عَنْقّاْءُ
Ir al canal en Telegram
هەتا حەق ناسرە هەر حەقمە مەنزور وەکو مەنسور ئەگەر بکرێم بەدارا
Mostrar más1 396
Suscriptores
Sin datos24 horas
-37 días
-1530 días
Archivo de publicaciones
1 397
پاشا کەیکاوس کە ئەوکات پاشای ئەرمینیاو ئەو ناوچانە بوو، نامەی نارد بۆ شێخی ئەکبەر ئیبن عەرەبی (اعلی الله مقامه) پێی وت گەورەم پێویستیم بە ڕێنمونیتانە چۆن چۆنی مامەڵە لەگەڵ گاوران و ئایینەکانی تر بکەم.
حەزرەتیش نامەی بۆ نارد و دوای سوپاس و ستایشی خوا و وەسفو عیتابی پاشا، ئەمەی بۆ نووسی:
هەی کابرا، توندترین شتێک لەسەر ئیسلام و موسوڵمانان تێپەڕببێ هەرچەندە دەگمەنن بریتیە لە بەرزکردنەوەی بڵندگۆی کەنیسەکان و ئاشکراکردنی کوفر، وە بەرزکردنەوەی بیروباوەڕی شیرک و شانازیکردن پێوەی لە وڵاتدا، وە لابردنی یاساکانی ئەمیری بڕواداران و پێشەوای جیهانیان عومەری کوڕی خەتتاب (ڕەزای خوای لێبێ) لەسەر ئەهلی زیممە کە بریتین لە :لەو شارە و دەوروبەریشیدا کە تیایدا ئەژین نابێت هیچ پەرستگا و کڵێسایەک دروستبکەن، ئەوەشی تێکچووە نابێت چاکی بکەنەوە، وە نابێت کەنیسەکانیان لە پێشوازی موسوڵمانان دابخەن کە بیەوێت لەوێ بمێنێتەوە، بەڵکو ئەبێت خزمەتی بکەن سێ شەو و سێ ڕۆژ، ونابێت هیچ سیخوڕێک لەخۆ بگرن، نابێت هیچ فێڵێک لە موسوڵمان بکەن، و نابێت مناڵەکانیان فێری قورئان بکەن، ناشبێت هیچ جۆرە شیرک و کوفرێک بە ئاشکرا بکەن، وە نابێت ڕێگری لە کەسە نزیکەکانیان بکەن ئەگەر ویستیان بێنە ناو ئیسلام، ئەبێت ڕێز لە موسوڵمانان بگرن، ئەشبێت لەبەریان هەستن ئەگەر ویستیان دانیشن لەو مەجلیسەیاندا، وە ناشبێت لە هیچ شتێکدا لاسایی موسوڵمانان بکەنەوە: چ لە جلدا، و چ لە جامانەدا، چ لە نەعلدا، چ لە شێوازی قژدا، ناشبێت ناوی موسوڵمانان لە خۆیان بنێن، وە ناشبێت نازناوەکانیان لە خۆیان بنێن، و نابێت سواری ئەسپ و وڵاخ ببن، و ناشبێت هیچ جۆرە چەکێک لەگەڵ خۆیاندا هەڵگرن، ناشبێت مۆرەکانیان بە عەرەبی بێت، نابێت شەراب و مەی بفرۆشن، وە ئەو پۆشاکەی بۆیان دیاریکراوە لەبەری بکەن ئەبێت هەموو کات لەبەریان بێت لە هەر کوێ بوون، وە ئەو پشتوێنەی جیایان ئەکاتەوە لە موسوڵمانان دایمە لەبەری بکەن، ناشبێت لە ڕێگای موسوڵماناندا هیچ یەکێک لە خاچ یان کتێبەکانیان دەرخەن، نابێت مردووەکانیشیان لە پەنای مردوانی موسوڵماناندا بنێژن، ناشبێت ئەو زوڕنایەی بەکاری ئەهێنن لە کاتی نوێژەکانیادا دەنگی زۆر بەرز بێت، ناشبێت لە جەژنەکانیاندا بە ئاشکرا ئاهەنگ بگێڕن، وە لەگەڵ مردووەکانیشیاندا نابێت دەنگیان بەرز بکەنەوە، قەدەغەشە ئاگر لەگەڵ خۆیان ببەن، وە نابێت کۆیلەیەک بکڕن کە موسوڵمانێک بەتەمای بێت.
#تەسەوف #ڕەسەنایەتی
1 397
ئەم دوو کتێبەی سەرەوە👆
زۆر گرنگن لەسەر ژیاننامەی شێخی ئەکبەر بخوێنرێتەوە، جا ئەوەی عەرەبی ئەزانێ یەکو دووی لێ نەکا
1 397
Repost from الكتب تسقي العقول
إبن_عريي,_سيرته_و_فكره_لــ_كلود_عدّاس_ترجمة_الدكتور_أحمد_الصادقي.pdf12.79 MB
1 397
وێنەی کەسایەتی ئاینی ئیسلامی کورد، ڕابەری تەریقەتی نەقشبەندی شێخ محمد عوسمان سیراجەدین نەقشبەندی (قدس الله نفسه)،
لە کاتی ڕووبەڕوو بوونەوەی سوپای ڕووس، ساڵی۱۹۱۷، شێخ عوسمان نەقشبەندی، ساڵی۱۹٠۱ لە دایک بووە ساڵی ۱۹۹۷ کۆچی دوایی کردووە....!!!
#ڕەسەنایەتی #سەرنج # تەسەوف
1 397
یەکێک لە کتێبە زۆر نازدارەکان لەسەر ژیاننامەی شێخی ئەکبەر ئیبن عەرەبی هیوادارم خوێنەری بن.
#سەرنج #تەسەوف
1 397
Repost from 𝑨𝒓𝒊𝒖𝒔 𝑷𝒐𝒍𝒍𝒂
+8
مۆدێرنە هیچ شتێكی جوان نییە چونكە بێ ڕوحە و بە بێ مانایەكی باڵایە. تەواوی فیكرەكانی لە ماددە تێپەڕ ناكات، تەنانەت ئەو بەشەشی كە كەمێك لایەنی عاتفی تێدایە ناگاتە پلەی عاتیفەی ڕوحی بەڵكو هەر لەژێر كاریگەری ماددەدا دەمێنێتەوە، بۆیە هەر ئەو مۆدێرنەیەی مرۆڤەكان قبوڵیان كردووە لێی ڕادەكەن كاتێك دەگەنە ئاستێكی تەوا لە بێمانایی، ئەوجا دەگەڕێنەوە بۆلای شتە كۆنەكان تا ئاسودەییان پێ بدات.
مرۆڤەكان لەمڕۆدا دەیان وڵات دەكەن بۆ سەردان كردنی كۆشك و تەلارە مێژووییەكان، نەك تەنها بۆ لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون، بەڵكو لە نزیكیدا هەست بە ئارامی دەكەن، ئەو ئارامییەی كە تەكنەلۆژیای مۆدێرنە لێیسەندونەتەوە.
باڵەخانە دێرینەكان چونكە بناغەی بیناكردنیان ڕوحی تێدایە و پەیوەستە بە وجودەوە نامرن چەندە تەماشایان بكەیت و لە نزیكیان دانیشیت هەست بە بێزاری ناكەیت، بەڵام دوو جار بە تەنیشت باڵەخانەیەكی نوێدا بڕۆ تاقەتت نییە بیكەیت بەسێ هەوڵدەدەیت لە جێیەكی دییەوە بڕۆیت ئەگەر بۆتكرا، وەگەر ناچاریش نەبێت حەز دەكەیت هەموو شارەكەش بەجێ بهێڵیت چونكە ڕاست بریتییە لە كارگەیەكی گەورەی وەبەرهێنان نەك شارێك بۆ ژیان.
#توراسی_عیرفانی
#شارستانیەتی_ئیلاهی
1 397
السيف القاتل، الملك العادل حضرت مولاي معاوية بن أبي سفيان (رضي الله تعالى عنهما وأرضاهما)
1 397
هەر چەندە کە عومری خزر و جامی جەمت بوو
چونکە ئەمەلت زۆرە، چ عومرێکی کەمت بوو!
ئەی جامیعی دونیا و قیامەت بە خەیاڵات
ئەو ڕۆژە کە مردی، نە ئەوت بوو و نە ئەمت بوو!
بێزارە لە تۆ ئێستە، هەماغۆشی عەدووتە
دونیا، کە دوێنێ حەرەمی موحتەرمت بوو!
دوێنێ چ بوو دەتدا بە زوبان لافی کەرامەت؟!
ئەمڕۆ نەدەمت بوو، نە دەمت بوو، نە دەمت بوو!
عومرت نەفەسێکی کە هەموو عالەمی دێنا
بمرە لە غەمیدا کە هەموو سەرفی غەمت بوو
وەک شەڵتە پەین گەهـ پڕ و گەهـ خاڵییە بەتنت
سەوم و ئەمەلت باعیسی نەفس و شکەمت بوو
نالی چییە وا میسلی جوعەل غەرقی شیاکەی
خۆ تۆ بە حیسابی وەکوو پەروانە شەمت بوو؟
حەزرەتی نالی (قدس سره)
#تەسەوف #ڕەسەنایەتی
1 397
جوان گوێی لێگرن
ئەم تەجروبانە گاڵتە نین و خورافە نین و درۆ و دەلەسە نین
ئەمانە هەمان ئەو کەسانەن کە لە کتێب و سەرمینبەرەکانا لەسەریان ئەبیستین کە زاتی حەق فەرموویەتی (مَن عادَى لي وَلِيًّا فقَدْ آذَنْتُهُ بالحَرْبِ) (ئەوەی دژایەتی یان عەزیەتی وەلیەکم بدات ئەوە ئیعلانی شەڕم لە دژی ڕاگەیاندووە)
بەڵام هەر کالعادە وەلیەکانی خوا هەمووکەس نایانناسێتەوە، کەسانی خۆی دەوێت.
#سەرنج #تەسەوف
1 397
ئەوە پێی ئەوترێ تەسەوفی حەقیقی کە شتەکان لە شوێنی خۆی دابنێیت.
ئینسان غەریزەی هەیە، ئەگەر ماوەیەکی زۆر ئیشی نەکرد ئەکوژێتەوە و بە زۆریش هەڵنابێت، ئەگەر کەسێک بەرکەوتەی لەگەڵ ئافرەت نەبوو، ئەوە ئەوکاتە ئەو غەریزەیە ئەمرێت، هەتاوەکو زیندوو ئەبێتەوە زەڕبەیەکی عەجایەبت بەرکەوتووە، وە شەیتانیش ئەو نەقسانە ئیستیغلال ئەکات تاوەکو شتی خراپترت پێ بکات، و دوایی هەڵتخەڵەتێنێت ئەهاا تۆ فڵان سیفەتت تیا نییە، و فڵان شت و فڵان شت ناکەی، بەڵام لە شوێنێ زۆر گەورەترەوە زەڕبەی لێداویت، بۆیە ئاگاداری خۆتان بن، ئینسانی تەبیعی بەرکەوتەی لەگەڵ ئافرەتیشدا ئەبێت، تەئسیریشی تێئەکات، ئیتر ژیان ئاوا ململانێیە لە بەینی مامناوەندی و عەدالەتا لەگەڵ زیادەڕۆیی و کەمڕۆییدا، ئینسان ئەبێت لەو وەسەتەیا بمێنێتەوە کە خوای گەورە ئەمری پێ کردووین و فیترەتمانی لەسەر دروستکردووە.
ئەمەش بەو مانایە نایەت خوانەخواستە مەبەستم ئەوەبێ بڕۆن تێکەڵاوی ئافرەت بکەن و زۆر تەبیعیە و هیچ گوێی مەیەنێ.
مەبەستم ئەوەیە ئیماندار ڕاستە کە خۆی ئەپارێزێت و تا بۆی بکرێ تێکەڵاویان ناکات، و خۆی ئەپارێزێت، بەڵام بەو مانایە نییە کە بە هیچ شێوەیەک بەرکەوتەی لەگەڵ ئافرەت نەبێ، وە زۆریشمان بینی کە وای ئەزانی وەلی خوای گەورەیە چونکە تا ئێستا لەگەڵ ئافرەتدا بەرکەوتەی نییە، بەڵام لەگەڵ یەکەم بەرکەوتنا شەیتان فریویدا و لایدایە سەر خۆڵەکە، زۆرێکیش ئەسڵەن چونە ناو دەشتەکەوە چ جای جادەی خۆڵ، بۆیە ئەم بەرکەوتنانە سوودیان ئەوەیە تۆ ڕۆژبەڕۆژ فێرئەکات کە فێڵەکانی شەیتان چین و چۆن چۆنی دێت فریوت ئەدا.
#سەرنج #تەسەوف
1 397
Repost from 𝑨𝒓𝒊𝒖𝒔 𝑷𝒐𝒍𝒍𝒂
بە ناوی دیندارییەوە پیاو لە ئافرەت دور بخەیتەوە و لە سوچی مزگەوتدا بیخزێنیت كۆتاییەكەی ئەمە دەبێت، چیتر مەیلی بەلای ئافرەتدا ناڕوات لەوەش خراپتر ئەوەیە ئەو حەزە عەكسبێتەوە، لەجێی ئەوەی ئەو مەیلە غەریزییەی خوا پێیداوە لە جێی خۆیدا بەكاری بهێنێت و حەزی سروشتی نێرینەی بۆ مێینەیەكی دی بڕوا كە بەشە ونبووەكەیەتی، حەزی دەچێتە سەر گەنجی هاوشێوەی خۆی.
فیتڕەتی پیاو مەكوژن یەكێك لە سیفاتەكانی پیاوەتی فحولەت و كەڵەگاییە، مەیخەسێنن.
#هەڵوێستە
1 397
ئەو جوانیەی ئەیبینم و کەشفنەبووە تەنیا چاوەکانی نەبێت ئەوە هیچ جوانیەک مونافەسەی ناکات (مەبەستم جوانی ئافرەتی نیقابە) لەبەر ئەوەی من ئەفڵاتۆنیم ئەو جوانی چاوانەی هیچ نییە جگە لە دەرهاویشتە و دەوکەوتە و ڕەنگدانەوەی جوانیەکی باڵاتر و کامڵتر کە بریتیە لە جوانی ڕوخساری. بۆیە چاوەکانی وام لێئەکەن دایمە تێڕامێنم لەو جوانیە بەرزەیدا (ڕوخساری)، کە یەقینم هەیە لەو جوانیەی کە دەرکەوتە و تەجەللیە (چاوەکانی) زۆر باڵاتر و کامڵترێکە، بۆیە لەودا فەنا ئەبم و ئەمەوێ ببم بەو لەکاتێکدا ئەو نیم، ئاخر ئەگەر ئەو بوومایە ئاوا هەوڵم نەئەدا بەرز ببمەوە و فەنا ببم تیایدا، ئەگەریش ئەو نیم بۆچی واملێهاتووە هەست بە خۆم ناکەم کە ئەیبینم؟.
یادەوەری عەقڵێکی ئەفڵاتۆنی
#سەرنج #ڕەسەنایەتی #عیشقنامە
1 397
والْعِشْقُ سِرُّ الْقَلْبِ لَا دَلِيلَ لَهُ اِلَّا الْمُسْتَهَامْ
مَنْ ذَاقَ خَمْرً الْعَاشِقِينَ ذَاقَ أطْيَبَ الْمُدَامْ
هَذَا صِرَاطِي مُسْتَقِيْمًا لَا يُنَالُ بِفَنِ الْكَلَامْ
#تەسەوف
