عَنْقّاْءُ
Ir al canal en Telegram
هەتا حەق ناسرە هەر حەقمە مەنزور وەکو مەنسور ئەگەر بکرێم بەدارا
Mostrar más1 395
Suscriptores
Sin datos24 horas
-37 días
-1530 días
Archivo de publicaciones
1 397
پیاو ئەبێ زەبتوڕەبتی هەبێ
هۆكاری ئەو وەزعە چییە؟
- هۆكارەكەی مۆدیلە
خوڵاسەیەك لە جیلی ڕەسەنی موسوڵمانی كورد
1 397
جوان گوێی لێگرن
گەورەترین و موهیمترین مەوزوع بیزانن مەسەلەی وەحدەیە چون هەموو کتێب و توڕاسە خواییەکان ئەوە بناغەیانە.
تا لە وەحدە حاڵی نەبن نابنە توڕاسیەکی ڕاستەقینە
1 397
Repost from 𝑨𝒓𝒊𝒖𝒔 𝑷𝒐𝒍𝒍𝒂
https://youtube.com/playlist?list=PLUtC85MG45-q75I7NJMCRsLQGE_cGX3IT&si=rk012kZ73wX7OvJT
لەم لیستەیا تەواوی باسی وحدة الوجود بەش بەش كراوە و ئاماژەی تێیدا بۆ هەر باسێك بە سەربەخۆیی كراوە.
#وحدە_الوجود
1 397
Repost from 𝑨𝒓𝒊𝒖𝒔 𝑷𝒐𝒍𝒍𝒂
#هەڵوێستە
شێخانی تەڕیقەت و ئەولیاكانی كوردستان، لە سەردەمانی پێشو لەوپەڕی هند تا ئەوپەڕی مەغریبی ئیسلامی خەڵكی دەهات بۆ زیارەتی دەستیان.
بۆ نمونە حەزرەتی شا عوسمان(قدس سرە) موریدانی لە زانا گەورە و عاریفانی بەڕێز لە هەمو چینەكانەوە لە دوور دەهاتنە خزمەتیو تامەزرۆبوون زیارەتێكی دەستی بكەن، تەنانەت وڵاتەكەشیان بە خۆیانەوە موبارەك كردبوو بەرزیان كردبۆوە لە عالەمی مەعنایا بەسەر زۆرێك لە جێگەكانی دیكە.
بەڵام بەداخەوە ئەمڕۆ دوای نەمانی ئەو پیاوە گەورانە، خەڵكانێك لای خۆمان لێرە و لەوێوە كەسانێكی نزمتر لە ئاستی خۆیان یان هاوئاستی خۆیان دەهێنن بۆ كوردستان و وەك مزراح بەدەوریاندا هەڵئەسوڕێن، لە هەمان كاتیشدا ئەهلی تەسەوف و عاریفان بە خورافەچی و نەزان لە قەڵەم دەدەن.
خۆزگە ئەو كەسانەشی كە دەیانهێنان و ئاوایان بۆ دەكەن كەسانێكبوونایە شایەنی ئەو هەموو تەقدیر و تقدیسە بوونایە، بەڵام بەخوا زۆرێكیان هەر بە ناوی گەورە و شاری وێرانن، ئەگەر كەسێكی خەڵكی لای خۆمان بچێتەلایان ئەوان بە ڕوبعێكی ئەو تەقدیرەی لێ ناگرن، ئەگەر بەخێراتنیشی بكەن وەك بەخێرهاتنی سەرۆكی مۆزەمبیق ئەبێت لەلایەن وەزیری ناوخۆی توركیاوە.
ئەو كوردە حورمەتی بەو ئەولیایانەوە هەبوو، ئیدی ئەوان وەفاتیانكرد و لەپێشچاوی خەڵك نەمان، تەقدیریان نەما و خۆیان بۆ هەموان بچوك دەكەنەوە و كەسیش خۆی بۆ ئەوان بچوك ناكاتەوە، تەبعەن هەردوولا بەپێی فۆڵۆوەرز حساب بۆیەكتری ئەكەن لەسەر بنەمای ستانداری مۆدێرنە كە ڕێژەیە نەك كوالێت.
1 397
جا خوا ڕەحمی کردووە لەم سەردەمەی ئێمە موڕشید ماوە و کەسێک هەیە دەستمان دەستمان بگرێ
نازانم چ ژیانێک ئەبوو ئەگەر وا نەبوایە؟
شێخ بابە طاهیر شێخ حسین کەسنەزانی (قدسنا الله بانوارە)
#تەسەوف
1 397
Repost from 𝑨𝒓𝒊𝒖𝒔 𝑷𝒐𝒍𝒍𝒂
هەر بە جدیی بیرتان لەوە كردۆتەوە؟
خەڵكی ئەم سەردەمە هاوار لە ئەولیا وپێغەمبەران ناكا، بەڵام هاوار لە ئوممەتی ئیسلامی ئەكات؟
جا ناخۆشیەكە لەوەدایە ئوممەتی ئیسلامی خەوتووە، بەوپێیە حوكمی مردوی هەیە، وەك خۆیان ئەڵێن عیللەی موشریك بوون بە هاواركردن لە غەیری خوا ئەوەیە كە شتەكە مردووبێت.
بە تەبیعەتی حاڵ مرۆڤ هاوار لە ئەوە دەكات كە خۆی لێیەوە نزیكە نەك ئەوەی لێیەوە نزیكە، بەو مانایەی نزیكی تۆ لە شتەكەوە ڕۆڵ دەبینێت نەك نزیكی شتەكە لەتۆ بە مەعنەوی.
خوادا لەهەموان نزیكە بەڵام هەموان لە خودا نزیكنین، ئا لێرەوەیە ئیستیغاسە دەبێتە پێویستییەكی گەورەی مرۆڤی موسوڵمان، هاواریش لە دەسەڵاتدار دەكرێت نەك بێ دەسەڵات”فاقد الشيء لا يعطي"، ئێمە دەمێكە پەیوەندی خۆمان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی مەعنەوی بڕیوە و هەر ئەوەشە گەیاندوینییەتییە ئەم دۆخەی ئێستە كە هاوار لە زۆرینەیەكی عەوام و بێكەڵكی دور لەخوا دەكەین و پێمان شیركە هاواری ئەولیاو پیاوچاكان بكەین.
لێتقەوماوە؟
هاوار لەمن مەكە هیچم بۆت پێناكرێ بڕۆ لای دەسەڵاتداران منیش وەك تۆ مەئمورم.
#توراسی_عیرفانی
1 397
Repost from 𝑨𝒓𝒊𝒖𝒔 𝑷𝒐𝒍𝒍𝒂
هەر بەوەندەی بوونت هەیە تۆ لەناو ڕەحمەتدا زەڕڕاتت نغرۆ بووە بە فەیزی ڕەحمەتی ئیلاهی كە لەدۆخی هیچەوە دەریهێنای بۆ دۆخی شت، بەڵام ئەو نیسبەتەی نێونی تۆ و مومكینەكانی هاوشێوەت زۆركات دەبنە هۆی شاردنەوەی ئەو شعورە بەرزە كە لەڕێیەوە ئەو ڕاستییەت بۆ دەردەكەوێت.
بابەتەكە هەست و چەشتنە، هەزار بەڵگەی عەقڵی ناتوانێت قەناعەت بە مرۆڤ بكات، بەڵكو عەقڵ خۆی لەم جێیەدا تاكە حوكمێك ئەتوانێت بیدات ئەوەیە”مومكینە وابێت” ئیدی ئەوە كۆتا حوكمییەتی و توانای ڕۆیشتنی لەوە زیاتری نییە تا یەكلایی بكاتەوە.
#توراسی_عیرفانی
1 397
Repost from 𝑨𝒓𝒊𝒖𝒔 𝑷𝒐𝒍𝒍𝒂
وەڵامێكی منطقی ئوصوڵی لەسەر بۆچونی كاك ناصری سوبحانی دەربارەی ئیمامی معاویە(رضي اللە عنە)
#ڕەدی_لادەران
1 397
Repost from 𝑨𝒓𝒊𝒖𝒔 𝑷𝒐𝒍𝒍𝒂
ئەوەی كاك ناسری سوبحانی گەورەكرد، نەزانی كۆمەڵێك مەلای نەخوێنەوار بوو كە دەچون و خۆیان دەكردە سورەی بەرلەشكر و گفتوگۆیان لەگەڵ دەكرد، لەكاتێكدا هیچ كونەرێكی گفتوگۆ و جدلیان پێ نەبوو، ئەگین ڕۆژێك لە ڕۆژان ئەو كەسە لە بەرامبەر فحلێكی وەك مامۆستا باقر یان مامۆستا عبدالكریم دانەنیشتووە تا بیخەنەوە قەبارەی خۆی و تێیبگەیەنن كە نەزانە و بە پێ خاوسی كەوتۆتەناو باسەكانەوە.
لەم ڤیدیۆیەدا م.سلمان بە جوانی جەهلی كاك ناصر دەردەخات بە مەزهەبی ئیمامی شافعی و كتێبی (الام).
#ڕەدی_لادەران
1 397
Repost from 𝑨𝒓𝒊𝒖𝒔 𝑷𝒐𝒍𝒍𝒂
سەلەفیەت ماددەگەرایە تەنانەت لە خودابینیشدا.
سەلەفیتە جودا نییە لە مۆدرنە بەڵكو منداڵێكی ناشەرعی ئەو فیكرەیە لە ڕۆژهەڵت بە نیكاحێكی نهێنی لەدایك بووە، ئەوان دینیان كردە كۆمەڵێ دەقی بێ مانا كە بەپێی تێگەشتنی سەردەمیانە لێی مانای پێ دەدرێت، بەبێ ئەوەی ئاگایان لەو باسەبێت جێبەجێی دەكەن، بە پێچەوانەی ئیسلامیە لیبڕاڵیەكان كە ئاگاداری باسوخواسی فیكرەكەیان هەن و كاتێك لێی دەدوێن دەیدەن لە ناوەڕاستی ئامانج و خەڵك بەشوێن خۆیان دەخەن، بەڵام ئەمان تەنها كیانێكی دەسی دووی بەكاربراون و بێ ئەوەی بزانن ڕەدوی بیری زاڵی سەردەم دەكەون، بۆیەش دەبینیت زۆر بە ئاسانی لەلایەن عەوامەوە ڕێیان بۆ دەكرێتەوە و زۆرێك بە هێوری كاریگەر دەبن پێیان.
دیقەتی قسەكانی بدەن”شێوازێكی مۆدێرن”
”خێرەكەت جێگای خۆی بگرێت”!!
بۆ ئەگەر نەڵێین بەرماڵێكت هەیە جێگای خۆی ناگرێت؟
یان تۆ خێر بۆ ئەوە دەكەی لەم دنیایەدا شوێن و كاریگەری ببینیت یاخود لە پێناو خودا دەیكەیت؟
ئەم فیكرە غەربییە تەواو لەسەر بناغەی مادییەت دامەزراوە ئەویش پەرێزبینی و هەستكردن بە معناكان و بەرجەستەكردنیان بە شێوەیەكی ماددی، ئەمانیش بێ بیركردنەوە گواستویانەتەوە.
#تەپاوتلی_مۆدێرنە
1 397
Repost from ڕایخ ¦ Reich
بۆ ئەوانەی باش لەم نوسینە تێنەگەشتن ئەمە ڕوونکردنەوەی زیاتری تێدایە بۆتان :
«ئیسلامۆفۆبیا»
هەندێک چەمک هەیە کە سەرچاوەکەی عەقڵیەتی ڕۆژئاوایە. وەکو گۆڕینی چەمکی عەلمەنە و عەلمانیەت بە «عالەمانیەت». کە لەڕاستیدا، هیچ سودێکی نییە تەنها دڵخۆشکردنی دەروونی شەریعەتخوازانە بەرامبەر "زانست". بەهەمان شێوە چەمکی ئیسلامۆفۆبیا. تەنها چەمکێکە کە ئەگەر داهێندراوی موسوڵمانانیش بێت، بە عەقڵیەتێکی ڕۆژئاواییەوە داهێندراوە. کە زەرەری بەکارهێنانی زۆرترە لە قازانجی.
ئیسلامۆفۆبیا چەمکێکی لیبڕالی پیسە کە، بەرامبەر دژە-ئیسلامە ڕاستگۆکان بەکاریدێنن. تاوەکو موسوڵمانان پاڵنێن بەرەو، هەستکردن بە نیفاق. ئەو چەمکەی دروستکراوی عەقلیەتی ڕۆژئاواییە، کە ئامانجی ئەوەیە، لە ڕێگای ڕاکێشانی عاتیفەی ئیسلامیەکانەوە، عاتیفەمان بەرامبەر ئەوروپا هەبێت و بە ڕەخنەگرتن لە ئەوروپا بڵێن ئەوروپۆفۆبیا. تێبگەن لەوەی چەمکە نزمەکان کە، مۆدێرنخوازەکان بەکاری دێنن، تەنها بۆ ڕاکێشانی کەسانی ئاست نزمە. موسوڵمانان هێشتا ئەو درکەیان بەو ڕادەیە نەکردووە کە بە جەنگی چەمک هەڵنەخەڵەتێن. وەکو وائیل حەللاق ئەڵێت موسوڵمانان زۆر باش لە مۆدێرنە تێدەگەن، بەڵام هێشتا درککردنیان بە مۆدێرنە کونو کەلەبەری زۆری هەیە.
1 397
Repost from ڕایخ ¦ Reich
«ئیسلامۆفۆبیا»
چەمکێکی لیبڕالی پیسە بەرامبەر موسوڵمانەکان تاوەکو موسوڵمانان پاڵنێن بەرەو هەستکردن بە نیفاق. ئەو چەمکەی دروستکراوی عەقلیەتی ڕۆژئاواییە، دەیەوێت بە ئەوروپا بڵێن لە ڕێگای ڕاکێشانی عاتیفەی ئێمەوە ئێمەش عاتیفەمان بەرامبەر هەبن و ئەوروپۆفۆبیا بۆ دژی شارستانیەتی ئەوروپا بەکاربێنین. هەرگیز ڕوونادا ئەو خەیاڵە خاوەیان
1 397
من يقرض الله قرضا حسنا فيضاعفه له أضعافا كثيرا؟
کێ قەرز ئەدا بە خوای تەعالا هەتا بۆی چەندقات بکات؟
1 397
Repost from جەنگی ڕاگەیاندن
"بسم اللّٰە"
لەژێر ڕۆشنایی فەرموودەی «ئیمانداران وەك یەك جەستە وان» لەپێناو کەمکردنەوەی ئازار و ناڕەحەتی کەسوکارمان لە غەززە هەڵدەستین بە ڕاگەیاندنی ئەم هەڵمەتە...
ئەگەر بە هەزار دیناریش بێت؛ بەشداربە لە هەڵمەتی: «جەژنانەی قوربان بۆ غەززە».
بۆ ناردنی هاوکارییەکانتان باڵانس بۆ ئەم ژمارانە بنێرن:ئێف ئای بی: 07501462404 فاست پەی: 07511946242 باڵانس کۆڕەك: 07503709011 باڵانس ئاسیا: 07765527923 بەڕێزان تا بکرێت لای خۆتانەوە بە "فاست پەی و ئێف ئای بی" هاوکارییەکانتان بنێرن، بۆئەوەی حسابەکەمان کەم نەکات و پارەی زیاتر بگەڕێتەوە لەکاتی ڕاکێشانی پارەکە. «هەڵمەتەکە کاتییە و چەند ڕۆژێک دەیەخایەنێت، لەدەست خۆتانی مەدەن..» هەر پرسیارێکیشتان هەبوو؛ لەڕێگای ئەم دوو تێلیگرامەی خوارەوە پەیوەندیی بکەن، لەخزمەتتاندادەبین. «t.me/Gazzakurd» «t.me/Gazza_11» ـ
