوەی کە خەڵکی بە عام عاتفین و مەسڵەحەتچین، بزانن کێ زیاتر وەعدی خزمەتگوزاری و خزمەتیان ئەداتێ و ئەوەی ئەیانەوێت و حەزیان پێیەتی بۆیان دابین ئەکات ئەوە ئەویان بە دڵە و ئەو هەڵئەبژێرن، بەڵام لە پێشوودا وانەبوو، کێ دەسەڵاتی زیاتر بوایە ئەو ئەبوویە دەسەڵاتدار، ئێستە عاتیفە و سۆزی خەڵک بڕیار ئەدات.
هەروەکو تێبینیەکیش پێشووتر حەزەکانی مرۆڤ بەسترابوونەوە بە مەسڵەحەتی مرۆڤەوە، بۆی نەبوو حەز بە شتێک بکات، یان حەزنەکات شتێک بکات، کە زەرەر بە خۆی یان دەوروبەری بگەیەنێت.
مەسڵەحەتیش: ئەوەی سوودی بۆ مرۆڤ هەیە.
#فەلسەفە
1 394
Repost from عَنْقّاْءُ
منداڵەکەت فێری چەک و شەڕ بکەیت باشترین یارمەتیە کە دابێتت لەم ژیانەدا، منداڵ ئەبێت ڕابهێنرێت کە ژیان ئاسان نییە ئیللا ئەبێت تەزحیە و قوربانی بدەیت، چ ئەو قوربانیە ئیسراحەتت بێت یان کەرامەتت یان دینت یان ناموست.
ماناشی وا نییە کە فێری شەڕ و سیلاحت کرد ئیتر تۆ خۆشی منداڵی لێ زەوت ئەکەیت، هیچ ڕاست نییە ئەو قسەیە. بەڵکو تۆ لە منداڵیەوە وەک سەربازێک ڕای ئەهێنیت کە ئامادەباش بێت بۆ کاتی پێویستی، چونکە تۆ ڕای ناهێنیت بە درۆی پەممەیی، کە وابزانی منداڵت فێری چەک کرد ئیتر ئەکوژرێت.
بەڵکو بەپێچەوانەوە ڕزگاری ئەبێت، یان بە لایەنی کەمەوە ناهێڵێت دەستدرێژی بکرێتە سەر ناموس و شەرەفی، فێری ئەکەیت ئەم دنیایە ئەگەر بە خۆشی هاتە دەستتەوە ئەوە بزانە بە خۆتت نەزانیوە دین و ئەمان و شەرەفتیان لێ زەوتکردوویت و لەژێر دەستی غەیری خۆتن، ڕاستە کە ئێستە هیچ ڕووینەداوە بەڵام لە هەر لەحزەیەکدا ئەکرێت ڕووبدات.
خێر لە کەسێکدا نییە دین و شەرەف و ناموسی لەژێر دەستی خەڵکیدا بێت.
منداڵەکانتان لەسەر زبری ڕابهێنن،ئەمە تەنها قسەیەک نیە و بکرێت و ئێوەش بڵێن وەڵا ڕاستە، ئەمە کلیلی سەرکەوتنی ئێمەیە لەم سەردەمەدا.
السلاح ثم الكفاح.
#سەرنج
